مێژووی ئەو ئیمپڕاتۆریەتەی لە
خاکێکی گەرم و وشک سەریهەڵدا،
بەبێ باران بۆ گەشەسەندنی بەرووبوومەکان و
بەبێ بوونی دار و بەرد بۆ کاری بنیاتنان.
سەرەڕای هەموو ئەمانە، نیشتەجێبووەکانی
یەکەم شاری جیهانیان بیانتنا،
لەگەڵ بوونی ئەندازیاری ناوازە و
دانیشتوانێکی زۆر—
بەتەواوەتی لە قوڕەوە بیاتیان نا.
سۆمەڕیەکان بەشی باشووری عێڕاقی
سەردەمیانەیەن داگیر کرد
لەم ناوچەیەی کە بە میزۆپۆتامیا ناسرا بوو.
میزۆپۆتامیا واتا "لەنێوان دوو ڕووبار"—
ئەوانیش ڕووبارەکانی دیجلە و فوڕاتن.
نزیکەی ساڵی ٥٠٠٠ـی پێش زایینی، سۆمەڕییە
کۆنەکان جۆگەکانی ئاو، بەنداوەکان و کۆگەکان
بۆ دووبارە ڕێنوێنیکردنی ئاو و کێڵگە و
ڕووبەرە زەویە وشکەکانی پێشتر بەکارهێنا.
کۆمەڵگە کشتوکاڵیە هاوشێوەکای ئەمە بە
هێواشی لە سەرتاسەری جیهان بڵاودەبوونەوە .
بەڵام سۆمەڕیەکان دەستپێشخەربوون بۆ
ئەنجامدانی هەنگاوی داهاتوو.
ئەویش بە بەکارهێنانی خشتی قوڕین کە لە
قوڕی ڕووبارەوە دروستکرابوون،
دەستیانکرد بە بنیاتنانی خانووی
چەندین قاتی و پەرستگاکان،
تایەیان بنیاتنا__
تایەی گڵێنەیی، بۆ گۆڕینی قوڕ بۆ
کەلوپەڵی ناو ماڵ و ئامێر بەکارھێنا.
ئەو خشتە قوڕینانە بوونە هۆی
بەدەرکەوتنی یەکەم شاری جیهان،
بە نزیکیەیی لە ساڵەکانی ٤٥٠٠ پێش زایینی.
بەرزترین ئاستی کۆمەڵایەتی شارەکە
قەشەکان و ژنە قەشەکان بوون،
کە بە خانەدان هەژمار دەکران،
دواتر بازرگانەکان، خەڵکە پیشەوەرەکە و
جوتیارەکان و کۆیلەکان دەهاتن
ئیمپڕاتۆریەتی سۆمەڕی لە شاری
ناوازە پێکهاتبوو
کە بەشێوەی نەتەوەی بچووک بڵاوببوونەوە.
لە ڕێگای زمان و بیروبڕاوی گیانی
بەیەکەوە بەسترابوونەوە
بەڵام کێشەی دەستەمۆیی ناوەندیان هەبوو.
کۆنترین شارەکان ئورک، ئوور و ئیردوو بوون،
لەکۆتاییدا دەیان شاری تریش هەبوون.
هەریەک لەم شارانە پادشایەکی هەبوو کە
یان خزمەتی فەرمانڕەوای دەکرد یان قەشە.
هەندێک کاتیش لەگەڵ یەکتری شەڕیانکرد
بۆ داگیرکردنی ناوچەی نوێ.
هەر شارێک تایبەتکرابوو بە خوداوەندێکی
پارێزەر و وەک دامەزرێنەری شارەکە دادەنرا.
گەورەترین و گرنگترین باڵەخانەی شارەکە هی
خوداوەندی پارێزەری ماڵ کە بە خوداوەند:
زگورەت ناودەبرا، پەرستگاکەی وەک هەڕەمێکی
پلیکانەدار نەخشێندرابوو.
لە ساڵانی ٣٢٠٠ پێش زاینی، سۆمەڕیەکان
دەستیانکرد بە فرانکردنی ناوچەکانیان،
تایە گڵێنەییەکان ماڵێکی نوێیان دۆزیەوە
ئەویش لەسەر گالیسکە و دووچەرخەکان بوو.
بەلەمەکانیان لە قامیش و چڵی
دارخورما دروستکرد،
لەگەڵ هەبوونی چارۆگەی کەتان کە ناوچە دوور
فراوانەکانی ڕووبار و دەریاکانیان پێدەبڕی.
بۆ تەواوکردنی سامانە دەگمەنەکەیان
تۆڕی بازرگانییان
لەگەڵ شانشینە گەشەسەندووەکانی وەک
میسڕ، ئەنادۆڵ و ئەسیوپیا دامەزراند،
کاری هەناردەکردنی زێڕ، زیو
ڵازورد و دارئەرزیان دەکرد.
بازرگانیکردن و هەناردەکردنە
چاوەڕوانەکراوەکە بووە هۆی
داهێنانی یەکەم سیستەمی جیهانی نووسین.
ئەوەش سیستەمی ژمێریاری بوو
بۆ بازرگانە سۆمەڕیەکان
لەگەڵ ئەوەش ئەنجامدانی کاری بازرگانی
لەگەڵ دەرەوە سەریهەڵدا.
دوای چەند سەد ساڵێک، سیستەمی
نووسینی وێنەیی
کە بە نووسینی بزماری ناسراوە
گۆڕا بۆ دەقی نووسین.
سۆمەڕیەکان یاسا سەرەتاییەکانی
نووسینیان دروستکرد
و یەکەم سیستەمی خوێندنگەیان داهێنا ئەویش
دروستکرابوو بۆ فێرکردنی پیتەکانی نووسین—
پێشەوایی هەندێک نوێخوازی کەمتر
سەرنجڕاکێشییان کرد، وەک بیۆکراسی و باجدان.
لە قوتانخانەکان، دانەرەکانیان لەگەڵ
خۆرهەڵاتن تا خۆرئاوابوون دەیانخوێند،
لە منداڵیەوە تا تەمەنی پێگەیشتن.
خۆیان فێری ژمێریاری و بیرکاری و
کارە لەبەرگیراوەکانی ئەدەبی دەکرد—
سروودە ئایینیەکان، ئەفسانە، پەندەکان
چیرۆکی ئاژەڵان، نووسینی تەلیسمەکان،
هەروەها یەکەم داستانی نووسراوە
لەسەر پارچە قوڕەکان پەیدابوو.
هەندێک لەم پارچە قوڕانە باسی
چیرۆکی گڵگامشیان کردووە،
پادشای شاری ئورک کە پاڵەوانی
چیرۆکە ئەفسانەییەکان بووە.
بەڵام لە ساڵی سێ هەزاری پێش زایینی، سۆمەڕ
تاکە ئیمپڕاتۆریەتی ناوچەکە نەما،
تەنانەت تاکە ئمپڕاتۆریەتی
میزۆپۆتامیاش نەبوو.
شەپۆڵێک لە هۆزە دەشتەکییەکان
ڕژانە ناوچەکانی باکوور و خۆرهەڵات،
هەندێک لەخەڵکە نوێیەکان لاساییان کردنەوە،
و شێوازی ژیانی ئەوانیان پەیڕەودەکرد
هەروەها شێوازی نووسینی بزماریان
بەکاردەهێنا بۆ دەربڕینی زمانی خۆیان.
لە ساڵی ٢٣٠٠ پێش زایینی، پادشا سەرجۆنی
ئەکەدی شار و ناوچەکانی سۆمەڕی داگیرکرد.
بەڵام سەرجۆن ڕێزی کلتوری سۆمەریەکانی گرت،
هەربۆیە ئەکەدیەکان و سۆمەریەکان بۆماوەی
چەندین سەدە لەگەڵ یەکتری بوون.
گروپە داگیرکەرەکانی تر تەنیا چاویان
لە تاڵانکردن و تێکدان بوو.
تەنانەت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کلتوری سۆمەڕی،
کۆمەڵە هێرشی بەردەوامی داگیرکەرەکان بووە
هۆی کوشتنی سۆمەڕیەکان لە ١٧٥٠ پێشزاین.
دوای ئەوە، گەڕانەوە سەر بیابانە وشکەکان
تاوەکو سەدەی ١٩ـەمەوە سەریانهەڵنەدایەوە.
بەڵام کلتوری سۆمەڕی بۆ هەزاران ساڵ
بە زیندوویی مایەوە—
سەرەتا لەلای ئەکەدیەکان پارێزرا، دواتر
ئاشووریەکان و، ئیمپڕاتۆریەتی بابلیەکان.
بابلیەکان داهێنانەکان و نەریتەکانی
سۆمەڕیەکانیان گواستەوە بۆ
کەلتوری جوولەکەکان، یۆناینەکان، ڕۆمانیەکان
هەندێک لەو کەلتورانە تا ئەمرۆش
هەر پەیڕەو دەکرێن.