1 00:00:00,391 --> 00:00:02,994 نینس دۆلفیک بروشمان: ئێمە لەگەڵ ئەو بڕوایە گەورە بووین 2 00:00:02,994 --> 00:00:06,127 کە پەردەی کچێنی نیشانەی پاکیزەییە. 3 00:00:07,238 --> 00:00:09,227 بەڵام ئێستا دەرکەوتووە، ئێمە هەڵە بووین 4 00:00:10,060 --> 00:00:11,465 ئەوەی دۆزیمانەوە 5 00:00:11,489 --> 00:00:15,720 ئەوەیە کە ئەو چیرۆکە باوەی دەربارەی پاکیزەیی کچ بیستوومانە 6 00:00:16,208 --> 00:00:19,740 لەسەر دوو بیروباوەڕی باوی توێکاری لەش بنیاتنراوە. 7 00:00:21,374 --> 00:00:25,668 ڕاستییەکە ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لە بواری پزیشکیدا زانراوە، 8 00:00:26,251 --> 00:00:32,322 بەڵام بە جۆرێک ئەم دوو بیروباوەڕە بەردەوامە لە قورسکردنی ژیان 9 00:00:32,346 --> 00:00:34,262 بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهاندا. 10 00:00:35,714 --> 00:00:38,814 یەکەم بیروباوەڕ دەربارەی خوێنەکەیە. 11 00:00:39,457 --> 00:00:43,139 پێمان دەڵێت پەردەی کچێنێ دەدڕێت و خوێنی لێدێت 12 00:00:43,163 --> 00:00:46,268 کاتێک بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی زێوە کرداری سێکس ئەنجام دەدات. 13 00:00:47,040 --> 00:00:50,734 بە واتایەکی تر، ئەگەر دوای ئەوە خوێن لەسەر بەرگی جێگەکە نەبوو، 14 00:00:50,758 --> 00:00:53,639 ئەوا ئەو مێینەیە پاکیزە نەبووە. 15 00:00:54,959 --> 00:00:59,135 دووەم بیروباوەڕ لێکەوتەیەکی لۆجیکی بیروباوەڕی یەکەمیانە. 16 00:00:59,861 --> 00:01:03,535 لەبەر ئەوەی وا بیردەکرێتەوە پەردەی کچێنی دەدڕێت و خوێنی لێدێت، 17 00:01:03,559 --> 00:01:07,266 خەڵک باوەڕیان وایە کە هەر دیار نامێنێت 18 00:01:07,290 --> 00:01:12,885 یان بەشێوەیەکی تەواوەتی گۆڕانکاری بەسەردا دێت دوای یەکەم جوتبوونی مێینەکە. 19 00:01:14,037 --> 00:01:15,621 ئەگەر ئەوە ڕاستبوایە، 20 00:01:16,216 --> 00:01:21,969 ئەوا دەمانتوانی بە ئاسانی تێبگەین کە ئایا مێینەیەک پاکیزەیە یان نا 21 00:01:21,993 --> 00:01:24,152 لە ڕێگەی پشکنینی کۆئەندامی زاوزێی مێینە، 22 00:01:24,176 --> 00:01:26,748 لە ڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینی پاکیزەیی. 23 00:01:28,290 --> 00:01:30,094 کەواتە ئەمە دوو بیروباوەڕەکەیە: 24 00:01:30,118 --> 00:01:31,765 کچی پاکیزە خوێنی دەبێت، 25 00:01:31,789 --> 00:01:33,999 پەردەی کچێنیش بە یەکجاری بوونی نامێنێت. 26 00:01:35,301 --> 00:01:38,460 ئێستا، لەوانەیە ئەمە کێشەیەکی گەورە نەبێت بۆتان. 27 00:01:38,484 --> 00:01:40,080 بۆچی دەبێت گرنگی بدەن 28 00:01:40,104 --> 00:01:44,541 بە توێیەکی بچووکی شانە لە ناو لەشی مێینەدا؟ 29 00:01:45,823 --> 00:01:49,028 بەڵام لە ڕاستیدا، ئەمە زۆر گەورەترە 30 00:01:49,052 --> 00:01:51,893 لە هەڵەتێگەشتنێکی توێکاری. 31 00:01:53,186 --> 00:01:57,166 بیروباوەڕەکانی سەر پەردەی کچێنی چەندین سەدەیە بوونیان هەیە 32 00:01:57,190 --> 00:01:59,578 چونکە گرنگی کلتوریان هەیە. 33 00:02:00,536 --> 00:02:03,450 ئەم ئەفسانانە وەک ئامرازێکی گەورە بەکارهێنراون 34 00:02:03,474 --> 00:02:06,687 لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی ژنان 35 00:02:06,711 --> 00:02:11,254 لە زۆرینەی کلتور، ئایین، و بەشەکانی مێژوودا. 36 00:02:12,705 --> 00:02:15,560 ژنان متمانەیان پێناکرێت، 37 00:02:16,049 --> 00:02:17,409 شەرمەزار دەکرێن، 38 00:02:17,433 --> 00:02:18,602 ئازار دەدرێن و 39 00:02:18,626 --> 00:02:22,123 لە خراپترین ئەگەریشدا، بە پاساوی شەرەف تووشی مەرگ دەبن 40 00:02:22,147 --> 00:02:25,004 ئەگەر لە شەوی بووکێنیدا خوێنیان نەبێت. 41 00:02:26,488 --> 00:02:31,146 هەندێک ژنی تر ڕووبەڕووی پشکنینی کچێنی ئابڕووبەر دەبنەوە، 42 00:02:31,170 --> 00:02:34,051 ئەمەش تەنها بۆ وەرگیران لە کارێک، 43 00:02:34,592 --> 00:02:36,600 بۆ پاراستنی ئابڕووی خۆیان 44 00:02:36,624 --> 00:02:38,414 یان بۆ ئەوەی بتوانن ھاوسەرگیریی بکەن. 45 00:02:39,367 --> 00:02:41,280 بۆ نموونە لە ئەندەنوسیا، 46 00:02:41,304 --> 00:02:46,242 بەپێی پەیڕەوی وڵاتەکە ژنان پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆ چوونە ناو خزمەتی سەربازی. 47 00:02:47,336 --> 00:02:50,923 دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ٢٠١١ی میسڕ، 48 00:02:50,947 --> 00:02:56,227 چەند خۆپیشاندەرێکی مێینە ناچارکران پشکنینی پاکیزەییان بۆ بکرێت 49 00:02:56,251 --> 00:02:57,673 لەلایەن سوپاکەیانەوە. 50 00:02:58,936 --> 00:03:03,879 لە ئۆسلۆ، پزیشکەکان پشکنینی پەردەی کچێنی بۆ کچە مناڵەکان دەکەن 51 00:03:03,903 --> 00:03:08,016 بۆ دڵنیاکردنەوەی خێزانەکانیان کە کچەکانیان لەکەدار نەکراون. 52 00:03:08,625 --> 00:03:11,276 بە داخەوە، لیستەکە درێژەی هەیە. 53 00:03:12,533 --> 00:03:17,826 ژنان زۆر دەترسن لەوەی نەتوانن لە ئاست ئەو چاوەڕوانیەی کۆمەڵگەدا بن 54 00:03:17,850 --> 00:03:22,308 تەنانەت پەنا بۆ چەندین چارەسەری خێرای چاکردنەوەی پاکیزەیی دەبەن 55 00:03:22,308 --> 00:03:23,925 بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە خوێنلێهاتن. 56 00:03:24,762 --> 00:03:26,856 لەوانەیە بە نەشتەرگەری دەستکاری کردن بکرێت، 57 00:03:26,880 --> 00:03:28,789 کە ناسراوە بە "دانانەوەی پەردەی کچێنی،" 58 00:03:28,968 --> 00:03:32,473 یان دوای سێکس چەند دڵۆپێک خوێنی بە درۆ بپرژێنێتە سەر جێگەکە 59 00:03:32,887 --> 00:03:36,208 یان پەردەی کچێنی ساختە بکڕێت لەسەر ئینتەرنێت، 60 00:03:36,232 --> 00:03:38,065 کە خوێنی ساختەی تێدایە و 61 00:03:38,089 --> 00:03:42,571 لەگەڵ بەڵێنێکیان بۆ "ماڵئاوایی کردن لە نهێنییە قوڵە تاریکەکە." 62 00:03:46,438 --> 00:03:50,798 بە ئاگادارکردنەوەی کچان لەوەی هیچ کارێک بە نهێنی نامێنێتەوە، 63 00:03:51,555 --> 00:03:55,192 هەرچییەک بکەن لەشیان هەر ئاشکرایان دەکات، 64 00:03:55,905 --> 00:03:58,557 تووشی ترسمان کردوون. 65 00:04:00,070 --> 00:04:02,957 کچان دەترسن لەوەی پەردەی کچێنیان بدڕێت و ژیانیان تێکچێت 66 00:04:02,981 --> 00:04:04,765 لە ڕێگەی وەرزشەوە بێت، 67 00:04:04,789 --> 00:04:05,940 یاریکردن، 68 00:04:05,964 --> 00:04:07,115 بەکارهێنانی شاف 69 00:04:07,139 --> 00:04:08,441 یان چالاکی سێکسکردن. 70 00:04:09,656 --> 00:04:13,229 ئێمە ئازادییەکان و دەرفەتەکانی ژیانمان لێگرتوونەتەوە. 71 00:04:14,213 --> 00:04:17,698 کاتی ئەوەیە کۆتایی بهێنین بە درۆی پاکیزەیی 72 00:04:18,112 --> 00:04:21,253 کاتی ئەوەیە کۆتایی بە بیروباوەڕە هەڵەکان بهێنین لەسەر پەردەی کچێنی 73 00:04:21,277 --> 00:04:22,902 بە شێوەیەکی یەکجاری. 74 00:04:24,267 --> 00:04:26,364 ئێمە خوێندکاری پزیشکین، 75 00:04:26,388 --> 00:04:28,256 کارمەندی تەندروستیی سێکسیین، و 76 00:04:28,280 --> 00:04:31,780 نووسەرانی کتێبی "سەرسوڕهێنەرەکانی خوارەوە و ناوەوە."ین 77 00:04:31,804 --> 00:04:33,070 (پێکەنین) 78 00:04:33,598 --> 00:04:37,259 ئەمە کتێبێکی زانستی بەبرەوە دەربارەی ئەندامی زاوزێی مێینە. 79 00:04:37,852 --> 00:04:40,692 بە پێی ئەزموونی ئێمە، خەڵکی باوەڕیان وایە 80 00:04:40,716 --> 00:04:45,216 پەردەی کچێنی وەک قەپاغێک وایە کە دەرچەی کۆئەندامی زاووزێی مێینەی داپۆشیووە 81 00:04:46,161 --> 00:04:49,987 تەنانەت بە زمانی نەرویجی پێی دەوترێت تەنکە پێستی پاکیزەیی. 82 00:04:50,376 --> 00:04:53,385 بەم شێوەیەش وێنەی شتێکی ناسک لامان دروست دەبێت، 83 00:04:53,409 --> 00:04:56,240 شتێک کە بە ئاسانی دەدڕێت، 84 00:04:56,264 --> 00:04:58,087 شتێک بتوانیت بیدڕێنیت، 85 00:04:58,738 --> 00:05:01,974 شتێکی وەک بەرگێکی نایلۆنی. 86 00:05:03,045 --> 00:05:06,830 لەوانەیە بپرسن ئەبێ بۆچی ئەمڕۆ ئەڵقەی هولا ھۆپمان هێنابێت. 87 00:05:07,838 --> 00:05:08,993 نیشانتان دەدەین. 88 00:05:11,466 --> 00:05:12,715 (پێکەنین) 89 00:05:15,096 --> 00:05:17,950 وەک دەبینن، زۆر قورسە بیشارینەوە 90 00:05:17,974 --> 00:05:20,397 کە شتێک بەسەر ئەم ئەڵقەیەدا هاتووە، وانییە؟ 91 00:05:21,442 --> 00:05:24,644 پێش ئەوەی بۆکسی پیابکێشم جیاواز بوو لە پاش بۆکسەکە 92 00:05:25,035 --> 00:05:27,010 ئێستا نایلۆنەکە دڕاوە، و 93 00:05:27,586 --> 00:05:29,345 مەگەر پلاستیکەکەی بگۆڕین، 94 00:05:29,369 --> 00:05:31,489 ئەگەرنا ناچێتەوە دۆخی جاران. 95 00:05:32,677 --> 00:05:36,958 بۆیە ئەگەر بمانەوێت ئێستا پشکنینی پاکیزەیی بۆ ئەم ئەڵقەیە بکەین، 96 00:05:36,982 --> 00:05:38,242 لە ئێستایا، 97 00:05:38,266 --> 00:05:39,960 زۆر کارێکی ئاسان ئەبێت. 98 00:05:40,827 --> 00:05:46,295 ئاسانە بڵێی ئەم ئەڵقەیە چیتر بە پاکیزەیی نەماوەتەوە. 99 00:05:47,244 --> 00:05:48,520 (پێکەنین) 100 00:05:49,184 --> 00:05:52,605 بەڵام پەردەی کچێنی وەک پارچەیەکی پلاستیک نیە 101 00:05:52,629 --> 00:05:54,635 کە بتوانی لە خواردنەکەتی بپێچیت، 102 00:05:54,659 --> 00:05:55,809 وەک قەپاغیش نییە. 103 00:05:56,456 --> 00:05:57,656 لە ڕاستیدا... 104 00:06:00,435 --> 00:06:02,006 زیاتر لەمە دەچێت -- 105 00:06:02,609 --> 00:06:05,011 لاستیکی قژ بەستنی قوماشی. 106 00:06:06,437 --> 00:06:11,481 پەردەی کچێنی لێوارێک شانەیە لە بەشی دەرەوەی کردنەوەی زێ. 107 00:06:12,103 --> 00:06:15,942 و زیاتر لە دۆنەت یان لە شێوەیەکی نیوە مانگ دەچێ 108 00:06:16,422 --> 00:06:18,576 بە کونێکی گەورە لە ناوەڕاستیدا. 109 00:06:19,855 --> 00:06:21,307 بەڵام هەمەجۆرییەکی زۆری هەیە، 110 00:06:21,331 --> 00:06:24,767 هەندێک جار پەردەی کچێنی دەکرێ لێواری پەڕداری هەبێت، 111 00:06:24,791 --> 00:06:26,627 ئەکرێت چەن کونێکی تێدا بێت، 112 00:06:27,182 --> 00:06:29,667 یاخوت لە چەند پلێک پێکهاتبێت. 113 00:06:30,696 --> 00:06:35,469 بە واتایەکی تر، پەردەی کچێنی بەشێوەیەکی سرووشتی هەمەجۆرن لە شێوەدا، 114 00:06:35,493 --> 00:06:39,810 و ئەوەش وایکردووە ئەنجامدانی پشکنینی پاکیزەیی قورس بێت. 115 00:06:41,614 --> 00:06:45,154 ئێستا کەمێک دەزانین لە سەر توێکاری پەردەی کچێنی، 116 00:06:45,178 --> 00:06:47,640 کاتی ئەوەیە بێینەوە سەر دوو بیروباوەڕەکەی خۆمان: 117 00:06:48,240 --> 00:06:49,769 پاکیزەکان خوێنیان لێدێت، 118 00:06:49,793 --> 00:06:52,196 ئیتر تەواو پەردەی کچێنی نامێنێت. 119 00:06:53,224 --> 00:06:57,015 بەڵام مەرج نییە پەردەی کچێنییەکە تەواو دڕابێت. 120 00:06:57,685 --> 00:07:02,500 پەردەی کچێنی وەک لاستیکی قوماشی قژ بەستنە لە کردار و شێوەشدا. 121 00:07:03,165 --> 00:07:05,667 دەشتوانی لاسیکی قوماشی قژ بەستن بکشێنیت، وانییە؟ 122 00:07:06,811 --> 00:07:07,961 (پێکەنین) 123 00:07:08,446 --> 00:07:10,611 پەردەی کچێنیش دەکشێت. 124 00:07:11,673 --> 00:07:14,653 لە ڕاستییدا، توانای کشاندنی زۆرە. 125 00:07:16,467 --> 00:07:17,921 بۆ زۆرێک لە ئافرەتانیش، 126 00:07:17,945 --> 00:07:22,593 ئەوەندە توانای کشانی دەبێت تەنانەت دوای سێکس کردنیش 127 00:07:22,617 --> 00:07:25,124 هیچ زیانێکی پێنەگات. 128 00:07:27,051 --> 00:07:32,076 لە ژنانی تردا، پەردەکە لەوانەیە کەمێک بدڕێت هەتا شوێنی چووک بکاتەوە، 129 00:07:32,752 --> 00:07:34,749 بەڵام ئەوە وایلێناکات ئیتر بوونی نەمێنێت. 130 00:07:35,262 --> 00:07:37,872 بەڵام ڕەنگە کەمێک شێوەی جیاواز بێت لە پێشتر. 131 00:07:38,356 --> 00:07:41,831 کەواتە بە شێوەیەکی سرووشتی ناتوانیت سەیری پەردەی کچێنی بکەیت 132 00:07:41,855 --> 00:07:43,878 بۆ زانینی ئەوەی ئایا کچەکە پاکیزەیە یان نا. 133 00:07:44,565 --> 00:07:48,539 ئەمە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر و ساڵی ١٩٠٦ تێبینی کرا 134 00:07:48,563 --> 00:07:51,548 لەلایەن پزیشکی نەرویجی، ماری جیانسێت. 135 00:07:52,432 --> 00:07:56,069 پشکنینی بۆ لەشفرۆشێکی تەمەن مامناوەند کرد و 136 00:07:57,014 --> 00:08:02,432 پزیشکەکە بۆی دەرکەوت کە ئەندامی زاوزێکەی هەر وەک پاکیزەیەکی هەرزەکار وایە. 137 00:08:03,663 --> 00:08:05,582 ئەمە ڕێی تێئەچێت، وایە؟ 138 00:08:05,606 --> 00:08:09,746 چونکە ئەگەر پەردەی کچێنییەکەی قەت لە کاتی سێکسدا زیانی پێنەگەشتبێت، 139 00:08:09,770 --> 00:08:12,475 ئەی چاوەڕێی بینینی چیمان کردووە؟ 140 00:08:14,025 --> 00:08:17,593 لەبەر ئەوەی پەردەی کچێنی چەندین شێوە و پێکهاتەی هەیە، 141 00:08:18,098 --> 00:08:19,490 سەختە بزانین کە ئایا، 142 00:08:19,514 --> 00:08:24,705 کونێک یان گرنگجبوونێکی پەردەکە بەهۆی زیانپێگەشتنی پێشترەوەیە 143 00:08:24,729 --> 00:08:27,732 یان تەنیا هەمەجۆرییەکی توێکاری ئاساییە. 144 00:08:29,275 --> 00:08:32,062 نابەجێی پشکنینی پاکیزەیی 145 00:08:32,542 --> 00:08:38,679 لە توێژینەوەیەکدا خراوەتە ڕوو کە لەسەر ٣٦ هەرزەکاری دووگیان کراوە. 146 00:08:39,821 --> 00:08:42,321 کاتێک پزیشکەکان پشکنینیان بۆ پەردەی کچێنیان کردووە، 147 00:08:42,345 --> 00:08:44,958 توانیویانە نیشانەی ڕوونی بڕین 148 00:08:45,626 --> 00:08:49,226 تەنیا لە دوو کچی ئەو ٣٦ کچەدا بدۆزنەوە. 149 00:08:51,694 --> 00:08:56,241 مەگەر باوەڕ بکەن کە ٣٤ کەس بە پاکیزەیی مناڵیان دەبێت -- 150 00:08:56,265 --> 00:08:57,819 (پێکەنین) 151 00:08:58,288 --> 00:08:59,900 پێویستە هەموومان هاوڕا بین 152 00:08:59,924 --> 00:09:04,143 کە دووەم بیروباوەڕیشمان زەبرێکی کووشندەی بەرکەوت. 153 00:09:05,258 --> 00:09:08,648 ناتوانی سەیری نێوانی هەردوو قاچی ژنێک بکەیت و 154 00:09:08,672 --> 00:09:10,819 مێژووی سێکسکردنی بخوێنیتەوە. 155 00:09:15,813 --> 00:09:20,195 وەک زۆرێک لە بیروباوەڕەکان، بیروباوەڕەکانی سەر پەردەی کچێنیش ڕاست نین. 156 00:09:21,391 --> 00:09:26,910 هیچ قەپاغێکی پاکیزەیی نیە کە بەشێوەیەکی جادووگەری دوای سێکس نەمێنێت و 157 00:09:26,934 --> 00:09:31,981 نیوەی ئەوانەش کە پاکیزەن دەکرێت دوای سێکسکردن خوێنیان نەبێت. 158 00:09:33,583 --> 00:09:36,912 خۆزگە دەخوازین بمانتوانێبا بڵێین بە لابردنی ئەم بیروباوەڕانە 159 00:09:36,936 --> 00:09:38,619 ئیتر هەموو شتێک باش ئەبێت، 160 00:09:39,187 --> 00:09:44,293 ئەو شەرمکردن، ئابڕووچوون، و کوشتنی شەرەفە ئیتر نەمێنێت. 161 00:09:45,746 --> 00:09:47,993 بەڵام بێگومان ئەوەندە ئاسان نییە. 162 00:09:48,602 --> 00:09:52,215 سەرکووت کردنی سێکسی ژنان لە لایەنێکی زۆر قوڵترەوە دێت 163 00:09:52,239 --> 00:09:58,148 وەک لە هەڵەتێگەشتنێکی توێکاری سادە دەربارەی خەسڵەتەکانی پەردەی کچێنی. 164 00:09:59,231 --> 00:10:04,590 زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردنی کلتوری و ئاینی ئازادی سێکسی ژنانە. 165 00:10:04,993 --> 00:10:07,323 و گۆڕینی ئەوەش قورسترە. 166 00:10:08,203 --> 00:10:09,729 بەڵام پێویستە هەوڵبەین. 167 00:10:11,725 --> 00:10:15,963 وەک پیشەگەری پزیشکی، خۆمان بۆ ئەمە تەرخان ئەکەین. 168 00:10:17,014 --> 00:10:21,537 دەمانەوێت هەموو کچێک، دایک و باوک و مێردی داهاتوو بزانن 169 00:10:21,561 --> 00:10:25,393 پەردەی کچێنی چییە و تایبەتمەندی و جۆرەکانی چین. 170 00:10:26,103 --> 00:10:27,377 دەمانەوێ بزانن کە 171 00:10:27,401 --> 00:10:31,249 ناکرێت پەردەی کچێنی وەک بەڵگەی پاکیزەیی بەکاربێت. 172 00:10:32,344 --> 00:10:36,941 بەو شێوەیەش، دەتوانین یەکێک لە بەهێزترین ئامرازەکان لابەرین 173 00:10:36,965 --> 00:10:39,432 کە ئێستا بەکاردێت بۆ کۆنترۆڵکردنی کچە گەنجەکان. 174 00:10:41,673 --> 00:10:43,604 دوای ئەوەی ئەمەمان پێگووتن، 175 00:10:44,490 --> 00:10:47,466 لەوانەیە بپرسن ئەی شوێنگرەوەی چییە، 176 00:10:48,734 --> 00:10:53,005 ئەگەر نەتوانین پەردەی کچێنی وەک بەڵگەی پاکیزەیی بەکاربێنین، 177 00:10:53,470 --> 00:10:55,100 ئەی ئەبێ چی بەکاربێنین؟ 178 00:10:57,631 --> 00:11:00,371 پێمان باشە هیچ بەکار نەیەت. 179 00:11:00,885 --> 00:11:02,863 (چەپڵەلێدان) 180 00:11:02,887 --> 00:11:04,048 ئەگەر تۆ --- 181 00:11:04,072 --> 00:11:08,096 (چەپڵەلێدان) 182 00:11:10,326 --> 00:11:14,406 بەڕاستی ئەتەوێ بزانی کەسەکە پاکیزەیە یان نا، 183 00:11:14,785 --> 00:11:15,939 لێی بپرسە. 184 00:11:15,963 --> 00:11:17,113 (پێکەنین) 185 00:11:17,449 --> 00:11:22,046 بەڵام ئەوە هەڵبژاردنی خۆیەتی چۆن وەڵامی ئەو پرسیارە ئەیاتەوە. 186 00:11:23,771 --> 00:11:24,922 زۆر سوپاس. 187 00:11:24,946 --> 00:11:27,314 (چەپڵەلێدان)