خەیاڵ بکە کە ڕۆژێک داوات لێکراوە لە بەردەم پانێڵێکی حکومەت ئامادە بیت. تەنانەت هەرچەندە هیچ تاوانێکت ئەنجام نەداوە، یاخود بەڕەسمی بە تاوانێک تاوەنبارکراویت، جارلەدوای جار لە بارەی بۆچوونە سیاسیەکانتەوە پرسیارت لێ دەکەن، تاوانبارت دەکەن بە ناپاکی، و داوات لێ دەکەن هاوڕێکانت و هاوکارەکانت تاوەنبار بکەیت. ئەگەر هەماهەنگی نەکەیت دەخرێیتە زیندانەوە یان کارەکەت لە دەست دەدەیت. دەقاق ودەق هەمان ڕووداو لە ساڵی ١٩٥٠ دا بەسەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داهات وەکو بەشێکی هەڵەمەتەکە بۆ دەرخستنی کۆمۆنیستە گومانلێکراوەکان. هەڵمەتەکە بەناوی بەناوبانگرین مەشقکەرەوە ناونرا، دیاردەیەک کە ناسراوە بە دژە کۆمۆنیست هەزارەها ژیان و کاری لەناوبرد. بۆ زیاتر لە دەیەیەک، سیاسیە ئەمریکیەکان ئازادیە دیموکراتیەکانیان پێشێل کردبوو بەناوی پاراستنیان. لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠ دا، لە ئەمریکا کۆمەڵەیەکی کۆمۆنیستی بچووک بەڵام چاڵاک هەبوو. مێژووەکی باش و خەراپیان هەبوو. کاتێک ڕۆڵی گرینگ و مەترسیداریان دەگێڕا لە ماودەیەکی فراوانی خەباتی پێشکەوتنخوازانە بۆ کرێکار و مافە شارستانیەکان، هەروەها پاڵپشتی یەکێتی سۆڤیەتی جارانیانیان دەکرد. هەر لە سەرەتاوە، کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئەمریکی هێرشیکرایە سەر لە لایەن پارێزگارەکان و بازرگانەکان، و ئازادیخوازەکان ڕەخنەیان لە پەیوەندیان لەگەڵ ڕژێمی سۆڤیەتی ستەمکار دەگرت. لە ماوەیی جەنگی دووەمی جیهان، کاتێک ئەمریکا و ڕوسیا هاوپەیمانبوون دژی هیتلەر. هەندێک کۆمۆنیستی ئەمریکی بەڕاستی بۆ ڕوسەکان سیخوڕیان دەکرد. کاتێک جەنگی سارد دەستی پێکرد و ئەم کارە سیخوڕەی ئاشکرا بوو، کۆمۆنیزمی ناوخۆی وەکو هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوە سەیر دەکرا. بەڵام هەوڵی لەناوبردنی ئەم هەڕەشەییە هەرزوو بۆ کۆتا درێژترین و بەرفراوانترین ئەڵقەی کپ کردنی سیاسی لە مێژووی ئەمریکا گۆڕا. هەوڵەکە لە لایەن بیرۆکراتەکانەوە پشتگیری دەکرا. سیاسیەکان، ڕۆژنامەنووسەکان، و بازرگانەکان، هەڵمەتەکە زۆر زیادەڕەوەی کرد لە بارەی مەترسیەکانی کۆمۆنیستەکان. خەڵکی پشت هەڵمەتەکەوە هەر کەسێکیان هەراسان دەکرد ئەگەر گومانی هەڵگرتنی بۆچوونی سیاسەتی چەپی لێ بکرایە یاخود پەیوەندیان لەگەڵ ئەو خەڵکانە هەبایە. ئەگەر تابلۆیەکی هونەری نوێت لە دیوارەکانت هاڵواسیبوایە، بازنەیەکی کۆمەڵایەتی فرەڕەگەزی هەبوایە، یاخود سکاڵاکانی دژ بە چەکی ناوەکەیت ئیمزابکرداییە، ئەو کات تۆ کۆمۆنیست بوویت. لە کۆتایەکانی ساڵی ١٩٤٠ دا دەستی پێ کرد، بەڕێوبەری ئێف بی ئای جیە ئیگر هوفر پێگەی دەسەڵاتەکانی بەکارهێنا تا ڕاوی کۆمۆنیستەکانی پێ بکات و لە هەر پێگەیەکی کاریگەر بوونی لای بردن لە کۆمەڵگەی ئەمریکی. و پێوانەیەکی تەسک کەوا هوفر هاوپەیمانەکانی بەکاریان هێنا لە پشکنینی فەرمانبەرەکانی فیدڕاڵی و بەتەواوی وڵات بڵاو بوویەوە. هەر زوو، لە ستۆدیۆکانی هۆلیود، زانکۆکان، کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل، و هەزارەها فەرمانبەری کەرتی گشتی و تایبەت هەمان پشکنینی سیاسی بەسەر پیاو و ژنەکانی کاریان بۆ دەکردنی سەپاند. لە هەمان کتدا، خودی ئەنجومەن خۆی بڕیاری گەڕان بەدوای کۆمۆنیست دەرکرد داوای لە سەدان کەس کرد تا لە دادگا ئامادە بن پێش ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت گەواهی بدەن وەکو کۆمیتەی چالاکیەکانی نا ئەمریکی. ئەگەر ڕەتیبکەنەوە هەماهەنگی بکەن لەوانەیە بە بیانوی ئامادەنەبوونیان لە دادگا زیندانی بکرێن، یان باوترینش، دەرکردنیان لە کار و خستنە ناو لیستی ڕەشەوە. سیاسیەتمەدارە بەرزخوازەکانی وەکو ڕیچارد نیکسون جۆسێف مەکارسی، دانوستانی دادگای لەم جۆرەیان وەکو چەکی پارتیزانی بەکارهێنا دیموکراتەکانیان بەوە تۆمەتبار کرد کە لەگەڵ کۆمۆنیزم نەرم بوون و بە ئەنقست چینیان لەدەستداوە بۆ بەرەی کۆمۆنیست. مەکارسی، سیناتۆرێکی کۆماریەکان بوو لە ویسکانسن. بە گۆڕانکاری کردن لە لیستەکانی کۆمۆنیستە ناوبراوەکان بوو بەکەسێکی ناسراو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. لەلایەن سیاسەتمەدارەکانی دیکەوە هاندەدرا، لە تۆمەتبارکردنی خەڵکێکی زۆر بەردەوام بوو لە هەمان کاتدا شێواندان و هەڵبەستنی بەڵگە. زۆربەی هاونیشتمانیان نەفرەتیان لێ دەکرد لە هەمان کاتدا هەندێکی تر ستایشیان دەکرد. و کاتێک جەنگی کۆریا بەرپا بوو، مەکارسی وادیار بوو بەرگری لێ دەکرد. جارێک بوو بە سەرۆکی لیژنەی ناسەرەکی هەمیشەیی ئەنجومەنی پیران لە لێکۆڵینەوەکردن لە ساڵی ١٩٥٢ دا، مەکارسی سەرشێتی زیاتر بوو. لێکۆڵیەنەوەی لە سوپای بەهۆی ئەوەی لە کۆتایەکەی ڕای گشتی لە بەرامبەریاندا بگۆڕێت دەسەڵاتی کەم بکەنەوە. هاوڕێکانی مەکارسی لە ئەنجومەنی پیریان ڕێگەیان لێ کرد و کەمتر لە سێ ساڵ دواتر مرد لەوانەیە بەهۆی خواردنەوەی مادە کحولیەکانەوە. هەروەها دژە کۆمۆنیستیش کۆتای پێهات. سەدان و هەزارەن ژیانی وێران کرد بەقوڵی شەبەنگی ڕووناکی سیاسەتی ئەمریکای تەسک کردەوە. بۆ ماوەیەکی درێژ زیانی بە دەزگای دیموکراتەکان گەیاند. لە هەموو ئەگەرەکان، هەر دووکیان دیموکراتەکان و کۆماریەکان دەیانزانی کە دژە کۆمۆنیست ئەوپەڕی نادادپەروەری بووە بەڵام دەترسان ڕاستەوخۆ دژایەتیان بکرێت زیان بەکارەکانیان بگەیەندرێت. تەنانەت دادگایی باڵاش لە وەستاندنی ڕاوکردنی کۆمۆنیستەکان شکستی هێنا، و پێشێلکردنی مافە دەستوریەکان بەناوی ئاسایشی نەتەوەوە بەردەوام بوو. ئایە کۆمۆنیزمی ناوخۆیی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بوو بۆ سەر حکومەتئ ئەمریکا؟ لەوانەیە، هەڕەشەیەکی بچووک بوو بێت. بەڵام کاردانەوەکەی زۆر گەورە بوو کەوا بوووە هۆی زیانی زیاتر لە خۆدی هەڕەشەکە. و ئەگەر گێرەشێوێنیەکی نوێ لە کاتێک خەراپ و نادڵنیایی دەرکەوێت هێرش بکاتە سەر کەمینەکان بەناوی نیشتیمانپەروەریەوە ئایە دەکرێت دووبارە هەموو ئەمانە ڕووبداتەوە؟