کاتێک پەیوندی بە وەرگێڕەکانی TEDەوە دەکەیت، لەگەڵ ناوندی جیهانی خۆبەخشەکان کار دەکەیت تا بیرۆکە نایابەکان بڵاوبکەیەتەوە. پێش ئەوەی دەست پێبکەیت، با باسی چۆنیەتی درووست کردنی ژێرنووسێکی باش بکەین. باشترین ژێرنووس ئەو ژێرنووسەیە بە ئاسانی لەلایەن بینەرەوە دەخوێندرێتەوە: ئەوەندە کاتت هەیە تا نووسینی سەر شاشەکە بخوێنیتەوە و لەو کردارەی قسەرەکە چی دەڵێیت. کاتێک ژێرنووس درووست دەکەیت، ڕەچاوی ئەم خاڵە سادانە بکە: هیچ کات زیاد لە دوو دێڕی ژێرنووس بەکارمەهێنە. لە زۆربەی زمانەکان، ئەگەر ژێرنووس لە ٤٢ پیت زیاتر بوو، بیکە بە دوو دێڕەوە. دڵنیابە لەوەی هەر ژێرنووسێک بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی یەک چرکە لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت. هەرگیز دوو ڕستەی تەواو نەکراو لە یەک ژێرنووس کۆمەکەوە. (زۆر ناحەزدێتە بەر چاو) زانیارییە دەنگيیەکان بخە ناو دوو کەوانەی دوو چوکلەیی. زانیاریەکانی سەر شاشەکە بخە ناو دوو کەوانەی چوارگۆشە. دواتر، وەک وەرگێڕێکی نوێ تێد چاوەڕێ چیت لێدەکرێت. دوای ئەوەی داواکاری بوون بە وەرگێری تێد پەسند کرا، دەتوانیت ئاخاوتنێک هەڵبژێریت بۆ نووسینی تێکستەکە یان وەرگێرانی تێکستەکەی. بە ئاخاوتنی کورت دەست پێبکە دەتوانیت فیدباکێکی خێر لە وەرگێڕێکی شارەزا وەربگریت. قسەکردن سەبارەت بە شارەزای" تەنها ئەو خۆبەخشانەی کە بە لایەنی کەمەوە پێنج ئاخاوتنیان وەرگێراوە دەتوانن هەڵەچنین بۆ وەرگێرەکانی تێد بکەن. ئەم وەرگێڕە نوێیەکان دڵنیادەکاتەوە لە وەرگرتنی باشترین ئامۆژگاری. لە کۆتایی پڕۆسەکەدا، ڕێکخەری زمانەوانی سەیری وەرگێران و هەڵە چنینەکە دەکات بۆ ئەوەی وەرگێرانەکە بۆ بڵاوکردنەوە پەسەند بکات. لە پرۆفایلت لە سەر TED.com خاڵ وەردەگریت.