WEBVTT 00:00:01.325 --> 00:00:05.039 ئەوەی ئەمڕۆ دەمەوێت لەگەڵتان باسی بکەم شتێکە کە بەسەر خۆم هاتووە، 00:00:05.063 --> 00:00:07.539 ڕاستیەکەی، نزیکەی چوار هەفتە پێش ئێستا ئەمە ڕوویدا. 00:00:07.912 --> 00:00:14.227 ئەوەی کە بیستم هەرگیز بڕوام نەدەکرد بیبیستم 00:00:14.251 --> 00:00:15.401 لەلایەن مرۆڤێکی ترەوە. 00:00:16.609 --> 00:00:20.736 ئەو وشانە، دڵمیان وردوخاش کرد. 00:00:21.578 --> 00:00:25.244 لەهەمان کاتدا، هیوای زۆریان پێدام. 00:00:26.387 --> 00:00:31.149 گشت ئەزمونەکە پابەندبەندی منیان نوێ کردەوە 00:00:31.173 --> 00:00:33.744 بۆ ئەو بیرۆکەی کە ئەمرۆ هاتوم لەگەلتان باسی بکەم. NOTE Paragraph 00:00:33.768 --> 00:00:41.235 دەزانن، بە هەموو کەس دەڵێم کە من کەسێکی غەمبارم. 00:00:41.235 --> 00:00:44.053 ئەوەی کە غەمم دەداتێ چیرۆکە مەحاڵەکانە، 00:00:44.077 --> 00:00:47.164 چیرۆک لە دوای چیرۆک چیرۆک لە دوای چیرۆک 00:00:47.188 --> 00:00:51.619 لەسەر کەسی گەنج، خەڵکەکەم، خەڵکی وەکو من 00:00:52.752 --> 00:00:57.244 ئێستا لە زەریاکاندا دەمرن و کەوتونەتە ژێرەوەی زەریاکان، 00:00:57.268 --> 00:00:58.928 و دەبنە خواردنی ماسییەکان. 00:01:01.411 --> 00:01:03.656 پێتوایە ئەمە هەموو شتێکە کە دەتوانین بیکەین؟ 00:01:03.680 --> 00:01:05.147 ببین بە خواردنی ماسییەکان؟ NOTE Paragraph 00:01:06.077 --> 00:01:08.903 ئەمە ھەموو شتێکە بیکەین بۆ ئەوانەی کۆچ دەکەن بۆ ئەوروپا -- 00:01:08.927 --> 00:01:10.649 لەبەرئەوەی شتەکە بەمشێوەیەیە، 00:01:10.673 --> 00:01:13.152 ئەوان دەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا بۆ دۆزینەوەی کار. 00:01:13.176 --> 00:01:14.563 تێپەڕبوون بە لیبیادا. 00:01:15.498 --> 00:01:18.864 دەزانیت چیمان بەسەردێت کە هەوڵدەدەین بە لیبیادا بڕۆین 00:01:18.888 --> 00:01:20.426 و لەوێ دەگیرێین؟ 00:01:20.450 --> 00:01:23.124 باشە، ئێمە وەکو کۆیلەیەک دەفرۆشرێین. 00:01:24.030 --> 00:01:27.847 بۆ ٣٠٠ دۆلار، هەندێک جار ٥٠٠ دۆلار. NOTE Paragraph 00:01:31.474 --> 00:01:34.907 هەندێک جار گوێبیستی چیرۆکی خەڵکانێک دەبم کە لە فڕۆکە دەکەونە خوارەوە. 00:01:36.133 --> 00:01:39.006 هەندێک کەس لە ناو ئامێری نیشتنەوەی فڕۆکە خۆیان دەشارنەوە 00:01:39.030 --> 00:01:40.712 یان لە شوێنی شتومەک هەڵگرتن، 00:01:40.736 --> 00:01:42.719 دواتر دەیاندۆزیتەوە ڕەقبونەتەوە و مردون. 00:01:44.346 --> 00:01:47.992 ئایا غەمبار نەدەبوویت، ئەگەر وەکو من هەر لە منداڵییەوە، 00:01:48.016 --> 00:01:50.779 گوێبیستی ئەم چیرۆکانە بویتایە کە بەردەوام دووبارە دەبنەوە، 00:01:50.779 --> 00:01:52.088 دووبارە و دووبارە و دووبارە؟ 00:01:52.088 --> 00:01:53.502 ئایا غەمبار نابی؟ 00:01:53.988 --> 00:01:55.138 ئەمە دۆخی منە. NOTE Paragraph 00:01:55.917 --> 00:01:58.540 و دەزانن، لە هەمان کاتدا، کاتێک خەڵکەکەم دەمرن، 00:01:58.564 --> 00:01:59.811 و کەلتورەکەشم دەمرێت. 00:01:59.835 --> 00:02:01.002 ئەوە، من وتم. 00:02:01.026 --> 00:02:03.465 چونکە ئێمە کێشەی کلتوری خۆبەکەمزانینمان هەیە، 00:02:03.489 --> 00:02:06.775 بەو واتایەی پێمان وایە هەر شتێک لە ئێمەوە بێت بەپێی پێویست باش نیە. 00:02:06.799 --> 00:02:08.244 بەڵام دەزانن، بە لایەن منەوە، 00:02:08.268 --> 00:02:13.537 لەبەرئەوەی وا گەورە کرام بە داھێنان ڕەخنە بگرم، ئەمە مایکڵ ئانجلۆسە. 00:02:13.561 --> 00:02:15.887 باوکم وتی، "بە کێشەوە بۆ لای من مەیە 00:02:15.911 --> 00:02:17.968 تاوەک بیر لە دوو جێگرەوە نەکەیتەوە. 00:02:17.992 --> 00:02:19.355 با ڕاستیش نەبن، 00:02:19.355 --> 00:02:21.982 بەڵام تەنها دەمەوێت بزانم کە تۆ بیرت لە شتێک کردۆتەوە." NOTE Paragraph 00:02:21.982 --> 00:02:25.704 بۆیە، ئەم هەڵوێستەم هەیە لە ژیان -- شتێک هەڵەیە، ڕێگەیەک بۆ چاکردنی بدۆزەوە. 00:02:25.728 --> 00:02:28.165 و بۆیە دەستم بەو ئیشە کرد کە کردوومە، 00:02:28.165 --> 00:02:29.673 ئەو براندانەی زۆر بەکاریەن، 00:02:29.697 --> 00:02:32.650 شتی زۆر باشی کلتورە ئەفریقیەکەمی لەخۆگرتووە. 00:02:32.674 --> 00:02:37.601 ئەوەی دەیکەم ھەمووی پێشنیار کراوە و نموونەیین لەسەر ئاستی جیهان، 00:02:37.625 --> 00:02:42.492 و دەیانبەم بۆ یەکێک لە باشترین بازاڕەکانی جیهان، 00:02:42.516 --> 00:02:43.666 کە ئەمریکایە. 00:02:44.984 --> 00:02:46.801 کۆمپانیای یەکەم هی خواردنەوە بوو، 00:02:46.825 --> 00:02:50.426 دووەم کۆمپانیای گرینگیدان بەپێست بوو، سێیەم دانە مانگی داھاتو بەردەست دەبێت، 00:02:50.450 --> 00:02:52.458 بەگشتی هەمان خاڵی هاوبەشیان هەبوو. NOTE Paragraph 00:02:53.823 --> 00:02:56.784 کەواتە، بۆچی ئەو خەڵکە وڵات جێدێڵن؟ 00:02:57.371 --> 00:03:00.436 جێی دێڵن چونکە هیچ ئیشێکیان نییە. 00:03:01.093 --> 00:03:03.831 لەوێ دەڕۆن چونکە ئەو شوێنەی ئەوانی لێن، کاری لێ نیە. 00:03:03.855 --> 00:03:05.005 کەواتە... 00:03:06.053 --> 00:03:12.953 بەڵام هەژاری، بەڕاستی تێکیان دەشکێنێت، ھۆکاری سەرەکی ڕۆشتنیانە، 00:03:12.977 --> 00:03:15.000 ئێستا، بۆچی خەڵک هەژارە؟ 00:03:15.024 --> 00:03:17.073 خەڵک هەژارە چونکە پارەیان نییە. 00:03:17.097 --> 00:03:19.723 پارەت نییە چونکە هیچ سەرچاوەی داھاتت نییە. 00:03:19.747 --> 00:03:21.974 و بۆ زۆرێک لە ئێمە، سەرچاوەیەکی داھات چیە؟ 00:03:21.998 --> 00:03:25.156 بۆ زۆرێک لە ئێمە، سەرچاوەی داھات چیە، چییە، پێم بڵێن؟ 00:03:25.180 --> 00:03:26.331 کار، سوپاست دەکەم. 00:03:26.355 --> 00:03:27.654 ئیش لە کوێیەوە دێت؟ 00:03:29.069 --> 00:03:30.219 لە کوێوە دێت؟ 00:03:31.627 --> 00:03:33.571 بازرگانی، سوپاس. NOTE Paragraph 00:03:34.143 --> 00:03:38.135 ئێستا، ئەگەر کار ئەوەیە کە چارەسەری هەژاری دەکات، 00:03:38.159 --> 00:03:40.553 و کار لە بازرگانییەوە دێت، 00:03:40.577 --> 00:03:41.951 پێتان وانییە -- 00:03:41.975 --> 00:03:45.295 بئەوانیش لە بازرگانی بچووک و مامناوەندەوە دەسپێدەکەن، 00:03:45.319 --> 00:03:47.296 پێتان وانییە، لەوانەیە بۆ چرکەیەک، 00:03:47.320 --> 00:03:52.193 پێویست بێت تیشک بخەینە سەر ئاسانکاری کردن بۆ خاوەن بازرگانییە بچوکەکان 00:03:52.193 --> 00:03:53.856 بۆ ئەوەی دەست بە بازرگانی بکەن؟ 00:03:53.856 --> 00:03:55.610 پێتان وانییە کە شتێکی مەعقولە؟ 00:03:55.634 --> 00:03:58.626 بۆ کە سەیری ڕیزبەندی متمانە لە دوینگ بزنس دەکەم 00:03:58.650 --> 00:03:59.808 لە بانکی جیهانی، 00:03:59.832 --> 00:04:02.351 کە پلەبەندی هەموو وڵاتێک دەکات 00:04:02.351 --> 00:04:05.393 لە ڕوی ئەوەی دامەزراندنی کۆمپانیایەک تا چەند قورسە یان ئاسانە، 00:04:05.393 --> 00:04:08.109 تۆ پێم بڵێ بۆچی وڵاتە ئەفریقییەکان، 00:04:08.133 --> 00:04:09.489 ھەر ٥٠ وڵاتەکە، 00:04:09.513 --> 00:04:11.810 بەزۆری لە ژێرەوی ئەو لیستەن؟ 00:04:14.824 --> 00:04:16.386 لەبەر ئەمەیە کە هەژارین. 00:04:16.410 --> 00:04:19.120 ئێمە هەژارین چوونکە بە مانای وشە ئەستەمە 00:04:19.144 --> 00:04:22.172 بارگانی کردن لە وڵاتی ئێمەدا. NOTE Paragraph 00:04:22.196 --> 00:04:25.101 بەڵام من پێت دەڵێم کە مانای ئەمە 00:04:25.125 --> 00:04:26.276 بۆکەسێکی وەک من چییە. 00:04:26.300 --> 00:04:28.317 من کارگەیەکی دروستکردنم لە سەنیگال ھەیە. 00:04:28.341 --> 00:04:32.523 ئایا دەزانی بۆ هەموو کەلوپەلی خاو کە لە وڵاتەکەم دەستم ناکەوێت، 00:04:32.547 --> 00:04:35.728 و پێویستە باجی٤٥٪ گومرگی بدەم بۆ هەرشتێک کە دەیهێنمە ناوەوە؟ 00:04:36.066 --> 00:04:38.058 ٤٥٪ باجی گومرگی. 00:04:39.217 --> 00:04:41.863 دەزانی، هەتاکو بۆ کارتۆنیش 00:04:41.887 --> 00:04:43.974 بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی تیا بنێرم بۆ ئەمریکا، 00:04:43.998 --> 00:04:45.997 کارتۆنی بەکارهاتوشم دەست ناکەوێ؟ 00:04:46.021 --> 00:04:47.212 ئەستەمە. 00:04:47.236 --> 00:04:49.598 چونکە بریکارەکان نایەنە ئێرە 00:04:49.598 --> 00:04:51.046 بۆ ئەوەی دەست بە بازرگانی بکەن، 00:04:51.046 --> 00:04:52.642 لەبەر ئەوەی پێیان وایە بێسوودە. 00:04:52.666 --> 00:04:55.761 بۆیە، ئێستا پێویستە بای ٣٠٠٠ دۆلار کارتۆن بکڕم 00:04:55.785 --> 00:04:57.968 لە کۆگاکەمدا دایبنێم، بۆ ئەوەی لێم نەبڕێت، 00:04:58.016 --> 00:05:00.116 چونکە بە دەستم ناگات تا ٥ هەفتەی تر. 00:05:00.116 --> 00:05:04.381 ڕاستیەکە ئەوەیە لەگەڵ بێماناترین یاسادا گیرمان خواردوە. 00:05:05.219 --> 00:05:07.354 بۆیە ناتوانین بازرگانی بکەین. 00:05:07.378 --> 00:05:09.520 وەک ئەمە وایە لەناو دۆشاو مەلە بکەی. NOTE Paragraph 00:05:09.544 --> 00:05:13.345 کەواتە، دەتوانیت چی بکەی لەبارەی ئەوە؟ 00:05:14.355 --> 00:05:18.022 ئەمڕۆ پێم وتن کە کەسێک شتانێکی پێوتم کە سەرنجی ڕاکێشام، 00:05:18.046 --> 00:05:21.545 چونکە هەمان شتم بۆ کارمەندەکانم لە سەنیگال ڕوونکردەوە. 00:05:21.569 --> 00:05:24.082 و یەک لەوان دەستی بە گریان کرد -- ناوی یاهارایە. 00:05:24.106 --> 00:05:25.482 دەستی بە گریان کرد. 00:05:25.506 --> 00:05:26.911 ووتم، "بۆ دەگریت؟" 00:05:26.935 --> 00:05:30.320 وتی، "من دەگریم چونکە گەشتوومەتە ئەو بڕوایەی--- 00:05:30.320 --> 00:05:32.794 کە هەمیشە ئێمە وەک خەڵکی هەژار دەبینن -- 00:05:32.794 --> 00:05:37.063 گەشتوومەتە ئەو بڕوایەی کە، بەڵێ، لەوانەیە ئێمە پلە نزم بین. 00:05:37.087 --> 00:05:39.491 چونکە، گەر وانیە، بۆچی 00:05:39.515 --> 00:05:42.273 ئێمە هەمیشە لە باری سواڵکردنداین؟" 00:05:42.601 --> 00:05:44.101 ئەوە ئەو شتە بوو کە دڵمی شکاند. 00:05:44.125 --> 00:05:45.897 بەڵام لە هەمان کاتدا، 00:05:45.897 --> 00:05:49.018 پاش ئەوەی ئەو هۆکارانەی بۆ ئێوەم باسکرد بۆ ئەویشم باسکرد، 00:05:49.018 --> 00:05:51.267 ئەو وتی،: بەڵام ئێستا دەزانم کە من کێشەکە نیم. 00:05:51.291 --> 00:05:54.052 کێشەکە ئەو ژینگەیەیە کە تیایدا دەژیم ئەوە کێشەی منە." 00:05:54.076 --> 00:05:55.861 گوتم : "بەڵێ." 00:05:56.457 --> 00:05:58.033 و ئەوەش ئەوە بوو هیوای دامێ -- 00:05:58.057 --> 00:06:01.585 کاتێک خەڵک هیوایان دەبێت، گۆڕانکاری لە بارەی ژیانیاندا دەکەن. NOTE Paragraph 00:06:02.129 --> 00:06:04.162 کەواتە، هەندێک لە چارەسەرەکانی ئێمە چین؟ 00:06:04.186 --> 00:06:05.637 ئەگەر کارەکان چارەسەرێک بن، 00:06:05.661 --> 00:06:08.803 پێتان وانیە، کە ئێمە دەبێت سادەی بکەین 00:06:08.827 --> 00:06:11.286 ژینگەی بازرگانی هەموو ئەم وڵاتانە؟ 00:06:11.310 --> 00:06:12.506 پێتان وانیە؟ 00:06:12.530 --> 00:06:14.116 لەگەڵ ئێوەدا، 00:06:14.140 --> 00:06:17.156 حەز دەکەم هەموو هاوڕێکانت لە ٥٠ وڵاتەکەی ترەوە 00:06:17.180 --> 00:06:19.910 کە لە خوارەوەی ئەو لیستەدان هەمان شت بکەن. 00:06:19.934 --> 00:06:21.799 تۆ ئەوە بکە، ئێمە ئەوەی تری دەکەین. 00:06:21.823 --> 00:06:24.204 من بەشی خۆم لە یاریەکە دەکەم، ئەی تۆ چی دەکەی؟ NOTE Paragraph 00:06:24.228 --> 00:06:25.387 (چەپڵە لێدان) NOTE Paragraph 00:06:25.411 --> 00:06:26.672 تۆ چی دەکەی؟ NOTE Paragraph 00:06:26.696 --> 00:06:28.840 (چەپڵە لێدان) NOTE Paragraph 00:06:28.864 --> 00:06:30.132 تۆ چی دەکەی؟ NOTE Paragraph 00:06:30.156 --> 00:06:31.307 (چەپڵە لێدان) NOTE Paragraph 00:06:31.331 --> 00:06:33.419 و ئێوەش، هەموو ئەو کەسانەی لێرە لەم ژوورن، 00:06:33.443 --> 00:06:35.280 بەجێتان دێڵم لەگەڵ دوو فەرمانی ڕۆشتن. 00:06:35.280 --> 00:06:36.219 بڕۆ ناو یاریەکە، 00:06:36.219 --> 00:06:38.786 و بەو ڕێگەیەی دەچیتە ناو ئەو ئەوەیە خۆت پەروەردە بکەیت، 00:06:38.786 --> 00:06:40.331 لە دەوری خۆت هۆشیاری دروست بکەیت، 00:06:40.331 --> 00:06:43.212 و پاشان داکۆکی بکەیت لەسەر چارەسەریەکانی حکومەتی ئەلیکترۆنی. 00:06:43.236 --> 00:06:46.117 وتی، "ئۆھ، گەندەڵی، چۆن شەڕی گەندەڵی بکەین؟" 00:06:46.141 --> 00:06:48.379 باشە، لە ڕاستیدا، من لێرەم تا پێت بڵێم 00:06:48.403 --> 00:06:50.617 کە بەڵێ، دەتوانیت بیکەیت زۆر بە ئاسانی. 00:06:50.641 --> 00:06:53.934 پێویستیت بە کەس نییە پێت بڵێت کەی و چۆن بیکەیت. 00:06:53.958 --> 00:06:55.201 لەڕاستیدا ئەوە یەک شتە، 00:06:55.201 --> 00:06:58.428 کە پێویست ناکات چاوەڕێ بکەیت کەسێکی تر بیکات، بۆیە تۆ بیکە. 00:06:58.428 --> 00:07:01.466 بەپێچەوانەوە، مەیە و پێم بڵێی کە تۆ دەتەوێت گەندەڵی چاک بکەیت. 00:07:01.490 --> 00:07:04.197 تۆ و ٥٠ هاوڕێکەت لە ٥٠ وڵاتەکەی ترەوە 00:07:04.221 --> 00:07:05.982 کە لە خوارەوەی ئەو لیستەدان. 00:07:06.006 --> 00:07:08.281 بەو شێوەیە شەڕی گەندەڵی دەکەیت. NOTE Paragraph 00:07:08.281 --> 00:07:11.855 ئەگەر تۆ تەنها داوای لە سەدا ٥ م لێبکردمایە بۆ هاوردەکردنی شتەکانم بۆ وڵات، 00:07:11.855 --> 00:07:12.903 کەرەستە خاوەکانم، 00:07:12.927 --> 00:07:14.212 لە بڕی سەدا ٤٥، 00:07:14.236 --> 00:07:16.974 ئایا بەڕاستی پێت وایە پێویستی دەکرد من بچم بەرتیل بدەم؟ 00:07:16.998 --> 00:07:18.776 ئەمە ئەوەیە کە گەندەڵی زیاد دەکات. 00:07:18.800 --> 00:07:23.252 یاسای خراپ، کۆمەڵێک یاسای ترسناک و بێمانا. NOTE Paragraph 00:07:23.276 --> 00:07:25.664 (چەپڵە لێدان) (خۆشی دەربڕین) NOTE Paragraph 00:07:25.688 --> 00:07:26.839 ڕاستە؟ NOTE Paragraph 00:07:26.863 --> 00:07:32.172 (چەپڵە لێدان) NOTE Paragraph 00:07:32.196 --> 00:07:33.856 دەتەوێت شەڕی گەندەڵی بکەیت؟ 00:07:33.856 --> 00:07:35.236 ئەوە ئەو شتەیە کە تۆ دەیکەیت. 00:07:35.236 --> 00:07:37.941 و دووبارە، بیرت بێت پێویست ناکات چاوەڕێی هیچ کەسێک بکەیت. 00:07:37.941 --> 00:07:39.235 دەتوانیت خۆت بەتەنیا بیکەیت. 00:07:39.259 --> 00:07:42.102 مەگەر ئەوەی کە تۆ بڵێی هیچ شکۆیەکت نەماوە. 00:07:42.126 --> 00:07:43.745 و ئەوە کێشەیەکی ترە. NOTE Paragraph 00:07:43.769 --> 00:07:50.626 باشە، کەواتە لێرەوە من قسەی سادەم بۆ "سەرکردەکانمان" هەیە. 00:07:51.648 --> 00:07:53.417 ئەمە دەتوانێت دوو ڕێگەدا بڕوات. 00:07:54.092 --> 00:07:55.742 دەتوانێت بەڕێگە ناخۆشەکەدا بڕوات، 00:07:55.766 --> 00:07:58.459 چونکە سەدان ملیۆن گەنجمان هەیە 00:07:58.483 --> 00:08:01.307 کە پڕ وزەن بۆ ژیانکردن، 00:08:01.331 --> 00:08:03.982 و ئەگەر ئەوان ڕوانینیان نەبێت بۆ ژیان، 00:08:04.006 --> 00:08:05.855 ئەوان بەرەو شۆڕش دەڕۆن. 00:08:05.879 --> 00:08:07.482 ئەوان بەرەو توندوتیژی دەڕۆن. 00:08:07.506 --> 00:08:09.070 و هیچ کام لە ئێمە ئەوە ناخوازێت. 00:08:09.094 --> 00:08:10.244 هیچ ، هیچ کام لە ئێمە. 00:08:10.677 --> 00:08:12.210 ئەوە یەکەم ڕێگەیە. NOTE Paragraph 00:08:12.210 --> 00:08:14.112 یان ڕێگەی دووەم کە کە ڕێگا باشەکەیە، 00:08:14.112 --> 00:08:17.133 هەموو ئەمانە بە ئاشتی، بە بەرهەم ڕوودەدەن، و هەموو شتێک باشە. 00:08:17.157 --> 00:08:19.639 تۆش ئەو شتە دەکەیت کە پێویستە بیکەیت ڕێگە لەمن ناگریت 00:08:19.639 --> 00:08:23.598 ڕێگە دەدەی بە کەسانی وەک من کار بکەین ئێمەش ئەو ئیشانە دەڕەخسێنین کە پێویستن، 00:08:23.658 --> 00:08:26.744 و دواتر ئەفریقا دەبێتە ئەم وڵاتە زۆر سەرکەوتووەی 00:08:26.744 --> 00:08:29.728 کە نەخشە دەکرێت ببێت، کە دەبوو ماوەیکی زۆر لەمەو پێش ببوایە. 00:08:29.752 --> 00:08:32.905 ئەوها دەبێت، هەموو کەس دڵخۆشن، لەگەڵ ڕەوتی ژیان دەڕۆن. 00:08:32.929 --> 00:08:34.323 کە بە دوو ڕێگە دەکرێت -- 00:08:34.347 --> 00:08:37.058 توندوتیژی هەڵدەبژێری یان ئارامی، ڕێگەیەکی بەبەرهەم. 00:08:37.058 --> 00:08:38.757 من ڕێگەی ئارام و بەبەرهەمم دەوێت. 00:08:38.757 --> 00:08:41.569 هیچ کام لە ئێمە نابێت هەرگیز، تەنانەت هەوڵ بدەین بیربکەینەوە 00:08:41.569 --> 00:08:44.290 دەربارەی ئەوەی کە چی تر ڕوودەدات ئەگەر ئارامی هەڵنەبژێرین. 00:08:44.330 --> 00:08:45.200 کەواتە، تکایە. 00:08:45.220 --> 00:08:46.355 کاتی ئەوە هاتووە. 00:08:46.379 --> 00:08:49.881 ئەم جۆرە وێنەیە -- خۆشگوزەرانی، خۆشی، مرۆڤ گەشانەوە -- 00:08:49.881 --> 00:08:52.260 ئەوە ئەوەیە من دەیبینم ئەگەر ئێمە کاری خۆمان بکەین. NOTE Paragraph 00:08:52.260 --> 00:08:53.188 سوپاس. NOTE Paragraph 00:08:53.212 --> 00:08:55.484 چەپڵە لێدان) (خۆشی دەربڕین) NOTE Paragraph 00:08:55.508 --> 00:08:56.682 سوپاس. NOTE Paragraph 00:08:56.706 --> 00:08:58.423 (چەپڵە لێدان)