ئەوەی ئەمڕۆ دەمەوێت لەگەڵتان باسی بکەم شتێکە کە بەسەر خۆم هاتووە، ڕاستیەکەی، نزیکەی چوار هەفتە پێش ئێستا ئەمە ڕوویدا. ئەوەی کە بیستم هەرگیز بڕوام نەدەکرد بیبیستم لەلایەن مرۆڤێکی ترەوە. ئەو وشانە، دڵمیان وردوخاش کرد. لەهەمان کاتدا، هیوای زۆریان پێدام. گشت ئەزمونەکە پابەندبەندی منیان نوێ کردەوە بۆ ئەو بیرۆکەی کە ئەمرۆ هاتوم لەگەلتان باسی بکەم. دەزانن، بە هەموو کەس دەڵێم کە من کەسێکی غەمبارم. ئەوەی کە غەمم دەداتێ چیرۆکە مەحاڵەکانە، چیرۆک لە دوای چیرۆک چیرۆک لە دوای چیرۆک لەسەر کەسی گەنج، خەڵکەکەم، خەڵکی وەکو من ئێستا لە زەریاکاندا دەمرن و کەوتونەتە ژێرەوەی زەریاکان، و دەبنە خواردنی ماسییەکان. پێتوایە ئەمە هەموو شتێکە کە دەتوانین بیکەین؟ ببین بە خواردنی ماسییەکان؟ ئەمە ھەموو شتێکە بیکەین بۆ ئەوانەی کۆچ دەکەن بۆ ئەوروپا -- لەبەرئەوەی شتەکە بەمشێوەیەیە، ئەوان دەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا بۆ دۆزینەوەی کار. تێپەڕبوون بە لیبیادا. دەزانیت چیمان بەسەردێت کە هەوڵدەدەین بە لیبیادا بڕۆین و لەوێ دەگیرێین؟ باشە، ئێمە وەکو کۆیلەیەک دەفرۆشرێین. بۆ ٣٠٠ دۆلار، هەندێک جار ٥٠٠ دۆلار. هەندێک جار گوێبیستی چیرۆکی خەڵکانێک دەبم کە لە فڕۆکە دەکەونە خوارەوە. هەندێک کەس لە ناو ئامێری نیشتنەوەی فڕۆکە خۆیان دەشارنەوە یان لە شوێنی شتومەک هەڵگرتن، دواتر دەیاندۆزیتەوە ڕەقبونەتەوە و مردون. ئایا غەمبار نەدەبوویت، ئەگەر وەکو من هەر لە منداڵییەوە، گوێبیستی ئەم چیرۆکانە بویتایە کە بەردەوام دووبارە دەبنەوە، دووبارە و دووبارە و دووبارە؟ ئایا غەمبار نابی؟ ئەمە دۆخی منە. و دەزانن، لە هەمان کاتدا، کاتێک خەڵکەکەم دەمرن، و کەلتورەکەشم دەمرێت. ئەوە، من وتم. چونکە ئێمە کێشەی کلتوری خۆبەکەمزانینمان هەیە، بەو واتایەی پێمان وایە هەر شتێک لە ئێمەوە بێت بەپێی پێویست باش نیە. بەڵام دەزانن، بە لایەن منەوە، لەبەرئەوەی وا گەورە کرام بە داھێنان ڕەخنە بگرم، ئەمە مایکڵ ئانجلۆسە. باوکم وتی، "بە کێشەوە بۆ لای من مەیە تاوەک بیر لە دوو جێگرەوە نەکەیتەوە. با ڕاستیش نەبن، بەڵام تەنها دەمەوێت بزانم کە تۆ بیرت لە شتێک کردۆتەوە." بۆیە، ئەم هەڵوێستەم هەیە لە ژیان -- شتێک هەڵەیە، ڕێگەیەک بۆ چاکردنی بدۆزەوە. و بۆیە دەستم بەو ئیشە کرد کە کردوومە، ئەو براندانەی زۆر بەکاریەن، شتی زۆر باشی کلتورە ئەفریقیەکەمی لەخۆگرتووە. ئەوەی دەیکەم ھەمووی پێشنیار کراوە و نموونەیین لەسەر ئاستی جیهان، و دەیانبەم بۆ یەکێک لە باشترین بازاڕەکانی جیهان، کە ئەمریکایە. کۆمپانیای یەکەم هی خواردنەوە بوو، دووەم کۆمپانیای گرینگیدان بەپێست بوو، سێیەم دانە مانگی داھاتو بەردەست دەبێت، بەگشتی هەمان خاڵی هاوبەشیان هەبوو. کەواتە، بۆچی ئەو خەڵکە وڵات جێدێڵن؟ جێی دێڵن چونکە هیچ ئیشێکیان نییە. لەوێ دەڕۆن چونکە ئەو شوێنەی ئەوانی لێن، کاری لێ نیە. کەواتە... بەڵام هەژاری، بەڕاستی تێکیان دەشکێنێت، ھۆکاری سەرەکی ڕۆشتنیانە، ئێستا، بۆچی خەڵک هەژارە؟ خەڵک هەژارە چونکە پارەیان نییە. پارەت نییە چونکە هیچ سەرچاوەی داھاتت نییە. و بۆ زۆرێک لە ئێمە، سەرچاوەیەکی داھات چیە؟ بۆ زۆرێک لە ئێمە، سەرچاوەی داھات چیە، چییە، پێم بڵێن؟ کار، سوپاست دەکەم. ئیش لە کوێیەوە دێت؟ لە کوێوە دێت؟ بازرگانی، سوپاس. ئێستا، ئەگەر کار ئەوەیە کە چارەسەری هەژاری دەکات، و کار لە بازرگانییەوە دێت، پێتان وانییە -- بئەوانیش لە بازرگانی بچووک و مامناوەندەوە دەسپێدەکەن، پێتان وانییە، لەوانەیە بۆ چرکەیەک، پێویست بێت تیشک بخەینە سەر ئاسانکاری کردن بۆ خاوەن بازرگانییە بچوکەکان بۆ ئەوەی دەست بە بازرگانی بکەن؟ پێتان وانییە کە شتێکی مەعقولە؟ بۆ کە سەیری ڕیزبەندی متمانە لە دوینگ بزنس دەکەم لە بانکی جیهانی، کە پلەبەندی هەموو وڵاتێک دەکات لە ڕوی ئەوەی دامەزراندنی کۆمپانیایەک تا چەند قورسە یان ئاسانە، تۆ پێم بڵێ بۆچی وڵاتە ئەفریقییەکان، ھەر ٥٠ وڵاتەکە، بەزۆری لە ژێرەوی ئەو لیستەن؟ لەبەر ئەمەیە کە هەژارین. ئێمە هەژارین چوونکە بە مانای وشە ئەستەمە بارگانی کردن لە وڵاتی ئێمەدا. بەڵام من پێت دەڵێم کە مانای ئەمە بۆکەسێکی وەک من چییە. من کارگەیەکی دروستکردنم لە سەنیگال ھەیە. ئایا دەزانی بۆ هەموو کەلوپەلی خاو کە لە وڵاتەکەم دەستم ناکەوێت، و پێویستە باجی٤٥٪ گومرگی بدەم بۆ هەرشتێک کە دەیهێنمە ناوەوە؟ ٤٥٪ باجی گومرگی. دەزانی، هەتاکو بۆ کارتۆنیش بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی تیا بنێرم بۆ ئەمریکا، کارتۆنی بەکارهاتوشم دەست ناکەوێ؟ ئەستەمە. چونکە بریکارەکان نایەنە ئێرە بۆ ئەوەی دەست بە بازرگانی بکەن، لەبەر ئەوەی پێیان وایە بێسوودە. بۆیە، ئێستا پێویستە بای ٣٠٠٠ دۆلار کارتۆن بکڕم لە کۆگاکەمدا دایبنێم، بۆ ئەوەی لێم نەبڕێت، چونکە بە دەستم ناگات تا ٥ هەفتەی تر. ڕاستیەکە ئەوەیە لەگەڵ بێماناترین یاسادا گیرمان خواردوە. بۆیە ناتوانین بازرگانی بکەین. وەک ئەمە وایە لەناو دۆشاو مەلە بکەی. کەواتە، دەتوانیت چی بکەی لەبارەی ئەوە؟ ئەمڕۆ پێم وتن کە کەسێک شتانێکی پێوتم کە سەرنجی ڕاکێشام، چونکە هەمان شتم بۆ کارمەندەکانم لە سەنیگال ڕوونکردەوە. و یەک لەوان دەستی بە گریان کرد -- ناوی یاهارایە. دەستی بە گریان کرد. ووتم، "بۆ دەگریت؟" وتی، "من دەگریم چونکە گەشتوومەتە ئەو بڕوایەی--- کە هەمیشە ئێمە وەک خەڵکی هەژار دەبینن -- گەشتوومەتە ئەو بڕوایەی کە، بەڵێ، لەوانەیە ئێمە پلە نزم بین. چونکە، گەر وانیە، بۆچی ئێمە هەمیشە لە باری سواڵکردنداین؟" ئەوە ئەو شتە بوو کە دڵمی شکاند. بەڵام لە هەمان کاتدا، پاش ئەوەی ئەو هۆکارانەی بۆ ئێوەم باسکرد بۆ ئەویشم باسکرد، ئەو وتی،: بەڵام ئێستا دەزانم کە من کێشەکە نیم. کێشەکە ئەو ژینگەیەیە کە تیایدا دەژیم ئەوە کێشەی منە." گوتم : "بەڵێ." و ئەوەش ئەوە بوو هیوای دامێ -- کاتێک خەڵک هیوایان دەبێت، گۆڕانکاری لە بارەی ژیانیاندا دەکەن. کەواتە، هەندێک لە چارەسەرەکانی ئێمە چین؟ ئەگەر کارەکان چارەسەرێک بن، پێتان وانیە، کە ئێمە دەبێت سادەی بکەین ژینگەی بازرگانی هەموو ئەم وڵاتانە؟ پێتان وانیە؟ لەگەڵ ئێوەدا، حەز دەکەم هەموو هاوڕێکانت لە ٥٠ وڵاتەکەی ترەوە کە لە خوارەوەی ئەو لیستەدان هەمان شت بکەن. تۆ ئەوە بکە، ئێمە ئەوەی تری دەکەین. من بەشی خۆم لە یاریەکە دەکەم، ئەی تۆ چی دەکەی؟ (چەپڵە لێدان) تۆ چی دەکەی؟ (چەپڵە لێدان) تۆ چی دەکەی؟ (چەپڵە لێدان) و ئێوەش، هەموو ئەو کەسانەی لێرە لەم ژوورن، بەجێتان دێڵم لەگەڵ دوو فەرمانی ڕۆشتن. بڕۆ ناو یاریەکە، و بەو ڕێگەیەی دەچیتە ناو ئەو ئەوەیە خۆت پەروەردە بکەیت، لە دەوری خۆت هۆشیاری دروست بکەیت، و پاشان داکۆکی بکەیت لەسەر چارەسەریەکانی حکومەتی ئەلیکترۆنی. وتی، "ئۆھ، گەندەڵی، چۆن شەڕی گەندەڵی بکەین؟" باشە، لە ڕاستیدا، من لێرەم تا پێت بڵێم کە بەڵێ، دەتوانیت بیکەیت زۆر بە ئاسانی. پێویستیت بە کەس نییە پێت بڵێت کەی و چۆن بیکەیت. لەڕاستیدا ئەوە یەک شتە، کە پێویست ناکات چاوەڕێ بکەیت کەسێکی تر بیکات، بۆیە تۆ بیکە. بەپێچەوانەوە، مەیە و پێم بڵێی کە تۆ دەتەوێت گەندەڵی چاک بکەیت. تۆ و ٥٠ هاوڕێکەت لە ٥٠ وڵاتەکەی ترەوە کە لە خوارەوەی ئەو لیستەدان. بەو شێوەیە شەڕی گەندەڵی دەکەیت. ئەگەر تۆ تەنها داوای لە سەدا ٥ م لێبکردمایە بۆ هاوردەکردنی شتەکانم بۆ وڵات، کەرەستە خاوەکانم، لە بڕی سەدا ٤٥، ئایا بەڕاستی پێت وایە پێویستی دەکرد من بچم بەرتیل بدەم؟ ئەمە ئەوەیە کە گەندەڵی زیاد دەکات. یاسای خراپ، کۆمەڵێک یاسای ترسناک و بێمانا. (چەپڵە لێدان) (خۆشی دەربڕین) ڕاستە؟ (چەپڵە لێدان) دەتەوێت شەڕی گەندەڵی بکەیت؟ ئەوە ئەو شتەیە کە تۆ دەیکەیت. و دووبارە، بیرت بێت پێویست ناکات چاوەڕێی هیچ کەسێک بکەیت. دەتوانیت خۆت بەتەنیا بیکەیت. مەگەر ئەوەی کە تۆ بڵێی هیچ شکۆیەکت نەماوە. و ئەوە کێشەیەکی ترە. باشە، کەواتە لێرەوە من قسەی سادەم بۆ "سەرکردەکانمان" هەیە. ئەمە دەتوانێت دوو ڕێگەدا بڕوات. دەتوانێت بەڕێگە ناخۆشەکەدا بڕوات، چونکە سەدان ملیۆن گەنجمان هەیە کە پڕ وزەن بۆ ژیانکردن، و ئەگەر ئەوان ڕوانینیان نەبێت بۆ ژیان، ئەوان بەرەو شۆڕش دەڕۆن. ئەوان بەرەو توندوتیژی دەڕۆن. و هیچ کام لە ئێمە ئەوە ناخوازێت. هیچ ، هیچ کام لە ئێمە. ئەوە یەکەم ڕێگەیە. یان ڕێگەی دووەم کە کە ڕێگا باشەکەیە، هەموو ئەمانە بە ئاشتی، بە بەرهەم ڕوودەدەن، و هەموو شتێک باشە. تۆش ئەو شتە دەکەیت کە پێویستە بیکەیت ڕێگە لەمن ناگریت ڕێگە دەدەی بە کەسانی وەک من کار بکەین ئێمەش ئەو ئیشانە دەڕەخسێنین کە پێویستن، و دواتر ئەفریقا دەبێتە ئەم وڵاتە زۆر سەرکەوتووەی کە نەخشە دەکرێت ببێت، کە دەبوو ماوەیکی زۆر لەمەو پێش ببوایە. ئەوها دەبێت، هەموو کەس دڵخۆشن، لەگەڵ ڕەوتی ژیان دەڕۆن. کە بە دوو ڕێگە دەکرێت -- توندوتیژی هەڵدەبژێری یان ئارامی، ڕێگەیەکی بەبەرهەم. من ڕێگەی ئارام و بەبەرهەمم دەوێت. هیچ کام لە ئێمە نابێت هەرگیز، تەنانەت هەوڵ بدەین بیربکەینەوە دەربارەی ئەوەی کە چی تر ڕوودەدات ئەگەر ئارامی هەڵنەبژێرین. کەواتە، تکایە. کاتی ئەوە هاتووە. ئەم جۆرە وێنەیە -- خۆشگوزەرانی، خۆشی، مرۆڤ گەشانەوە -- ئەوە ئەوەیە من دەیبینم ئەگەر ئێمە کاری خۆمان بکەین. سوپاس. چەپڵە لێدان) (خۆشی دەربڕین) سوپاس. (چەپڵە لێدان)