1 00:00:07,293 --> 00:00:12,090 زیاتر لە ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، گوڵێک لە تێکستە پزیشکییەکانی 2 00:00:12,090 --> 00:00:15,200 میسری کۆن دەرکەوت. 3 00:00:15,200 --> 00:00:17,780 بە درێژایی دەریای سپی، شارستانیەتی مینۆنی کۆن 4 00:00:17,780 --> 00:00:21,930 چەندین ڕێگەیان بۆ بەکارهێنانی هەمان گیا دۆزییەوە لەبەر کاریگەری بێهۆشییەکەی. 5 00:00:21,930 --> 00:00:24,870 هەردوو شارستانیەتە کۆنەکە شتێکیان دۆزییەوە- 6 00:00:24,870 --> 00:00:28,370 ئۆپیۆم (ئەفیون-تلیاک) دەرهێنراوێک لە ڕووەکی پۆپی بەو گومانەی 7 00:00:28,370 --> 00:00:32,240 کە هەردوکیان دەتوانن ببنە هۆی دڵخۆشی و کەمکردنەوەی ئازار. 8 00:00:32,240 --> 00:00:35,078 هەرچەندە لەو کاتەوە ئۆپتۆم بەکاردەهێنرێت، 9 00:00:35,078 --> 00:00:39,293 لە سەدەی ١٩ دا بوو، کاتێک یەکێک لە پێکهاتە کیمیاییەکانی 10 00:00:39,293 --> 00:00:44,083 مۆرفین، ناسێنرا و بۆ بەکارهێنانی پزیشکی جیاکرایەوە. 11 00:00:44,083 --> 00:00:48,300 مۆرفین، کۆداین و چەند دەرمانێکی تر کە ڕاستەوخۆ لە پۆپییەوە دروست دەکرێن 12 00:00:48,300 --> 00:00:50,185 پێیان دوترێت ماددەی سڕکەر(ئۆپیۆیدەکان). 13 00:00:50,185 --> 00:00:55,386 لە سەدەی ٢٠دا، کۆمپانیاکانی دەرمان بڕێکی زۆر لە دەرمانی دەستکردیان دروست کرد 14 00:00:55,386 --> 00:00:57,126 کە لەم ماددە سڕکەرانە دەچوون، 15 00:00:57,126 --> 00:01:02,060 وەک هیرۆین، هایدرۆکۆدۆن، ئۆکسی کۆدۆن و فێنتانیل. 16 00:01:02,060 --> 00:01:04,820 دەستکرد بن یاخود لە ئۆپیۆمەوە دەرهێنرابن، 17 00:01:04,820 --> 00:01:08,581 ئەم پێکهاتانە بە گشتی بە ئۆپیۆیدەکان (سڕکەرەکان) ناسراون. 18 00:01:08,581 --> 00:01:12,911 دەستکرد یاخود سروشتی، یاسایی یان نایاسایی دەرمانە سڕکەرەکان 19 00:01:12,911 --> 00:01:17,548 ئازارشکێنی زۆر بەهێزن، بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر دەبنە هۆی ئالوودەبوون. 20 00:01:17,548 --> 00:01:19,548 لە ساڵەکانی ١٩٨٠ و ٩٠دەکان، 21 00:01:19,548 --> 00:01:24,711 کۆمپانیا دەرمانسازییەکان دەستیان بە فرۆشتنی ئازارشکێنە سڕکەرەکان کرد، 22 00:01:24,711 --> 00:01:27,406 بە بێ گوێدان بە کاریگەریی ئالوودەبوونەکەی 23 00:01:27,406 --> 00:01:30,311 بە هەردوو کۆمەڵگە پزیشکی و گشتییەکەش. 24 00:01:30,311 --> 00:01:34,101 ژمارەی نوسینی ڕەچەتەی ئازارشکێنە سڕکەرەکان زۆر زیادی کرد، 25 00:01:34,101 --> 00:01:40,243 بەهەمان شێوەش ژمارەی ئالودەبووان، قەیرانێک دەستیپێکرد کە تاکو ئێستەش بەردەوامە. 26 00:01:40,243 --> 00:01:43,223 بۆ تێگەیشتن لەوەی بۆچی ماددە سڕکەرەکان دەبنە هۆی ئالودەبوون، 27 00:01:43,223 --> 00:01:48,048 یارمەتیدەر دەبێت بزانین ئەم دەرمانانە چۆن لە یەکەم بەکارهێنانەوە کار لە جەستە دەکەن، 28 00:01:48,048 --> 00:01:53,111 تا چەند جارێک بەکارهێنانەوە، و چی دەبێت دوای بەکارهێنانێکی دریژخایەن بوەستێنرێن؟ 29 00:01:53,111 --> 00:01:55,911 هەریەک لەم دەرمانانە کیمیاییەکەیان کەمێک لەیەکتر جیاوازە، 30 00:01:55,911 --> 00:02:02,824 بەڵام هەمویان کار لە سیسیتمی ئۆپیۆید دەکەن بە لکان بە وەرگرەکانی ئۆپیۆیدی دەماخەوە. 31 00:02:02,824 --> 00:02:07,645 ئیندۆرفینی جەستە سیگناڵەکانی ئازار خاو دەکەنەوە بە لکانیان بەم وەرگرانەوە. 32 00:02:07,645 --> 00:02:12,226 دەرمانە سڕکەرەکان زۆر بەهێزتر و بۆ ماوەیەکی زیاتر بەم وەرگرانەوە دەلکێن. 33 00:02:12,226 --> 00:02:17,478 کەواتە ئۆپیۆیدەکان دەتوانن ئازاری زۆر سەختتر چارەبکەن بەراورد بە ئیندۆرفینەکان. 34 00:02:17,478 --> 00:02:22,940 وەرگرەکانی ئۆپیۆید هەر لە میزاجەوە تاکو فرمانە سروشتیەکانی جەستە کاریگەرییان هەیە 35 00:02:22,940 --> 00:02:27,050 بەم فرمانانەوەشەوە، بەهێزی و ماوەی پێکەوە لکانی ئۆپیۆیدەکان 36 00:02:27,050 --> 00:02:30,250 مانای ئەوەیە کاریگەرییەکەیان زۆر ئاشکرا و بەربڵاوترە 37 00:02:30,250 --> 00:02:34,070 لە سیگناڵە سروشتییەکانی گەردەکانی جەستە. 38 00:02:34,070 --> 00:02:38,825 کاتێک دەرمانێک دەلکێت بە وەرگری ئۆپیۆیدەوە هانی دەردانی هۆرمۆنی دۆپامین دەدات، 39 00:02:38,825 --> 00:02:42,265 کە ئەمەش پەیوەستە بە هەستی چێژەوە، ڕەنگە بەرپرس بێت 40 00:02:42,265 --> 00:02:46,630 لەو هەستی خۆشییەی کە ماددە سەڕکەرەکان دەیبەخشن. 41 00:02:46,630 --> 00:02:50,745 لە هەمان کاتتدا، ئۆپیۆید دەردانی هۆڕمۆنی نۆرئەدریناڵین کەمدەکاتەوە، 42 00:02:50,745 --> 00:02:56,590 کە کاریگەری لەسەر ئاگایی، هەناسەدان، هەرسکردن و پەستانی خوێن هەیە. 43 00:02:56,590 --> 00:03:00,920 ئەو بڕەی بۆ چارەسەر بەکاردێت ئەوەندە نۆرئەدریناڵین کەمدەکاتەوە کە کاریگەری 44 00:03:00,920 --> 00:03:03,366 لاوەکی وەک قەبزی هەبێت. 45 00:03:03,366 --> 00:03:09,184 لەبڕی زیاتردا ئۆپیۆیدەکان دەتوانن لێدانی دڵ وهەناسە تا ئاستێکی مەترسیدار کەمبکەنەوە 46 00:03:09,184 --> 00:03:11,964 وە ببنە هۆی لەهۆشخۆچوون و تەنانەت مردنیش. 47 00:03:13,684 --> 00:03:18,038 بە تێپەڕبوونی کات، جەستە بەرگری بۆ ئۆپیۆیدەکان دروستدەکات. 48 00:03:18,038 --> 00:03:21,167 ڕەنگە ژمارەی وەرگرەکانی ئۆپیۆید کەمبکاتەوە، 49 00:03:21,167 --> 00:03:24,103 یاخود وەرگرەکان وەڵامدانەوەیان کەمتربێت. 50 00:03:24,103 --> 00:03:29,031 بۆ ئەزموونکردنی هەمان دەردانی دۆپامین و هەمان کاریگەری لەسەر میزاج وەک پێشتر 51 00:03:29,031 --> 00:03:32,381 خەڵک دەبێت بڕی زیاتر و زیاتر بەکاربهێنن- 52 00:03:32,381 --> 00:03:36,143 سوڕێک کە دەبێتە هۆی پشت پێبەستن و ئالوودەبوون. 53 00:03:36,143 --> 00:03:39,663 کە خەڵک ئۆپیۆیدەکان زیاتر وەردەگرن بۆ قەرەبووکردنەوەی بەرگرییەکەیان، 54 00:03:39,663 --> 00:03:42,763 ئاستی نۆرئەدریناڵین کەمتر و کەمتر دەبێتەوە، 55 00:03:42,763 --> 00:03:46,303 تا خاڵێک کە کاردەکاتە سەر فرمانە سەرەتاییەکانی جەستە. 56 00:03:46,303 --> 00:03:50,844 جەستەش بە زیادکردنی وەرگرەکانی نۆرئەدریناڵین قەرەبووی دەکاتەوە 57 00:03:50,844 --> 00:03:54,604 بۆیە ڕیژەیەکی زۆر کەمتری نۆرئەدریناڵین هەستپێدەکات. 58 00:03:54,604 --> 00:03:57,213 ئەمەش هەستیاری بۆ نۆرئەدریناڵین زیاددەکات 59 00:03:57,213 --> 00:04:00,283 ڕێدەدات جەستە ئاسایی فرمانەکانی خۆی جێبەجێ بکات- 60 00:04:00,283 --> 00:04:05,289 لە ڕاستیدا، جەستە پشت بە ئۆپیۆید دەبەستێت بۆ ڕاگرتنی ئەم هاوسەنگییە تازەیە. 61 00:04:05,289 --> 00:04:10,454 کاتێک کەسێک کە ئالوودەی ئپۆیۆیدەکانە لەناکاو دەوەستێت لە بەکارهێنانیان، 62 00:04:10,454 --> 00:04:12,524 ئەم هاوسەنگییە تێکدەچێت. 63 00:04:12,524 --> 00:04:17,258 ئاستی نۆرئەدریناڵین لەماوە یەک ڕۆژی وەستان لە بەکارهێنانەکەوە بەرزدەبێتەوە. 64 00:04:17,258 --> 00:04:19,531 بەڵام جەستە کاتێکی زیاتری دەوێت تاکو لە هەموو 65 00:04:19,531 --> 00:04:22,928 ئەو وەرگرانەی نۆرئەدریناڵین ڕزگاری ببێت کە دروستی کردن. 66 00:04:22,928 --> 00:04:24,848 ئەمەش مانای ئەوەیە کە ماوەیەکی کاتی هەیە 67 00:04:24,848 --> 00:04:28,078 کە جەستە زۆر هەستیارە بەرانبەر نۆرئەدریناڵین. 68 00:04:28,078 --> 00:04:31,338 ئەم زۆر هەستیاربوونەش دەبێتە هۆی نیشانەکانی کشانەوە لە ئالوودەبوونەکە 69 00:04:31,338 --> 00:04:35,368 وەک ئازاری ماسولکە، ئازاری گەدە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و ڕشانەوە. 70 00:04:35,368 --> 00:04:39,999 هەرچەندە کاتییە، بەڵام کشانەوە لە ئۆپیۆید دەکرێت ببێتە هۆی لاوازییەکی زۆر. 71 00:04:39,999 --> 00:04:43,799 لە حاڵەتە مەترسیدارەکاندا، کەسێک کە لە کشانەوەدایە، دەکرێت 72 00:04:43,799 --> 00:04:46,688 بۆ چەندین ڕۆژ تەنانەت هەفتەش نەخۆشبێت. 73 00:04:46,688 --> 00:04:50,358 ئەو کەسانەی ئالوودەبوی ئۆپیۆیدەکانن مەرج نییە دەرمانەکان بۆ ئەوە بەکاربهێنن 74 00:04:50,358 --> 00:04:54,328 کە جارێکی تر هەست بە چێژ بکەن، بەڵکو ڕەنگە بۆ ئەوە بێت کە لە نەخۆشبوون بەدووربن. 75 00:04:54,328 --> 00:04:58,148 ئەمەش چەندین زیانی هەیە وەک لە دەستدانی داهات یاخود کار لە کاتی کشانەوەکە، 76 00:04:58,148 --> 00:05:02,208 یاخود نەبوونی کەسێک کە چاودێرییان بکات لە کاتی کشانەوەکەدا. 77 00:05:02,208 --> 00:05:05,123 ئەگەر کەسێک جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی ئۆپیۆیدەکان، 78 00:05:05,123 --> 00:05:08,258 ئەوا لە مەترسییەکی زیاتردان بۆ زیادبەکارهێنان(overdose) 79 00:05:08,258 --> 00:05:12,258 چونکە ئەوەی بڕێکی ستاندارد بوو لە کاتێکدا کە بەرگرییەکەیان زۆر بوو، 80 00:05:12,258 --> 00:05:14,448 دەکرێت ئێستە کوشندە بێت. 81 00:05:14,448 --> 00:05:18,368 لە ١٩٨٠ـوە، مردنی لەناکاو بەهۆی زیادبەکارهێنانی ئۆپیۆیدەکانەوە 82 00:05:18,368 --> 00:05:21,388 لە ویلایەتە ئەکگرتووەکان دووهێندە زیادی کردووە، 83 00:05:21,388 --> 00:05:25,368 وە ئالوودەبوون بە ئۆپیۆیدەکان لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. 84 00:05:25,368 --> 00:05:29,529 لە کاتێکدا ڕەچەتەی ئازارشکێنی ئۆپیۆیدەکان زیاتر ڕێکخراوە، 85 00:05:29,529 --> 00:05:32,899 حاڵەتەکانی زیادبەکارهێنان و ئالوودەبوون هێشتا لە زیادبووندان 86 00:05:32,899 --> 00:05:35,639 بە تایبەتی لە ناو گەنجەکاندا. 87 00:05:35,639 --> 00:05:38,724 زۆربەی ئالوودەبوونەکانی پێشتر لە کەسە تەمەن مامناوەندییەکاندا بوو 88 00:05:38,724 --> 00:05:42,209 کە ئالووەدەبووی ئەو ئازار شکێنانە دەبوون کە وەک ڕەچەتە بۆیان نوسرابوو، 89 00:05:42,209 --> 00:05:45,619 یاخود لە هاوڕێ یان ئاندامانی خێزانەوە وەریانگرتبوو کە ڕەچەتەیان هەبوو. 90 00:05:45,619 --> 00:05:50,997 لە ئێستەدا، گەنجان زۆرکات بەم ڕێگەیانە بە ڕەچەتەی ئۆپیۆیدەکان دەناسرێن 91 00:05:50,997 --> 00:05:55,884 بەڵام لەمەوە دەڕۆن بۆ هیرۆین و ئۆپیۆیدە دەستکردەکان کە هەرزانترن و 92 00:05:55,884 --> 00:05:58,094 ئاسانتر دەستدەکەوێت. 93 00:05:58,094 --> 00:06:00,949 لە پشتی توندکردنەوەی ڕێکخستنی ئازارشکێنە ئۆییۆیدەکان، 94 00:06:00,949 --> 00:06:05,540 دەتوانین چیبکەین تاکو بەرزبوونەوەی ژمارەی ئالوودەبوون و زیادبەکارهێنان کەم بکەینەوە؟ 95 00:06:05,540 --> 00:06:10,425 دەرمانێک بە ناوی نالۆکسۆن لە ئێستەدا باشترین بەرگریمانە بۆ زیادبەکارهێنان. 96 00:06:10,425 --> 00:06:15,101 نالۆکسۆن دەلکێت بە وەرگرەکانی ئۆپیۆیدەوە بەڵام چالاکیان ناکات. 97 00:06:15,101 --> 00:06:18,151 ڕێگری لە ئۆپیۆیدەکانی دیکە دەکات لە لکان بە وەرگرەکانەوە، 98 00:06:18,151 --> 00:06:22,839 تەنانەت لە وەرگرەکانیشیان دەکاتەوە تاکوە زیادبەکارهێنانەکە کەم بکاتەوە. 99 00:06:22,839 --> 00:06:26,109 ئالوودەبوون بە ئۆپیۆیدەکان زۆر بە دەگمەن نەخۆشییەکی بە ئەنقەستە؛ 100 00:06:26,109 --> 00:06:29,246 زۆرجار، ئەو کەسانەی پشتیان بە ئۆپیۆیدەکان بەستووە لە ململانێدان 101 00:06:29,246 --> 00:06:30,936 لەگەڵ حاڵەتە دەروونیەکاندا. 102 00:06:30,936 --> 00:06:34,409 پرۆگرامی ناو نەخۆشخانە و دەرەوەی نەخۆشخانەش هەن کە 103 00:06:34,409 --> 00:06:38,266 چارەسەر بە دەرمان و خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری دەرونیش بەکاردێنن. 104 00:06:38,266 --> 00:06:41,026 بەڵام زۆرینەی ئەم پڕۆگرامانە زۆر گرانن، 105 00:06:41,026 --> 00:06:44,277 ئەوانەش کە هەرزانتر بن ڕەنگە لیستێکی چاوەڕوانی دورودرێژیان هەبێت. 106 00:06:44,277 --> 00:06:48,667 زۆرجاریش پێویستی بە تەواو پاکبوونەوە لە یۆپیۆیدەکان هەیە 107 00:06:48,667 --> 00:06:50,927 پێس دەستپێکردنی چارەسەر. 108 00:06:50,927 --> 00:06:55,167 هەردوو ماوەی کشانەوەکە لە دەرمان و چەند مانگ مانەوە لە چاکسازییەکە 109 00:06:55,167 --> 00:07:00,752 ئەستەمە بۆ ئەوانەی مەترسی لەدەست دانی کار یاخود شوێنی نیشتەجێبوونیان هەیە. 110 00:07:00,752 --> 00:07:04,732 ئەم پڕگرامانە ئامانجیان دیاریکردنی هەندێک لەم ئاستەنگیانە و 111 00:07:04,732 --> 00:07:08,022 نەهێشتنی خراپ بەکارهێنانی ئۆپیۆیدەکانە، بە بەکار‌ینانی تێکەڵەیەک 112 00:07:08,022 --> 00:07:10,987 لە دەرمان و چارەسەری کردەیی (ڕەفتاری). 113 00:07:10,987 --> 00:07:14,257 ئەم پڕۆگرامانە خۆیان بەدوردەگرن لە نیشانەکانی کشانەوە، بەو دەرمانانەی 114 00:07:14,257 --> 00:07:18,407 کە دەلکێن بە وەرگرەکانی ئۆپیۆیدەکانەوە بەڵام کاریگەری چالاکییە دەروونیەکانیان 115 00:07:18,407 --> 00:07:23,552 نییە وەک ئازار شکێنەکان، هیرۆین و ئۆپیۆیدەکانی دیکە. 116 00:07:23,552 --> 00:07:25,532 مێثادۆن و بوپرینۆفین 117 00:07:25,532 --> 00:07:29,101 دوو دەرمانی سەرەکین لە ئێستەدا کە بەردەست بن بۆڕاگرتنی ئۆپیۆیدەکان، 118 00:07:29,101 --> 00:07:32,161 بەڵام پزیشکان پێویستیان بە مۆڵەتی تایبەت هەیە تابیانکەن بە ڕەچەتە 119 00:07:32,161 --> 00:07:34,911 لەگەڵ ئەوەی کە ڕاهێنانێکی تایبەت یاخود بڕوانامەیەک پێویست 120 00:07:34,911 --> 00:07:38,001 نییە بۆ نوسینی ئازارشکێنە سڕکەرەکان وەک ڕەچەتە. 121 00:07:38,001 --> 00:07:40,201 بوپرینۆرفینیش دەکرێت زۆر بە دەگمەن دەست بکەوێت 122 00:07:40,201 --> 00:07:43,481 تەنانەت بازاڕی ڕەشی هەیە. 123 00:07:43,481 --> 00:07:46,621 هێشتا ڕێگەیەکی درێژ هەیە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئالوودەبوون بە ئۆپیۆید، 124 00:07:46,621 --> 00:07:50,581 بەڵام سەرچاوەی زۆر باش هەن بۆ تێگەیشتن لەو چارەسەرانی بەردەستن. 125 00:07:50,581 --> 00:07:55,040 ... 126 00:07:55,040 --> 00:07:57,490 ... 127 00:07:57,490 --> 00:08:02,446 ... 128 00:08:02,446 --> 00:08:07,596 ... 129 00:08:07,596 --> 00:08:12,476 ...