0:00:00.391,0:00:02.994 نینس دۆلفیک بروشمان: ئێمە[br]لەگەڵ ئەو بڕوایە گەورە بووین 0:00:02.994,0:00:06.127 کە پەردەی کچێنی نیشانەی پاکیزەییە. 0:00:07.238,0:00:09.227 بەڵام ئێستا دەرکەوتووە، ئێمە هەڵە بووین 0:00:10.060,0:00:11.465 ئەوەی دۆزیمانەوە 0:00:11.489,0:00:15.720 ئەوەیە کە ئەو چیرۆکە باوەی[br]دەربارەی پاکیزەیی کچ بیستوومانە 0:00:16.208,0:00:19.740 لەسەر دوو بیروباوەڕی باوی[br]توێکاری لەش بنیاتنراوە. 0:00:21.374,0:00:25.668 ڕاستییەکە ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لە[br]بواری پزیشکیدا زانراوە، 0:00:26.251,0:00:32.322 بەڵام بە جۆرێک ئەم دوو بیروباوەڕە[br]بەردەوامە لە قورسکردنی ژیان 0:00:32.346,0:00:34.262 بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهاندا. 0:00:35.714,0:00:38.814 یەکەم بیروباوەڕ دەربارەی خوێنەکەیە. 0:00:39.457,0:00:43.139 پێمان دەڵێت پەردەی کچێنێ[br]دەدڕێت و خوێنی لێدێت 0:00:43.163,0:00:46.268 کاتێک بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی[br]زێوە کرداری سێکس ئەنجام دەدات. 0:00:47.040,0:00:50.734 بە واتایەکی تر، ئەگەر دوای ئەوە[br]خوێن لەسەر بەرگی جێگەکە نەبوو، 0:00:50.758,0:00:53.639 ئەوا ئەو مێینەیە پاکیزە نەبووە. 0:00:54.959,0:00:59.135 دووەم بیروباوەڕ لێکەوتەیەکی[br]لۆجیکی بیروباوەڕی یەکەمیانە. 0:00:59.861,0:01:03.535 لەبەر ئەوەی وا بیردەکرێتەوە[br]پەردەی کچێنی دەدڕێت و خوێنی لێدێت، 0:01:03.559,0:01:07.266 خەڵک باوەڕیان وایە کە هەر[br]دیار نامێنێت 0:01:07.290,0:01:12.885 یان بەشێوەیەکی تەواوەتی گۆڕانکاری[br]بەسەردا دێت دوای یەکەم جوتبوونی مێینەکە. 0:01:14.037,0:01:15.621 ئەگەر ئەوە ڕاستبوایە، 0:01:16.216,0:01:21.969 ئەوا دەمانتوانی بە ئاسانی تێبگەین[br]کە ئایا مێینەیەک پاکیزەیە یان نا 0:01:21.993,0:01:24.152 لە ڕێگەی پشکنینی کۆئەندامی زاوزێی مێینە، 0:01:24.176,0:01:26.748 لە ڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینی پاکیزەیی. 0:01:28.290,0:01:30.094 کەواتە ئەمە دوو بیروباوەڕەکەیە: 0:01:30.118,0:01:31.765 کچی پاکیزە خوێنی دەبێت، 0:01:31.789,0:01:33.999 پەردەی کچێنیش بە یەکجاری[br]بوونی نامێنێت. 0:01:35.301,0:01:38.460 ئێستا، لەوانەیە ئەمە[br]کێشەیەکی گەورە نەبێت بۆتان. 0:01:38.484,0:01:40.080 بۆچی دەبێت گرنگی بدەن 0:01:40.104,0:01:44.541 بە توێیەکی بچووکی شانە لە ناو[br]لەشی مێینەدا؟ 0:01:45.823,0:01:49.028 بەڵام لە ڕاستیدا،[br]ئەمە زۆر گەورەترە 0:01:49.052,0:01:51.893 لە هەڵەتێگەشتنێکی توێکاری. 0:01:53.186,0:01:57.166 بیروباوەڕەکانی سەر پەردەی کچێنی[br]چەندین سەدەیە بوونیان هەیە 0:01:57.190,0:01:59.578 چونکە گرنگی کلتوریان هەیە. 0:02:00.536,0:02:03.450 ئەم ئەفسانانە وەک ئامرازێکی[br]گەورە بەکارهێنراون 0:02:03.474,0:02:06.687 لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی ژنان 0:02:06.711,0:02:11.254 لە زۆرینەی کلتور، ئایین، و[br]بەشەکانی مێژوودا. 0:02:12.705,0:02:15.560 ژنان متمانەیان پێناکرێت، 0:02:16.049,0:02:17.409 شەرمەزار دەکرێن، 0:02:17.433,0:02:18.602 ئازار دەدرێن و 0:02:18.626,0:02:22.123 لە خراپترین ئەگەریشدا، بە پاساوی[br]شەرەف تووشی مەرگ دەبن 0:02:22.147,0:02:25.004 ئەگەر لە شەوی بووکێنیدا [br]خوێنیان نەبێت. 0:02:26.488,0:02:31.146 هەندێک ژنی تر ڕووبەڕووی[br]پشکنینی کچێنی ئابڕووبەر دەبنەوە، 0:02:31.170,0:02:34.051 ئەمەش تەنها بۆ وەرگیران لە کارێک، 0:02:34.592,0:02:36.600 بۆ پاراستنی ئابڕووی خۆیان 0:02:36.624,0:02:38.414 یان بۆ ئەوەی بتوانن[br]ھاوسەرگیریی بکەن. 0:02:39.367,0:02:41.280 بۆ نموونە لە ئەندەنوسیا، 0:02:41.304,0:02:46.242 بەپێی پەیڕەوی وڵاتەکە ژنان پشکنینیان[br]بۆ دەکرێت بۆ چوونە ناو خزمەتی سەربازی. 0:02:47.336,0:02:50.923 دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ٢٠١١ی میسڕ، 0:02:50.947,0:02:56.227 چەند خۆپیشاندەرێکی مێینە[br]ناچارکران پشکنینی پاکیزەییان بۆ بکرێت 0:02:56.251,0:02:57.673 لەلایەن سوپاکەیانەوە. 0:02:58.936,0:03:03.879 لە ئۆسلۆ، پزیشکەکان پشکنینی[br]پەردەی کچێنی بۆ کچە مناڵەکان دەکەن 0:03:03.903,0:03:08.016 بۆ دڵنیاکردنەوەی خێزانەکانیان[br]کە کچەکانیان لەکەدار نەکراون. 0:03:08.625,0:03:11.276 بە داخەوە، لیستەکە درێژەی هەیە. 0:03:12.533,0:03:17.826 ژنان زۆر دەترسن لەوەی نەتوانن[br]لە ئاست ئەو چاوەڕوانیەی کۆمەڵگەدا بن 0:03:17.850,0:03:22.308 تەنانەت پەنا بۆ چەندین چارەسەری[br]خێرای چاکردنەوەی پاکیزەیی دەبەن 0:03:22.308,0:03:23.925 بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە خوێنلێهاتن. 0:03:24.762,0:03:26.856 لەوانەیە بە نەشتەرگەری[br]دەستکاری کردن بکرێت، 0:03:26.880,0:03:28.789 کە ناسراوە بە "دانانەوەی[br]پەردەی کچێنی،" 0:03:28.968,0:03:32.473 یان دوای سێکس چەند دڵۆپێک خوێنی[br]بە درۆ بپرژێنێتە سەر جێگەکە 0:03:32.887,0:03:36.208 یان پەردەی کچێنی ساختە[br]بکڕێت لەسەر ئینتەرنێت، 0:03:36.232,0:03:38.065 کە خوێنی ساختەی تێدایە و 0:03:38.089,0:03:42.571 لەگەڵ بەڵێنێکیان بۆ "ماڵئاوایی کردن[br]لە نهێنییە قوڵە تاریکەکە." 0:03:46.438,0:03:50.798 بە ئاگادارکردنەوەی کچان لەوەی[br]هیچ کارێک بە نهێنی نامێنێتەوە، 0:03:51.555,0:03:55.192 هەرچییەک بکەن لەشیان[br]هەر ئاشکرایان دەکات، 0:03:55.905,0:03:58.557 تووشی ترسمان کردوون. 0:04:00.070,0:04:02.957 کچان دەترسن لەوەی پەردەی کچێنیان[br]بدڕێت و ژیانیان تێکچێت 0:04:02.981,0:04:04.765 لە ڕێگەی وەرزشەوە بێت، 0:04:04.789,0:04:05.940 یاریکردن، 0:04:05.964,0:04:07.115 بەکارهێنانی شاف 0:04:07.139,0:04:08.441 یان چالاکی سێکسکردن. 0:04:09.656,0:04:13.229 ئێمە ئازادییەکان و دەرفەتەکانی[br]ژیانمان لێگرتوونەتەوە. 0:04:14.213,0:04:17.698 کاتی ئەوەیە کۆتایی بهێنین[br]بە درۆی پاکیزەیی 0:04:18.112,0:04:21.253 کاتی ئەوەیە کۆتایی بە بیروباوەڕە [br]هەڵەکان بهێنین لەسەر پەردەی کچێنی 0:04:21.277,0:04:22.902 بە شێوەیەکی یەکجاری. 0:04:24.267,0:04:26.364 ئێمە خوێندکاری پزیشکین، 0:04:26.388,0:04:28.256 کارمەندی تەندروستیی سێکسیین، و 0:04:28.280,0:04:31.780 نووسەرانی کتێبی "سەرسوڕهێنەرەکانی[br]خوارەوە و ناوەوە."ین 0:04:31.804,0:04:33.070 (پێکەنین) 0:04:33.598,0:04:37.259 ئەمە کتێبێکی زانستی بەبرەوە[br]دەربارەی ئەندامی زاوزێی مێینە. 0:04:37.852,0:04:40.692 بە پێی ئەزموونی ئێمە،[br]خەڵکی باوەڕیان وایە 0:04:40.716,0:04:45.216 پەردەی کچێنی وەک قەپاغێک وایە کە[br]دەرچەی کۆئەندامی زاووزێی مێینەی داپۆشیووە 0:04:46.161,0:04:49.987 تەنانەت بە زمانی نەرویجی پێی[br]دەوترێت تەنکە پێستی پاکیزەیی. 0:04:50.376,0:04:53.385 بەم شێوەیەش وێنەی شتێکی[br]ناسک لامان دروست دەبێت، 0:04:53.409,0:04:56.240 شتێک کە بە ئاسانی دەدڕێت، 0:04:56.264,0:04:58.087 شتێک بتوانیت بیدڕێنیت، 0:04:58.738,0:05:01.974 شتێکی وەک بەرگێکی نایلۆنی. 0:05:03.045,0:05:06.830 لەوانەیە بپرسن ئەبێ بۆچی ئەمڕۆ[br]ئەڵقەی هولا ھۆپمان هێنابێت. 0:05:07.838,0:05:08.993 نیشانتان دەدەین. 0:05:11.466,0:05:12.715 (پێکەنین) 0:05:15.096,0:05:17.950 وەک دەبینن، زۆر قورسە بیشارینەوە 0:05:17.974,0:05:20.397 کە شتێک بەسەر ئەم ئەڵقەیەدا[br]هاتووە، وانییە؟ 0:05:21.442,0:05:24.644 پێش ئەوەی بۆکسی پیابکێشم[br]جیاواز بوو لە پاش بۆکسەکە 0:05:25.035,0:05:27.010 ئێستا نایلۆنەکە دڕاوە، و 0:05:27.586,0:05:29.345 مەگەر پلاستیکەکەی بگۆڕین، 0:05:29.369,0:05:31.489 ئەگەرنا ناچێتەوە دۆخی جاران. 0:05:32.677,0:05:36.958 بۆیە ئەگەر بمانەوێت ئێستا پشکنینی[br]پاکیزەیی بۆ ئەم ئەڵقەیە بکەین، 0:05:36.982,0:05:38.242 لە ئێستایا، 0:05:38.266,0:05:39.960 زۆر کارێکی ئاسان ئەبێت. 0:05:40.827,0:05:46.295 ئاسانە بڵێی ئەم ئەڵقەیە چیتر[br]بە پاکیزەیی نەماوەتەوە. 0:05:47.244,0:05:48.520 (پێکەنین) 0:05:49.184,0:05:52.605 بەڵام پەردەی کچێنی وەک[br]پارچەیەکی پلاستیک نیە 0:05:52.629,0:05:54.635 کە بتوانی لە خواردنەکەتی بپێچیت، 0:05:54.659,0:05:55.809 وەک قەپاغیش نییە. 0:05:56.456,0:05:57.656 لە ڕاستیدا... 0:06:00.435,0:06:02.006 زیاتر لەمە دەچێت -- 0:06:02.609,0:06:05.011 لاستیکی قژ بەستنی قوماشی. 0:06:06.437,0:06:11.481 پەردەی کچێنی لێوارێک شانەیە لە[br]بەشی دەرەوەی کردنەوەی زێ. 0:06:12.103,0:06:15.942 و زیاتر لە دۆنەت یان لە[br]شێوەیەکی نیوە مانگ دەچێ 0:06:16.422,0:06:18.576 بە کونێکی گەورە لە ناوەڕاستیدا. 0:06:19.855,0:06:21.307 بەڵام هەمەجۆرییەکی زۆری هەیە، 0:06:21.331,0:06:24.767 هەندێک جار پەردەی کچێنی دەکرێ[br]لێواری پەڕداری هەبێت، 0:06:24.791,0:06:26.627 ئەکرێت چەن کونێکی تێدا بێت، 0:06:27.182,0:06:29.667 یاخوت لە چەند پلێک پێکهاتبێت. 0:06:30.696,0:06:35.469 بە واتایەکی تر، پەردەی کچێنی بەشێوەیەکی[br]سرووشتی هەمەجۆرن لە شێوەدا، 0:06:35.493,0:06:39.810 و ئەوەش وایکردووە ئەنجامدانی[br]پشکنینی پاکیزەیی قورس بێت. 0:06:41.614,0:06:45.154 ئێستا کەمێک دەزانین لە سەر[br]توێکاری پەردەی کچێنی، 0:06:45.178,0:06:47.640 کاتی ئەوەیە بێینەوە سەر[br]دوو بیروباوەڕەکەی خۆمان: 0:06:48.240,0:06:49.769 پاکیزەکان خوێنیان لێدێت، 0:06:49.793,0:06:52.196 ئیتر تەواو پەردەی کچێنی نامێنێت. 0:06:53.224,0:06:57.015 بەڵام مەرج نییە پەردەی کچێنییەکە[br]تەواو دڕابێت. 0:06:57.685,0:07:02.500 پەردەی کچێنی وەک لاستیکی قوماشی [br]قژ بەستنە لە کردار و شێوەشدا. 0:07:03.165,0:07:05.667 دەشتوانی لاسیکی قوماشی قژ بەستن[br]بکشێنیت، وانییە؟ 0:07:06.811,0:07:07.961 (پێکەنین) 0:07:08.446,0:07:10.611 پەردەی کچێنیش دەکشێت. 0:07:11.673,0:07:14.653 لە ڕاستییدا، توانای کشاندنی زۆرە. 0:07:16.467,0:07:17.921 بۆ زۆرێک لە ئافرەتانیش، 0:07:17.945,0:07:22.593 ئەوەندە توانای کشانی دەبێت[br]تەنانەت دوای سێکس کردنیش 0:07:22.617,0:07:25.124 هیچ زیانێکی پێنەگات. 0:07:27.051,0:07:32.076 لە ژنانی تردا، پەردەکە لەوانەیە کەمێک[br]بدڕێت هەتا شوێنی چووک بکاتەوە، 0:07:32.752,0:07:34.749 بەڵام ئەوە وایلێناکات ئیتر[br]بوونی نەمێنێت. 0:07:35.262,0:07:37.872 بەڵام ڕەنگە کەمێک شێوەی[br]جیاواز بێت لە پێشتر. 0:07:38.356,0:07:41.831 کەواتە بە شێوەیەکی سرووشتی[br]ناتوانیت سەیری پەردەی کچێنی بکەیت 0:07:41.855,0:07:43.878 بۆ زانینی ئەوەی ئایا[br]کچەکە پاکیزەیە یان نا. 0:07:44.565,0:07:48.539 ئەمە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر و ساڵی[br]١٩٠٦ تێبینی کرا 0:07:48.563,0:07:51.548 لەلایەن پزیشکی نەرویجی،[br]ماری جیانسێت. 0:07:52.432,0:07:56.069 پشکنینی بۆ لەشفرۆشێکی[br]تەمەن مامناوەند کرد و 0:07:57.014,0:08:02.432 پزیشکەکە بۆی دەرکەوت کە ئەندامی[br]زاوزێکەی هەر وەک پاکیزەیەکی هەرزەکار وایە. 0:08:03.663,0:08:05.582 ئەمە ڕێی تێئەچێت، وایە؟ 0:08:05.606,0:08:09.746 چونکە ئەگەر پەردەی کچێنییەکەی قەت[br]لە کاتی سێکسدا زیانی پێنەگەشتبێت، 0:08:09.770,0:08:12.475 ئەی چاوەڕێی بینینی چیمان کردووە؟ 0:08:14.025,0:08:17.593 لەبەر ئەوەی پەردەی کچێنی چەندین[br]شێوە و پێکهاتەی هەیە، 0:08:18.098,0:08:19.490 سەختە بزانین کە ئایا، 0:08:19.514,0:08:24.705 کونێک یان گرنگجبوونێکی پەردەکە[br]بەهۆی زیانپێگەشتنی پێشترەوەیە 0:08:24.729,0:08:27.732 یان تەنیا هەمەجۆرییەکی توێکاری ئاساییە. 0:08:29.275,0:08:32.062 نابەجێی پشکنینی پاکیزەیی 0:08:32.542,0:08:38.679 لە توێژینەوەیەکدا خراوەتە ڕوو کە[br]لەسەر ٣٦ هەرزەکاری دووگیان کراوە. 0:08:39.821,0:08:42.321 کاتێک پزیشکەکان پشکنینیان بۆ پەردەی[br]کچێنیان کردووە، 0:08:42.345,0:08:44.958 توانیویانە نیشانەی ڕوونی بڕین 0:08:45.626,0:08:49.226 تەنیا لە دوو کچی ئەو ٣٦[br]کچەدا بدۆزنەوە. 0:08:51.694,0:08:56.241 مەگەر باوەڕ بکەن کە ٣٤ کەس[br]بە پاکیزەیی مناڵیان دەبێت -- 0:08:56.265,0:08:57.819 (پێکەنین) 0:08:58.288,0:08:59.900 پێویستە هەموومان هاوڕا بین 0:08:59.924,0:09:04.143 کە دووەم بیروباوەڕیشمان زەبرێکی[br]کووشندەی بەرکەوت. 0:09:05.258,0:09:08.648 ناتوانی سەیری نێوانی هەردوو[br]قاچی ژنێک بکەیت و 0:09:08.672,0:09:10.819 مێژووی سێکسکردنی بخوێنیتەوە. 0:09:15.813,0:09:20.195 وەک زۆرێک لە بیروباوەڕەکان،[br]بیروباوەڕەکانی سەر پەردەی کچێنیش ڕاست نین. 0:09:21.391,0:09:26.910 هیچ قەپاغێکی پاکیزەیی نیە کە بەشێوەیەکی[br]جادووگەری دوای سێکس نەمێنێت و 0:09:26.934,0:09:31.981 نیوەی ئەوانەش کە پاکیزەن دەکرێت[br]دوای سێکسکردن خوێنیان نەبێت. 0:09:33.583,0:09:36.912 خۆزگە دەخوازین بمانتوانێبا[br]بڵێین بە لابردنی ئەم بیروباوەڕانە 0:09:36.936,0:09:38.619 ئیتر هەموو شتێک باش ئەبێت، 0:09:39.187,0:09:44.293 ئەو شەرمکردن، ئابڕووچوون، و[br]کوشتنی شەرەفە ئیتر نەمێنێت. 0:09:45.746,0:09:47.993 بەڵام بێگومان ئەوەندە ئاسان نییە. 0:09:48.602,0:09:52.215 سەرکووت کردنی سێکسی ژنان[br]لە لایەنێکی زۆر قوڵترەوە دێت 0:09:52.239,0:09:58.148 وەک لە هەڵەتێگەشتنێکی توێکاری سادە[br]دەربارەی خەسڵەتەکانی پەردەی کچێنی. 0:09:59.231,0:10:04.590 زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردنی کلتوری و ئاینی[br]ئازادی سێکسی ژنانە. 0:10:04.993,0:10:07.323 و گۆڕینی ئەوەش قورسترە. 0:10:08.203,0:10:09.729 بەڵام پێویستە هەوڵبەین. 0:10:11.725,0:10:15.963 وەک پیشەگەری پزیشکی،[br]خۆمان بۆ ئەمە تەرخان ئەکەین. 0:10:17.014,0:10:21.537 دەمانەوێت هەموو کچێک، دایک و باوک و[br]مێردی داهاتوو بزانن 0:10:21.561,0:10:25.393 پەردەی کچێنی چییە و[br]تایبەتمەندی و جۆرەکانی چین. 0:10:26.103,0:10:27.377 دەمانەوێ بزانن کە 0:10:27.401,0:10:31.249 ناکرێت پەردەی کچێنی وەک[br]بەڵگەی پاکیزەیی بەکاربێت. 0:10:32.344,0:10:36.941 بەو شێوەیەش، دەتوانین یەکێک لە[br]بەهێزترین ئامرازەکان لابەرین 0:10:36.965,0:10:39.432 کە ئێستا بەکاردێت بۆ[br]کۆنترۆڵکردنی کچە گەنجەکان. 0:10:41.673,0:10:43.604 دوای ئەوەی ئەمەمان پێگووتن، 0:10:44.490,0:10:47.466 لەوانەیە بپرسن ئەی شوێنگرەوەی چییە، 0:10:48.734,0:10:53.005 ئەگەر نەتوانین پەردەی کچێنی[br]وەک بەڵگەی پاکیزەیی بەکاربێنین، 0:10:53.470,0:10:55.100 ئەی ئەبێ چی بەکاربێنین؟ 0:10:57.631,0:11:00.371 پێمان باشە هیچ بەکار نەیەت. 0:11:00.885,0:11:02.863 (چەپڵەلێدان) 0:11:02.887,0:11:04.048 ئەگەر تۆ --- 0:11:04.072,0:11:08.096 (چەپڵەلێدان) 0:11:10.326,0:11:14.406 بەڕاستی ئەتەوێ بزانی کەسەکە[br]پاکیزەیە یان نا، 0:11:14.785,0:11:15.939 لێی بپرسە. 0:11:15.963,0:11:17.113 (پێکەنین) 0:11:17.449,0:11:22.046 بەڵام ئەوە هەڵبژاردنی خۆیەتی[br]چۆن وەڵامی ئەو پرسیارە ئەیاتەوە. 0:11:23.771,0:11:24.922 زۆر سوپاس. 0:11:24.946,0:11:27.314 (چەپڵەلێدان)