1 00:00:06,951 --> 00:00:10,881 شیزۆفرێنیا پێش زیاتر لە سەدەیەك بەر لە ئێستا بۆ یەکەم جار ناسێنرا، 2 00:00:10,881 --> 00:00:13,850 بەڵام هەتاکو ئێستا ئێمە هۆکارە تەواوەتیەکانی نازانین. 3 00:00:13,850 --> 00:00:18,770 وەکو یەکێک لە نەخۆشیە هەرە پشتگوێ خراو و لەکەدار کراوەکان ماوەتەوە تا ئەمڕۆ. 4 00:00:18,770 --> 00:00:23,939 کەواتە، با بەرەو ئەوە بڕۆین کە دەیزانین لە نیشانەکانەوە بۆ هۆکارەکان و چارەسەرەکان. 5 00:00:23,939 --> 00:00:26,819 شیزۆفرێنیا وەك نیشانەیەك دادەنرێت، 6 00:00:26,819 --> 00:00:30,260 واتا لەوانەیە چەند ژمارەیەك لە ناڕێکی بەیەکەوە بەستراو لەخۆ بگرێت 7 00:00:30,260 --> 00:00:33,960 کە نیشانەی چونیەکی هەیە بەڵام هۆکارەکانی جیاوازە. 8 00:00:33,960 --> 00:00:38,020 هەموو کەسێکی توشبووی شیزۆفرێنیا نیشانەی کەمی جیاوازی هەیە، 9 00:00:38,020 --> 00:00:44,101 و یەکەم نیشانە دەکرێت بە ئاسانی نەپێکرێت گۆڕانی ورد لە کەسایەتی، توڕە بوون، 10 00:00:44,101 --> 00:00:47,701 یان زیادە ڕەوی کردنی پلە بە پلە لە بیرکردنەوەی نائاسایی. 11 00:00:47,701 --> 00:00:51,760 نەخۆشەکان بە گشتی دوای سەرهەڵدانی یەک شێتی هۆشی دیاریدەکرێن، 12 00:00:51,760 --> 00:00:55,902 بە ئاسایی لە پیاواندا لە کۆتاییەکانی هەرزەکاری و سەرەتای ٢٠کانی تەمەن ڕودەدات 13 00:00:55,902 --> 00:00:59,041 و لە کۆتاییەکانی ٢٠کانی تەمەن و سەرەتای ٣٠کانی تەمەن لە ئافرەتاندا. 14 00:00:59,041 --> 00:01:03,611 زنجیرەی یەکەمی نەخۆشیە دەروونیەکە دەکرێت خەیاڵ کردن و وڕێنە کردن لەخۆ بگرێت، 15 00:01:03,611 --> 00:01:06,162 و ناڕێکی لە قسەکردن و هەڵسوکەوت. 16 00:01:06,162 --> 00:01:08,321 ئەوانە پێیان دەڵێن نیشانە ئەرێنیەکان، 17 00:01:08,321 --> 00:01:10,851 واتە لەو کەسانەدا ڕوودەدەن کە شیزۆفرێنیایان هەیە 18 00:01:10,851 --> 00:01:13,551 بەڵام لە دانیشتوانی گشتی نا. 19 00:01:13,551 --> 00:01:17,071 ئەوە بە گشتی بۆ چوونێکی هەڵەیە کە توشبوانی شیزۆفرێنیا 20 00:01:17,071 --> 00:01:19,021 چەند جۆرە کەسایەتیەکیان هەیە، 21 00:01:19,021 --> 00:01:23,181 بەڵام ئەو نیشانانە ئاڵۆزی لە کرداری بیرکردنەوە دەردەخات، 22 00:01:23,181 --> 00:01:26,861 لە جیاتی خستنەڕووی کەسایەتیاکی دیکە. 23 00:01:26,861 --> 00:01:29,791 شیزۆفرێنیا لەهەمان کاتدا نیشانەی نەرێنیشی هەیە، 24 00:01:29,791 --> 00:01:33,681 ئەوانەش جۆرایەتین لە توشبووانی شیزۆفرێنیا کەم دەبێتەوە، 25 00:01:33,681 --> 00:01:37,566 وەکو هاندەر، دەربڕینی سۆز، یان قسە کردن. 26 00:01:37,566 --> 00:01:41,646 هەروەها نیشانەی درك پێکراویش هەیە، وەك قورسی لە سەرنجدان، 27 00:01:41,646 --> 00:01:45,006 بیرهاتنەوەی زانیاریەکان، و بڕیاردان. 28 00:01:45,006 --> 00:01:48,246 کەواتە چی دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشی دەروونی؟ 29 00:01:48,246 --> 00:01:51,276 بە ئەگەری زۆرەوە تاکە هۆکارێك نییە، بەڵکو کۆمەڵەیەكن 30 00:01:51,276 --> 00:01:53,526 لە جیناتی بۆماوەیی و هۆکاری ژینگەیی زیان بەخش. 31 00:01:53,526 --> 00:02:01,361 شیزۆفرێنیا لە بەهێزترین بەستەری جیناتی هەیە لە چاو نەخۆشیە دەروونیەکانی تردا. 32 00:02:01,361 --> 00:02:03,561 بیر لەوە بکەوە ١%ی خەڵك شیزۆفرێنیای هەبێیت، 33 00:02:03,561 --> 00:02:08,181 منداڵ یان خوشک و برای توشبووی شیزۆفرێنیا نزیکەی دە هێندە زیاترە 34 00:02:08,181 --> 00:02:09,991 بۆ گەشەکردنی ئەو نەخۆشییە، 35 00:02:09,991 --> 00:02:13,042 و دووانەیەکی لێکچووی کەسێکی توشبوو بە شیزۆفرێنیا 36 00:02:13,042 --> 00:02:16,232 بە ڕێژەی ٤٠% ئەگەری تووشبوونی هەیە. 37 00:02:16,232 --> 00:02:19,402 بەزۆری، کەسوکارە ڕاستەخۆییەکانی توشبوو بە شیزۆفرێنیا 38 00:02:19,402 --> 00:02:23,252 ڕێژیەکی ناوەندگیر لە جۆرەکانی هاوبەشی ئەو ئاڵۆزیە دەخەنەڕوو- 39 00:02:23,252 --> 00:02:26,502 بەڵام بۆ مەودایەک نا کە پێویستی بە چارەسەرکردن بێت. 40 00:02:26,502 --> 00:02:29,222 جیناتی هەمەجۆر بە دڵنیاییەوە رۆڵێك ئەبینن، 41 00:02:29,222 --> 00:02:32,742 بەڵام ئێمە نازانین چەند، یان کامانەن. 42 00:02:32,742 --> 00:02:37,700 هۆکارە ژینگەییەکان وەکو بەرکەوتنی ڤایرۆسی بڕواپێکراو لە سەرەتای منداڵی 43 00:02:37,700 --> 00:02:41,780 لەوانەیە ئەگەری توشبوونی شیزۆفرێنیا لەو کەسەدا زیاتر بکات، 44 00:02:41,780 --> 00:02:45,213 و بەکارهێنانی هەندێك دەرمانی بێهۆشکەر، وەکو ماریجوانا، 45 00:02:45,213 --> 00:02:47,342 لەوانەیە نەخۆشی دەروونی دروست بکات 46 00:02:47,342 --> 00:02:50,161 لە کەسە زۆر هەستیارەکان. 47 00:02:50,161 --> 00:02:53,163 ئەو هۆکارانە هەموو کەسەکان بە هەمان رێگە توش ناکەن. 48 00:02:53,163 --> 00:02:55,663 بۆ ئەوانەی مەترسی بۆماوەییان زۆر کەمە، 49 00:02:55,663 --> 00:02:58,997 هیچ بڕێک لە هۆکارەکانی مەترسی بەرکەوتنی ژینگەیی 50 00:02:58,997 --> 00:03:01,567 ڕابەریان دەکات بۆ گەشەکردنی شیزۆفرێنیا: بۆ ئەوانەی 51 00:03:01,567 --> 00:03:07,768 ڕێژەی مەترسیان زۆرە کەمبوونی مەترسی دیکەیان ڕەنگە ناوەندگیریەکیان پێ ببەخشێت. 52 00:03:07,768 --> 00:03:12,441 دەرمانەکانی دژی نەخۆشی دەروونی بەکارهێنرا بۆ مامەڵە کردنی شیزۆفرێنیا یارمەتی 53 00:03:12,441 --> 00:03:16,946 توێژەرەکانیدا کار بکەن لە دوای شوێنەواری شێواوی لەسەر مێشك. 54 00:03:16,946 --> 00:03:20,886 دژە نەخۆشی دەروونی باو رێگری دەکات لە داهاتووی دۆپامین. 55 00:03:20,886 --> 00:03:24,403 ئەوانە دەتوانن زۆر کاریگەر بن لە کەم کردنەوەی نیشانە ئەرێنیەکان، 56 00:03:24,403 --> 00:03:28,783 کە بەستراوە بۆ زیاد کردنی دۆپامین لە ڕێڕەوە تایبەتەکانی مێشك. 57 00:03:28,783 --> 00:03:32,059 بەڵام هەمان دەرمان دەتوانێ نیشانەی نەرێنیەکان دروست بکات، 58 00:03:32,059 --> 00:03:35,637 ئێمەش ئەوەمان دۆزیەوە کە ئەو نیشانە نەرێنیانە بۆ شیزۆفرێنیا بەستراوە 59 00:03:35,637 --> 00:03:39,387 بە کەمێك لە دۆپامین لە بەشەکانی دیکەی مێشك. 60 00:03:39,387 --> 00:03:42,787 هەندێك توشبووی شیزۆفرێنیا کەمی لە ڕیشاڵە دەماریەکان نیشاندەدەن، 61 00:03:42,787 --> 00:03:47,277 و ئەوەش ناڕوون دەبێت ئەگەر ئەو سست بوونە لە ئەنجامی نەخۆشیەکە خۆی بێت 62 00:03:47,277 --> 00:03:50,581 یان نیشانەکان بەهۆی دەرمانی بێهۆشکەرەوە دامرکێن. 63 00:03:50,581 --> 00:03:55,092 بەخۆشحاڵیەوە، تازەترین دروست کردن لە دژە نەخۆشی دەروونی ئامانجەکە دەپێکێت 64 00:03:55,092 --> 00:03:59,089 هەندێك لەو بابەتانە ئامانجیان گوێزەرەوە دەماریە هەمەجۆرەکانە، 65 00:03:59,089 --> 00:04:02,113 وەکو سیرۆتۆنین لە جێگەی دۆپامین. 66 00:04:02,113 --> 00:04:07,112 ئەوە ڕوونە کە هیچ هۆیەکی بڵاوکردنەوە نییە کە بەرپرس بێت لە هەموو نیشانەکان، 67 00:04:07,112 --> 00:04:10,652 و چونکە ئەو دەرمانە بێهۆشکەرانە کارلە ئاماژەکان دەکەن بەدرێژایی مێشك ولاشە، 68 00:04:10,652 --> 00:04:14,179 ئەوان دەتوانن کاریگەری لاوەکیان هەبێت وەک زیادبوونی کێش. 69 00:04:14,179 --> 00:04:18,655 سەرەڕای ئەو ئەو ئاڵۆزبوونە، دژە نەخۆشییە دەروونیەکان دەتوانن زۆر کاریگەر بن، 70 00:04:18,655 --> 00:04:21,675 بە تایبەتی کاتێك تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ دەست تێوەردانێکی دیکە 71 00:04:21,675 --> 00:04:24,259 وەك چارەسەری ناسراوی دەروونی. 72 00:04:24,259 --> 00:04:28,529 چارەسەر بە لێدانە کارەباییەکان، لەگەڵ ئەوەی پشوویەکی تەمەن کورتی پێدەدات، 73 00:04:28,529 --> 00:04:31,381 هەروەها دووبارە وەک چارەسەرێکی کاریگەر دەردەکەوێت، 74 00:04:31,381 --> 00:04:34,129 بە تایبەتی کاتێك هەلبژاردەکانیتر شکست دێنن. 75 00:04:34,129 --> 00:04:37,629 هەروەها دەستێوەردانی پێش وەختەش زۆر گرینگە. 76 00:04:37,629 --> 00:04:40,689 دوای چەند مانگێك یان چەند ساڵێك لە نەخۆشی دەروونی چارەسەر نەکراو، 77 00:04:40,689 --> 00:04:45,179 دەکرێ هەندێك نەخۆشی دەروونی ببێت بە بەشێکی جیانەکراوە لە کەسایەتی کەسەکە. 78 00:04:45,179 --> 00:04:49,130 و هێشتا، پەڵەی شەرمەزاری مرۆڤایەتی بەستراوە بەو دەستنیشان کردنە 79 00:04:49,130 --> 00:04:51,869 کە وادەکات ڕێگری لە کەسەکان بکات بۆ داواکردنی یارمەتی. 80 00:04:51,869 --> 00:04:55,499 توشبووانی شیزۆفرێنیا هێشتا وەکو ئەوەی مەترسی بن سەیریان دەکرێت، 81 00:04:55,499 --> 00:04:59,209 بەڵام لەڕاستیدا زیاتر وەکو قوربانی توندوتیژیەکن 82 00:04:59,209 --> 00:05:01,019 وەک لە تاوانبارێك. 83 00:05:01,019 --> 00:05:04,389 و چارەسەی گونجاو لەوانەیە یارمەتی کەم کردنەوەی ئەگەری توندوتیژی بدات 84 00:05:04,389 --> 00:05:06,719 کە هاوبەشی شیزۆفرێنیایە. 85 00:05:06,719 --> 00:05:11,269 هەر بۆیە پەروەردە کردنی نەخۆشەکان، خێزانیەکانیان، و کۆمەڵگەکەیان-- 86 00:05:11,269 --> 00:05:15,292 یارمەتی داخورانی ئەو پەڵەیە دەدات و گەشتن بە چارەسەر پێشدەخات.