1 00:00:01,973 --> 00:00:06,535 ئۆتیزم شتێکە زۆر کەس لەبارەیەوە ئەزانن. 2 00:00:07,570 --> 00:00:09,890 بۆ نموونە، هەندێک کەس وا ئەزانن 3 00:00:09,914 --> 00:00:14,440 ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە نێرینەیەکی پێست کاڵن 4 00:00:14,464 --> 00:00:16,519 بە یەک تۆن قسە ئەکەن و 5 00:00:16,543 --> 00:00:20,130 بەردەوام لەسەر یەک تەوەر قسە ئەکەن و ئەیکەنەوە. 6 00:00:21,258 --> 00:00:26,252 هەندێک کەس وا بیر ئەکەنەوە ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە ڕاست و هەڵە نازانن، 7 00:00:26,276 --> 00:00:27,808 خۆیان لە سەرنج لائەیەن و 8 00:00:27,832 --> 00:00:31,832 زۆرکات شتی هەڵە لە کاتی هەڵەیا ئەڵێن. 9 00:00:31,856 --> 00:00:36,354 هەندێک کەس وا بیر ئەکەنەوە ئەوانەی ئۆتزیمیان هەیە سەیرن و 10 00:00:36,378 --> 00:00:38,417 هەستی پێکەنین و بەزەییان نییە. 11 00:00:39,679 --> 00:00:43,060 ئەگەر هاوڕابن لەگەڵ ئەوەیا کە وتم، 12 00:00:43,084 --> 00:00:44,498 ببورن پێتان ئەڵێم، 13 00:00:44,522 --> 00:00:48,307 بەڵام تێڕوانینێکی ڕاستتان نییە لەسەر ئۆتیزم. 14 00:00:48,934 --> 00:00:50,084 چۆن ئەزانم؟ 15 00:00:50,744 --> 00:00:53,593 چونکە من ئۆتیزمم هەیە. 16 00:00:54,323 --> 00:00:59,437 منیش خووم بە هەندێک شتەوە گرتووە وەک ئەلیکترۆنیات و 17 00:00:59,461 --> 00:01:01,736 گواستنەوەی گشتییەوە، 18 00:01:01,760 --> 00:01:04,188 بەڵام ئەوە پێناسەم ناکات. 19 00:01:04,553 --> 00:01:08,378 هەر یەکێک لە ئێمە جیاوازین و تایبەتین بە شێوازی خۆمان. 20 00:01:09,252 --> 00:01:12,839 بەڵام، زانیارییەکی ئەوتۆ نییە 21 00:01:12,863 --> 00:01:16,069 دەربارەی ئەوەی ژیان وەک نەخۆشێکی ئۆتیزم چییە، 22 00:01:16,093 --> 00:01:19,458 بۆیە خەڵک زۆر جار پەنا ئەبەنە بەر باوەڕی ناو خەڵک. 23 00:01:19,831 --> 00:01:22,231 زۆرجاریش ئەوانە لە ڕاگەیاندنەکانەوە ئەبینین. 24 00:01:22,712 --> 00:01:26,744 هەندێک لەو بیروباوەڕە گشتیانەی لەسەر ڕاگەیاندنەکان دەرئەخرێت 25 00:01:26,768 --> 00:01:28,910 نامۆ بوونە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە، 26 00:01:28,934 --> 00:01:30,633 نەبوونی سۆز دەربڕین، 27 00:01:30,657 --> 00:01:33,164 تەنانەت هەبوونی بلیمەتی نائاسایی. 28 00:01:35,687 --> 00:01:40,503 نەبوونی زانیاری لەسەر ئۆتیزمیش لەویاشا ناوەستێت. 29 00:01:40,527 --> 00:01:44,125 ئەزانن هەندێک کەس هەوڵ ئەیەن چارەسەری تەواوەتی بدۆزنەوە بۆ ئۆتیزم؟ 30 00:01:44,149 --> 00:01:46,752 ئەوە لەبەر ئەوەی وەک شتێکی خراپ ئەیبینن، 31 00:01:46,776 --> 00:01:48,291 وەک نەخۆشییەک. 32 00:01:48,950 --> 00:01:51,410 چەندین کەس ململانێی بیرۆکەکە ئەکەن و 33 00:01:51,434 --> 00:01:55,990 بەلای ئێمەوە، پێمان وایە ئۆتیزم نەخۆشی نییە. 34 00:01:56,014 --> 00:02:00,188 تەنیا ڕێگایەکی تری بیرکردنەوە و سەیرکردنی جیهانە. 35 00:02:00,679 --> 00:02:04,188 کارکردنی مێشکی ئێمە جیاوازە لە مێشکی زۆربەی خەڵک. 36 00:02:04,577 --> 00:02:07,926 بیری لێکەرەوە وەک بەراوردکردنی پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس. 37 00:02:07,950 --> 00:02:11,490 هەردووکیان ئامێری یاریکردنی باشن پرۆگرامیان جیاوازە. 38 00:02:12,292 --> 00:02:16,188 بەڵام ئەگەر یاری ئێکس بۆکسەکەت بخەیتە ناو پلەیستەیشنەکەتەوە، 39 00:02:16,212 --> 00:02:20,521 کار ناکات، چونکە پلەیستەیشنەکە بەشێوەیەکی جیاواز کار ئەکات. 40 00:02:25,199 --> 00:02:26,588 کە سەیری ئاوێنە ئەکەم، 41 00:02:26,612 --> 00:02:28,706 کەسێک ئەبینم جیاواز بیر ئەکاتەوە. 42 00:02:28,730 --> 00:02:30,603 ئاه، قژێکی جوانیش ئەبینم. 43 00:02:30,627 --> 00:02:32,665 (پێکەنین) 44 00:02:32,689 --> 00:02:39,313 (چەپڵەلێدان) 45 00:02:39,337 --> 00:02:41,448 بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، 46 00:02:41,472 --> 00:02:44,805 بەڕاست نەخۆشم ئەگەر بەشێوەیەکی جیاواز بیر بکەمەوە؟ 47 00:02:48,387 --> 00:02:53,061 کێشەی سەرەکی ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە لە کۆمەڵگای ئەمڕۆیا 48 00:02:53,085 --> 00:02:56,077 ئەوەیە جیهان بۆ ئێمە بنیات نەنراوە. 49 00:02:56,101 --> 00:02:59,652 چەندین شت هەیە کە ئەکرێت تەواو بێزارمان بکات. 50 00:03:00,478 --> 00:03:02,057 بۆ نموونە، 51 00:03:02,081 --> 00:03:07,355 ئەوەی من زۆر بێزار ئەکات هەمووکات دەنگی بەرزە، 52 00:03:07,379 --> 00:03:10,478 واتە هەرگیز دەنگی موزیکەکەم زۆر بەرز ناکەمەوە و 53 00:03:10,502 --> 00:03:14,601 خۆشم زۆر هەواداری ئاهەنگی گەورە نیم. 54 00:03:15,323 --> 00:03:18,762 بەڵام ئەوانەی تری ئۆتیزمیان هەیە ئەکرێت بێزار ببن 55 00:03:18,786 --> 00:03:22,260 بە شتی تری وەک ڕووناکییەکی زۆر یان بۆنێکی بەهێز 56 00:03:22,284 --> 00:03:24,307 یان پێکهاتنێکی لینج 57 00:03:24,950 --> 00:03:28,217 هەمووی ئەگەری هەیە ببێتە هۆی درووستبونی دڵەڕاوکێ. 58 00:03:28,847 --> 00:03:34,299 بیر لە هەموو کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان بکەنەوە کە لە ڕابردووا بۆی چوون. 59 00:03:34,323 --> 00:03:36,257 موزیکێکی دەنگ بەرزی لەسەر بووە؟ 60 00:03:36,807 --> 00:03:39,394 ڕووناکی زۆر هەبووە؟ 61 00:03:39,800 --> 00:03:44,236 چەندین بۆنی خواردنی هەمەجۆر هەبووە لە هەمان کاتدا؟ 62 00:03:44,260 --> 00:03:48,243 بە یەک جار چەندین گفتوگۆ ئەکرا؟ 63 00:03:49,491 --> 00:03:51,959 لەوانەیە ئەو شتانە ئێوەی بێزار نەکردبێت، 64 00:03:51,983 --> 00:03:54,855 بەڵام بۆ کەسێک کە ئۆتیزمی هەیە، 65 00:03:54,879 --> 00:03:56,946 ئەکرێت زۆر بێزار کەر بن. 66 00:03:57,522 --> 00:04:03,156 بۆیە لەو دۆخانەدا هەڵسوکەوتەکە ئەکەین کە پێی ئەوترێت خۆ بزواندن 67 00:04:03,180 --> 00:04:06,230 کە وەک جوڵە یان دەنگ دەرکردنی بەردەوام 68 00:04:06,254 --> 00:04:11,822 یان جوڵەی شێتانەیە کە لەوانەیە لە ئاسایی بچێت یان نەچێت. 69 00:04:12,853 --> 00:04:15,242 هەندێک کەس قۆڵیان ڕائەوەشێنن 70 00:04:15,266 --> 00:04:18,860 یان دەنگێک دەر ئەکەن. 71 00:04:20,361 --> 00:04:23,479 بەڵێ، هەر بۆ دەرچوونە لەو دۆخە. 72 00:04:24,559 --> 00:04:27,432 زۆر جار پێویستە بۆ ئێمە ئەو ڕەفتارە خۆ بزوێنەرییە بکەین. 73 00:04:27,893 --> 00:04:31,043 بەڵام، زۆرجار مۆڕەمان لێئەکرێت دوای کردنی و 74 00:04:31,067 --> 00:04:32,934 ناچار ئەبین بیشارینەوە. 75 00:04:33,900 --> 00:04:37,881 کاتێک ئاوا بەو شێوەیە زۆرمان لێئەکرێت هەڵسوکەوتی ئۆتیزمیمان بشارینەوە، 76 00:04:37,905 --> 00:04:39,239 پێی ئەوترێت پەردەپۆشکردن. 77 00:04:41,460 --> 00:04:44,491 هەندێک کەسیش باشتر پەردەپۆشی ئەکەن. 78 00:04:44,865 --> 00:04:50,712 هەندێک جار هێندە باش بۆی ئەکەم کە خەڵک هەر ناشزانن ئۆتیزمم هەیە 79 00:04:50,736 --> 00:04:54,546 هەتا ئەوکاتە بە تەواوەتی دەریئەخەم بۆیان. 80 00:04:56,430 --> 00:04:59,620 بەڵام لە کۆتاییەکەیا، بەڕاستی فشاری دەروونی درووست ئەکات. 81 00:04:59,644 --> 00:05:02,882 تەنانەت شتێکی وەک کردنی ئەرکی ڕۆژانەم لە شەواندا 82 00:05:02,906 --> 00:05:04,771 زۆر ماندووکەر ئەبێت. 83 00:05:05,839 --> 00:05:07,902 هەندێک کەس بیر ئەکەنەوە، 84 00:05:09,347 --> 00:05:11,434 بەهۆی توانای پەردەپۆشکردنمان، 85 00:05:11,458 --> 00:05:13,592 ئەوە چارەسەری تەواوەتی ئەبێت بۆ ئۆتیزم. 86 00:05:13,991 --> 00:05:16,721 بەڵام، بەڕاستی هەموو ئەوەی ئەیکات ئەوەیە وامان لێئەکات شەرمەزار بین 87 00:05:16,745 --> 00:05:19,038 لە نیشاندانی ڕاستی خۆمان. 88 00:05:23,839 --> 00:05:28,950 باوەڕێکی تری باو کە زۆرجار بەستراوەتەوە بە ئۆتیزمەوە 89 00:05:28,974 --> 00:05:31,441 ئەوەیە کە ئێمە نیشاندانی سۆزمان نییە. 90 00:05:32,458 --> 00:05:34,497 دووبارە، ئەوە ڕاست نییە. 91 00:05:35,124 --> 00:05:37,258 ڕاستییەکەی من سۆزێکی زۆرم هەیە. 92 00:05:37,601 --> 00:05:40,201 هەر ئەوەیە باش نیم لە دەرخستنیا. 93 00:05:40,997 --> 00:05:43,152 هەرکاتێک هاوڕێیەک هەوڵ ئەیات 94 00:05:43,176 --> 00:05:45,843 هەندێک لە ناڵاندنەکانی خۆیم پێبڵێت کە پیایا ئەڕوات، 95 00:05:45,867 --> 00:05:48,914 زۆرجار نازانم کە چۆن وەڵامی خۆمیان بۆ دەربڕم. 96 00:05:49,271 --> 00:05:51,597 لەبەر ئەوەشە کە هێندە سۆز دەرنابڕم 97 00:05:51,621 --> 00:05:54,080 هێندەی هاوڕێ ئاساییەکانی ترم. 98 00:05:57,250 --> 00:06:01,324 دەربڕینی سۆزی، چەندێک زۆر یان کەم بێت، 99 00:06:01,348 --> 00:06:02,710 قورسە بۆ من. و 100 00:06:03,671 --> 00:06:06,403 ئەوەش لەبەر ئەوەیە لە ناخەوە ئەتەقمەوە 101 00:06:06,427 --> 00:06:10,442 لەگەڵ هەر هەستێک کە کەسێک هەر جارێک پیایا ئەڕوات. 102 00:06:11,188 --> 00:06:14,498 هەرچەند بێگومان، ناتوانم بەو شێوەیە دەری ببڕم. 103 00:06:14,522 --> 00:06:19,052 ئەگەرنا، با بڵێین، دڵخۆشی، بۆ نموونە، 104 00:06:19,076 --> 00:06:22,354 وەک هەناسەبڕکێیەکی شادییانەی گەورە دەر ئەکەوێت، 105 00:06:22,378 --> 00:06:25,814 لەگەڵ دەست بەیەکدا یان و دەنگ دەرکردنی "ووهووو." 106 00:06:25,838 --> 00:06:27,377 (پێکەنین) 107 00:06:28,125 --> 00:06:29,776 لەکاتێکدا لەوانەیە تەنیا زەردەخەنەیەک بکەیت. 108 00:06:29,800 --> 00:06:32,126 (پێکەنین) 109 00:06:33,569 --> 00:06:37,761 ئەگەر لەکاتی وەرگرتنی دیارییەکی ساڵیادی لەدایکبوون بێت 110 00:06:37,785 --> 00:06:43,111 یان گوێگرتن بێت لە هەر چیرۆکێکی تراژیدیا لە هەواڵەکانا، 111 00:06:43,135 --> 00:06:47,895 بەڕاستی ناتوانم هیچ کاردانەوەیەکم هەبێت بێ تەقینەوە، 112 00:06:47,919 --> 00:06:52,906 بۆیە دووبارە، ئەبێ دایپۆشم بۆ ئەوەی ئاسایی دەرکەوم. 113 00:06:53,990 --> 00:06:56,855 هەستەکانی ناخم بێ سنوورن، 114 00:06:56,879 --> 00:07:01,136 بەڵام مێشکم تەنیا ڕێگەم پێئەیات قورسترینەکان یان هیچ دەربڕم. 115 00:07:03,804 --> 00:07:05,836 بۆیە من.... 116 00:07:05,860 --> 00:07:09,517 زۆر باش نیم لە سۆز دەربڕینا و 117 00:07:09,541 --> 00:07:12,569 پەیوەندی بەستنم جیاوازە، و 118 00:07:12,593 --> 00:07:17,815 بەهۆی ئەوەشەوە، دەستنیشانکرام بە نەخۆشی زنجیرەی ئۆتیزم. 119 00:07:18,514 --> 00:07:22,915 ئەم دەستنیشانکردنە یارمەتی خۆم و هاوڕێکانم و ماڵەوەم ئەیات 120 00:07:22,939 --> 00:07:26,447 بزانن مێشکم چۆن کار ئەکات. 121 00:07:27,511 --> 00:07:28,925 لە جیهانیشدا، 122 00:07:28,949 --> 00:07:31,564 بە نزیکەیی لەسەدا یەکی دانیشتووان 123 00:07:31,588 --> 00:07:35,164 دەستنیشان ئەکرێن بە یەکێک لە زنجیرەکانی ئۆتیزم. و 124 00:07:35,188 --> 00:07:36,988 ئەم ژمارەیە لە زۆربوونایە. 125 00:07:37,760 --> 00:07:40,852 بەڵام هێشتا کەمینەیەکی گەورەین. 126 00:07:41,217 --> 00:07:44,876 هێشتا زۆر کەس هەن کە وەک یەکسان نامانبینن لەگەڵ 127 00:07:44,900 --> 00:07:46,209 خەڵکی تردا. 128 00:07:48,368 --> 00:07:50,122 ئەمە خێزانەکەمە. 129 00:07:50,784 --> 00:07:53,580 لە خێزانەکەشمدا، 130 00:07:53,604 --> 00:07:57,823 یەک کەسی تر هەیە کە ئەویش ئۆتیزمی هەیە. 131 00:07:58,411 --> 00:07:59,688 دایکم. 132 00:07:59,712 --> 00:08:03,348 بەڵێ، ژنانی گەورەش ئەکرێت ئۆتیزمیان هەبێت. 133 00:08:04,690 --> 00:08:08,261 باوکم و براکەم هەردووکیان ئۆتیزمیان نییە. 134 00:08:08,912 --> 00:08:13,212 هەندێک جار ئەکرێت کەمێک قورس بێت پەیوەندی بکەین لەگەڵ یەکتریا، 135 00:08:13,236 --> 00:08:14,386 بەڵام، 136 00:08:15,045 --> 00:08:17,831 هەندێک جار شتێک ئەڵێم وەک، 137 00:08:17,855 --> 00:08:20,826 "ئاه، بنکەی بەیەکگەشتنی تۆرۆنتۆ، وانییە؟" 138 00:08:20,850 --> 00:08:24,572 بیر ئەکەمەوە ئەتوانم 139 00:08:24,596 --> 00:08:27,683 یارمەتیان بەم بتوانن هەندێک لایەنیان بیرکەوێتەوە. 140 00:08:27,707 --> 00:08:32,617 کاتێک سەریان لێئەشێوێت، زۆرجار لەسەر ئەوە درێژەی پێئەیەم. 141 00:08:34,284 --> 00:08:37,807 زۆرجاریش ئەبێت هەندێک شت بڵێین 142 00:08:37,831 --> 00:08:41,413 بە چەندین ڕێگای جیاواز بۆ ئەوەی هەمووان تێبگەن. 143 00:08:42,419 --> 00:08:43,862 بەڵام، سەرەڕای هەموو ئەوە، 144 00:08:43,886 --> 00:08:47,686 هەموو یەکمان خۆش ئەوێت و ڕێز لەیەکتر ئەگرین وەک یەکسان. 145 00:08:48,188 --> 00:08:50,545 لەم کتێبەیا "نیورۆ ترایبس،" 146 00:08:50,569 --> 00:08:56,786 ستیڤ سیڵبەرمانی نوسەر باس ئەکات کە ئۆتیزم و گرفتەکانی تر 147 00:08:56,810 --> 00:08:59,730 ئەبێت وەک مرۆڤی ئاسایی ببینرێن، 148 00:08:59,754 --> 00:09:02,609 بەشێکی سرووشتی لە مرۆڤەکان و 149 00:09:02,633 --> 00:09:04,577 نەک گرفتێک. 150 00:09:04,601 --> 00:09:07,910 ئەمە شتێکە کە بەتەواوەتی هاوڕام لەگەڵیا. 151 00:09:08,903 --> 00:09:13,450 ئەگەر ئۆتیزم وەک بەشێک لە هەمەچەشنی مرۆڤ ببینرێت، 152 00:09:13,474 --> 00:09:20,069 ئەوکاتە جیهان وا نەخشە ئەکێشرێت باشتر بێت بۆ ئۆتیزمەکان. 153 00:09:20,728 --> 00:09:23,450 شەرم لەوە ناکەم ئۆتیزمم هەیە. 154 00:09:24,188 --> 00:09:27,188 لەوانەشە وەک ئێوە بیرنەکەمەوە، 155 00:09:27,212 --> 00:09:28,887 یان وەک ئێوە هەڵسوکەوت بکەم، 156 00:09:28,911 --> 00:09:32,124 بەڵام هێشتا مرۆڤێکم و من نەخۆش نیم. 157 00:09:33,730 --> 00:09:34,889 زۆر سوپاس 158 00:09:34,913 --> 00:09:39,008 (چەپڵەلێدان)