ڕۆژێک، زۆر لەمەوبەر، ڕەبەندێکی بەهێز دەبێت بە ناوی لوک تا مونی ئیسی دەبێت. مامۆستای سێ فیرخوازی زیرەک دەبێت: مونی ماکیلا، خواوەندی بەتوانایی زەریاکان، ڤۆرۆچۆن، شازادەی بەرپرسی دیمەنی زەوی، و ریام ئیسۆ، ئەهریمەن، کە دڵی بە بەردەوامی بە ئاگرەوە دەسوتا. لوک تا دەیویست بەنرخترین دیاری ببەخشێتە باشترین فێرخوازەکانی. بۆ ئەوەی بزانێت کامەیان باشترین فێرخوازە، پێشبڕکێیەک پێشنیاز دەکات، هەر فێرخوازێک زووتر پەرداغێک لە شەونمی بەیانی بهێنێتەوە دەبێتە خاوەنی دیارییە نەزانراوە بەنرخەکە. کاتێک چێشتەنگاو گەیشت، ڤۆرۆچۆن و ئیسۆ بەرەو دارستان بە ڕێ کەوتن. شەونمی سەر ڕووی یەک گیا و گەڵا نەما کۆی نەکەنەوە، پەشۆکاوانە شلەکەیان دەخستە ناو پەرداغەکان. کاتێک دەگەڕێنەوە ماڵی ڕەبەنەکە، سەیریان کرد میکهاڵا بە بەرداغێکی پڕ لە شەونمی بەیانیانەوە دانیشتووە. بە درێژایی شەو شاڵی سەر شانی لە دەرەوە بەجێ دەهێڵێت بەیانی شاڵەکە دەکوشێت، بەرداغەکە پڕ دەبێت و پێشبڕکێیەکە بەم شێوە دەباتەوە. چونکە شانازی بە فێرخوازەکانی دەکرد و وەک منداڵی خۆی سەیری دەکردن، لوک تا دیاری بە هەر سێکیان دەبەخشێت. ئەو شەونمەی ریم ئیسۆ کۆی کردبووەوە، دەگۆڕێت بۆ تورێکی ئەڵماسی، شەونمەکەی ڤۆرۆچۆن دەکاتە خەنجەر، و شەونمەکەی ماکهالا دەگۆڕێت بۆ تۆپێکی کریستاڵی بێ هاوتا. ریم ئیسۆ ئیرەی دەکات و پێی وایە دەبوو ئەو دیاریەکەی ماکهالا بەدەست بهێنێت. ئەو و ڤۆرۆچۆن هەوڵیان دا کە خواوەندەکە ڕازی بکەن دیاریەکی خۆی پێیان ببەخشێت. بەڵام دوای ئەوەی داواکەیانی ڕەت کردەوە، ماکهالا ڕادەکات ریم ئیسۆ سوڕ بوو ئەگەر بە هێزیش بێت تۆپەکە بە دەست بهێنێت. ریم ئیسۆ بە ناو هەوادا دەفڕێت و وێڵی دۆزینەوەی ماکهالا دەبێت، پەستی باڵی بەسەردا دەکێشێت. لە ڕێگەدا، تووشی ڤۆرۆچۆن دەبێت و هێرشی دەکاتە سەر، چونکە دەیزانی کە شازادە حەق بێژەکە، ڕێگە بە دزینی تۆپە کریستالییەکە نادات. لە گەرمەی شەڕەکەدا، ئەهریمەن باڵا دەست بوو، ڤۆرۆچۆن بە لای ڕوی شاخێکدا دەکێشێت. دوای دڵنیا بوون لە مردنی ڤۆرۆچۆن، ریم ئیسۆ بەردەوام دەبێت تا ماکهالا دەدۆزێتەوە. داوای لێدەکات کە ئەو و هاوڕێکانی گوێڕایەڵی ببن وەک زیرەکترین فێرخوازی لوک تا و خاوەنی تۆپە کریستاڵییەکە بیناسێنن، یان دەبێت وەک ماکهالا بمرن. ماکهالا بەبێ ترس داواکەی ڕەت دەکاتەوە و بەرەو هەورەکان دەفڕێت، هیوادارە ئەهریمەن لە هاوڕێەکانی دوور بخاتەوە. ریم ئیسۆ سەرشێتانە کەوتە کوشتنی هاوڕێ پەرییە فڕیوەکانی ماکهالا. دوای ئەوەی باش دوور کەوتنەوە، ماکهالا و ریم ئیسۆ ڕوبەڕوی یەکتر بوونەوە. ریم ئیسۆ بۆ دواجار داواکەی خستەڕوو، بەڵام دوبارە ڕەت کرایەوە. توڕە دەبێت و تەورە ئەڵماسییەکەی دەسوڕێنێتەوە. پێش ئەوەی ریم ئیسۆ تەورەکە بهاوێژێت، ماکهالا تۆپە کریستاڵەکە فڕی دەداتە ئاسمان. دوای گەیشتنە لوتکەی ئاسمان، هێزی ڕوناکی بروسکەکان هەڵدەمژێت کە چاوی ئەهریمەنی کوێر دەکات. ریم شیسۆ تەورەکەی لە دەست بەر دەبێت و خۆشی دەدات بە دەستەوە. تەورەکە بە ناو هەوا دەڕوات و هەورەکان دەبڕێت، چەندین بروسکی تیژ و قوڵ دروست دەکات. کاتێک بروسک و تیشکی ڕوناکی بروسک تێکەڵ دەبن، تۆوی بە سود بەرهەم دێت کە بریتییە لە باران. ماکهالا لە ریم ئیسۆی کوێر و بێهیوا بەبێ تەورەکەی نزیک دەبێتەوە. بیر دەکاتەوە چی لەم تاوانبارە بکات. خۆشەویستی و دڵ باشی مامۆستاکەی دێتەوە بیر، ماکهالا بڕیار دەدات ئازاری نەدات و بەرەو ئاسمان دەفڕێت. دواتر، ریم ئیسۆ بەهێز دەبێتەوە، تەورەکەی دەدۆزێتەوە و بەدوای ماکهالا دەکەوێت. بروسک، تیشکی بروسک و باران بە دەوری زەوی سەمایان دەکرد. چەند نمە بارانێک بەر ڤۆرۆچۆن دەکەوێت و زیندووی دەکاتەوە، پێستی وەک زێر دەگەشێتەوە و ئامادە دەبێت بۆ چنینەوە. خەنجەرەکەی هەڵدەگرێتەوە، بەرەو ئاسمان دەفڕێت بۆ دۆزینەوە ریم ئیسۆ و ماکهالا .