1 00:00:06,824 --> 00:00:08,004 بۆ هەزاران ساڵ 2 00:00:08,004 --> 00:00:12,414 خەڵکی بەریتانیا برۆنزیان بۆ دروست کردنی کەلوپەل، گەوهەر و وەک دراوی 3 00:00:12,414 --> 00:00:15,060 مامەڵە بازرگانییەکان بەکار هێناوە. 4 00:00:15,060 --> 00:00:19,100 لە دەوروبەری ٨٠٠ ساڵ پێش زانین، ئەمە گۆڕا: 5 00:00:19,100 --> 00:00:25,120 بەهای برۆنز دابەزی، بووە هۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی و کێشەی ئابوری 6 00:00:25,120 --> 00:00:28,766 ئەمڕۆ ئێمە بەم بارە دەڵێن داڕمانی ئابوری. 7 00:00:28,766 --> 00:00:30,646 هۆکارەکانی داڕمانی ئابوری چیین؟ 8 00:00:30,646 --> 00:00:35,066 وەڵامی ئەم پرسیارە مشتومڕی گەرمی لە نێوان ئابوریناسان دروست کردووە، 9 00:00:35,066 --> 00:00:36,546 بەڵام بە هۆکاری لۆژیکانە. 10 00:00:36,546 --> 00:00:39,866 داڕوخانی ئابوری دەکرێت تێکشکانی نزمی چالاکییە ئابورییەکان بێت 11 00:00:39,866 --> 00:00:42,596 لە وڵاتێکدا کە بۆ ماوەیەکی کەم بەردەوام دەبێت 12 00:00:42,596 --> 00:00:47,406 جۆرێکی تری تێکشکانی ئابورییە کە دەرئەنجامی جیهانی دەبێت و بۆ چەند ساڵێک 13 00:00:47,406 --> 00:00:49,596 بەردەوام دەبێت یان هەردووکیان بەیەکەوە. 14 00:00:49,596 --> 00:00:51,376 چەند هۆکارێک هەیە کێشەکە قوڵتر دەکەن، 15 00:00:51,376 --> 00:00:55,026 گۆڕاوی لە ژمارە نەهاتوو هەیە کە کاریگەری دەکەنە سەر تەندروست بوونی ئابوری، 16 00:00:55,026 --> 00:00:59,026 کە دەبێتە هۆی ئەوەی دەست نیشان کردنی فاکتەرێک لە پشت داڕمانی ئابوری قورس بێت. 17 00:00:59,026 --> 00:01:01,666 بۆیە، با لە وێنە گەورەکەوە دەست پێ بکەین: 18 00:01:01,666 --> 00:01:04,776 داڕمان کاتێک ڕودەدات کە تێکچوونێک ڕودەدات 19 00:01:04,776 --> 00:01:07,636 لە نێوان خواست و کاڵای دابین کراو. 20 00:01:07,636 --> 00:01:11,116 پارسەنگی نێوان ڕێژەی ئەو کاڵا و خزمەتگوزارییانەی خەڵکی خواستی لەسەرە 21 00:01:11,116 --> 00:01:14,256 لەگەڵ ئەو کاڵا و خزمەتگوزارییە پێشکەش کراوەکان لارە، 22 00:01:14,256 --> 00:01:19,966 هاوسەنگی لە نرخی فرۆشتنی خزمەتگوزاری و کاڵا تێکدەچێت و دەبێتە هۆی داڕمانی ئابوری. 23 00:01:19,966 --> 00:01:23,156 پەیوەندی ئابوری نێوان خواست و کاڵا و خزمەتگوزاری بەردەست 24 00:01:23,156 --> 00:01:27,236 بەندە لەسەر ڕێژەی هەڵکشانی نرخ و ڕێژەی زیادەی قەرز. 25 00:01:27,236 --> 00:01:31,686 هەڵکشان کاتێک ڕودەدات کە نرخی کاڵا و خزمەتگوزاریەکان بەرز دەبێتەوە. 26 00:01:31,686 --> 00:01:35,080 بە واتایەکیتر، بەهای نەختینە دادەبەزێت. 27 00:01:35,080 --> 00:01:38,950 لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵکشان هەمیشە خراپ نییە. 28 00:01:38,950 --> 00:01:43,570 لە ڕاستیدا، هەڵکشانی کەم، دەبێتە هاندانی چالاکی ئابوری. 29 00:01:43,570 --> 00:01:46,770 بەڵام هەڵکشانی بەرز بەبێ خواستی زۆر، 30 00:01:46,770 --> 00:01:52,400 دەبێتە هۆی کێشە بۆ ئابوری و لە کۆتایشدا دەبێتە هۆی دروست بوونی داڕوخانی ئابوری. 31 00:01:52,400 --> 00:01:54,020 ڕێژەی زیادەی قەرز، لەلایەکیتردا، 32 00:01:54,020 --> 00:01:58,390 واتا ڕێژەی سوودی وەرگیراو لە قەرزی کۆمپانیا و کەسەکان دێت. 33 00:01:58,390 --> 00:02:01,600 ئەم ڕێژەیە ڕێژەیەکی ساڵانەیە و دەچێتە سەر ئەو قەرزەی 34 00:02:01,600 --> 00:02:05,720 کە قەرز وەرگرەکە دەیداتەوە تاوەکو کۆی گشتی قەرزەکەی تەواو دەبێت. 35 00:02:05,720 --> 00:02:09,790 ڕێژەی سودی قەرزی نزم، بەواتای دەست کراوەیی کۆمپانیاکان لە وەرگتنی قەرز دێت، 36 00:02:09,790 --> 00:02:12,490 کە دەتوانن لە پڕۆژەکان وەبەرهێنانی پێ بکەن. 37 00:02:12,490 --> 00:02:17,290 ڕێژەی قەرزی بەرز، نرخی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان بەرز دەکاتەوە، 38 00:02:17,290 --> 00:02:19,565 چالاکییە ئابورییەکانیش خاو دەکاتەوە. 39 00:02:19,565 --> 00:02:22,555 ناسەقامگیری هەڵکشان و ڕێژەی سودی قەرز 40 00:02:22,555 --> 00:02:25,385 دەتوانن ڕێنیشاندەری تەندروستی ئابوری بن، 41 00:02:25,385 --> 00:02:29,385 بەڵام هۆکارەکانی ئەم ناسەقامگیرییە چین؟ 42 00:02:29,385 --> 00:02:33,605 ناسەقامگیری لە ئەنجامی جەنگ، کارەساتی سروشتی، 43 00:02:33,605 --> 00:02:35,717 سیاسی درووست دەبێت. 44 00:02:35,717 --> 00:02:37,237 بۆ نموونە، بومەلەرزە، 45 00:02:37,237 --> 00:02:42,247 دەتوانێت ژێرخانەی پێویستی بەرهەم هێنان تێکبشکێنێت وەک نەوت. 46 00:02:42,247 --> 00:02:47,557 ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەم هێنەرانی نەوت نرخی زیاتر بخەنە سەر فرۆشتنی نەوت، 47 00:02:47,557 --> 00:02:51,935 کە دەبێتە هۆی وەستانی هاندانی خواست و دواتر دەبێتە هۆی داڕوخانی ئابوری. 48 00:02:51,935 --> 00:02:55,624 بەڵام هەندێک داڕوخان لە کاتی باشی ئابوری درووست دەبن، 49 00:02:55,624 --> 00:02:59,044 جار هەیە باشی ئابوری هۆکاری داڕوخانە. 50 00:02:59,044 --> 00:03:03,344 هەندێک ئابوریناس پێیان وایە چالاکییە ئەو ئابورییانەی لە ئەنجامی فراوانبوونی بازار 51 00:03:03,344 --> 00:03:06,608 درووست دەبێت، جار هەیە دەگاتە ڕادەی نەتوانینی بەردەوامی پێدان. 52 00:03:06,608 --> 00:03:10,548 بۆ نمونە، کۆمپانیاکان و کڕیاران لەوانەیە پارە قەرز بکەن 53 00:03:10,548 --> 00:03:14,828 و پێیان وایە کە گەشەی ئابوری ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دانەوەی قەرزەکە. 54 00:03:14,828 --> 00:03:18,381 بەڵام ئەگەر ئابوری بەو شێوەی چاوەڕوانکراو گەشە نەکات، 55 00:03:18,381 --> 00:03:21,341 دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی قەرز بە ڕادەیەک بۆیان نەدرێتەوە. 56 00:03:21,341 --> 00:03:25,051 بۆ دانەوەی قەرزەکانیان، پێویستە نەختینە لە چالاکی ئابوری تر بەدەست بهێنن، 57 00:03:25,051 --> 00:03:27,471 کە دەبێتە کەمبونەوەی چالاکییە ئابورییەکان. 58 00:03:27,471 --> 00:03:30,391 باری دەرونییش لەوانەیە ببێتە هۆکاری داڕمانی ئابوری. 59 00:03:30,391 --> 00:03:34,551 ترسان لە داڕمان لەوانەیە ببێتە هۆی دروست بوونی داڕمانی ئابوری 60 00:03:34,551 --> 00:03:38,550 ئەگەر ببێتە هۆی کێشانەوەی وەبەرهێنان و کەمکردنەوەی خەرجییەکان. 61 00:03:38,550 --> 00:03:41,850 لە بەرامبەردا، بەرهەمهێنەران نرخی بەرهەم هێنان کەم دەکەنەوە 62 00:03:41,850 --> 00:03:44,930 بۆ ئەوەی بتوانن لە ئاستی کەمی خواستی پێشبینی کراو بن. 63 00:03:44,930 --> 00:03:49,810 ئەمەش دەبێتە هۆی یارییەکی مەترسیدارتر، کەم کردنەوەی خەرجی و مووچە، 64 00:03:49,810 --> 00:03:52,800 کە کەمی خواست قوڵتر دەکات. 65 00:03:52,800 --> 00:03:57,610 تەنانەت گرتنەبەری ڕێکار بۆ ڕێگەگرتن لە داڕمان لەوەیە ببێتە هۆی داڕمانی ئابوری. 66 00:03:57,610 --> 00:04:01,740 کاتێک بارودۆخ باش نییە، حکومەت و بانکی ناوەندی ڕەنگە پارە لە سکە بدەن، 67 00:04:01,740 --> 00:04:05,500 خەرجییەکان بەرز بکەنەوە و ڕێژەی سودی قەرز کەمبکەنەوە. 68 00:04:05,500 --> 00:04:08,960 قەرزپێدەرە بچوکەکان ڕێژەی سودی قەرز کەم بکەنەوە، 69 00:04:08,960 --> 00:04:12,470 وەرگرتنی قەرز هەرزانتر بکەن و هانی خەرج کردن بدەن. 70 00:04:12,470 --> 00:04:16,620 بەڵام ئەم ڕێکارانە تاسەر کاریگەر نابن و پێویستە ڕێکاری پێچەوانە بگرێنە بەر 71 00:04:16,620 --> 00:04:18,822 بۆ ڕێگەگرتن لە هەڵکشانی بەرز. 72 00:04:18,822 --> 00:04:23,272 ئەمە دەبێتە هۆی داڕمان، ئەگەر خەڵک زۆر متمانەی بە قەرزی هەرزان و 73 00:04:23,272 --> 00:04:25,202 هاندانی حکومەت هەبێت. 74 00:04:25,202 --> 00:04:30,032 داڕمانی برۆنز لە بەریتانیا کاتێک ڕویدا کە ئاسن بەفراوانی بەکارهێنرا 75 00:04:30,032 --> 00:04:33,256 کە بووە هۆکاری پێشخستنی کشتوکاڵ و بەرهەم هێنانی خۆراک. 76 00:04:33,256 --> 00:04:35,416 بازاڕی سەردەم زۆر ئاڵۆزترە، 77 00:04:35,416 --> 00:04:39,166 تێگەیشتن لە هۆکاری داڕمانی ئابوری لە ئێستادا زۆر قورسە. 78 00:04:39,166 --> 00:04:43,486 بەڵام لەگەڵ هەر داڕمانێکی ئابوری، کۆمەڵێک داتامان دەست دەکەوێت کە یارمەتیدەر دەبن 79 00:04:43,486 --> 00:04:46,504 بۆ پێشبینی کردنی داڕمانی ئابوری داهاتوو بە سەرکەوتوانە.