زیاتر لە ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، گوڵێک لە
تێکستە پزیشکییەکانی
میسری کۆن دەرکەوت.
بە درێژایی دەریای سپی،
شارستانیەتی مینۆنی کۆن
چەندین ڕێگەیان بۆ بەکارهێنانی هەمان گیا
دۆزییەوە لەبەر کاریگەری بێهۆشییەکەی.
هەردوو شارستانیەتە کۆنەکە
شتێکیان دۆزییەوە-
ئۆپیۆم (ئەفیون-تلیاک)
دەرهێنراوێک لە ڕووەکی پۆپی بەو گومانەی
کە هەردوکیان دەتوانن ببنە هۆی
دڵخۆشی و کەمکردنەوەی ئازار.
هەرچەندە لەو کاتەوە ئۆپتۆم
بەکاردەهێنرێت،
لە سەدەی ١٩ دا بوو، کاتێک
یەکێک لە پێکهاتە کیمیاییەکانی
مۆرفین، ناسێنرا و بۆ بەکارهێنانی
پزیشکی جیاکرایەوە.
مۆرفین، کۆداین و چەند دەرمانێکی تر
کە ڕاستەوخۆ لە پۆپییەوە دروست دەکرێن
پێیان دوترێت ماددەی
سڕکەر(ئۆپیۆیدەکان).
لە سەدەی ٢٠دا، کۆمپانیاکانی دەرمان
بڕێکی زۆر لە دەرمانی دەستکردیان دروست کرد
کە لەم ماددە سڕکەرانە دەچوون،
وەک هیرۆین، هایدرۆکۆدۆن،
ئۆکسی کۆدۆن و فێنتانیل.
دەستکرد بن یاخود لە ئۆپیۆمەوە دەرهێنرابن،
ئەم پێکهاتانە بە
گشتی بە ئۆپیۆیدەکان (سڕکەرەکان) ناسراون.
دەستکرد یاخود سروشتی، یاسایی یان نایاسایی
دەرمانە سڕکەرەکان
ئازارشکێنی زۆر بەهێزن، بەڵام
بەڕێژەیەکی زۆر دەبنە هۆی ئالوودەبوون.
لە ساڵەکانی ١٩٨٠ و ٩٠دەکان،
کۆمپانیا دەرمانسازییەکان دەستیان بە
فرۆشتنی ئازارشکێنە سڕکەرەکان کرد،
بە بێ گوێدان بە کاریگەریی
ئالوودەبوونەکەی
بە هەردوو کۆمەڵگە پزیشکی و
گشتییەکەش.
ژمارەی نوسینی ڕەچەتەی
ئازارشکێنە سڕکەرەکان زۆر زیادی کرد،
بەهەمان شێوەش ژمارەی ئالودەبووان، قەیرانێک
دەستیپێکرد کە تاکو ئێستەش بەردەوامە.
بۆ تێگەیشتن لەوەی بۆچی ماددە
سڕکەرەکان دەبنە هۆی ئالودەبوون،
یارمەتیدەر دەبێت بزانین ئەم دەرمانانە چۆن
لە یەکەم بەکارهێنانەوە کار لە جەستە دەکەن،
تا چەند جارێک بەکارهێنانەوە، و چی دەبێت
دوای بەکارهێنانێکی دریژخایەن بوەستێنرێن؟
هەریەک لەم دەرمانانە کیمیاییەکەیان
کەمێک لەیەکتر جیاوازە،
بەڵام هەمویان کار لە سیسیتمی ئۆپیۆید دەکەن
بە لکان بە وەرگرەکانی ئۆپیۆیدی دەماخەوە.
ئیندۆرفینی جەستە سیگناڵەکانی ئازار خاو
دەکەنەوە بە لکانیان بەم وەرگرانەوە.
دەرمانە سڕکەرەکان زۆر بەهێزتر و بۆ
ماوەیەکی زیاتر بەم وەرگرانەوە دەلکێن.
کەواتە ئۆپیۆیدەکان دەتوانن ئازاری زۆر
سەختتر چارەبکەن بەراورد بە ئیندۆرفینەکان.
وەرگرەکانی ئۆپیۆید هەر لە میزاجەوە تاکو
فرمانە سروشتیەکانی جەستە کاریگەرییان هەیە
بەم فرمانانەوەشەوە، بەهێزی و ماوەی
پێکەوە لکانی ئۆپیۆیدەکان
مانای ئەوەیە کاریگەرییەکەیان زۆر
ئاشکرا و بەربڵاوترە
لە سیگناڵە سروشتییەکانی
گەردەکانی جەستە.
کاتێک دەرمانێک دەلکێت بە وەرگری ئۆپیۆیدەوە
هانی دەردانی هۆرمۆنی دۆپامین دەدات،
کە ئەمەش پەیوەستە بە هەستی
چێژەوە، ڕەنگە بەرپرس بێت
لەو هەستی خۆشییەی کە
ماددە سەڕکەرەکان دەیبەخشن.
لە هەمان کاتتدا، ئۆپیۆید دەردانی هۆڕمۆنی
نۆرئەدریناڵین کەمدەکاتەوە،
کە کاریگەری لەسەر ئاگایی، هەناسەدان،
هەرسکردن و پەستانی خوێن هەیە.
ئەو بڕەی بۆ چارەسەر بەکاردێت ئەوەندە
نۆرئەدریناڵین کەمدەکاتەوە کە کاریگەری
لاوەکی وەک قەبزی هەبێت.
لەبڕی زیاتردا ئۆپیۆیدەکان دەتوانن لێدانی
دڵ وهەناسە تا ئاستێکی مەترسیدار کەمبکەنەوە
وە ببنە هۆی لەهۆشخۆچوون و
تەنانەت مردنیش.
بە تێپەڕبوونی کات، جەستە بەرگری
بۆ ئۆپیۆیدەکان دروستدەکات.
ڕەنگە ژمارەی وەرگرەکانی
ئۆپیۆید کەمبکاتەوە،
یاخود وەرگرەکان وەڵامدانەوەیان
کەمتربێت.
بۆ ئەزموونکردنی هەمان دەردانی دۆپامین و
هەمان کاریگەری لەسەر میزاج وەک پێشتر
خەڵک دەبێت بڕی زیاتر و
زیاتر بەکاربهێنن-
سوڕێک کە دەبێتە هۆی
پشت پێبەستن و ئالوودەبوون.
کە خەڵک ئۆپیۆیدەکان زیاتر وەردەگرن
بۆ قەرەبووکردنەوەی بەرگرییەکەیان،
ئاستی نۆرئەدریناڵین کەمتر و
کەمتر دەبێتەوە،
تا خاڵێک کە کاردەکاتە سەر
فرمانە سەرەتاییەکانی جەستە.
جەستەش بە زیادکردنی وەرگرەکانی
نۆرئەدریناڵین قەرەبووی دەکاتەوە
بۆیە ڕیژەیەکی زۆر کەمتری
نۆرئەدریناڵین هەستپێدەکات.
ئەمەش هەستیاری بۆ
نۆرئەدریناڵین زیاددەکات
ڕێدەدات جەستە ئاسایی
فرمانەکانی خۆی جێبەجێ بکات-
لە ڕاستیدا، جەستە پشت بە ئۆپیۆید دەبەستێت
بۆ ڕاگرتنی ئەم هاوسەنگییە تازەیە.
کاتێک کەسێک کە ئالوودەی ئپۆیۆیدەکانە
لەناکاو دەوەستێت لە بەکارهێنانیان،
ئەم هاوسەنگییە تێکدەچێت.
ئاستی نۆرئەدریناڵین لەماوە یەک ڕۆژی
وەستان لە بەکارهێنانەکەوە بەرزدەبێتەوە.
بەڵام جەستە کاتێکی زیاتری
دەوێت تاکو لە هەموو
ئەو وەرگرانەی نۆرئەدریناڵین
ڕزگاری ببێت کە دروستی کردن.
ئەمەش مانای ئەوەیە کە
ماوەیەکی کاتی هەیە
کە جەستە زۆر هەستیارە بەرانبەر
نۆرئەدریناڵین.
ئەم زۆر هەستیاربوونەش دەبێتە هۆی
نیشانەکانی کشانەوە لە ئالوودەبوونەکە
وەک ئازاری ماسولکە، ئازاری گەدە،
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و ڕشانەوە.
هەرچەندە کاتییە، بەڵام کشانەوە لە ئۆپیۆید
دەکرێت ببێتە هۆی لاوازییەکی زۆر.
لە حاڵەتە مەترسیدارەکاندا، کەسێک کە
لە کشانەوەدایە، دەکرێت
بۆ چەندین ڕۆژ تەنانەت
هەفتەش نەخۆشبێت.
ئەو کەسانەی ئالوودەبوی ئۆپیۆیدەکانن
مەرج نییە دەرمانەکان بۆ ئەوە بەکاربهێنن
کە جارێکی تر هەست بە چێژ بکەن، بەڵکو ڕەنگە
بۆ ئەوە بێت کە لە نەخۆشبوون بەدووربن.
ئەمەش چەندین زیانی هەیە وەک لە دەستدانی
داهات یاخود کار لە کاتی کشانەوەکە،
یاخود نەبوونی کەسێک کە چاودێرییان
بکات لە کاتی کشانەوەکەدا.
ئەگەر کەسێک جارێکی دیکە
بگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی ئۆپیۆیدەکان،
ئەوا لە مەترسییەکی زیاتردان
بۆ زیادبەکارهێنان(overdose)
چونکە ئەوەی بڕێکی ستاندارد بوو لە
کاتێکدا کە بەرگرییەکەیان زۆر بوو،
دەکرێت ئێستە کوشندە بێت.
لە ١٩٨٠ـوە، مردنی لەناکاو
بەهۆی زیادبەکارهێنانی ئۆپیۆیدەکانەوە
لە ویلایەتە ئەکگرتووەکان
دووهێندە زیادی کردووە،
وە ئالوودەبوون بە ئۆپیۆیدەکان لە
جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
لە کاتێکدا ڕەچەتەی ئازارشکێنی ئۆپیۆیدەکان
زیاتر ڕێکخراوە،
حاڵەتەکانی زیادبەکارهێنان و
ئالوودەبوون هێشتا لە زیادبووندان
بە تایبەتی لە ناو گەنجەکاندا.
زۆربەی ئالوودەبوونەکانی پێشتر
لە کەسە تەمەن مامناوەندییەکاندا بوو
کە ئالووەدەبووی ئەو ئازار شکێنانە دەبوون
کە وەک ڕەچەتە بۆیان نوسرابوو،
یاخود لە هاوڕێ یان ئاندامانی خێزانەوە
وەریانگرتبوو کە ڕەچەتەیان هەبوو.
لە ئێستەدا، گەنجان زۆرکات بەم ڕێگەیانە
بە ڕەچەتەی ئۆپیۆیدەکان دەناسرێن
بەڵام لەمەوە دەڕۆن بۆ هیرۆین و ئۆپیۆیدە
دەستکردەکان کە هەرزانترن و
ئاسانتر دەستدەکەوێت.
لە پشتی توندکردنەوەی ڕێکخستنی
ئازارشکێنە ئۆییۆیدەکان،
دەتوانین چیبکەین تاکو بەرزبوونەوەی ژمارەی
ئالوودەبوون و زیادبەکارهێنان کەم بکەینەوە؟
دەرمانێک بە ناوی نالۆکسۆن لە ئێستەدا
باشترین بەرگریمانە بۆ زیادبەکارهێنان.
نالۆکسۆن دەلکێت بە وەرگرەکانی ئۆپیۆیدەوە
بەڵام چالاکیان ناکات.
ڕێگری لە ئۆپیۆیدەکانی دیکە
دەکات لە لکان بە وەرگرەکانەوە،
تەنانەت لە وەرگرەکانیشیان دەکاتەوە
تاکوە زیادبەکارهێنانەکە کەم بکاتەوە.
ئالوودەبوون بە ئۆپیۆیدەکان زۆر
بە دەگمەن نەخۆشییەکی بە ئەنقەستە؛
زۆرجار، ئەو کەسانەی پشتیان بە
ئۆپیۆیدەکان بەستووە لە ململانێدان
لەگەڵ حاڵەتە دەروونیەکاندا.
پرۆگرامی ناو نەخۆشخانە و دەرەوەی
نەخۆشخانەش هەن کە
چارەسەر بە دەرمان و خزمەتگوزاری
تەندروستی و چارەسەری دەرونیش بەکاردێنن.
بەڵام زۆرینەی ئەم پڕۆگرامانە
زۆر گرانن،
ئەوانەش کە هەرزانتر بن ڕەنگە
لیستێکی چاوەڕوانی دورودرێژیان هەبێت.
زۆرجاریش پێویستی بە تەواو
پاکبوونەوە لە یۆپیۆیدەکان هەیە
پێس دەستپێکردنی چارەسەر.
هەردوو ماوەی کشانەوەکە لە دەرمان و
چەند مانگ مانەوە لە چاکسازییەکە
ئەستەمە بۆ ئەوانەی مەترسی لەدەست دانی
کار یاخود شوێنی نیشتەجێبوونیان هەیە.
ئەم پڕگرامانە ئامانجیان
دیاریکردنی هەندێک لەم ئاستەنگیانە و
نەهێشتنی خراپ بەکارهێنانی
ئۆپیۆیدەکانە، بە بەکارینانی تێکەڵەیەک
لە دەرمان و چارەسەری کردەیی (ڕەفتاری).
ئەم پڕۆگرامانە خۆیان بەدوردەگرن لە
نیشانەکانی کشانەوە، بەو دەرمانانەی
کە دەلکێن بە وەرگرەکانی ئۆپیۆیدەکانەوە
بەڵام کاریگەری چالاکییە دەروونیەکانیان
نییە وەک ئازار شکێنەکان، هیرۆین و
ئۆپیۆیدەکانی دیکە.
مێثادۆن و بوپرینۆفین
دوو دەرمانی سەرەکین لە ئێستەدا کە
بەردەست بن بۆڕاگرتنی ئۆپیۆیدەکان،
بەڵام پزیشکان پێویستیان بە مۆڵەتی
تایبەت هەیە تابیانکەن بە ڕەچەتە
لەگەڵ ئەوەی کە ڕاهێنانێکی تایبەت
یاخود بڕوانامەیەک پێویست
نییە بۆ نوسینی ئازارشکێنە
سڕکەرەکان وەک ڕەچەتە.
بوپرینۆرفینیش دەکرێت زۆر
بە دەگمەن دەست بکەوێت
تەنانەت بازاڕی ڕەشی
هەیە.
هێشتا ڕێگەیەکی درێژ هەیە بۆ
ڕووبەڕوبونەوەی ئالوودەبوون بە ئۆپیۆید،
بەڵام سەرچاوەی زۆر باش هەن بۆ
تێگەیشتن لەو چارەسەرانی بەردەستن.
...
...
...
...
...