0:00:01.973,0:00:06.535 ئۆتیزم شتێکە زۆر کەس[br]لەبارەیەوە ئەزانن. 0:00:07.570,0:00:09.890 بۆ نموونە، هەندێک کەس وا ئەزانن 0:00:09.914,0:00:14.440 ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە[br]نێرینەیەکی پێست کاڵن 0:00:14.464,0:00:16.519 بە یەک تۆن قسە ئەکەن و 0:00:16.543,0:00:20.130 بەردەوام لەسەر یەک تەوەر[br]قسە ئەکەن و ئەیکەنەوە. 0:00:21.258,0:00:26.252 هەندێک کەس وا بیر ئەکەنەوە ئەوانەی[br]ئۆتیزمیان هەیە ڕاست و هەڵە نازانن، 0:00:26.276,0:00:27.808 خۆیان لە سەرنج لائەیەن و 0:00:27.832,0:00:31.832 زۆرکات شتی هەڵە لە کاتی هەڵەیا ئەڵێن. 0:00:31.856,0:00:36.354 هەندێک کەس وا بیر ئەکەنەوە ئەوانەی[br]ئۆتزیمیان هەیە سەیرن و 0:00:36.378,0:00:38.417 هەستی پێکەنین و بەزەییان نییە. 0:00:39.679,0:00:43.060 ئەگەر هاوڕابن لەگەڵ ئەوەیا کە وتم، 0:00:43.084,0:00:44.498 ببورن پێتان ئەڵێم، 0:00:44.522,0:00:48.307 بەڵام تێڕوانینێکی ڕاستتان نییە[br]لەسەر ئۆتیزم. 0:00:48.934,0:00:50.084 چۆن ئەزانم؟ 0:00:50.744,0:00:53.593 چونکە من ئۆتیزمم هەیە. 0:00:54.323,0:00:59.437 منیش خووم بە هەندێک شتەوە گرتووە[br]وەک ئەلیکترۆنیات و 0:00:59.461,0:01:01.736 گواستنەوەی گشتییەوە، 0:01:01.760,0:01:04.188 بەڵام ئەوە پێناسەم ناکات. 0:01:04.553,0:01:08.378 هەر یەکێک لە ئێمە جیاوازین و[br]تایبەتین بە شێوازی خۆمان. 0:01:09.252,0:01:12.839 بەڵام، زانیارییەکی ئەوتۆ نییە 0:01:12.863,0:01:16.069 دەربارەی ئەوەی ژیان[br]وەک نەخۆشێکی ئۆتیزم چییە، 0:01:16.093,0:01:19.458 بۆیە خەڵک زۆر جار پەنا ئەبەنە[br]بەر باوەڕی ناو خەڵک. 0:01:19.831,0:01:22.231 زۆرجاریش ئەوانە لە[br]ڕاگەیاندنەکانەوە ئەبینین. 0:01:22.712,0:01:26.744 هەندێک لەو بیروباوەڕە گشتیانەی[br]لەسەر ڕاگەیاندنەکان دەرئەخرێت 0:01:26.768,0:01:28.910 نامۆ بوونە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە، 0:01:28.934,0:01:30.633 نەبوونی سۆز دەربڕین، 0:01:30.657,0:01:33.164 تەنانەت هەبوونی بلیمەتی نائاسایی. 0:01:35.687,0:01:40.503 نەبوونی زانیاری لەسەر ئۆتیزمیش[br]لەویاشا ناوەستێت. 0:01:40.527,0:01:44.125 ئەزانن هەندێک کەس هەوڵ ئەیەن چارەسەری[br]تەواوەتی بدۆزنەوە بۆ ئۆتیزم؟ 0:01:44.149,0:01:46.752 ئەوە لەبەر ئەوەی وەک [br]شتێکی خراپ ئەیبینن، 0:01:46.776,0:01:48.291 وەک نەخۆشییەک. 0:01:48.950,0:01:51.410 چەندین کەس ململانێی بیرۆکەکە ئەکەن و 0:01:51.434,0:01:55.990 بەلای ئێمەوە، پێمان وایە ئۆتیزم[br]نەخۆشی نییە. 0:01:56.014,0:02:00.188 تەنیا ڕێگایەکی تری بیرکردنەوە و[br]سەیرکردنی جیهانە. 0:02:00.679,0:02:04.188 کارکردنی مێشکی ئێمە جیاوازە[br]لە مێشکی زۆربەی خەڵک. 0:02:04.577,0:02:07.926 بیری لێکەرەوە وەک بەراوردکردنی[br]پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس. 0:02:07.950,0:02:11.490 هەردووکیان ئامێری یاریکردنی باشن[br]پرۆگرامیان جیاوازە. 0:02:12.292,0:02:16.188 بەڵام ئەگەر یاری ئێکس بۆکسەکەت بخەیتە[br]ناو پلەیستەیشنەکەتەوە، 0:02:16.212,0:02:20.521 کار ناکات، چونکە پلەیستەیشنەکە[br]بەشێوەیەکی جیاواز کار ئەکات. 0:02:25.199,0:02:26.588 کە سەیری ئاوێنە ئەکەم، 0:02:26.612,0:02:28.706 کەسێک ئەبینم جیاواز بیر ئەکاتەوە. 0:02:28.730,0:02:30.603 ئاه، قژێکی جوانیش ئەبینم. 0:02:30.627,0:02:32.665 (پێکەنین) 0:02:32.689,0:02:39.313 (چەپڵەلێدان) 0:02:39.337,0:02:41.448 بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، 0:02:41.472,0:02:44.805 بەڕاست نەخۆشم ئەگەر بەشێوەیەکی[br]جیاواز بیر بکەمەوە؟ 0:02:48.387,0:02:53.061 کێشەی سەرەکی ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە[br]لە کۆمەڵگای ئەمڕۆیا 0:02:53.085,0:02:56.077 ئەوەیە جیهان بۆ ئێمە بنیات نەنراوە. 0:02:56.101,0:02:59.652 چەندین شت هەیە کە ئەکرێت[br]تەواو بێزارمان بکات. 0:03:00.478,0:03:02.057 بۆ نموونە، 0:03:02.081,0:03:07.355 ئەوەی من زۆر بێزار ئەکات هەمووکات[br]دەنگی بەرزە، 0:03:07.379,0:03:10.478 واتە هەرگیز دەنگی موزیکەکەم[br]زۆر بەرز ناکەمەوە و 0:03:10.502,0:03:14.601 خۆشم زۆر هەواداری[br]ئاهەنگی گەورە نیم. 0:03:15.323,0:03:18.762 بەڵام ئەوانەی تری ئۆتیزمیان هەیە[br]ئەکرێت بێزار ببن 0:03:18.786,0:03:22.260 بە شتی تری وەک ڕووناکییەکی زۆر[br]یان بۆنێکی بەهێز 0:03:22.284,0:03:24.307 یان پێکهاتنێکی لینج 0:03:24.950,0:03:28.217 هەمووی ئەگەری هەیە ببێتە هۆی[br]درووستبونی دڵەڕاوکێ. 0:03:28.847,0:03:34.299 بیر لە هەموو کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان[br]بکەنەوە کە لە ڕابردووا بۆی چوون. 0:03:34.323,0:03:36.257 موزیکێکی دەنگ بەرزی لەسەر بووە؟ 0:03:36.807,0:03:39.394 ڕووناکی زۆر هەبووە؟ 0:03:39.800,0:03:44.236 چەندین بۆنی خواردنی هەمەجۆر هەبووە[br]لە هەمان کاتدا؟ 0:03:44.260,0:03:48.243 بە یەک جار چەندین گفتوگۆ ئەکرا؟ 0:03:49.491,0:03:51.959 لەوانەیە ئەو شتانە ئێوەی بێزار نەکردبێت، 0:03:51.983,0:03:54.855 بەڵام بۆ کەسێک کە ئۆتیزمی هەیە، 0:03:54.879,0:03:56.946 ئەکرێت زۆر بێزار کەر بن. 0:03:57.522,0:04:03.156 بۆیە لەو دۆخانەدا هەڵسوکەوتەکە ئەکەین کە[br]پێی ئەوترێت خۆ بزواندن 0:04:03.180,0:04:06.230 کە وەک جوڵە یان دەنگ دەرکردنی[br]بەردەوام 0:04:06.254,0:04:11.822 یان جوڵەی شێتانەیە کە لەوانەیە[br]لە ئاسایی بچێت یان نەچێت. 0:04:12.853,0:04:15.242 هەندێک کەس قۆڵیان ڕائەوەشێنن 0:04:15.266,0:04:18.860 یان دەنگێک دەر ئەکەن. 0:04:20.361,0:04:23.479 بەڵێ، هەر بۆ دەرچوونە لەو دۆخە. 0:04:24.559,0:04:27.432 زۆر جار پێویستە بۆ ئێمە ئەو[br]ڕەفتارە خۆ بزوێنەرییە بکەین. 0:04:27.893,0:04:31.043 بەڵام، زۆرجار مۆڕەمان لێئەکرێت[br]دوای کردنی و 0:04:31.067,0:04:32.934 ناچار ئەبین بیشارینەوە. 0:04:33.900,0:04:37.881 کاتێک ئاوا بەو شێوەیە زۆرمان لێئەکرێت[br]هەڵسوکەوتی ئۆتیزمیمان بشارینەوە، 0:04:37.905,0:04:39.239 پێی ئەوترێت پەردەپۆشکردن. 0:04:41.460,0:04:44.491 هەندێک کەسیش باشتر پەردەپۆشی ئەکەن. 0:04:44.865,0:04:50.712 هەندێک جار هێندە باش بۆی ئەکەم[br]کە خەڵک هەر ناشزانن ئۆتیزمم هەیە 0:04:50.736,0:04:54.546 هەتا ئەوکاتە بە تەواوەتی دەریئەخەم بۆیان. 0:04:56.430,0:04:59.620 بەڵام لە کۆتاییەکەیا، بەڕاستی[br]فشاری دەروونی درووست ئەکات. 0:04:59.644,0:05:02.882 تەنانەت شتێکی وەک کردنی ئەرکی[br]ڕۆژانەم لە شەواندا 0:05:02.906,0:05:04.771 زۆر ماندووکەر ئەبێت. 0:05:05.839,0:05:07.902 هەندێک کەس بیر ئەکەنەوە، 0:05:09.347,0:05:11.434 بەهۆی توانای پەردەپۆشکردنمان، 0:05:11.458,0:05:13.592 ئەوە چارەسەری تەواوەتی ئەبێت بۆ ئۆتیزم. 0:05:13.991,0:05:16.721 بەڵام، بەڕاستی هەموو ئەوەی ئەیکات[br]ئەوەیە وامان لێئەکات شەرمەزار بین 0:05:16.745,0:05:19.038 لە نیشاندانی ڕاستی خۆمان. 0:05:23.839,0:05:28.950 باوەڕێکی تری باو کە زۆرجار[br]بەستراوەتەوە بە ئۆتیزمەوە 0:05:28.974,0:05:31.441 ئەوەیە کە ئێمە نیشاندانی سۆزمان نییە. 0:05:32.458,0:05:34.497 دووبارە، ئەوە ڕاست نییە. 0:05:35.124,0:05:37.258 ڕاستییەکەی من سۆزێکی زۆرم هەیە. 0:05:37.601,0:05:40.201 هەر ئەوەیە باش نیم لە دەرخستنیا. 0:05:40.997,0:05:43.152 هەرکاتێک هاوڕێیەک هەوڵ ئەیات 0:05:43.176,0:05:45.843 هەندێک لە ناڵاندنەکانی خۆیم پێبڵێت[br]کە پیایا ئەڕوات، 0:05:45.867,0:05:48.914 زۆرجار نازانم کە چۆن وەڵامی[br]خۆمیان بۆ دەربڕم. 0:05:49.271,0:05:51.597 لەبەر ئەوەشە کە هێندە[br]سۆز دەرنابڕم 0:05:51.621,0:05:54.080 هێندەی هاوڕێ ئاساییەکانی ترم. 0:05:57.250,0:06:01.324 دەربڕینی سۆزی، [br]چەندێک زۆر یان کەم بێت، 0:06:01.348,0:06:02.710 قورسە بۆ من. و 0:06:03.671,0:06:06.403 ئەوەش لەبەر ئەوەیە لە ناخەوە ئەتەقمەوە 0:06:06.427,0:06:10.442 لەگەڵ هەر هەستێک کە کەسێک[br]هەر جارێک پیایا ئەڕوات. 0:06:11.188,0:06:14.498 هەرچەند بێگومان، ناتوانم[br]بەو شێوەیە دەری ببڕم. 0:06:14.522,0:06:19.052 ئەگەرنا، با بڵێین، دڵخۆشی، بۆ نموونە، 0:06:19.076,0:06:22.354 وەک هەناسەبڕکێیەکی شادییانەی[br]گەورە دەر ئەکەوێت، 0:06:22.378,0:06:25.814 لەگەڵ دەست بەیەکدا یان و دەنگ دەرکردنی[br]"ووهووو." 0:06:25.838,0:06:27.377 (پێکەنین) 0:06:28.125,0:06:29.776 لەکاتێکدا لەوانەیە تەنیا[br]زەردەخەنەیەک بکەیت. 0:06:29.800,0:06:32.126 (پێکەنین) 0:06:33.569,0:06:37.761 ئەگەر لەکاتی وەرگرتنی [br]دیارییەکی ساڵیادی لەدایکبوون بێت 0:06:37.785,0:06:43.111 یان گوێگرتن بێت لە هەر چیرۆکێکی[br]تراژیدیا لە هەواڵەکانا، 0:06:43.135,0:06:47.895 بەڕاستی ناتوانم هیچ کاردانەوەیەکم[br]هەبێت بێ تەقینەوە، 0:06:47.919,0:06:52.906 بۆیە دووبارە، ئەبێ دایپۆشم بۆ ئەوەی[br]ئاسایی دەرکەوم. 0:06:53.990,0:06:56.855 هەستەکانی ناخم بێ سنوورن، 0:06:56.879,0:07:01.136 بەڵام مێشکم تەنیا ڕێگەم پێئەیات[br]قورسترینەکان یان هیچ دەربڕم. 0:07:03.804,0:07:05.836 بۆیە من.... 0:07:05.860,0:07:09.517 زۆر باش نیم لە سۆز دەربڕینا و 0:07:09.541,0:07:12.569 پەیوەندی بەستنم جیاوازە، و 0:07:12.593,0:07:17.815 بەهۆی ئەوەشەوە، دەستنیشانکرام بە[br]نەخۆشی زنجیرەی ئۆتیزم. 0:07:18.514,0:07:22.915 ئەم دەستنیشانکردنە یارمەتی خۆم و[br]هاوڕێکانم و ماڵەوەم ئەیات 0:07:22.939,0:07:26.447 بزانن مێشکم چۆن کار ئەکات. 0:07:27.511,0:07:28.925 لە جیهانیشدا، 0:07:28.949,0:07:31.564 بە نزیکەیی لەسەدا یەکی دانیشتووان 0:07:31.588,0:07:35.164 دەستنیشان ئەکرێن بە یەکێک لە[br]زنجیرەکانی ئۆتیزم. و 0:07:35.188,0:07:36.988 ئەم ژمارەیە لە زۆربوونایە. 0:07:37.760,0:07:40.852 بەڵام هێشتا کەمینەیەکی گەورەین. 0:07:41.217,0:07:44.876 هێشتا زۆر کەس هەن کە وەک[br]یەکسان نامانبینن لەگەڵ 0:07:44.900,0:07:46.209 خەڵکی تردا. 0:07:48.368,0:07:50.122 ئەمە خێزانەکەمە. 0:07:50.784,0:07:53.580 لە خێزانەکەشمدا، 0:07:53.604,0:07:57.823 یەک کەسی تر هەیە کە[br]ئەویش ئۆتیزمی هەیە. 0:07:58.411,0:07:59.688 دایکم. 0:07:59.712,0:08:03.348 بەڵێ، ژنانی گەورەش ئەکرێت[br]ئۆتیزمیان هەبێت. 0:08:04.690,0:08:08.261 باوکم و براکەم هەردووکیان[br]ئۆتیزمیان نییە. 0:08:08.912,0:08:13.212 هەندێک جار ئەکرێت کەمێک قورس بێت[br]پەیوەندی بکەین لەگەڵ یەکتریا، 0:08:13.236,0:08:14.386 بەڵام، 0:08:15.045,0:08:17.831 هەندێک جار شتێک ئەڵێم وەک، 0:08:17.855,0:08:20.826 "ئاه، بنکەی بەیەکگەشتنی تۆرۆنتۆ، وانییە؟" 0:08:20.850,0:08:24.572 بیر ئەکەمەوە ئەتوانم 0:08:24.596,0:08:27.683 یارمەتیان بەم بتوانن[br]هەندێک لایەنیان بیرکەوێتەوە. 0:08:27.707,0:08:32.617 کاتێک سەریان لێئەشێوێت، زۆرجار[br]لەسەر ئەوە درێژەی پێئەیەم. 0:08:34.284,0:08:37.807 زۆرجاریش ئەبێت هەندێک شت بڵێین 0:08:37.831,0:08:41.413 بە چەندین ڕێگای جیاواز بۆ ئەوەی[br]هەمووان تێبگەن. 0:08:42.419,0:08:43.862 بەڵام، سەرەڕای هەموو ئەوە، 0:08:43.886,0:08:47.686 هەموو یەکمان خۆش ئەوێت و[br]ڕێز لەیەکتر ئەگرین وەک یەکسان. 0:08:48.188,0:08:50.545 لەم کتێبەیا "نیورۆ ترایبس،" 0:08:50.569,0:08:56.786 ستیڤ سیڵبەرمانی نوسەر باس ئەکات[br]کە ئۆتیزم و گرفتەکانی تر 0:08:56.810,0:08:59.730 ئەبێت وەک مرۆڤی ئاسایی ببینرێن، 0:08:59.754,0:09:02.609 بەشێکی سرووشتی لە مرۆڤەکان و 0:09:02.633,0:09:04.577 نەک گرفتێک. 0:09:04.601,0:09:07.910 ئەمە شتێکە کە بەتەواوەتی[br]هاوڕام لەگەڵیا. 0:09:08.903,0:09:13.450 ئەگەر ئۆتیزم وەک بەشێک لە[br]هەمەچەشنی مرۆڤ ببینرێت، 0:09:13.474,0:09:20.069 ئەوکاتە جیهان وا نەخشە ئەکێشرێت[br]باشتر بێت بۆ ئۆتیزمەکان. 0:09:20.728,0:09:23.450 شەرم لەوە ناکەم ئۆتیزمم هەیە. 0:09:24.188,0:09:27.188 لەوانەشە وەک ئێوە بیرنەکەمەوە، 0:09:27.212,0:09:28.887 یان وەک ئێوە هەڵسوکەوت بکەم، 0:09:28.911,0:09:32.124 بەڵام هێشتا مرۆڤێکم و[br]من نەخۆش نیم. 0:09:33.730,0:09:34.889 زۆر سوپاس 0:09:34.913,0:09:39.008 (چەپڵەلێدان)