لە چەند ساڵی ڕابردوو، لایەنی ڕەشی
مێژووی بازرگانی بەڵێندەرایەتیم
بۆ ڕوون بوویەوە.
لە ساڵی ١٠١٦، خوێندکارێکی گەنجی قەتەڕی
کەمپی کارکردنی پەنابەرانی پێشاندام.
لەو کاتەوە من کار لەسەر
سەرخستنی دۆزی پەنابەران دەکەم.
لە شەش مانگی ڕابردوو، کارکردن زیاد
لە ٣٠٠ هەوربڕ لە ئیمارات
وەستێنراوە یان ڕاگیراوە.
لە پشت سەردێری ئەم هەواڵانە
هەمیشە داهاتووی وێرانی کرێکاران هەیە.
١.١ ملیۆن کریکارن.
زۆربەیان خەڵکی هیندستان، پاکستان،
سیریلانکا و
نیپاڵان، ئەم کرێکارانە
ژیانیان دەخەنە ژێر مەترسی
بۆ پەیادا کردنی ژەمێک خۆراک
بۆ خێزانەکانیان لە نیشتمان.
هەزاران دۆلار بە نووسینگەی
دابینکردنی کار دەدەن بۆ مانەوە.
کاتێک کرێکارەکان دەگەن، ئەوان
لە کامپدا دەژین و ئاوی خواردنەوەیان نییە،
ساردکەرەوە نییە و دەست
بەسەر پاسەپۆرتەکانیان دادەگیرێت.
ئاسانە کە بەرپرسە ناوەخۆییەکان
و بەزرەکان تاوانبار بکەین،
لە سەدا ٩٩ی ئەم کرێکارانە لە لایەن
کەرتی تایبەتەوە دادەمەزرێن،
بۆیە هەر دوو لایەن، ئەگەر زیاتریش
نەبێت، بەرپرسیاری ئەم دۆخەن.
Buildsafe UAE
ئەم گروپە دامەزراوە"
بەڵام ژمارەکە زۆر گەورەیە.
لە مانگی ٨ی ٢٠٠٨ دا،
بەرپرسەکانی ئیماڕات بۆیان دەرکەوت کە
سەدا٤٠ ی لە ١٠٩٨ کەمپی کرێکارەکانی وڵات
بە ڕێساکانی سەلامەتی،
تەندروستی و ئاگرکەوتنەوە پابەند نین.
لە هاوینی ڕابردوو، زیاتر لە ١٠،٠٠٠ کرێکار
دژی پێنەدانی مووچەکانیان، نەبوونی خواردن،
و نەبوونی شوێنی حەوانەوە،
ڕژانە سەر شەقامەکان.
دواتر داڕمانی ئابوری ڕوویدا.
کاتێک بەڵێندەرەکان هەرەسیان هێنا،
دوای ئەوەی کەوتنە ژێرباری قەرزی کەڵەکەبوو،
هەموو شتێک بزر بوو،
پاسپۆڕت، دۆسییەکان،
و تکیتی گەڕانەوەی کرێکارانیش.
لە ئێستادا، هەزاران کرێکار
گیریان خواردووە.
هیچ ڕێگەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ نیشتمان نییە.
هیچ ڕێگەیەک نییە، کە بیسەلمێنێت کە
سەردانی ئیماڕاتیان کردووە.
ئەمە هەڵبەز و دابەز و
بێسەروبەری ژیانی کرێکارانە.
من وەک گەشەپێدەرێک، وەک بیناسازێک،
ئەندازیارێک،
دیزاینەرێک پرسیارێک دەکەم،
ئەگەر ئاگاداری ئەم بارودۆخەی،
کاتێک هەموو ڕۆژێک
سەردانی شوێنی کار دەکەیت،
ئایا ئەم پێشێل کردنەی مافی مرۆڤ
لات ئاساییە یان ناڕازیت؟
کاریگەرییە ژینگەییەکان لەولا دابنێین.
با باسی لایەنی ئەخلاقی ئەم بابەتە بکەین.
باشی بنیاتنانی
کۆمەڵگەیەکی دۆستی ژینگە لە چیدایە، ئەگەر
ئەو کرێکارانەی کە ئەم پڕۆژە
نایابە دروست دەکەن
بچەوسێنرێنەوە؟
لە ماوەی ڕابردوو، پێیان
گوتم زیادەڕەوی لەم
بابەتە دەکەم، بەڵام ڕاستیتان دەوێت،
پێویستە زیاتریش بکەم.
با لە یادمان نەچێت کێ باجی
ئەم داڕمانە ئابورییە دەدات.
لە داهاتوو، کاتێک پەرێشانی کارەکەمانین،
یان خەریکی دیزاینێکین،
و دەمانەوێت کرێکارەکان ئیش بکەن،
ئەو ڕاستیانەمان لە یاد بێت.
با ئەو پیاوانەمان لە یاد بێت
کە دەمرن بۆ ئەوەی ئیش بکەن.
سوپاس.
(چەپڵەڵێدان)