لە چەند ساڵی ڕابردوو لایەنی ڕەشی مێژووی بازرگانی بەڵێندەرایەتیم بۆ ڕوون بوویەوە. لە ساڵی 2016، خوێندکارێکی قەتەڕی کامپی کارکردنی پەنابەرانی پێشاندام. لەو کاتەوە من کار لەسەر سەرخستنی دۆزی پەنابەران دەکەم. لە شەش مانگی ڕابردوو، کارکردن زیاد لە 300 هەوربڕ لە ئیمارات وەستێنراوە یان ڕاگیراوە. لە پشت سەردێری ئەم هەواڵانە هەمیشە داهاتووی وێرانی کرێکاران هەیە. ١.١ ملیۆن کریکار کە زۆربەیان خەڵکی هیندستان، پاکستان، سیریلانکا و نیپاڵان ئەم کرێکارانە ژیانیان دەخەنە ژێر مەترسی بۆ پەیادا کردنی ژەمێک خۆراک بۆ خێزانەکانیان لە نیشتمان. نووسینگەی دابینکردنی هێزی کار، هەزاران دۆلار وەردەگرن بۆ دابین کردنی کرێکار، بەڵام کرێکارەکان لە کامپدا دەژین و ئاوی خواردنەوەیان نییە ساردکەرەوە نییە و دەست بەسەر پاسەپۆرتەکانیان دادەگرن. ئاسانە کە بەرپرسە ناوەخۆییەکان و بەزرەکان تاوانبار بکەین لە سەدا 99ی ئەم کرێکارانە لە لایەن کەرتی تایبەتەوە دادەمەزرێن، بۆیە هەر دوو لایەن بەرپرسیاری ئەم دۆخەن. Buildsafe UAE ئەم گروپە دامەزراوە بەڵام ژمارەکە زۆر گەورەیە. لە مانگی ٨ی ٢٠٠٨ دا، بەرپرسەکانی ئیماڕات بۆیان دەرکەوت کە سەدا٤٠ ی کەمپی کرێکارەکانی وڵات بە ڕێساکانی سەلامەتی، تەندروستی و ئاگرکەوتنەوە پابەند نین. لە هاوینی ڕابردوو، زیاتر لە ١٠،٠٠٠ کرێکار دژی پێنەدانی مووچەکانیان، نەبوونی خواردن و نەبوونی شوێنی حەوانەوە ڕژانە سەر شەقامەکان. دواتر داڕمانی ئابوری ڕوویدا. کاتێک بەڵێندەرەکان هەرەسیان هێنا، دوای ئەوەی کەوتنە ژێرباری قەرزی کەڵەکەبوو هەموو شتێک بزر بوو، پاسپۆڕت، دۆسییەکان، و تکیتی گەڕانەوەی کرێکارانیش. لە ئێستادا، هەزاران کرێکار گیریان خواردووە. هیچ ڕێگەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ نیشتیمان نییە. هیچ ڕێگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت کە سەردانی ئیماڕاتیان کردووە. ئەمە هەڵبەز و دابەزی ژیانی کرێکارانە. وەک بەڵێندەرێک، ئەندازیارێک، دیزاینەرێک و وەک گەشەپێدەرێک پرسیارێک دەکەم، ئەگەر ئاگاداری ئەم بارودۆخەی، کاتێک هەموو ڕۆژێک سەردانی شوێنی کار دەکەیت، ئایا ئەم پێشێل کردنەی مافی مرۆڤت لات ئاساییە یان ناڕازیت؟ کاریگەرییە ژینگەییەکان لەولا دابنێین. با باسی لایەنی ئەخلاقی ئەم بابەتە بکەین. باشی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دۆستی ژینگە لە چیدایە ئەگەر ئەو کرێکارانەی کە ئەم پڕۆژە نایابە دروست دەکەن بچەوسێنرێنەوە؟ لە ماوەی ڕابردوو، پێیان گوتم زیادەڕەوی لەم بابەتە دەکەم، بەڵام ڕاستیتان دەوێت پێویستە زیاتریش بکەم. با لە یادمان نەچێت کێ باجی ئەم داڕمانە ئابورییە دەدات. لە داهاتوو، کاتێک پەرێشانی کارەکەمانین، یان خەریکی دیزاینێکین و دەمانەوێت کرێکارەکان ئیش بکەن ئەو ڕاستیانەمان لە یاد بێت. باو ئەو پیاوانەمان لە یاد بێت کە دەمرن بۆ ئەوەی ئیش بکەن. سوپاس. (چەپڵەڵێدان)