1 00:00:09,377 --> 00:00:11,987 لە قوڵایی شانشینە ژێر ئاوییەکەیاندا، 2 00:00:11,987 --> 00:00:14,967 ئەژدیھا خاوەن دەسەڵاتە گەورەکان لەرزین لە ترسا. 3 00:00:18,196 --> 00:00:23,166 لە پێش ئەواندا سەن ووکۆنگ بازیدا، پاشا مەیمونەکە. 4 00:00:25,099 --> 00:00:30,362 سەر بە کێشە ئەفسانەییەکە لە بەردێکەوە سەری ھەڵھێنا، کە جادووی پیرۆز فێرکرا بوو، 5 00:00:30,362 --> 00:00:35,514 ھەروەھا لەو کاتەدا بە نرخترین چەکی گەورە ئەژدیھاکەی ڕاوەشاند. 6 00:00:35,514 --> 00:00:37,144 ئەم داردەستە جادووییە، 7 00:00:37,144 --> 00:00:40,970 لە بنەڕەتدا ئەوەندە گەورە بوو کە قووڵی لافاوە مەزنەکەی پێ بپێورێ، 8 00:00:40,970 --> 00:00:44,960 ئێستا گوێڕایەڵی خواستی پاشا مەیمونەکە بوو بە دەست لێدانەکەی کرژ بوو. 9 00:00:44,960 --> 00:00:47,680 بە توانا سەرسوڕمێنەرەکەی ترسا، 10 00:00:47,680 --> 00:00:52,644 ئەژدیھاکان بەبەزەییەوە ڕێگەیان بە سەن ووکۆنگ دا پارێزگاری لە داردەستەکە بکات. 11 00:00:52,644 --> 00:00:55,014 پاشا مەیمونەکە داردەستەکەی شاردەوە، 12 00:00:55,014 --> 00:00:58,350 بەخۆشیەوە خێرا گەڕایەوە بۆ شانشینەکەی کە ئەم گەنجینەیان نیشان بدا 13 00:00:58,350 --> 00:01:00,664 بۆ ھۆزی مەیمونە جەنگاوەرەکانی. 14 00:01:00,664 --> 00:01:06,075 دوای ئاھەنگ گێڕانێکی بڵاو سەن ووکۆنگ کەوتە ناو خەوێکی قووڵەوە. 15 00:01:06,075 --> 00:01:07,795 بەڵام کاتێک دەستی بە خەون بینین کرد، 16 00:01:07,795 --> 00:01:10,990 پاشا مەیمونەکە بەخێرایی لە دوو شت گەیشت. 17 00:01:10,990 --> 00:01:15,010 یەکەم ئەوە بوو کە ئەمە نوستنێکی ئاسایی نییە. 18 00:01:15,010 --> 00:01:18,780 دووەم ئەوە بوو کە ئەو تەنھا نەبوو. 19 00:01:18,780 --> 00:01:23,530 لەناکاو، خۆی بینی کە گیرا بوو لەلایەن دوو شکڵی ترسناکەوە. 20 00:01:23,530 --> 00:01:27,026 لە سەرەتادا پاشا مەیمونەکە نەیدەزانی کە کێ بە دیلی گرتبوو. 21 00:01:27,026 --> 00:01:30,020 بەڵام کاتێک ڕایانکێشا بەرەو دەروازەکانی شارەکە، 22 00:01:30,020 --> 00:01:33,960 سەن ووکۆنگ بە بارودۆخە کوشندەکەی زانی. 23 00:01:33,960 --> 00:01:37,682 ئەوان کۆکەرەوەی ڕۆح بوون ئەرکیان گواستنەوەی نەماوەکان بوو 24 00:01:37,682 --> 00:01:39,822 بۆ جیھانی مردووەکان. 25 00:01:39,822 --> 00:01:41,922 ئەوە ناوچەی خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن بوو، 26 00:01:41,922 --> 00:01:46,542 کە بێبەزەییانە ڕۆحەکانیان جیا دەکردەوە و سزا ترسناکەکانیان دادەنا. 27 00:01:49,051 --> 00:01:53,321 لێرەوە، شانشینی مردن لە پێشی دانرابوو. 28 00:01:53,321 --> 00:01:55,745 دەیتوانی شوێنی خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن ببینێت، 29 00:01:55,745 --> 00:01:59,021 ھەروەھا پردە ئەفسانەییەکەی سەر ڕووباری نای ھی. 30 00:01:59,021 --> 00:02:04,236 لەسەر پردەکە ئافرەتێکی پیر ھەبوو کە کاسەیەک شۆربای دەدا بە ڕۆحە لێھاتووەکان. 31 00:02:04,236 --> 00:02:07,596 دوای خواردنەوەی، ڕۆحەکان ژیانی پێشوویان لە بیر دەکرد، 32 00:02:07,596 --> 00:02:10,852 ھەروەھا دەنێردرانەوە بۆ جیھانی زیندوو لە شێوەیەکی نوێدا. 33 00:02:10,852 --> 00:02:14,814 لە خوارتر ئەو ڕۆحانەی لێبوو کە گرینگ نەبوون لە نوێبوونەوەدا. 34 00:02:14,814 --> 00:02:17,024 لەم تۆڕەڕێ بادراوەی ژوورەکاندا، 35 00:02:17,024 --> 00:02:21,034 ڕۆحە بەدبەختەکان ئازاریان دەچەشت لە ژوورە بێکۆتاکانی سزاداندا— 36 00:02:21,034 --> 00:02:27,168 لە کێوەکانەوە قەڵبەی نوکتیژ، بۆ گۆماوێکی خوێن و دەبەیەک ڕۆنی کوڵاو. 37 00:02:27,168 --> 00:02:32,591 بەڵام سەن ووکۆنگ ئەشکەنجەدان و نوێبوونەوەی قبوڵ نەدەکرد. 38 00:02:32,591 --> 00:02:35,641 ھەروەک کۆکەرەوەی ڕۆحەکان ھەوڵیاندا ڕایبکێشن بەناو دەروازەکاندا، 39 00:02:35,641 --> 00:02:40,501 پاشا مەیمونەکە بەخێرایی داردەستەکەی دەرکرد و خۆی لەژێر دەستیان دەرکرد. 40 00:02:40,501 --> 00:02:45,011 جەنگەکەی جاڕدراو تەقەتەقی چەکەکانی لە ھەموو دۆزەخ دەنگیدایەوە. 41 00:02:45,011 --> 00:02:48,940 ھەستیان بە تێکچونێک کرد دە خاوەن دەسەڵاتەکەی مردن ھێرشیان بۆ برد. 42 00:02:48,940 --> 00:02:52,000 بەڵام ھەرگیز بەرگریەکی لەو شێوەیەیان لە ڕۆحێکی تیاچوو نەبینیبوو. 43 00:02:52,000 --> 00:02:54,295 ئەم بونەوەرە نائاساییە چی بوو؟ 44 00:02:54,295 --> 00:02:57,935 ئایا ئەو تیاچوویەک بوو، خودا بوو—یان ھەر شتێکی تر؟ 45 00:02:57,935 --> 00:03:00,635 خاوەن دەسەڵاتەکان ڕاوێژیان کرد بە کتێبی ژیان و مردن— 46 00:03:00,635 --> 00:03:04,565 پەڕتووکە گەورەکە کە کاتی مردنی ھەموو ڕۆحە زیندووەکانی نیشاندا. 47 00:03:04,565 --> 00:03:08,335 نەیدەزانی ئەم گیانەوەرە نامۆیە لەژێر چ جۆرێکە، 48 00:03:08,335 --> 00:03:12,075 خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن لەسەرەتادا ھەوڵیان دەدا سەن ووکۆنگ بدۆزنەوە؛ 49 00:03:12,075 --> 00:03:15,337 بەڵام پاشا مەیمونەکە دەیزانی سەیری کوێ بکات. 50 00:03:15,337 --> 00:03:19,345 بەداخەوە، تۆمارەکان بانگەشەی خاوەن دەسەڵاتەکانی مردنیان چەسپاند— 51 00:03:19,345 --> 00:03:24,101 سەن ووکۆنگ تۆمار کرا کە بمرێت لەو شەوەدا. 52 00:03:24,101 --> 00:03:26,311 بەڵام پاشا مەیمونەکە نەدەترسا. 53 00:03:27,766 --> 00:03:30,686 ئەمە دوور بوو لەوەی کاتێک یەکەم جار بەرەنگاری چارەنووس بووەوە 54 00:03:30,686 --> 00:03:32,911 لە بەدواداگەڕانی ژیری و توانا. 55 00:03:32,911 --> 00:03:36,821 یاخیگەریەکانی پێشووی توانای گۆڕانی جەستەی بۆ پەیدا کردبوو، 56 00:03:36,821 --> 00:03:42,591 سواربوونی ھەورەکان بەخێرایی سەرگێژخواردن، فەرمانڕەوایی ھۆزەکەی بە جادو و ھونەری جەنگ 57 00:03:42,591 --> 00:03:46,731 لەم تەنگژەیەدا، دەرفەتێکی تری بینی. 58 00:03:46,731 --> 00:03:48,874 بە بریقەی پەنجە گورجەکانی، 59 00:03:48,874 --> 00:03:51,961 پاشا مەیمونەکە ناوی خۆی لە پەڕتوکەکەوە لێدا. 60 00:03:51,961 --> 00:03:53,901 پێش خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن وەڵام بدەنەوە 61 00:03:53,901 --> 00:03:58,191 ناوی مەیمونەکانی ھۆزەکەی بینی و ھی ئەوانیشی لابرد. 62 00:04:00,831 --> 00:04:03,781 لە بەندی مردن ڕزگاری کردن، 63 00:04:03,781 --> 00:04:07,561 سەن ووکۆنگ دەستی بە ململانێ کرد دژی دۆزەخ. 64 00:04:07,561 --> 00:04:11,286 بە کارامەیی جەنجاڵی بێکۆتای ڕۆحە توڕەکانی بەزاند— 65 00:04:11,286 --> 00:04:14,119 پێش چوونەدەرەوەی لە شانشینەکە. 66 00:04:14,119 --> 00:04:20,105 پێش ئەوەی لە زەویەکە بدات سەن ووکۆنگ لەناکاو لەجێگەکە ھەستا 67 00:04:20,105 --> 00:04:23,025 لەسەرەتادا بیریدەکردەوە گەشتەکە خەون بوو بێت، 68 00:04:23,025 --> 00:04:26,331 بەڵام پاشا مەیمونەکە ھەستی دەکرد نەمریەکەی دەردەپەڕێ 69 00:04:26,331 --> 00:04:29,676 لە لوتکەی سەریەوە بۆ لوتکەی کلکی. 70 00:04:29,676 --> 00:04:34,622 بە ھاواری سەرکەوتن، جەنگاوەرەکانی خەبەر کردەوە بۆ بەشداری سەرکێشی نوێ— 71 00:04:34,622 --> 00:04:37,562 خولێکی تری ئاھەنگگێڕان دەستی پێکرد.