WEBVTT 00:00:06.977 --> 00:00:11.967 ناناوات، لاوازترین خواوەندەکانی ئەزتەکەکان نەخۆش بوو و زیپەک روخساری داپۆشی بوو، 00:00:11.967 --> 00:00:14.589 دەستنیشانکرا تا جیهانێکی نوێ بنیات بنێت. 00:00:14.589 --> 00:00:19.337 چوار جیهان هەبوون، کە هەر دانەیەکیان خواوەندێکی خۆری تایبەت بە خۆی هەبوو.، 00:00:19.337 --> 00:00:21.960 یەک لە دوای یەک تێک دەشکێنرێن: 00:00:21.960 --> 00:00:25.005 یەکەم لە لایەن جاگوارەوە، دووەم لە لایەن باوە، 00:00:25.005 --> 00:00:28.800 سێیەم بە ئاگر و چوارەمیش بە لافاوەوە. 00:00:28.800 --> 00:00:30.549 بۆ درووست کردنی جیهانی پێنجەم، خۆر، 00:00:30.549 --> 00:00:33.142 خواوەند كيتسالكواتل کە مارێکی دڕندە دەبێت، 00:00:33.142 --> 00:00:36.796 رۆدەچێتە جیهانی خوارەوە و هێسکی کەسانی مردوو کۆدەکاتەوە، 00:00:36.796 --> 00:00:39.631 خوێنی خۆیی پێیان دەبەخشێت بۆ بنیات نانی ژیانێکی تازە. 00:00:39.631 --> 00:00:41.969 بەڵام بۆ ئەوەی بژین پێویستیان بە جیهانێکی تازەیە، 00:00:41.969 --> 00:00:46.420 پێویستی دەکرد خواوەندێکی تر بچێتە ئاسمان و ببێتە خۆری پێنجەم. 00:00:46.420 --> 00:00:51.370 خواوەندی ڕۆزی و ئاگر ناناواتیان بەربژێر کرد بۆ ئەم ئەرکە، 00:00:51.370 --> 00:00:54.205 ئەم لە کاتێکدا، خواوەندی باران و خواوەندی وەرزەکان 00:00:54.205 --> 00:00:59.045 تيكسيستاكاتی زەنگینیان بۆ ئەم ئەرکە بەربژێر کرد. 00:00:59.045 --> 00:01:03.305 بەربژێرەکان دەبوایە چوار ڕۆژ بەڕۆژوو بن و دواتر خوێنیان وەک قوربانی ببەخشن. 00:01:03.305 --> 00:01:06.836 ناناوات تەنها گەڵای کاتەسی دەبێت بۆ ئەوەی خۆی بریندار بکات و خوێن ببەخشێت، 00:01:06.836 --> 00:01:09.543 لاسکی قامیشی لا دەبێت بۆ ئەوەی لە خوێنی خۆی وێنە بکێشێت، 00:01:09.543 --> 00:01:11.483 بەڵام سوور بوو هەوڵی باش دەدات. 00:01:11.483 --> 00:01:14.871 لە هەمان کاتدا، تيكسيستاكات بە سەروەتەکەی دەنازێت و 00:01:14.871 --> 00:01:20.063 پەڕی گرانبەها و پەڕێ ڕازاوە بەکار دەهێنێت 00:01:20.063 --> 00:01:22.028 بۆ بریندار کردنی خۆی و قوربانیدان. 00:01:22.028 --> 00:01:25.314 دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژەکە، ئاگر هەموو جیهان دەتەنێتەوە. 00:01:25.314 --> 00:01:28.954 تيكسيستاكات لە خۆ بایی، چوار جار لە ئاگرەکە نزیک دەبێتەوە، 00:01:28.954 --> 00:01:31.515 هەر چوار جار لە ترسان دەگەڕێتەوە دواوە. 00:01:31.515 --> 00:01:33.593 ناناواتی سادە بەرەو ئاگرەکە هەنگاو دەنێت. 00:01:33.593 --> 00:01:37.104 خواوەندەکانی تر بۆیەی سپیان پێدا دەکەن و بە پەڕ لاشەی ناناوات دادەپۆشن. 00:01:37.104 --> 00:01:40.281 بەبێ بیرکردنەوە، خۆی دەخاتە ناو ئاگرەکە. 00:01:40.281 --> 00:01:43.190 لە ناو ئاگرەکە، هەڵۆیەکی ڕەش بەرز دەبێتەوە، 00:01:43.190 --> 00:01:46.253 ناناوات دەگرێت و بۆ ئاسمان بەرزی دەکاتەوە. 00:01:46.253 --> 00:01:49.042 لەوێدا، خواوەند و خوابانووی ڕۆزی ناناوات دەشۆن، 00:01:49.042 --> 00:01:53.012 لەسەر کورسیەکی لە پەڕ درووست کراو دایدەنیشێنن و تاجێکی سوریش دەکەنە سەری. 00:01:53.012 --> 00:01:54.567 بەهۆی سەرسامی بە ناناوات، 00:01:54.567 --> 00:01:59.602 تيكسيستاكات خۆی دەخاتە ناو پاشماوەی ئاگرەکە، ژیلەمۆی سارد بووەوە. 00:01:59.602 --> 00:02:05.402 جاگوارێک بازدەداتە ناو ئاگرەکە، بەڵام نەی- توانی تيكسيستاكات هەڵبگرێت بەرەو ئاسمان. 00:02:05.402 --> 00:02:10.026 کاتێک تيكسيستاكات دەگاتە ئاسۆ، کۆمەڵێک خواوەند بەرگی بالیەی لەبەر دەکەن. 00:02:10.026 --> 00:02:13.721 لەگەڵ ئەوەشدا وەک ناناوات دەگەشایەوە. 00:02:13.721 --> 00:02:17.293 بەڵأم بە هۆی ئەوەی لە خۆبایی دەبێت و ئازایی دەرناخات، 00:02:17.293 --> 00:02:20.816 یەکێک لە خواوەندەکان کەروێشکێک هەڵدەگرێت و بە دەموچاوی دادەدات، 00:02:20.816 --> 00:02:22.674 کە گەشانەوەکەی کەم دەبێتەوە. 00:02:22.674 --> 00:02:25.564 بەڵام جیهانی پێنجەم هێشتا بنیات نەنرا بوو. 00:02:25.564 --> 00:02:28.805 ناناوات، خواوەندی خۆر، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ئاسمان دەگەشایەوە 00:02:28.805 --> 00:02:32.387 بەبێ ئەوەی لە ئاسماندا ببزوێت بە پێچەوانەی خواوەندەکانی پێشووتری خۆر. 00:02:32.387 --> 00:02:36.286 لە ماڵەوەیاندا، تيوتيواكان، خوداوەندەکان قەلەق دەبن. 00:02:36.286 --> 00:02:39.791 ئەوان بازێکی ئۆبیسیان دەنێرن بۆ ئەوەی بزانن چی دەگوزەرێت. 00:02:39.791 --> 00:02:44.313 ناناوات وەڵام دەداتەوە کە خۆی کردووە بە قوربانی بۆ ئەوەی ببێتە خواوەندی خۆر، 00:02:44.313 --> 00:02:47.366 ئێستا پێویستی بە خوێنی خواوەندەکانی دیکە هەیە بۆ ئەوەی 00:02:47.366 --> 00:02:49.615 بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئاسمان ببزوێت. 00:02:49.615 --> 00:02:55.017 بەهۆی توڕەبوونی، خواوەندی بەرەبەیان تیرێک لە خواوەندی خۆر دەگرێت. 00:02:55.017 --> 00:02:56.581 خواوەندی خۆر تیرێکی تێدەگرێتەوە، 00:02:56.581 --> 00:03:00.010 تیرە کوارتێزە بە پەڕ داپۆشراوەکە بەر ڕوخساری خواوەندی بەرەبەیان دەکەوێت، 00:03:00.010 --> 00:03:01.493 دەبێتە سەهۆڵ. 00:03:01.493 --> 00:03:03.549 پێش ئەوەی بڕیاری بەپەلە بدەن، 00:03:03.549 --> 00:03:06.984 خواوەندەکان کۆدەبنەوە و بیر دەکەنەوە کە چی بکەن. 00:03:06.984 --> 00:03:10.024 بە دڵنیاییەوە، هیچیان نەیاندەویست خۆیان بکەنە قوربانی، 00:03:10.024 --> 00:03:12.712 بەڵام هیچیان نەیاندەویست وەک خواوەندی بەرەبەیان بکەن. 00:03:12.712 --> 00:03:16.909 جگە لەوەش، ناناوات خۆی بەخشی بۆ ئەوەی ژیان بە زەوی ببەخشێت، 00:03:16.909 --> 00:03:19.451 بۆیە، چۆن دەتوانن داواکەی ڕەت بکەنەوە؟ 00:03:19.451 --> 00:03:22.152 بە بیریان هاتوە کە چۆن تيكسيستاكاتی ترسنۆک 00:03:22.152 --> 00:03:25.587 لە کۆتایدا توانی لاسایی ئازایەتی ناناوات بکات. 00:03:25.587 --> 00:03:29.772 لە کۆتایدا، پێنج خواداوەندی کە بڕیاریاندا کە خۆیان بکەنە قوربانی. 00:03:29.772 --> 00:03:34.060 یەک لە دوای یەک، خواوەندی مردن چەقویەکی لە دڵیانی دەدا، 00:03:34.060 --> 00:03:36.998 و جەستەیان دەبەخشرایە خواوەند خۆری نوێ. 00:03:36.998 --> 00:03:39.049 کە دوا خواوەند کرا بە قوربانی، 00:03:39.049 --> 00:03:42.948 خواوەند كيتسالكواتل دیسان ژیان دەبەخشێتە ئاگرە مەزنەکەی ڕابردوو، 00:03:42.948 --> 00:03:45.688 لە کۆتایدا خۆر دەتوانێت لە ئاسمان بجوڵێت، 00:03:45.688 --> 00:03:48.232 سەردەمی خواوەندی خۆری پێنجەم دەست پێدەکات. 00:03:48.232 --> 00:03:52.242 سوپاس بۆ ئەو خواوەندە لاوازەی کە ئازایەتی دەبەخشێتە خواوەندەکانی تر، 00:03:52.242 --> 00:03:54.465 خۆر لە خولگەی ڕۆژانەی خۆی دەسوڕێتەوە، 00:03:54.465 --> 00:03:57.675 و مانگی کەروێشک-رووخسار لە دەوری بە لاوازی دەسوڕێتەوە.