WEBVTT 00:00:07.293 --> 00:00:12.090 زیاتر لە ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، گوڵێک لە تێکستە پزیشکییەکانی 00:00:12.090 --> 00:00:15.200 میسری کۆن دەرکەوت. 00:00:15.200 --> 00:00:17.780 بە درێژایی دەریای سپی، شارستانیەتی مینۆنی کۆن 00:00:17.780 --> 00:00:21.930 چەندین ڕێگەیان بۆ بەکارهێنانی هەمان گیا دۆزییەوە لەبەر کاریگەری بێهۆشییەکەی. 00:00:21.930 --> 00:00:24.870 هەردوو شارستانیەتە کۆنەکە شتێکیان دۆزییەوە- 00:00:24.870 --> 00:00:28.370 ئۆپیۆم (ئەفیون-تلیاک) دەرهێنراوێک لە ڕووەکی پۆپی بەو گومانەی 00:00:28.370 --> 00:00:32.240 کە هەردوکیان دەتوانن ببنە هۆی دڵخۆشی و کەمکردنەوەی ئازار. NOTE Paragraph 00:00:32.240 --> 00:00:35.078 هەرچەندە لەو کاتەوە ئۆپتۆم بەکاردەهێنرێت، 00:00:35.078 --> 00:00:39.293 لە سەدەی ١٩ دا بوو، کاتێک یەکێک لە پێکهاتە کیمیاییەکانی 00:00:39.293 --> 00:00:44.083 مۆرفین، ناسێنرا و بۆ بەکارهێنانی پزیشکی جیاکرایەوە. 00:00:44.083 --> 00:00:48.300 مۆرفین، کۆداین و چەند دەرمانێکی تر کە ڕاستەوخۆ لە پۆپییەوە دروست دەکرێن 00:00:48.300 --> 00:00:50.185 پێیان دوترێت ماددەی سڕکەر(ئۆپیۆیدەکان). 00:00:50.185 --> 00:00:55.386 لە سەدەی ٢٠دا، کۆمپانیاکانی دەرمان بڕێکی زۆر لە دەرمانی دەستکردیان دروست کرد 00:00:55.386 --> 00:00:57.126 کە لەم ماددە سڕکەرانە دەچوون، 00:00:57.126 --> 00:01:02.060 وەک هیرۆین، هایدرۆکۆدۆن، ئۆکسی کۆدۆن و فێنتانیل. 00:01:02.060 --> 00:01:04.820 دەستکرد بن یاخود لە ئۆپیۆمەوە دەرهێنرابن، 00:01:04.820 --> 00:01:08.581 ئەم پێکهاتانە بە گشتی بە ئۆپیۆیدەکان (سڕکەرەکان) ناسراون. 00:01:08.581 --> 00:01:12.911 دەستکرد یاخود سروشتی، یاسایی یان نایاسایی دەرمانە سڕکەرەکان 00:01:12.911 --> 00:01:17.548 ئازارشکێنی زۆر بەهێزن، بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر دەبنە هۆی ئالوودەبوون. 00:01:17.548 --> 00:01:19.548 لە ساڵەکانی ١٩٨٠ و ٩٠دەکان، 00:01:19.548 --> 00:01:24.711 کۆمپانیا دەرمانسازییەکان دەستیان بە فرۆشتنی ئازارشکێنە سڕکەرەکان کرد، 00:01:24.711 --> 00:01:27.406 بە بێ گوێدان بە کاریگەریی ئالوودەبوونەکەی 00:01:27.406 --> 00:01:30.311 بە هەردوو کۆمەڵگە پزیشکی و گشتییەکەش. 00:01:30.311 --> 00:01:34.101 ژمارەی نوسینی ڕەچەتەی ئازارشکێنە سڕکەرەکان زۆر زیادی کرد، 00:01:34.101 --> 00:01:40.243 بەهەمان شێوەش ژمارەی ئالودەبووان، قەیرانێک دەستیپێکرد کە تاکو ئێستەش بەردەوامە. NOTE Paragraph 00:01:40.243 --> 00:01:43.223 بۆ تێگەیشتن لەوەی بۆچی ماددە سڕکەرەکان دەبنە هۆی ئالودەبوون، 00:01:43.223 --> 00:01:48.048 یارمەتیدەر دەبێت بزانین ئەم دەرمانانە چۆن لە یەکەم بەکارهێنانەوە کار لە جەستە دەکەن، 00:01:48.048 --> 00:01:53.111 تا چەند جارێک بەکارهێنانەوە، و چی دەبێت دوای بەکارهێنانێکی دریژخایەن بوەستێنرێن؟ NOTE Paragraph 00:01:53.111 --> 00:01:55.911 هەریەک لەم دەرمانانە کیمیاییەکەیان کەمێک لەیەکتر جیاوازە، 00:01:55.911 --> 00:02:02.824 بەڵام هەمویان کار لە سیسیتمی ئۆپیۆید دەکەن بە لکان بە وەرگرەکانی ئۆپیۆیدی دەماخەوە. 00:02:02.824 --> 00:02:07.645 ئیندۆرفینی جەستە سیگناڵەکانی ئازار خاو دەکەنەوە بە لکانیان بەم وەرگرانەوە. 00:02:07.645 --> 00:02:12.226 دەرمانە سڕکەرەکان زۆر بەهێزتر و بۆ ماوەیەکی زیاتر بەم وەرگرانەوە دەلکێن. 00:02:12.226 --> 00:02:17.478 کەواتە ئۆپیۆیدەکان دەتوانن ئازاری زۆر سەختتر چارەبکەن بەراورد بە ئیندۆرفینەکان. NOTE Paragraph 00:02:17.478 --> 00:02:22.940 وەرگرەکانی ئۆپیۆید هەر لە میزاجەوە تاکو فرمانە سروشتیەکانی جەستە کاریگەرییان هەیە 00:02:22.940 --> 00:02:27.050 بەم فرمانانەوەشەوە، بەهێزی و ماوەی پێکەوە لکانی ئۆپیۆیدەکان 00:02:27.050 --> 00:02:30.250 مانای ئەوەیە کاریگەرییەکەیان زۆر ئاشکرا و بەربڵاوترە 00:02:30.250 --> 00:02:34.070 لە سیگناڵە سروشتییەکانی گەردەکانی جەستە. NOTE Paragraph 00:02:34.070 --> 00:02:38.825 کاتێک دەرمانێک دەلکێت بە وەرگری ئۆپیۆیدەوە هانی دەردانی هۆرمۆنی دۆپامین دەدات، 00:02:38.825 --> 00:02:42.265 کە ئەمەش پەیوەستە بە هەستی چێژەوە، ڕەنگە بەرپرس بێت 00:02:42.265 --> 00:02:46.630 لەو هەستی خۆشییەی کە ماددە سەڕکەرەکان دەیبەخشن. 00:02:46.630 --> 00:02:50.745 لە هەمان کاتتدا، ئۆپیۆید دەردانی هۆڕمۆنی نۆرئەدریناڵین کەمدەکاتەوە، 00:02:50.745 --> 00:02:56.590 کە کاریگەری لەسەر ئاگایی، هەناسەدان، هەرسکردن و پەستانی خوێن هەیە. 00:02:56.590 --> 00:03:00.920 ئەو بڕەی بۆ چارەسەر بەکاردێت ئەوەندە نۆرئەدریناڵین کەمدەکاتەوە کە کاریگەری 00:03:00.920 --> 00:03:03.366 لاوەکی وەک قەبزی هەبێت. 00:03:03.366 --> 00:03:09.184 لەبڕی زیاتردا ئۆپیۆیدەکان دەتوانن لێدانی دڵ وهەناسە تا ئاستێکی مەترسیدار کەمبکەنەوە 00:03:09.184 --> 00:03:11.964 وە ببنە هۆی لەهۆشخۆچوون و تەنانەت مردنیش. NOTE Paragraph 00:03:13.684 --> 00:03:18.038 بە تێپەڕبوونی کات، جەستە بەرگری بۆ ئۆپیۆیدەکان دروستدەکات. 00:03:18.038 --> 00:03:21.167 ڕەنگە ژمارەی وەرگرەکانی ئۆپیۆید کەمبکاتەوە، 00:03:21.167 --> 00:03:24.103 یاخود وەرگرەکان وەڵامدانەوەیان کەمتربێت. 00:03:24.103 --> 00:03:29.031 بۆ ئەزموونکردنی هەمان دەردانی دۆپامین و هەمان کاریگەری لەسەر میزاج وەک پێشتر 00:03:29.031 --> 00:03:32.381 خەڵک دەبێت بڕی زیاتر و زیاتر بەکاربهێنن- 00:03:32.381 --> 00:03:36.143 سوڕێک کە دەبێتە هۆی پشت پێبەستن و ئالوودەبوون. NOTE Paragraph 00:03:36.143 --> 00:03:39.663 کە خەڵک ئۆپیۆیدەکان زیاتر وەردەگرن بۆ قەرەبووکردنەوەی بەرگرییەکەیان، 00:03:39.663 --> 00:03:42.763 ئاستی نۆرئەدریناڵین کەمتر و کەمتر دەبێتەوە، 00:03:42.763 --> 00:03:46.303 تا خاڵێک کە کاردەکاتە سەر فرمانە سەرەتاییەکانی جەستە. 00:03:46.303 --> 00:03:50.844 جەستەش بە زیادکردنی وەرگرەکانی نۆرئەدریناڵین قەرەبووی دەکاتەوە 00:03:50.844 --> 00:03:54.604 بۆیە ڕیژەیەکی زۆر کەمتری نۆرئەدریناڵین هەستپێدەکات. 00:03:54.604 --> 00:03:57.213 ئەمەش هەستیاری بۆ نۆرئەدریناڵین زیاددەکات 00:03:57.213 --> 00:04:00.283 ڕێدەدات جەستە ئاسایی فرمانەکانی خۆی جێبەجێ بکات- 00:04:00.283 --> 00:04:05.289 لە ڕاستیدا، جەستە پشت بە ئۆپیۆید دەبەستێت بۆ ڕاگرتنی ئەم هاوسەنگییە تازەیە. NOTE Paragraph 00:04:05.289 --> 00:04:10.454 کاتێک کەسێک کە ئالوودەی ئپۆیۆیدەکانە لەناکاو دەوەستێت لە بەکارهێنانیان، 00:04:10.454 --> 00:04:12.524 ئەم هاوسەنگییە تێکدەچێت. 00:04:12.524 --> 00:04:17.258 ئاستی نۆرئەدریناڵین لەماوە یەک ڕۆژی وەستان لە بەکارهێنانەکەوە بەرزدەبێتەوە. 00:04:17.258 --> 00:04:19.531 بەڵام جەستە کاتێکی زیاتری دەوێت تاکو لە هەموو 00:04:19.531 --> 00:04:22.928 ئەو وەرگرانەی نۆرئەدریناڵین ڕزگاری ببێت کە دروستی کردن. 00:04:22.928 --> 00:04:24.848 ئەمەش مانای ئەوەیە کە ماوەیەکی کاتی هەیە 00:04:24.848 --> 00:04:28.078 کە جەستە زۆر هەستیارە بەرانبەر نۆرئەدریناڵین. 00:04:28.078 --> 00:04:31.338 ئەم زۆر هەستیاربوونەش دەبێتە هۆی نیشانەکانی کشانەوە لە ئالوودەبوونەکە 00:04:31.338 --> 00:04:35.368 وەک ئازاری ماسولکە، ئازاری گەدە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و ڕشانەوە. NOTE Paragraph 00:04:35.368 --> 00:04:39.999 هەرچەندە کاتییە، بەڵام کشانەوە لە ئۆپیۆید دەکرێت ببێتە هۆی لاوازییەکی زۆر. 00:04:39.999 --> 00:04:43.799 لە حاڵەتە مەترسیدارەکاندا، کەسێک کە لە کشانەوەدایە، دەکرێت 00:04:43.799 --> 00:04:46.688 بۆ چەندین ڕۆژ تەنانەت هەفتەش نەخۆشبێت. 00:04:46.688 --> 00:04:50.358 ئەو کەسانەی ئالوودەبوی ئۆپیۆیدەکانن مەرج نییە دەرمانەکان بۆ ئەوە بەکاربهێنن 00:04:50.358 --> 00:04:54.328 کە جارێکی تر هەست بە چێژ بکەن، بەڵکو ڕەنگە بۆ ئەوە بێت کە لە نەخۆشبوون بەدووربن. 00:04:54.328 --> 00:04:58.148 ئەمەش چەندین زیانی هەیە وەک لە دەستدانی داهات یاخود کار لە کاتی کشانەوەکە، 00:04:58.148 --> 00:05:02.208 یاخود نەبوونی کەسێک کە چاودێرییان بکات لە کاتی کشانەوەکەدا. 00:05:02.208 --> 00:05:05.123 ئەگەر کەسێک جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی ئۆپیۆیدەکان، 00:05:05.123 --> 00:05:08.258 ئەوا لە مەترسییەکی زیاتردان بۆ زیادبەکارهێنان(overdose) 00:05:08.258 --> 00:05:12.258 چونکە ئەوەی بڕێکی ستاندارد بوو لە کاتێکدا کە بەرگرییەکەیان زۆر بوو، 00:05:12.258 --> 00:05:14.448 دەکرێت ئێستە کوشندە بێت. NOTE Paragraph 00:05:14.448 --> 00:05:18.368 لە ١٩٨٠ـوە، مردنی لەناکاو بەهۆی زیادبەکارهێنانی ئۆپیۆیدەکانەوە 00:05:18.368 --> 00:05:21.388 لە ویلایەتە ئەکگرتووەکان دووهێندە زیادی کردووە، 00:05:21.388 --> 00:05:25.368 وە ئالوودەبوون بە ئۆپیۆیدەکان لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. 00:05:25.368 --> 00:05:29.529 لە کاتێکدا ڕەچەتەی ئازارشکێنی ئۆپیۆیدەکان زیاتر ڕێکخراوە، 00:05:29.529 --> 00:05:32.899 حاڵەتەکانی زیادبەکارهێنان و ئالوودەبوون هێشتا لە زیادبووندان 00:05:32.899 --> 00:05:35.639 بە تایبەتی لە ناو گەنجەکاندا. 00:05:35.639 --> 00:05:38.724 زۆربەی ئالوودەبوونەکانی پێشتر لە کەسە تەمەن مامناوەندییەکاندا بوو 00:05:38.724 --> 00:05:42.209 کە ئالووەدەبووی ئەو ئازار شکێنانە دەبوون کە وەک ڕەچەتە بۆیان نوسرابوو، 00:05:42.209 --> 00:05:45.619 یاخود لە هاوڕێ یان ئاندامانی خێزانەوە وەریانگرتبوو کە ڕەچەتەیان هەبوو. 00:05:45.619 --> 00:05:50.997 لە ئێستەدا، گەنجان زۆرکات بەم ڕێگەیانە بە ڕەچەتەی ئۆپیۆیدەکان دەناسرێن 00:05:50.997 --> 00:05:55.884 بەڵام لەمەوە دەڕۆن بۆ هیرۆین و ئۆپیۆیدە دەستکردەکان کە هەرزانترن و 00:05:55.884 --> 00:05:58.094 ئاسانتر دەستدەکەوێت. 00:05:58.094 --> 00:06:00.949 لە پشتی توندکردنەوەی ڕێکخستنی ئازارشکێنە ئۆییۆیدەکان، 00:06:00.949 --> 00:06:05.540 دەتوانین چیبکەین تاکو بەرزبوونەوەی ژمارەی ئالوودەبوون و زیادبەکارهێنان کەم بکەینەوە؟ NOTE Paragraph 00:06:05.540 --> 00:06:10.425 دەرمانێک بە ناوی نالۆکسۆن لە ئێستەدا باشترین بەرگریمانە بۆ زیادبەکارهێنان. 00:06:10.425 --> 00:06:15.101 نالۆکسۆن دەلکێت بە وەرگرەکانی ئۆپیۆیدەوە بەڵام چالاکیان ناکات. 00:06:15.101 --> 00:06:18.151 ڕێگری لە ئۆپیۆیدەکانی دیکە دەکات لە لکان بە وەرگرەکانەوە، 00:06:18.151 --> 00:06:22.839 تەنانەت لە وەرگرەکانیشیان دەکاتەوە تاکوە زیادبەکارهێنانەکە کەم بکاتەوە. 00:06:22.839 --> 00:06:26.109 ئالوودەبوون بە ئۆپیۆیدەکان زۆر بە دەگمەن نەخۆشییەکی بە ئەنقەستە؛ 00:06:26.109 --> 00:06:29.246 زۆرجار، ئەو کەسانەی پشتیان بە ئۆپیۆیدەکان بەستووە لە ململانێدان 00:06:29.246 --> 00:06:30.936 لەگەڵ حاڵەتە دەروونیەکاندا. 00:06:30.936 --> 00:06:34.409 پرۆگرامی ناو نەخۆشخانە و دەرەوەی نەخۆشخانەش هەن کە 00:06:34.409 --> 00:06:38.266 چارەسەر بە دەرمان و خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری دەرونیش بەکاردێنن. NOTE Paragraph 00:06:38.266 --> 00:06:41.026 بەڵام زۆرینەی ئەم پڕۆگرامانە زۆر گرانن، 00:06:41.026 --> 00:06:44.277 ئەوانەش کە هەرزانتر بن ڕەنگە لیستێکی چاوەڕوانی دورودرێژیان هەبێت. 00:06:44.277 --> 00:06:48.667 زۆرجاریش پێویستی بە تەواو پاکبوونەوە لە یۆپیۆیدەکان هەیە 00:06:48.667 --> 00:06:50.927 پێس دەستپێکردنی چارەسەر. 00:06:50.927 --> 00:06:55.167 هەردوو ماوەی کشانەوەکە لە دەرمان و چەند مانگ مانەوە لە چاکسازییەکە 00:06:55.167 --> 00:07:00.752 ئەستەمە بۆ ئەوانەی مەترسی لەدەست دانی کار یاخود شوێنی نیشتەجێبوونیان هەیە. NOTE Paragraph 00:07:00.752 --> 00:07:04.732 ئەم پڕگرامانە ئامانجیان دیاریکردنی هەندێک لەم ئاستەنگیانە و 00:07:04.732 --> 00:07:08.022 نەهێشتنی خراپ بەکارهێنانی ئۆپیۆیدەکانە، بە بەکار‌ینانی تێکەڵەیەک 00:07:08.022 --> 00:07:10.987 لە دەرمان و چارەسەری کردەیی (ڕەفتاری). 00:07:10.987 --> 00:07:14.257 ئەم پڕۆگرامانە خۆیان بەدوردەگرن لە نیشانەکانی کشانەوە، بەو دەرمانانەی 00:07:14.257 --> 00:07:18.407 کە دەلکێن بە وەرگرەکانی ئۆپیۆیدەکانەوە بەڵام کاریگەری چالاکییە دەروونیەکانیان 00:07:18.407 --> 00:07:23.552 نییە وەک ئازار شکێنەکان، هیرۆین و ئۆپیۆیدەکانی دیکە. 00:07:23.552 --> 00:07:25.532 مێثادۆن و بوپرینۆفین 00:07:25.532 --> 00:07:29.101 دوو دەرمانی سەرەکین لە ئێستەدا کە بەردەست بن بۆڕاگرتنی ئۆپیۆیدەکان، 00:07:29.101 --> 00:07:32.161 بەڵام پزیشکان پێویستیان بە مۆڵەتی تایبەت هەیە تابیانکەن بە ڕەچەتە 00:07:32.161 --> 00:07:34.911 لەگەڵ ئەوەی کە ڕاهێنانێکی تایبەت یاخود بڕوانامەیەک پێویست 00:07:34.911 --> 00:07:38.001 نییە بۆ نوسینی ئازارشکێنە سڕکەرەکان وەک ڕەچەتە. 00:07:38.001 --> 00:07:40.201 بوپرینۆرفینیش دەکرێت زۆر بە دەگمەن دەست بکەوێت 00:07:40.201 --> 00:07:43.481 تەنانەت بازاڕی ڕەشی هەیە. NOTE Paragraph 00:07:43.481 --> 00:07:46.621 هێشتا ڕێگەیەکی درێژ هەیە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئالوودەبوون بە ئۆپیۆید، 00:07:46.621 --> 00:07:50.581 بەڵام سەرچاوەی زۆر باش هەن بۆ تێگەیشتن لەو چارەسەرانی بەردەستن. 00:07:50.581 --> 00:07:55.040 ... 00:07:55.040 --> 00:07:57.490 ... 00:07:57.490 --> 00:08:02.446 ... 00:08:02.446 --> 00:08:07.596 ... 00:08:07.596 --> 00:08:12.476 ...