بۆ هەزاران ساڵ خەڵکی بەریتانیا برۆنزیان بۆ دروست کردنی کەلوپەل، گەوهەر و وەک دراوی مامەڵە بازرگانییەکان بەکار هێناوە. لە دەوروبەری ٨٠٠ ساڵ پێش زانین، ئەمە گۆڕا: بەهای برۆنز دابەزی، بووە هۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی و کێشەی ئابوری ئەمڕۆ ئێمە بەم بارە دەڵێن داڕمانی ئابوری. هۆکارەکانی داڕمانی ئابوری چیین؟ وەڵامی ئەم پرسیارە مشتومڕی گەرمی لە نێوان ئابوریناسان دروست کردووە، بەڵام بە هۆکاری لۆژیکانە. داڕوخانی ئابوری دەکرێت تێکشکانی نزمی چالاکییە ئابورییەکان بێت لە وڵاتێکدا کە بۆ ماوەیەکی کەم بەردەوام دەبێت جۆرێکی تری تێکشکانی ئابورییە کە دەرئەنجامی جیهانی دەبێت و بۆ چەند ساڵێک بەردەوام دەبێت یان هەردووکیان بەیەکەوە. چەند هۆکارێک هەیە کێشەکە قوڵتر دەکەن، گۆڕاوی لە ژمارە نەهاتوو هەیە کە کاریگەری دەکەنە سەر تەندروست بوونی ئابوری، کە دەبێتە هۆی ئەوەی دەست نیشان کردنی فاکتەرێک لە پشت داڕمانی ئابوری قورس بێت. بۆیە، با لە وێنە گەورەکەوە دەست پێ بکەین: داڕمان کاتێک ڕودەدات کە تێکچوونێک ڕودەدات لە نێوان خواست و کاڵای دابین کراو. پارسەنگی نێوان ڕێژەی ئەو کاڵا و خزمەتگوزارییانەی خەڵکی خواستی لەسەرە لەگەڵ ئەو کاڵا و خزمەتگوزارییە پێشکەش کراوەکان لارە، هاوسەنگی لە نرخی فرۆشتنی خزمەتگوزاری و کاڵا تێکدەچێت و دەبێتە هۆی داڕمانی ئابوری. پەیوەندی ئابوری نێوان خواست و کاڵا و خزمەتگوزاری بەردەست بەندە لەسەر ڕێژەی هەڵکشانی نرخ و ڕێژەی زیادەی قەرز. هەڵکشان کاتێک ڕودەدات کە نرخی کاڵا و خزمەتگوزاریەکان بەرز دەبێتەوە. بە واتایەکیتر، بەهای نەختینە دادەبەزێت. لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵکشان هەمیشە خراپ نییە. لە ڕاستیدا، هەڵکشانی کەم، دەبێتە هاندانی چالاکی ئابوری. بەڵام هەڵکشانی بەرز بەبێ خواستی زۆر، دەبێتە هۆی کێشە بۆ ئابوری و لە کۆتایشدا دەبێتە هۆی دروست بوونی داڕوخانی ئابوری. ڕێژەی زیادەی قەرز، لەلایەکیتردا، واتا ڕێژەی سوودی وەرگیراو لە قەرزی کۆمپانیا و کەسەکان دێت. ئەم ڕێژەیە ڕێژەیەکی ساڵانەیە و دەچێتە سەر ئەو قەرزەی کە قەرز وەرگرەکە دەیداتەوە تاوەکو کۆی گشتی قەرزەکەی تەواو دەبێت. ڕێژەی سودی قەرزی نزم، بەواتای دەست کراوەیی کۆمپانیاکان لە وەرگتنی قەرز دێت، کە دەتوانن لە پڕۆژەکان وەبەرهێنانی پێ بکەن. ڕێژەی قەرزی بەرز، نرخی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان بەرز دەکاتەوە، چالاکییە ئابورییەکانیش خاو دەکاتەوە. ناسەقامگیری هەڵکشان و ڕێژەی سودی قەرز دەتوانن ڕێنیشاندەری تەندروستی ئابوری بن، بەڵام هۆکارەکانی ئەم ناسەقامگیرییە چین؟ ناسەقامگیری لە ئەنجامی جەنگ، کارەساتی سروشتی، سیاسی درووست دەبێت. بۆ نموونە، بومەلەرزە، دەتوانێت ژێرخانەی پێویستی بەرهەم هێنان تێکبشکێنێت وەک نەوت. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەم هێنەرانی نەوت نرخی زیاتر بخەنە سەر فرۆشتنی نەوت، کە دەبێتە هۆی وەستانی هاندانی خواست و دواتر دەبێتە هۆی داڕوخانی ئابوری. بەڵام هەندێک داڕوخان لە کاتی باشی ئابوری درووست دەبن، جار هەیە باشی ئابوری هۆکاری داڕوخانە. هەندێک ئابوریناس پێیان وایە چالاکییە ئەو ئابورییانەی لە ئەنجامی فراوانبوونی بازار درووست دەبێت، جار هەیە دەگاتە ڕادەی نەتوانینی بەردەوامی پێدان. بۆ نمونە، کۆمپانیاکان و کڕیاران لەوانەیە پارە قەرز بکەن و پێیان وایە کە گەشەی ئابوری ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دانەوەی قەرزەکە. بەڵام ئەگەر ئابوری بەو شێوەی چاوەڕوانکراو گەشە نەکات، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی قەرز بە ڕادەیەک بۆیان نەدرێتەوە. بۆ دانەوەی قەرزەکانیان، پێویستە نەختینە لە چالاکی ئابوری تر بەدەست بهێنن، کە دەبێتە کەمبونەوەی چالاکییە ئابورییەکان. باری دەرونییش لەوانەیە ببێتە هۆکاری داڕمانی ئابوری. ترسان لە داڕمان لەوانەیە ببێتە هۆی دروست بوونی داڕمانی ئابوری ئەگەر ببێتە هۆی کێشانەوەی وەبەرهێنان و کەمکردنەوەی خەرجییەکان. لە بەرامبەردا، بەرهەمهێنەران نرخی بەرهەم هێنان کەم دەکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن لە ئاستی کەمی خواستی پێشبینی کراو بن. ئەمەش دەبێتە هۆی یارییەکی مەترسیدارتر، کەم کردنەوەی خەرجی و مووچە، کە کەمی خواست قوڵتر دەکات. تەنانەت گرتنەبەری ڕێکار بۆ ڕێگەگرتن لە داڕمان لەوەیە ببێتە هۆی داڕمانی ئابوری. کاتێک بارودۆخ باش نییە، حکومەت و بانکی ناوەندی ڕەنگە پارە لە سکە بدەن، خەرجییەکان بەرز بکەنەوە و ڕێژەی سودی قەرز کەمبکەنەوە. قەرزپێدەرە بچوکەکان ڕێژەی سودی قەرز کەم بکەنەوە، وەرگرتنی قەرز هەرزانتر بکەن و هانی خەرج کردن بدەن. بەڵام ئەم ڕێکارانە تاسەر کاریگەر نابن و پێویستە ڕێکاری پێچەوانە بگرێنە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە هەڵکشانی بەرز. ئەمە دەبێتە هۆی داڕمان، ئەگەر خەڵک زۆر متمانەی بە قەرزی هەرزان و هاندانی حکومەت هەبێت. داڕمانی برۆنز لە بەریتانیا کاتێک ڕویدا کە ئاسن بەفراوانی بەکارهێنرا کە بووە هۆکاری پێشخستنی کشتوکاڵ و بەرهەم هێنانی خۆراک. بازاڕی سەردەم زۆر ئاڵۆزترە، تێگەیشتن لە هۆکاری داڕمانی ئابوری لە ئێستادا زۆر قورسە. بەڵام لەگەڵ هەر داڕمانێکی ئابوری، کۆمەڵێک داتامان دەست دەکەوێت کە یارمەتیدەر دەبن بۆ پێشبینی کردنی داڕمانی ئابوری داهاتوو بە سەرکەوتوانە.