ھێرکلیس، بەھێزترین پیاو دەبێت لە سەردەمی خۆی، بەھێزترین دڵێ دەبێت. ئۆرفیدیەس، خواوەندی سروشت و مامۆستایی مۆسیقا دەبێت. کاستەر و پۆلۆکی تەڵەکەباز، کە دوانەیەکن و لە ھێلکە درووست دەبن. بۆرادەکان، کوڕەکانی خواوەندی بایی باکورن دەیانتوانی بە ھەوادا گەشت بکەن. لە مێژووی کۆندا، ئەم پاڵەوانانە بە جیهانی گریک دێن و دەچن، بۆ ھەر شوێنێک بڕۆیشتبان، ئەفسانەیەکیان دەخوڵقاند. یەکێک لە سەر کێشیەکانییان سەرنج ڕاکێش دەبێت کات یەک دەگرن بۆ خاتری کوڕێکی گەنج بە ناوی جەیسن. چەند ساڵێک پێشتر، مامی جەیسن، پیلایس، بێ بەزەییانە دەسەڵاتی تیسلی، باپیری جەیسۆن، تێک دەشکێنێت. کاتێک جۆنسۆن دەگەڕێتەوە تەختی پادشایەتی باوکی، پاشا ترسنۆکەکە ئەرکێکی ئەستەمی دەخاتە ئەستۆ: دەبێتە بچێتە ئاوەکانی کۆلیکس، خوری رەنگ زێڕی ئاسکە فڕیوەکە بدزێت کە لە لایەن پاشا ئیتیس خاوەنداریەتی دەکرێت. ئەگەر جەیسن خوریەکە بھێنێتەوە، پیلایەس پەیمانی ڕادەست کردنی دەسەڵاتی شانشینەکەی پێ دەدات. بەھۆی ئەرکە پاڵەوان ئاساکەی، خواوەندەکان وەڵامی نزاکانی جەیسن دەدەنەوە، بۆیە، زۆر زوو تیمێکی بەھێز بنات دەنێت. ئەم پاڵەوانانە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری جەنگاوەر، جادووکەر و ھەڵگەراوەکان، بە کەشتی بەڕێ دەکەون و ناوی ئارگۆناتس بۆ خۆیان ھەڵدەبژێرن. بەڵام ڕێگەکەیان پڕ مەترسی دەبێت کە دەبێتە تاقیکردنەوەی ئازاترین پاڵەوان. یەکەم وێستگەیان لیمنۆس دەبێت، دورگەیەک کە تەنھا ژنەکان تێدا دەژین و گشت پیاوەکانی دورگەکەیان کوشتووە. وەک سزا، خواوەند ئەفڕۆدەیت نەخۆشییەکیان وەک نەفرەت بۆ دەنێرێت، بەڵام ئەم نەفرەتە نابێتە ھۆی ئەوەی جەیسن لەگەڵ شاژنەکەیان دوانەیەک درووست نەکات. سەرنشینەکانی تری سەر کەشتیەکەش ژنیان لە دەور دەبێت؛ تا ھێرکلیکس خۆی توڕە دەکات بەھۆی ئەوە وەک پاڵەوان ھەڵسوکەوت ناکەن. بەرەو شاخی ورچەکان بەڕێ دەکەون، دورگەیەک کە دڕندەی خاوەن شەش دەستی دێرینی تێدا دەژیت لە پاڵ دۆڵیۆنیسییە ئاشتی خوازەزەکان. کاتێک خەڵکەکە بە دڵخۆشیەوە پێشوازیان لە ئارگۆناتسەکان دەکەن، دڕندەکان لە شاخەکان دێنە خوارەوە و بەرد لە کەشتیەکە دەگرن. ھێركلیس بە یەک دەست ھەموویان دەوەستێنێت، پێش ئەوەی ھاوڕێکانی یارمەتی بدەن. بەھۆی سەرکەوتن بە سەر دڕندەکان، پاڵەوانەکان لە گەشتەکەیان بەردەوام دەبن و دوای چەند شەوێکی پڕ لە باھۆز، خۆیان لە شوێنێک دەدۆزنەوە لە ناوەڕاستی باھۆزێکی بەھێزدا، دۆڵیۆنیسەکان وا ھەست دەکەن کە ئەمان دوژمنن. ئارگۆناتسەکانیش بە ھەمان شێوە شارەزایی دەوروبەری خۆیان نابن، لە تاریکیدا دەکەونە ناو یەک و چەندان کەس لە یەکتر دەکوژن. ڕووناکی بەرەبەیان دەری دەخات کە چ کارەساتێک قەوماوە: قوربانیەکان، خانەخوێیەکانی پێشووتریان دەبن. لەگەڵ ئەوەشدا، جەیسن دیسان سەر لە ھاوەڵەکانی دەشێوێنێت، ئەم جارەیان لە کەناراوێکی ترسێنەردا. بەھۆی شەرمەزار بوونی، تەنھا تیشک دەخاتە سەر خوریەکە، تەنانەت ئەم جارەشیان پەلەپەل دەکات. کاتێک ھەرکلیس لە لایەن فریشتەیەکی دەریاوە دەفڕێنرێت، جەیسن لە گەشتەکە بەردەوام دەبێت دیار نەمانی بەھێزترین ھاوڕێی لە یاد نامێنێت. ئارگۆناتسەکان لە گەشتەکەیان بەردەوام دەبن و تا شەو لە بەردەمی پیاوێکی پیر کە باڵندەی ھارپی لە دەورە دەوەستن. پیاوەکە فینایەس دەبێت کە زیوس نەفرەتی لێ کردووە بەوەی بۆ ھەمیشە پیر و کوێر بێت و ئازار بدرێت بەھۆی ئاشکرا کردنی پێش بینیەکانی. بەھۆی پاڕانەوەی جەیسن، برایەکانی با بەسەر خەڵكەكە ھەل دەکەن بە کاتی فینایەس لە ئازارەکانی دەپارێزن. لە بەرامبەردا، فینایەس ڕێگەیان بۆ دادەنێت کە چۆن بتوانن بەسەر کێشەکانی بەردەمیان زاڵ بن: سمپلیگەیتەکان، دوو بەردن کە خۆیان بە کەشتییەکان دادەکێشن و تێکیان دەشکێنن. بەڵام سەرەتا، پێویستە ئارگۆناتسەکان بە دەوری دەمی دۆزخە بسوڕێنەوە، بە دەوری دورگەی ئەمەزۆنییە خوێنمژەکان، لە بارودۆخێکی قورس و ئاستەمدا ئەم کارانە بکەن. ئەم سەرکێشیانە قورس لەسەر کەشیوانە خواوەند و مرۆڤەکانیش دەکەوێت ھەندێکیان دەترسان مێشکیان لە دەست بدەن. دوای گەیشتنیان بۆ لای بەردەکان، ترس دەست دەگرێت بەسەر دڵیان. بەڵام ئامۆژگاریەکانی فینایەس لە گوێچکەیان دەزانگێتەوە. ئارگۆناتەسەکان کۆترێک دەفڕێنن بە خێرایی بە نێوان دوو بەردەکە تێ دەپەڕن. دوای ئەم زەحمەتییە، لە کۆتاییدا، ئارگۆناتسەکان کۆلکیسیان لێ دیار دەبێت. بەڵام کاتێک جەیسن پشوو وەردەگرێت و لەگەڵ ھاوەڵەکانی ئاھەنگ دەگێڕێت، ھەست دەکات کە کاتی لەگەڵ ھاوەڵەکانی بەرەو کۆتایی دەڕوات. کاتێک خوریەکە لە دەستی دەگەشایەوە، تێدەگات کە پێویستە بە تەنھا خوریەکە لەگەڵ خۆی بباتەوە. بەڵام نەیدەزانی کە کۆتا ئەرکی قورسترین و ئەستەمترین دەبێت.