"یاری وشە دژ ماناکان"
بۆ پاتریسیا مایش
ئەم ڕۆژە من و خوێندکارەکانم یاری
وشەی دژ واتاکان دەکەین
بە ڕستەیەك لە ئێمیڵی دیکینسۆنەوە.
ژیانم وەک
دەمانچەیەکی پڕ کراو وەستا، دەڕوات و
من لەسەر تەختەکە دەینووسم،
وەستانێک بۆ ئەوەی بتوانن
ناوی دژ واتاکان بهێنن -
هی من هی تۆ
ژیان مردن
وەستا بوو؟ دادەنیشێت
تاك زۆر
پڕ بەتاڵ
چەك ؟
.چەك
بۆ ساتێك، لێکچوونی نێوانیان زیاتر لە
بروسکە و دەنگەکەی دەچوو،
منداڵەکان بەس سەیری منیان دەکرد،
و دواتر دێت، ئاژاوەیەك،
زریانێک لە وەڵامەکان-
،یەکێکیان گووتی، گوڵ. یەکێکی دیکە
گوتی، نا، پەرتووک. سێهەم هاواری کرد،
ئەوە گەمژانەیە، دژی وشەی
چەك پەڕە. یان لەوانەیە
باوەشێک بێت، بەڵام پەرتووك نا،
هەرگیز پەرتووك نابێت. لەگەڵ ئەوەدا،
ئەوانیتر بیر و بۆچونەکانیان کۆکردەوە
و لەناکاو بوو بە یاری هاوار کردن.
کەس ناتوانێ هاوڕا بێت،
بۆ هەر قوتابیەك وەڵامێکی کۆتایی هەیە.
ئەوە گۆرانیە،
نزایە، مەبەستم بەڵێنە،
وەکو ئەڵقەی هاوسەرگیری، و
دواتر مناڵە. یان ئەو کەسە چییە کە
منداڵەکان دەگوازێتەوە؟
مامانە؟ بەڵێ، مامانە.
نا، ئەوە هەڵەیە. تۆ زۆر
هەڵەی هەرگیز جارێکی تریش ڕاست نابیت.
ئەوە چرپەیە، ئەستێرەیەک،
ئەوە دەڵێت خۆشمدەوێیت
لەسەر دەستت و دواتر دەستدان
لە گوێی کەسێك. تۆ شێتیت؟
ئایا تۆ سەرۆکی
دوورگەی گەمژەکانیت؟ لەوانەیە تۆ بیت،
هەڵبژاردنەکە چ کاتێکە؟
ورچی یاریکردنە، شمشێرە،
قۆخێکی زۆر زۆر نایابە.
بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی یەکەم،
ئەوە گوڵە، گوڵێکی سپی.
کاتێك زەنگەکە لێیدا، من گەشتمە
ڕەشکەرەوەیەک بەڵام کچێک
بەزۆر لە دەستمی دەرهێنا. ئەو گووتی،
هیچ شتێک دیاری کراو نییە،
ئێمە لێرە تەواو نەبووین.
من هەموو وەڵامەکانم جێهێشت
لەسەر تەختەکە. ڕۆژی دواتر هەندێکیان
وەستابوون لە قسەکردن لەگەڵ یەکتر،
بوو بوون بە چەند لایەنێک.
لایەنی گوڵ هەبوو.
و لایەنی بەچکە پشیلە. و دوو کوڕ
ناویان لە خۆیان نابوو تۆپەڵە بەفر.
ئەوانەی دیکە مابوونەوە
لەگەڵ یاریە بنچینەییەکە،
کە هەوڵدان بوو بۆ نووسینی
شتێکی وەك هۆنراوە.
ئەوە ئەڵماسە، ئەوە سەمایە،
دژی وشەی دەمانچە مۆزەخانەیەکە لە فەڕەنسا.
ئەوە مانگە، ئاوێنەیە،
ئەوە دەنگی زەنگێک و گوێگرەکەیەتی.
مشتومڕەکە دەستی پێکردەوە،
هاوار کردنی زیاتر، و لە کۆتاییدا
لایەنێکی تازە. بۆ یەکەم جار
من وێرام پاڵیان بنێم.
گوتم، لەوانەیە هەمووتان ڕاست بن.
باشە، لەوانەیە. لەوانەیە هەموو ئەوانە
بێت کە گوتمان. لەوانەیە ئەوە
هەموو ئەو شتانە بێت کە نەمان گوتووە.
ئەوە ووشەکان و بۆشاییەکانی ووشەکانە.
ئێستا ئەوان سەیری یەکتر دەکەن.
ئەمە هەموو شتێکە لەنێو ئەم
ژوورە
و لە دەرەوەی ئەم ژوورە و
لەسەر شەقامەکان و لە ئاسماندا.
ئەوە هەموو کەسەکانی زانکۆ
و مۆڵەکانە، و هەموو ئەو خەڵکانەی
لە نەخۆشخانەکان چاوەڕێ دەکەن.
و لە پۆستەخانەکان. و، بەڵێ،
ئەمە گوڵە، ھەروەھا. هەموو گوڵەکان.
تەواوی باخچەکان.
دژی چەك هەر شوێنێکە کە ئاماژەی پێدەکەیت.
ئەوان گوتیان، ئەوە لەسەر تەختەکە
مەنووسە. تەنها هۆنراوە بڵێ.
مردنەکەت بەردەوام دەبێت بە هۆی
زۆر هۆنراوەی بەتاڵ.