پیاوێکی شڕ بە ناوی ئێستراگۆن، لە خۆرئاوابووندا لە نزیک دارێک دادەنیشێت و کێشەی هەیە لە داکەندنی پووتەکانیدا. هەر زوو هاوڕێکەی دێت بۆلای کە ناوی "ڤلادمیر"ە کە بیری هاوڕێ سەرلێشێواوەکەی دەخاتەوە کە دەبێت لێرە چاوەڕێی کەسێک بکەن بەناوی گۆدۆ. ئیتر سوڕێکی بێزارکەر دەست پێدەکات کە تیایدا ئەو دووانە باسی ئەوە دەکەن کە کەی گۆدۆ دێت و بۆچی ئەمان چاوەڕوانن، و ئایا ئەمە ئەو دارەیە کە دەبوایە لەلایدا چاوەڕوان بن. لێرەوە چاوەڕێ کردنی گۆدۆ تەنها سەیرتر دەبێت - بەڵام ئەمە بە شانۆیک دادەنرێت کە شێوازی درامای مۆدێرنی گۆڕی. لەلایەن "ساموێل بێکێت"ەوە نوسراوە لە نێوان ساڵانی ١٩٤٩ و ١٩٥٥، پرسیارێکی سادە بەڵام هەژێنەر دەخاتەڕوو - ئاخۆ دەبێت کارەکتەرەکان چی بکەن؟ ئێستراگۆن: با هیچ نەکەین. ئەوە سەلامەتترە. ڤلادمیر: با چاوەڕوانبین بزانین ئەو چی دەڵێت. ئێستراگۆن: کێ؟ ڤلادمیر: گۆدۆ ئێستراگۆن: بیرۆکەیەکی چاکە. ئەم جۆرە گفتوگۆ نهێنیئامێز و بیرکردنەوە بازنەییانە تایبەتمەندی سەرەکی "شانۆگەریی پوچگەرایی"ن، جوڵانەوەیەک کە پاش جەنگی جیهانی دووەم سەری هەڵدا و وایکرد هونەرمەندان سەختبیت بۆیان مانا بدۆزنەوە لەو بێ چارەییەدا. پوچگەراکان چیرۆک و کارێکتەر و زمانیان هەڵوەشاندەوە هەتا پرسیار لە ماناکانیان بکەن و نادڵنییاییە قوڵەکانیان پیشان بدەن لەسەر ڕووتەختی شانۆ. لە کاتێکدا ئەمە ڕەنگە بێبەزەییانە دەربکەوێت، پوچی بێهیواییەکەی تێکەڵ بە دڵخۆشی دەکات. ئەمە لە ڕێبازە تایبەتەکەی "بێکێت"دا ڕەنگی داوەتەوە بۆ دیاریکردنی ژانرای ئەدەبی لە چاوەڕوانی گۆدۆ دا کە خۆی داینابو بە "تراژیدیایەک لە دوو بەشدا". بە شێوەیەکی تراجیدی، کارەکتەرەکان زیندانی بوون لەناو مەتەڵێکی بونگەراییدا: بە بێسود چاوەڕوانن بۆ شتێکی نەناسراو کە هەستی ئامانجداربوونیان پێبدات بەڵام تاکە هەستی ئامانجداربوونیان لە کرداری چاوەڕوانییەکەوە سەرچاوە دەگرێت. کە چاوەڕێ دەبن، نوقمی بێزاری دەبن، ترسی ئاینییان دەردەبڕن و بیر لە خۆکوژی دەکەنەوە. بەڵام بە شێوەیەکی کۆمیدی، کۆمیدیایەکی توند هەیە لەو بارودۆخەدا کە تێیکەوتون کە لە قسە و جوڵەکانیاندا دەردەکەوێت. گفتوگۆکانیان پڕە لە وشەی نامۆ، دوبارەبوونەوە و فرەواتایی، هەروەها خۆ هەزەلیکردنی جەستەیی گۆرانی گووتن و سەما کردن و چەندین جار گۆڕینی خێرای کڵاوەکانیان. زۆربەی کات ڕون نییە کە ئایا بینەران دەبێت پێبکەنن یان بگرین - یان ئاخۆ "بێکێت" هیچ جییاواز بووە ئەو دوو شتە بەلایەوە. بێکێت لە دەبلین لەدایک بوو، و ئینگلیزی و فەرەنسی و ئیتالی خوێند پێش ئەوەی بڕوات بۆ پاریس، و لەوێ زۆربەی ژیانی بەڕێ کرد بە نوسینی شانۆ و هۆنراوە و پەخشان. لەگەڵ ئەوەشدا کە بێکێت خۆشەویستییەکی زۆری بۆ زمان هەبوو کاتی بۆ بێدەنگیش دادەنا بە دانانی بۆشایی و و وەستان و ساتی بەتاڵ لەناو کارەکانیدا. ئەمە گرنگترین خاڵی جیاکەرەوەی کارەکانی بوو کێشی نایەکسان و کۆمیدیای تاریک، کە بوو بە شتێکی باو لەناو شانۆگەری پوچگەراییدا. بێکێت کەسایەتییەکی نهێنی ئامێزی بۆخۆی دروست کرد و هیج تێڕوانینێکی دڵنیا نەدەکردەوە و ڕەتیشی نەدەردەوە سەبارەت بە مانای کارەکەی. بینەران بەردەوام کارەکە هەڵدەسەنگێنن، سەرسامانی زیاد دەکرد بە جیهانە خەیاڵییەکانی و کارێکتەرە نهێنی ئامێزەکانی. نەبوونی مانایەکی ڕوون وادەکات گۆدۆ بتوانرێت بێسنور لێکدانەوەی بۆ بکرێت. ڕەخنەگران خوێندنەوەی بێشوماریان بۆ شانۆییەکە خستوەتە روو، کە بووەتە هۆی دروست بوونی سوڕێک لە نادیاری و خەمڵاندن کە وێنەدانەوەیەکە بۆ خودی چیرۆکی دراماکە. خوێندنەوەی بۆ کراوە وەک هێمایەک بۆ جەنگی سارد و بەرگریکردنی فەرەنسا و داگیرکردنی ئێرلەندا لەلایەن بەریتانیاوە. پەیوەندی نێوەن دوو کارێکتەرە سەرەکییەکەش هەروەها بووەتە هۆی گفتوگۆی قوڵ. خویندنەوەیان بۆ کراوە وەک ڕزگاربووانی کۆتایی جیهان دووکەسی پیربوو، هاوڕێی پەککەوتە و تەنانەت وەک بەرجەستەکردنی "ئید" و "ئیگۆ" ی فرۆید. لە وتەیەکی بەناوبانگیدا، بێکێت وتی تاکە شتێک کە دەتوانێت لێی دڵنیا بێت ئەوەیە کە ڤلادمیر و ئێستراگۆن "کڵاوی بازنەیی"یان لاسەردا بوو هەر وەک گومانە ڕەخنەییەکان و چیرۆکە شێتکەرەکان زمانیان زۆر جار دەڕواتە بازنەیەکی دوبارەبووەوە کە دەکەونە دەمەقاڵێ و گاڵتەکردن، ڕێڕەوی بیرکردنەوەیان بزر دەکەن، و ڕێک لەو شوێنەوە دەست پێدەکەنەوە کە جێیان هێشتبوو: ڤلادمیر: ڕەنگە بتوانین دووبارە دەست پێبکەینەوە ئێستراگۆن: ئەوە دەبێت ئاسان بێت ڤلادمیر: سەرەتاکان سەختن ئێستراگۆن: دەتوانیت لە هەرشتێکەوە دەست پێ بکەیت ڤلادمیر: بەڵێ، بەڵام دەبێ بڕیار بدەیت. بێکێت بیرمان دەخاتەوە کە هەروەک ژیانی ڕۆژانەمان، جیهانی دەرەوە هەمیشە مەنتیقی نییە. دەکرێت هەم ڕاستی تێدابێت و هەم خەیاڵ، ئاشنایی و نامۆیی. و هەرچەندە داڕشتنێکی ڕێکوپێک هێشتاش دڵخۆشکەرە، باشترین شانۆ وامان لێدەکات بیربکەینەوە -و چاوەڕوان بین.