کاتێک دەبیتە وەرگێڕی تێد، لەگەڵ کۆمەڵی وەرگێری جیهانی خۆبەخش کار دەکەیت بۆ ئەوەی بیرۆکەی سەرنجڕاکێش بڵاوبکەیتەوە. پێش ئەوەی دەست پێبکەیت، با باسی چۆنیەتی درووست کردنی ژێرنووسێکی باش بکەین. باشترین ژێرنووس ئەو ژێرنووسەیە کە بە ئاسانی بخوێندرێتەوە؛ کاتی تەواو بەردەست بێت بۆ خوێندنەوەی ژێرنووسەکە و لە بابەتی ئاخاوتنی قسەکەرەکە تێ بگەیت. کاتێک ژێرنووس درووست دەکەیت، ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە: هیچ کاتێک زیاد لە دوو دێر مەنووسە. لە زۆربەی زمانەکان، ئەگەر ژێرنووس لە ٤٢ پیت زیاتر بوو، ئەوا دابەشی دوو دێری بکە. دڵنیابە لەوەی هەر ژێرنووسێک بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی یەک چرکە دەردەکەوێت. هەرگیز دوو ڕستەی ناپەیوەست لە یەک ژێرنووس دامەنێ. (زۆر ناحەزدێتە بەر چاو) زانیارییە دەنگيیەکان بخە ناو دوو کەوانەی دوو چوکلەیی. زانیاریەکانی سەر ڕونما بخە ناو دوو کەوانەی چوارگۆشە. دواتر، وەک وەرگێری تێد، چاوەڕێی ئەم شتانە بکە. دوای ئەوەی داواکاری بوون بە وەرگێری تێد پەسند کرا، دەتوانیت ئاخاوتنێک هەڵبژێریت بۆ نووسینی تێکستەکە یان وەرگێرانی تێکستەکەی. ئاخاوتنی کورت هەڵبژێرە، بۆ ئەوەی بە زووی لە لایەن خۆبەخشە شارەزایەکانەوە فیدباک وەربگریت. سەبارەت بە شارەزایی: تەنها ئەو خۆبەخشانەی کە بە لایەنی کەمەوە پێنج ئاخاوتنیان وەرگێراوە دەتوانن هەڵەچنین بۆ وەرگێرەکانی تێد بکەن. ئەو ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی خۆبەخشەکان شارەزا بن. لە کۆتایی پڕۆسەکەدا، ڕێکخەری زمانەوانی سەیری وەرگێران و هەڵە چنینەکە دەکات بۆ ئەوەی وەرگێرانەکە بۆ بڵاوکردنەوە پەسەند بکات. لە پرۆفایلت لە سەر TED.com خاڵ وەردەگریت.