لە ساڵی ١٩٤٣ فرۆکەی هاوپەیمانان
هێرشیان کردە سەر ئەڵمانیای نازی،
دە هەزار نامیلکەیان بەسەر
خەڵکدا باراند.
ئەڵمانیەک نامیلکەکانی نووسی بوو و داوای
لە خۆێنەر دەکرد تا دەستبەرداری هیتلەر بن،
شێتانە لە پێناو داهاتوو بجەنگن
و هەرگیزیش هیوا لە دەست نەدەن،
داوایان لە خەڵک دەکرد لە ڕێگەی
کار و ماڵەکانەوە نامیلکەکان بڵاو بکەنەوە-
و تەنانەت هەواڵی پەیامەکەیان بە زیندانەکان
و زیندانەکان گەیشت.
تەنها کاتێک کە جەنگ کۆتایی پێهات
شوناسی نووسەرەکەوە، چیرۆکەکان،
و چارەنووسی تراژیدایا ئاشکرا بوو.
کاتێک هیتلەر پیش دە ساڵ
دەسەڵاتی گرتە دەست،
هانس و سۆفیا شۆڵ لاو بوون
لە شاری فۆرتن بێرک دەژیان.
لەم سەردەمە، ترس، پرۆپاگەندە و
چاودێری
هەموو ڕۆخسارەکانی ژیانی تەنی بوو
بۆ خانەوادەی شۆڵ و ملیۆنەها ئەڵمانی دیکە
لەژێر دەسەڵاتی نازی.
بەتایبەتی حکومەت کەسی
گەنجی بە ئامانج دەگرت،
پەیمانگەی دامەزراند بۆ ڕێکخستنی
ڕەفتارەکانیان و چاودێریکردنی بیروڕایان.
وەکو لاوێک، هانس ئەندامی
گەنجانی هیتلەر بوو
و سۆفیا پەیوەندی بە
دەستەی کچانی ئەڵمانیەوە کرد.
هانس وردە وردە پلەی بەرز بوویەوە
و چاودێری ڕاهێنان و فێرکردن و
بانگێشت کردنی لاوی دیکەی دەکرد.
لە ساڵی١٩٣٦، لە کۆبوونەوە نەتەوەییدا
ئەو بۆ هەڵگرتنی ئاڵا هەڵبژێردرا.
بەڵام کاتێک بە جۆش و خرۆشەوە
سرودی نازی دەگوتەوە،
بۆ یەکەم جار گوومانی
بۆ دروست بوو.
لەهەمان کاتیشدا، سۆفیاش لەبارەی ئەم
زانیاریانە پێدرابوون گومانی بۆ دروست بوو.
دایک و باوکیان ڕۆبێرت و ماگدالێنا،
ترسیان لە لەدەستانی منداڵەکانیان هەبوو
بەهۆی بیروباوڕو ڕێبازی نازیەوە،
ئەم گوومانانەش هاندەربوون.
لە ماڵەوە، ڕۆبێرت و ماگدالینا گوێیان
لە وێستگەی ڕادیۆ بیانیەکان دەگرت
کەوا سەرتا حکومەت بەربەست و لامپەری
دەخستە بەردەمیان دواتر بەتەواوەتی داخران.
لەم کاتدا حکومەت دەزگا ڕاگەیاندنەکانی
قۆرخکرد بوو کە باسی دڕندەیەیی نازیەکانی نەدەکرد،
خانەوادەی شۆڵ درکیان بە ڕاستیەکی تاڵ کرد.
و هێشتاش لە ژێر یاساکانی ژیانی
ئەڵمانیایی هیتلەر بەردەوام بوون.
دوای بەرپابوونی جەنگ.
سۆفیا بە دوو دڵیەوە کاری
بۆ بەرژەوندی نەتەوەیی دەکرد،
و هانس پێویستە بوو ئەرکێک لە سوپا وەربگرێت
لە میونخ پزیشکی بخوێنێت.
هەرلەوێ هانس چاوی بە کریستۆڤ پڕۆبتی و
ویلی گراف و ئەلیگزاندەر شمۆرایڵ کەووت.
ڕۆژی لە دوای ڕۆژ، زیاتر و زیاتر
لە بیروباور و ڕێبازی نازی بێزار تر دەبوون.
بیروباوڕەکانیان لە نێوان
خۆیاندا هاوبەشی پێ دەکرد.
بەڵام چۆن بڵاویان بکەنەوە، لە کاتێکدا
محاڵە متمانە بە خەڵک بکەیت؟
و هەربۆیە، هاوڕێکان ىڕیاریاندا
خەباتێکی نەناسراو بکەن.
پارەیان کۆکردەوە و
ئامێری چاپکردنیان کڕی.
و ناسیاوێکیان ڕێگەی پێدان
ژووری ژێر ستۆدیۆیەکەی بەکار بهێنن.
بە نهێنی، وردە وردە
ڕەشنووسی پەیامەکانیان نووسی.
لە حوزەیرانی ١٩٤٢، نامیلکەی شاراوەی
دژە نازی بە هەموو میونخ بڵاو دەبێتەوە.
نامیلکەکان ئاماژەیان بە
بە هێمای گوڵی سپی دەکرد.
یەک نامیلکە هیتلەری تاوەنبار دەکرد
و داوای لە ئەڵمانیەکان دەکرد
پشتگیری و پاڵپشتی شەڕ نەکەن:
ڕازیبوون بە بەرخودانی ئەرێنی....
وەستاندنی چالاکی ئەم ئامێرە جەنگە
خوا نەناسەنە پێش درەنگ بوون،
پێش ئەوەی کۆتا شار بێتە کەلاوە........
پێش ئەوەی کۆتا گەنجی
نەتەوەکەم مەرگ بەرۆکی بگرێت...
ئەو لە بیرمەکەن هەموو کەسێک ئەو
حکومەتە بە دەست دەهێنێت کە شایەنیەتی!"
لەم کاتەیە کە لێدوانی گاڵتەجارێک
بە ناپاکی دادەنرێت،
ئەم زمانە بێ هاوتاییە.
زۆربەی لە لایەن هانس شۆڵەوە نووسرا بوو.
لە ١٩٤٢دا، سۆفیا دەچێتە میونخ بەبێ ئەوەی
هیچ سەبارەت بە چالاکیەکانی برایەکە بزانێت.
هەرزوو لە خوێندنگا
چاوی بە نامیلکەکان دەکەوێت.
بەڵام بەلایەوە گرینگ نەبوو تاوەکو
بەڵگەی لە ژوورەکەی هانس دۆزیەوە
زانی کێ ئەم نامیلکانەی نووسیوە.
هەرزوو سەرسوڕمانەکەی بۆ بەشداری کردن
لەم خەباتە گۆڕا.
بۆ خوشک و براکە، کاتی ئەوە بوو ئەو قینەی
چەند ساڵێکە پەنگیخواردۆتەوە دەریببڕن.
لە حورەیرانی ١٩٤٢ تا شوباتی ١٩٤٣
بە لێهاتوونەوە دەستەکە کاریان دەکرد.
لە کاتێک پۆلیس نهێنی نازی بە دوای
سەرۆکەکانی نامیلکەکە دەگەڕان،
گوڵی سپی بە چاودێری
و وریایەوە بەردەوام بوو.
توندوتیژی شەڕ زیاتربوون، ڕێکخستنەکان چڕ تر بوون
و میونخ بە دەست هێرش ئاسمانیەوە دەیناڵانت.
بەڵام گوڵی سپی بوێرانە پلانی
زیاتریان داڕشت.
باڵاخانەکانیان نەخشاند وهێرشیان کردە سەر
شەمەندەنەفەرکانی پۆلیسی نهێنی نازیەکان.
لە زستانی ١٩٤٢دا،
هانس گەشتێکی ئازایانە بۆ سنووری
جیکوسلۆڤاکیا کرد
تا لەوێ چاوی بە خەباتگێڕانی
دژی نازی بکەوێت.
لە ١٨ شوباتی ١٩٤٢دا،
سۆفیاو هانس جانتایەکی پڕ
لە نامیلکەیان بۆ زانکۆکەیان هێنا بوو.
پاسەوانەکە تێبینی ئەوە کرد کە خەریکی چین
و زوو پۆلیسی نهێنی نازی ئاگادار دەکاتەوە.
بەڵام بە هێمنانە تۆمەتەکانیان ڕەت کردەوە-
تائەوکاتەی پۆلیس هەموو نامیلکەکانی
کۆکردەوە و لە ناو جانتا بەتاڵەکەیان دانا،
بەتەواوەتی گونجاوبوون لە جانتایەکەیا.
کاتێک هانس و سۆفیا دانیان پێدانا،
هەر بەخێرایی بۆ دادگای بەڕێکران و
بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەر داسەپێندرا.
سەرەڕای لێکۆڵیەنەوەی توند وماندووکەر
ڕەتیانکردەوە ناپاکی لە هاوکارەکانیان بکەن.
پێش لەسێدارەدانی، سۆفیا توڕەی خۆی
بەرامبەر بە بەرودۆخی وڵاتەکەی دەربڕی.
بەڵام هەروەها سەبارەت
بەداهاتووێکی گەشتر قسەی کرد:
"چۆن دەتوانین چاوەڕێ بکەیت دادپەروەری
سەربکەوێت لەکاتێکدا هیچ کەس نایەوێت
گیانی خۆی لە پێناوی ڕێبازی دادپەروەری
بەخت بکات؟
چ ڕۆژێکی جوان و گەشە، پێویستە بڕۆم،
بەڵام مردنی من گرینگی چی دەبێت
ئەگەر مردنەکەمان نابێتە هۆی،
ڕاچڵەکاندنی هەزارەها خەڵک و
والە خەڵک نەکات خەبات بکەن؟