WEBVTT 00:00:06.824 --> 00:00:08.004 بۆ هەزاران ساڵ 00:00:08.004 --> 00:00:12.414 خەڵکی بەریتانیا برۆنزیان بۆ دروست کردنی کەلوپەل، گەوهەر و وەک دراوی 00:00:12.414 --> 00:00:15.060 مامەڵە بازرگانییەکان بەکار هێناوە. 00:00:15.060 --> 00:00:19.100 لە دەوروبەری ٨٠٠ ساڵ پێش زانین، ئەمە گۆڕا: 00:00:19.100 --> 00:00:25.120 بەهای برۆنز دابەزی، بووە هۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی و کێشەی ئابوری 00:00:25.120 --> 00:00:28.766 ئەمڕۆ ئێمە بەم بارە دەڵێن داڕمانی ئابوری. NOTE Paragraph 00:00:28.766 --> 00:00:30.646 هۆکارەکانی داڕمانی ئابوری چیین؟ 00:00:30.646 --> 00:00:35.066 وەڵامی ئەم پرسیارە مشتومڕی گەرمی لە نێوان ئابوریناسان دروست کردووە، 00:00:35.066 --> 00:00:36.546 بەڵام بە هۆکاری لۆژیکانە. 00:00:36.546 --> 00:00:39.866 داڕوخانی ئابوری دەکرێت تێکشکانی نزمی چالاکییە ئابورییەکان بێت 00:00:39.866 --> 00:00:42.596 لە وڵاتێکدا کە بۆ ماوەیەکی کەم بەردەوام دەبێت 00:00:42.596 --> 00:00:47.406 جۆرێکی تری تێکشکانی ئابورییە کە دەرئەنجامی جیهانی دەبێت و بۆ چەند ساڵێک 00:00:47.406 --> 00:00:49.596 بەردەوام دەبێت یان هەردووکیان بەیەکەوە. 00:00:49.596 --> 00:00:51.376 چەند هۆکارێک هەیە کێشەکە قوڵتر دەکەن، 00:00:51.376 --> 00:00:55.026 گۆڕاوی لە ژمارە نەهاتوو هەیە کە کاریگەری دەکەنە سەر تەندروست بوونی ئابوری، 00:00:55.026 --> 00:00:59.026 کە دەبێتە هۆی ئەوەی دەست نیشان کردنی فاکتەرێک لە پشت داڕمانی ئابوری قورس بێت. NOTE Paragraph 00:00:59.026 --> 00:01:01.666 بۆیە، با لە وێنە گەورەکەوە دەست پێ بکەین: 00:01:01.666 --> 00:01:04.776 داڕمان کاتێک ڕودەدات کە تێکچوونێک ڕودەدات 00:01:04.776 --> 00:01:07.636 لە نێوان خواست و کاڵای دابین کراو. 00:01:07.636 --> 00:01:11.116 پارسەنگی نێوان ڕێژەی ئەو کاڵا و خزمەتگوزارییانەی خەڵکی خواستی لەسەرە 00:01:11.116 --> 00:01:14.256 لەگەڵ ئەو کاڵا و خزمەتگوزارییە پێشکەش کراوەکان لارە، 00:01:14.256 --> 00:01:19.966 هاوسەنگی لە نرخی فرۆشتنی خزمەتگوزاری و کاڵا تێکدەچێت و دەبێتە هۆی داڕمانی ئابوری. NOTE Paragraph 00:01:19.966 --> 00:01:23.156 پەیوەندی ئابوری نێوان خواست و کاڵا و خزمەتگوزاری بەردەست 00:01:23.156 --> 00:01:27.236 بەندە لەسەر ڕێژەی هەڵکشانی نرخ و ڕێژەی زیادەی قەرز. NOTE Paragraph 00:01:27.236 --> 00:01:31.686 هەڵکشان کاتێک ڕودەدات کە نرخی کاڵا و خزمەتگوزاریەکان بەرز دەبێتەوە. 00:01:31.686 --> 00:01:35.080 بە واتایەکیتر، بەهای نەختینە دادەبەزێت. 00:01:35.080 --> 00:01:38.950 لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵکشان هەمیشە خراپ نییە. 00:01:38.950 --> 00:01:43.570 لە ڕاستیدا، هەڵکشانی کەم، دەبێتە هاندانی چالاکی ئابوری. 00:01:43.570 --> 00:01:46.770 بەڵام هەڵکشانی بەرز بەبێ خواستی زۆر، 00:01:46.770 --> 00:01:52.400 دەبێتە هۆی کێشە بۆ ئابوری و لە کۆتایشدا دەبێتە هۆی دروست بوونی داڕوخانی ئابوری. NOTE Paragraph 00:01:52.400 --> 00:01:54.020 ڕێژەی زیادەی قەرز، لەلایەکیتردا، 00:01:54.020 --> 00:01:58.390 واتا ڕێژەی سوودی وەرگیراو لە قەرزی کۆمپانیا و کەسەکان دێت. 00:01:58.390 --> 00:02:01.600 ئەم ڕێژەیە ڕێژەیەکی ساڵانەیە و دەچێتە سەر ئەو قەرزەی 00:02:01.600 --> 00:02:05.720 کە قەرز وەرگرەکە دەیداتەوە تاوەکو کۆی گشتی قەرزەکەی تەواو دەبێت. 00:02:05.720 --> 00:02:09.790 ڕێژەی سودی قەرزی نزم، بەواتای دەست کراوەیی کۆمپانیاکان لە وەرگتنی قەرز دێت، 00:02:09.790 --> 00:02:12.490 کە دەتوانن لە پڕۆژەکان وەبەرهێنانی پێ بکەن. 00:02:12.490 --> 00:02:17.290 ڕێژەی قەرزی بەرز، نرخی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان بەرز دەکاتەوە، 00:02:17.290 --> 00:02:19.565 چالاکییە ئابورییەکانیش خاو دەکاتەوە. NOTE Paragraph 00:02:19.565 --> 00:02:22.555 ناسەقامگیری هەڵکشان و ڕێژەی سودی قەرز 00:02:22.555 --> 00:02:25.385 دەتوانن ڕێنیشاندەری تەندروستی ئابوری بن، 00:02:25.385 --> 00:02:29.385 بەڵام هۆکارەکانی ئەم ناسەقامگیرییە چین؟ NOTE Paragraph 00:02:29.385 --> 00:02:33.605 ناسەقامگیری لە ئەنجامی جەنگ، کارەساتی سروشتی، 00:02:33.605 --> 00:02:35.717 سیاسی درووست دەبێت. 00:02:35.717 --> 00:02:37.237 بۆ نموونە، بومەلەرزە، 00:02:37.237 --> 00:02:42.247 دەتوانێت ژێرخانەی پێویستی بەرهەم هێنان تێکبشکێنێت وەک نەوت. 00:02:42.247 --> 00:02:47.557 ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەم هێنەرانی نەوت نرخی زیاتر بخەنە سەر فرۆشتنی نەوت، 00:02:47.557 --> 00:02:51.935 کە دەبێتە هۆی وەستانی هاندانی خواست و دواتر دەبێتە هۆی داڕوخانی ئابوری. NOTE Paragraph 00:02:51.935 --> 00:02:55.624 بەڵام هەندێک داڕوخان لە کاتی باشی ئابوری درووست دەبن، 00:02:55.624 --> 00:02:59.044 جار هەیە باشی ئابوری هۆکاری داڕوخانە. 00:02:59.044 --> 00:03:03.344 هەندێک ئابوریناس پێیان وایە چالاکییە ئەو ئابورییانەی لە ئەنجامی فراوانبوونی بازار 00:03:03.344 --> 00:03:06.608 درووست دەبێت، جار هەیە دەگاتە ڕادەی نەتوانینی بەردەوامی پێدان. 00:03:06.608 --> 00:03:10.548 بۆ نمونە، کۆمپانیاکان و کڕیاران لەوانەیە پارە قەرز بکەن 00:03:10.548 --> 00:03:14.828 و پێیان وایە کە گەشەی ئابوری ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دانەوەی قەرزەکە. 00:03:14.828 --> 00:03:18.381 بەڵام ئەگەر ئابوری بەو شێوەی چاوەڕوانکراو گەشە نەکات، 00:03:18.381 --> 00:03:21.341 دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی قەرز بە ڕادەیەک بۆیان نەدرێتەوە. 00:03:21.341 --> 00:03:25.051 بۆ دانەوەی قەرزەکانیان، پێویستە نەختینە لە چالاکی ئابوری تر بەدەست بهێنن، 00:03:25.051 --> 00:03:27.471 کە دەبێتە کەمبونەوەی چالاکییە ئابورییەکان. NOTE Paragraph 00:03:27.471 --> 00:03:30.391 باری دەرونییش لەوانەیە ببێتە هۆکاری داڕمانی ئابوری. 00:03:30.391 --> 00:03:34.551 ترسان لە داڕمان لەوانەیە ببێتە هۆی دروست بوونی داڕمانی ئابوری 00:03:34.551 --> 00:03:38.550 ئەگەر ببێتە هۆی کێشانەوەی وەبەرهێنان و کەمکردنەوەی خەرجییەکان. 00:03:38.550 --> 00:03:41.850 لە بەرامبەردا، بەرهەمهێنەران نرخی بەرهەم هێنان کەم دەکەنەوە 00:03:41.850 --> 00:03:44.930 بۆ ئەوەی بتوانن لە ئاستی کەمی خواستی پێشبینی کراو بن. 00:03:44.930 --> 00:03:49.810 ئەمەش دەبێتە هۆی یارییەکی مەترسیدارتر، کەم کردنەوەی خەرجی و مووچە، 00:03:49.810 --> 00:03:52.800 کە کەمی خواست قوڵتر دەکات. NOTE Paragraph 00:03:52.800 --> 00:03:57.610 تەنانەت گرتنەبەری ڕێکار بۆ ڕێگەگرتن لە داڕمان لەوەیە ببێتە هۆی داڕمانی ئابوری. 00:03:57.610 --> 00:04:01.740 کاتێک بارودۆخ باش نییە، حکومەت و بانکی ناوەندی ڕەنگە پارە لە سکە بدەن، 00:04:01.740 --> 00:04:05.500 خەرجییەکان بەرز بکەنەوە و ڕێژەی سودی قەرز کەمبکەنەوە. 00:04:05.500 --> 00:04:08.960 قەرزپێدەرە بچوکەکان ڕێژەی سودی قەرز کەم بکەنەوە، 00:04:08.960 --> 00:04:12.470 وەرگرتنی قەرز هەرزانتر بکەن و هانی خەرج کردن بدەن. 00:04:12.470 --> 00:04:16.620 بەڵام ئەم ڕێکارانە تاسەر کاریگەر نابن و پێویستە ڕێکاری پێچەوانە بگرێنە بەر 00:04:16.620 --> 00:04:18.822 بۆ ڕێگەگرتن لە هەڵکشانی بەرز. 00:04:18.822 --> 00:04:23.272 ئەمە دەبێتە هۆی داڕمان، ئەگەر خەڵک زۆر متمانەی بە قەرزی هەرزان و 00:04:23.272 --> 00:04:25.202 هاندانی حکومەت هەبێت. NOTE Paragraph 00:04:25.202 --> 00:04:30.032 داڕمانی برۆنز لە بەریتانیا کاتێک ڕویدا کە ئاسن بەفراوانی بەکارهێنرا 00:04:30.032 --> 00:04:33.256 کە بووە هۆکاری پێشخستنی کشتوکاڵ و بەرهەم هێنانی خۆراک. 00:04:33.256 --> 00:04:35.416 بازاڕی سەردەم زۆر ئاڵۆزترە، 00:04:35.416 --> 00:04:39.166 تێگەیشتن لە هۆکاری داڕمانی ئابوری لە ئێستادا زۆر قورسە. 00:04:39.166 --> 00:04:43.486 بەڵام لەگەڵ هەر داڕمانێکی ئابوری، کۆمەڵێک داتامان دەست دەکەوێت کە یارمەتیدەر دەبن 00:04:43.486 --> 00:04:46.504 بۆ پێشبینی کردنی داڕمانی ئابوری داهاتوو بە سەرکەوتوانە.