به‌بێ جوتیاره‌كان، ئێوه برسیی، ڕووت و به‌ئاگا ده‌بن
-
0:01 - 0:04به‌گشتی خه‌ڵك چی ده‌ڵێن كاتێك ده‌ته‌وێت
وتارێكی گشتی پێشكه‌ش بكه‌یت؟ -
0:05 - 0:08ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه بێننه به‌رچاوتان
ته‌ماشاكه‌ره‌كانت ڕووتن. -
0:08 - 0:09(پێكه‌نین)
-
0:09 - 0:12زۆر باشه، ئه‌مشه‌و فێڵێكی جیاواز
ئه‌نجام ده‌ده‌م، -
0:12 - 0:15خۆمان دێنمه به‌رچاو
به‌بێ جوتیاره‌كان، -
0:15 - 0:18زۆر باشه، زۆر جیاواز نییه.
-
0:18 - 0:20(به‌بێ جوتیاره‌كان برسی،
ڕووت و به‌ئاگا ده‌بن) -
0:20 - 0:21(پێكه‌نین)
-
0:21 - 0:24و جوتیاره‌كانمان زۆر زیاترمان بۆ ده‌كه‌ن
-
0:24 - 0:30جگە لە خواردن و پۆشاک و شتی زۆر
باشمان بۆ دابین ده‌كه‌ن بۆ خواردنه‌وه. -
0:30 - 0:33جوتیاره‌كانمان به‌شێكی گرینگی
كۆمه‌ڵگەكانمانن، -
0:33 - 0:36به دیاریكراوی كۆمه‌ڵگە لادێی یه‌كانمان.
-
0:36 - 0:38و له‌وه زیاتر،
-
0:38 - 0:42وەگەر خەرێكی به‌هێزی
ئابووری نه‌رمن. -
0:42 - 0:44به‌و ڕێگەیه بیری لی بكه‌نه‌وه:
-
0:44 - 0:48كاتێ بیره دروستكه‌رێك گوڵی وشک
كراوه‌م لێ دەكڕێت كه له مینێسۆتا ڕوێنراون -
0:48 - 0:50له‌٪٩٠ی ئه‌و دۆلاره له
ویلایه‌ته‌كه‌مان ده‌مێنێته‌وه، -
0:50 - 0:53لە كاتێك ته‌نیا ١٠ له‌سه‌د
کاتێ له شوێنێكی تر ده‌یكڕن. -
0:53 - 0:55مانای وایه ئه‌مه زۆره.
-
0:55 - 0:57ئه‌و ٩٠ له سه‌ده واتا كاری ناوخۆیی.
-
0:57 - 1:00به واتای ده‌ستكه‌وتی باج بۆ
قوتابخانه و ڕێگەی باشتر. -
1:00 - 1:03به واتای هاندانی هاوكاریكه‌ره‌كان و
میكانیكییه‌كان، -
1:03 - 1:06هه‌موو كارمه‌ندانی
پێویست بۆ بوژانەوەی كێڵگه‌یه‌ك. -
1:07 - 1:09ئەوان باشترین خزمه‌تكاری خاكه‌كه‌مانن.
-
1:09 - 1:13ئه‌م وته‌یه، به‌رجه‌سته‌ی ئه‌وه ده‌كات
كه جوتیاره‌كانمان بۆ ئێمه‌ی ده‌كه‌ن -
1:13 - 1:16له خزمه‌ت كردنی سه‌رچاوه
سروشتییه هاوبه‌شه‌كانمان. -
1:16 - 1:22"ئه‌و خاكه كۆمه‌ڵەیه‌كه
چه‌مكی سه‌ره‌كیی ژینگه‌یه، -
1:22 - 1:27به‌ڵام ئه‌و خاكه پێویسته خۆش بویسترێ و
ڕێزی لێ بگیرێ وه‌كو درێژ كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشت. -
1:28 - 1:31به‌دڵنیا یی یه‌وه، زۆر كاری
باشمان بۆ ده‌كه‌ن. -
1:32 - 1:34و جوتیاره‌كانمان گه‌وره‌ن، هه‌موومان ڕازین
-
1:34 - 1:36هه‌ر چۆنێك بێت،
-
1:36 - 1:39ئاراسته‌كانی كشتوكاڵ ئه‌مڕۆ ترسناكن.
-
1:39 - 1:41ته‌مه‌نی ناوه‌ندیی
جوتیارێك له ئه‌مریكا، -
1:41 - 1:43به پێی نوێترین
سه‌رژمێریی كشتوكاڵیی-- -
1:43 - 1:45٥٨.٣.
-
1:45 - 1:47له هه‌موو جوتیاره‌كان،
-
1:47 - 1:49له سه‌دا ٣٣ی ٦٥ به‌سه‌ره‌وه‌ن.
-
1:49 - 1:51ئه‌وه كاریكاتێرێكی بچووكی باپیره‌مه.
-
1:51 - 1:53(پێكه‌نین)
-
1:53 - 1:54هێشتا خه‌ریكی كشتوكاڵ كردنه.
-
1:54 - 1:57و زۆر له ٦٥ساڵی زیاتره.
-
1:57 - 1:58به‌ڵام ئه‌مه له دیدگایه‌ك دابنێین،
-
1:58 - 2:01كارێكی تری خزمه‌تگوزاری گشتی،
فێركردن. -
2:01 - 2:03ته‌مه‌نی ناوه‌ندیی بۆ مامۆستاكان 42 ه.
-
2:04 - 2:06له‌م وڵاته جوتیاره‌كانمان
زۆر پیرن. -
2:06 - 2:08و به‌داخه‌وه،
-
2:08 - 2:12كاتێك خانه‌نشین ده‌بن،
ئه‌گه‌ر خانه‌نشین بن، -
2:12 - 2:14به‌ڕاستی کەس جێگایان ناگرێته‌وه.
-
2:14 - 2:17له هه‌موو ئه‌و جوتیارانه‌ی كه
زیادمان كردوون له‌م وڵاته -
2:17 - 2:19له‌نێوان ساڵانی ٢٠٠٨و ٢٠١٢،
-
2:19 - 2:21له ته‌واوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان--
-
2:21 - 2:23بزانه ده‌توانیت جیاوازییه‌كه بزانیت--
-
2:23 - 2:25٢٠٠٠مان زیادكرد
له ژێر ته‌مه‌نی ٣٠ساڵیی. -
2:25 - 2:27من یه‌كێكم له‌وانه.
-
2:27 - 2:30گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ن، له‌و نزیكانه ده‌بم
بۆ واژۆ كردنی هه‌ندێك وێنه دواتر. -
2:30 - 2:32(پێكه‌نین)
-
2:32 - 2:35به‌ڵام، ده‌زانن، جوتیاره‌كانمان
به‌ته‌مه‌نتر ده‌بن -
2:35 - 2:36و ئێمه شوێنیان ناگرینه‌وه--
-
2:36 - 2:38چی ڕووده‌دات لێره؟
-
2:38 - 2:39ئێمه چی بكه‌ین؟
-
2:39 - 2:42وا بیرده‌كه‌مه‌وه هۆكارێك هه‌یه
خه‌ڵكی بۆی نایه‌ن، -
2:42 - 2:43ئه‌وه نرخه‌كانه.
-
2:43 - 2:46دوو سڵایدی وه‌كو ئه‌مه داده‌نێین.
-
2:46 - 2:49شیر: ئه‌مه تێكڕای نرخی تاكفرۆشی گاڵۆنێك
شیره له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. -
2:49 - 2:51چوار دۆلار و چل و نۆ سه‌نت.
-
2:51 - 2:53وا بیرده‌كه‌نه‌وه جوتیاره‌كه
چه‌ندی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ -
2:53 - 2:55دۆلارێك و سی و دوو سه‌نت.
-
2:55 - 2:56ئەم جارە نان.
-
2:56 - 2:59تێكڕای نرخی تاكفرۆشی نان
له ئه‌مریكا، سێ و چل و نۆ سه‌نته. -
2:59 - 3:00جوتیار به‌ده‌ستی دێنێت...
-
3:00 - 3:01دوانزه سه‌نت.
-
3:01 - 3:03ئامادەبوان: ئۆۆ!
-
3:03 - 3:06بۆیه چۆن وای دابنێین كێڵگه‌ی
ناوخۆیی به‌هێزمان هه‌یه -
3:07 - 3:09له‌و سیناریۆیه؟
-
3:09 - 3:12پێویسته له سه‌رمان چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر
هیچ جوتیارێكی ناوخۆیی نه‌مابێت؟ -
3:13 - 3:16و ئه‌مه ته‌نیا كێشه‌ی جوتیار نییه،
-
3:16 - 3:19ته‌نیا شتێك نییه بۆ كه‌مێك له
ئێمه‌ی جوتیاره‌كان ڕێكی بخه‌ین. -
3:19 - 3:20ئەوە کێشەی هەموومانە.
-
3:20 - 3:24ئه‌مه لادێیی و له‌سه‌رئاستی نه‌ته‌وه‌یی و
ئه‌مه‌ش شاری و له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت. -
3:24 - 3:26بۆیه له‌باره‌یه‌وه چی بكه‌ین؟
-
3:26 - 3:28من ئه‌وه‌تان پێ ده‌ڵێم.
-
3:28 - 3:29به‌ڵام سه‌ره‌تا، چیڕۆكێك.
-
3:30 - 3:33جووڵانەوە‌ی سه‌وز،هه‌موومان
به‌جۆرێك شاره‌زاییمان هه‌یه له‌باره‌ی ، -
3:33 - 3:35له شه‌سته‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد،
ڕوواندنی داره‌كان. -
3:35 - 3:37و ئێستا له‌و ڕێگه درێژه هاتووین.
-
3:37 - 3:39سه‌وز به‌شێكه له ژیانی ڕۆژ به ڕۆژمان.
-
3:40 - 3:43به‌شێكه له ژیانی ڕۆژ به ڕۆژی
بازرگانییه‌كانی (فۆرچن ٥٠٠) -
3:43 - 3:45بابه‌تی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه،
-
3:45 - 3:47بابه‌تی گفتوگۆ سه‌ركردایه‌تییه‌كانه.
-
3:47 - 3:49من و تۆ، گڵۆپه‌كان ده‌گۆڕین،
-
3:49 - 3:51جانتا دووباره به‌كارهاتووه‌كان
به‌كاردێنین. -
3:52 - 3:54هه‌موو ڕۆژێك به‌شداری له
جووڵانەوە‌ی سه‌وز ده‌كه‌ین. -
3:54 - 3:56هێشتاش...
-
3:56 - 3:59ئه‌مه ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین
بگه‌ینه بیرۆكه‌كه -- -
3:59 - 4:00جووڵه‌ی خۆراك،
-
4:00 - 4:03ڕیژه‌ییانه بچووكتره، به‌ڵام ئه‌ویش
هه‌ندێك پێی ئاشنان، وای دێنمه‌به‌رچاوم. -
4:03 - 4:05ده‌چیت بۆ كۆگای میوه‌فرۆشه‌كه،
-
4:05 - 4:07ئاماژه‌یه‌ك ده‌بینیت نووسراوه
"خۆماڵی بكڕه." -
4:07 - 4:10ده‌ڕۆیت بۆ بازاڕی جوتیاره‌كان،
ده‌ڕۆیت بۆ هاوكاریكه‌ره‌كه، -
4:10 - 4:12په‌رتووكی نووسه‌ره دیاره‌كان
ده‌خوێنیته‌وه. -
4:12 - 4:13جووڵه‌ی خۆراك تاكو ئێستا
-
4:13 - 4:16ده‌توانرێت كورت بكرێته‌وه
وه‌كو ده‌نگدان به چه‌تاڵه‌كه‌ت. -
4:16 - 4:19بیرۆكه‌كه ئه‌مه‌یه: دۆلارێك له
جزدانه‌كه‌ت ده‌كه‌یته ده‌ره‌وه-- -
4:19 - 4:22چۆن ئه‌و دۆلاره به‌كاردێنی
كار ده‌كاته سه‌ر سیسته‌می خۆراك. -
4:22 - 4:24هانی جوتیاره‌كان ده‌دات
له ماڵ نزیك بن. -
4:24 - 4:27ئاوا هه‌موو شتێك زۆر باشه،
به‌ڵام ئێمه بۆ كوێ ده‌ڕۆین؟ -
4:27 - 4:29چۆن ده‌توانین بگه‌ین به
ساتی وزه‌ی نوێكراوه -
4:29 - 4:31هه‌روه‌ك چۆن جووڵانەوە‌ی سه‌وز كردی؟
-
4:31 - 4:34و ئه‌مه، وای بۆده‌چم، ئه‌وه‌یه كه
پێویسته بیكه‌ین. -
4:34 - 4:35ته‌نیا ده‌نگدان به چه‌تاڵه‌كانمان
چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه ناكات -
4:35 - 4:37كه جوتیاره‌كانمان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
-
4:37 - 4:39بۆیه پێویسته زیاتر له‌وه بكه‌ین.
-
4:39 - 4:42باوه‌ڕم وایه تەنها پێویسته به‌رده‌وام بین
به چه‌تاڵه‌كانمان ده‌نگ بده‌ین -
4:42 - 4:43بۆ ده‌نگدان به ده‌نگه‌كانمان.
-
4:43 - 4:46پێویسته دۆلاره‌كانمان هه‌ڵ بگرین
-
4:46 - 4:48و به‌رده‌وام له ناخۆ به‌كاری بهێنین.
-
4:48 - 4:51هه‌روه‌ها پێویسته ئاماده بین له
سندووقی ده‌نگدان بۆ جوتیاره‌كانمان. -
4:51 - 4:54ئه‌مه گه‌وره‌تره له ته‌نیا كڕینی
شلیكی خۆماڵیی -
4:54 - 4:55ساڵی جارێك له هه‌ڵبژاردنی
تایبه‌تی خۆت. -
4:55 - 4:58ئه‌مه هه‌وڵی درێژایی ساڵه
كه پێویسته پێكه‌وه بیده‌ین -
4:58 - 5:01بۆ دروست كردنی ئه‌و گۆڕانه‌ی
كه پێویستمانه. -
5:01 - 5:03گۆڕانی وه‌كو نرخی دادوه‌رانه
بۆ جوتیاره‌كان. -
5:03 - 5:05ئه‌وه به‌شه‌كانه،
به‌ڕێوه‌بردنی دابین كردن، -
5:05 - 5:06نرخی متمانه پێكراو.
-
5:07 - 5:09گۆڕانی وه‌كو بازرگانیی
دادوه‌رانه و كراوه. -
5:09 - 5:12به‌مانای كۆتایی هێنان به
جه‌نگه بازرگانییه‌كان. -
5:12 - 5:14و به‌ڵێ، به‌دڵنیایی یه‌وه
به‌مانای ده‌نگدان دێت. -
5:14 - 5:16به‌ڕاستی ئێمه هه‌موومان
ئه‌وه‌مان ده‌زانی -
5:16 - 5:18بۆ نموونه، ئیش ده‌كات.
-
5:18 - 5:19سڵاو، ئه‌وه كێ یه؟
-
5:19 - 5:21(پێكه‌نین)
-
5:21 - 5:23ته‌نیا ئه‌م ساڵ له مینێسۆتا،
-
5:23 - 5:26یه‌كه‌مین قه‌رزی باجی
مێژووییمان له وڵات تێپه‌ڕاند. -
5:26 - 5:28سه‌ره‌تای قه‌رزی باجی جوتیار.
-
5:28 - 5:31هانی گواستنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌مان ده‌دات
-
5:31 - 5:34له نه‌وه‌ی ئێستا بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو.
-
5:34 - 5:37ئه‌وه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی كه‌م له
ئێمه‌ی جوتیاره گه‌نجه‌كان ئه‌نجامدراوه -
5:37 - 5:40به‌دڵنیایی یه‌وه ئێمه پاره‌مان نییه،
پێشتر ئه‌وه‌تان بینی. -
5:40 - 5:41ئه‌زموونی ڕامیاریمان نییه.
-
5:41 - 5:44به‌ڵام ده‌ركه‌وتین، وامانكرد
ده‌نگه‌كانمان ببیسترێت. -
5:44 - 5:46و سوپاس بۆ هاندانی جوتیارو
ناجوتیاره‌كان وه‌كو یه‌ك، -
5:46 - 5:49شتێكی باوه‌ڕ پێنه‌كراومان
به‌ده‌ست هێنا لێره له‌و وڵاته. -
5:50 - 5:53گه‌ر ئێمه بتوانین بیكه‌ین،
هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بیكات. -
5:53 - 5:56ئه‌وه هه‌مووی ڕووناكی و لێڵی بوو
به‌ڕاستی دڵخۆش دیاره. -
5:56 - 5:58گومانكه‌ره‌كان له‌نێو ئامادەبوان،
ئێوه لێره‌ن. -
5:58 - 6:00ئه‌وه من ده‌بووم،
گه‌ر لێره بوومایه. -
6:00 - 6:02گومانكه‌ره‌كان بیرده‌كه‌نه‌وه.
-
6:02 - 6:05"سه‌یره، چیمان پێویسته كه له
سیسته‌می خۆراكیمان بیگۆڕین؟" -
6:05 - 6:06جوتیاره‌كان مه‌زنن.
-
6:06 - 6:09ئێمه خۆراكی بێسنوورمان هه‌یه،
و زۆریش هه‌رزانه، -
6:09 - 6:10ئه‌مه مه‌زن نییه؟
-
6:10 - 6:12باشه، به‌داخه‌وه،
-
6:12 - 6:16له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان له‌و وڵاته،
به‌ره‌و ڕێگەی ڕامیاری ڕۆیشتین -
6:16 - 6:20كه ده‌توانرێت وێنه‌بكرێت وه‌كو"گه‌وره
" به‌ده‌ست بێنه یان بڕۆده‌ره‌وه." -
6:20 - 6:24"گه‌وره به‌ده‌ست بێنه یان برۆ ده‌ره‌وه"
به‌مانای به‌رهه‌مهێنان گه‌وره‌ده‌كه‌یت -
6:24 - 6:26له‌كاتێكدا تێچووه‌كان كه‌مترده‌كه‌یه‌وه.
-
6:26 - 6:28له نرخی سه‌ر ڕووه‌كه‌ی،
زۆر ساده دیاره. -
6:29 - 6:34-له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و گۆڕانه جوتیاره
كانمانی گۆڕی له چینێكی به‌ڕێز -
6:34 - 6:36و چینێكی به‌نرخ له كۆمه‌ڵگەكه‌مان
-
6:36 - 6:38بۆ به‌هایه‌ك كه بچووك بكرێته‌وه.
-
6:39 - 6:42ئه‌و گۆڕانه وای كرد
له‌به‌ر ئه‌وه باپیری باپیرم، -
6:42 - 6:45كه هانی خێزانی خاوه‌ن شه‌ش مانگای دا،
-
6:45 - 6:47هه‌مان ئه‌و شیره‌مه‌نییه،
-
6:47 - 6:50به هه‌وڵی هاندانی خێزانه‌كه‌ی،
ده‌بێت ئه‌مڕۆ ببێته ٦٠٠مانگا. -
6:50 - 6:54شه‌ش هه‌زار مانگای شیرده‌ر
نه‌بیستراو نییه. -
6:55 - 6:57چی ڕووده‌دات كاتێك ته‌نیا
ئه‌و كێڵگه‌ی شیره‌مه‌نییه هه‌یه -
6:57 - 6:59له سه‌رانسه‌ری وڵاتێك،
-
6:59 - 7:00كه پێشتر چه‌ند سه‌دێك بوو؟
-
7:01 - 7:04هه‌مان شت له‌گه‌ڵ گه‌نمه‌شامی یان
پاقله‌ییه‌كان یان كێڵگه‌ی ده‌غڵ ڕاسته. -
7:05 - 7:09چ ڕووده‌دات كاتێك بۆ هه‌ر كه‌سێك ١٠،٠٠٠دۆنم
ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی هانی خۆیانی پێ بده‌ن؟ -
7:10 - 7:12كاتێك پێشتر ته‌نیا ٤٠یان ده‌برد.
-
7:13 - 7:16ئێمه ده‌زانین چ ڕووده‌دات، له
هه‌واڵه‌كان ده‌رباره‌یان ده‌خوێنینه‌وه. -
7:16 - 7:19به‌گشتی یه‌كلاییكه‌ره‌وه،
پووكانه‌وه‌ی لادێیی، -
7:19 - 7:21به‌ڵام قوتابخانه‌كان داده‌خرێن،
قوتابخانه‌كان پشتگیری ده‌كه‌ن، -
7:21 - 7:23پۆسته كان داده‌خرێن،
كۆگای میوه فرۆشی داده‌خرێن، -
7:24 - 7:25خه‌ڵك ده‌ڕۆن،
-
7:25 - 7:27كۆمه‌ڵگەكه ئازار ده‌چێژێ و ده‌ڕوات.
-
7:28 - 7:31باوه‌ڕم وایه ئێمه هه‌موومان له‌و
جه‌ماوه‌ره له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانمان بۆ -
7:31 - 7:34مینوسۆتای لادێیی به‌باشی
ئه‌و چیڕۆكه ده‌زانین. -
7:34 - 7:39ئه‌مه كێشه‌یه‌ك نییه بتوانین به بازاڕی
جوتیاره‌كان و خواستی باش چاره‌ی بكه‌ین. -
7:39 - 7:42پێویسته له‌سه‌رمان زیاتر بۆ
جوتیاره‌كانمان بكه‌ین. -
7:42 - 7:44ڕامیاری ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌و گێژاوه،
-
7:44 - 7:46و سیاسەت ده‌توانێت ده‌رمان بێنێت.
-
7:47 - 7:52جوتیاره ئه‌مریكییه‌كان ته‌نیا گه‌وره‌تر و
كه‌مترو پیرتر ده‌بن، -
7:52 - 7:54هێشتاش زۆر گرینگن بۆ وڵاته‌كه‌مان.
-
7:55 - 7:57ئه‌وان ژێوه‌ری كۆمه‌ڵگە لادێی یه‌كانمانن.
-
7:57 - 8:01ئه‌وان لێخوڕی گه‌شه‌سه‌ندنی
ئابووری و جێگیر یین. -
8:01 - 8:04و ئه‌وان باشترین پارێزه‌ری
سه‌رچاوه هاوبه‌شه‌كانمانن -
8:04 - 8:06له خاك ،هه‌واو ئاو.
-
8:06 - 8:08بۆیه پێویسته باشتربین بۆیان.
-
8:08 - 8:10بۆیه وه‌رنه‌پاڵم، دێن؟
-
8:10 - 8:12با شه‌ڕ بۆ جوتیاره‌كانمان بكه‌ین.
-
8:12 - 8:13ده‌توانن بیبینن،
-
8:13 - 8:17ئێمه پێشتر له مینوسۆتا ئه‌وه‌مان ده‌كرد
سه‌ركه‌وتنی باشمان به‌ده‌ست ده‌هێنا. -
8:17 - 8:19و به‌یه‌كه‌وه، ده‌توانین
هێشتا زیاتر بكه‌ین. -
8:19 - 8:20و پێویسته له‌سه‌رمان.
-
8:20 - 8:23پێشتر به چه‌تاڵه‌كانمان
ده‌نگمان ده‌دا، -
8:23 - 8:25و ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وام ئه‌وه بكه‌ین.
-
8:25 - 8:28به‌ڵام گه‌ر بیرۆكه‌یه‌كم هه‌بوایه بۆ ئێوه
كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خۆتان بیبه‌نه ماڵه‌وه -
8:28 - 8:30به ده‌نگدانی ئێوه ده‌نگدراوه.
-
8:30 - 8:31بۆیه بۆ ئه‌و كۆتاییه،
-
8:31 - 8:34تاكو سێ ده‌ژمێرم،
حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بیڵێین -
8:34 - 8:35ئاماده‌ن؟
-
8:36 - 8:38باشه، یه‌ك،
-
8:38 - 8:40دوو،
-
8:40 - 8:41سێ.
-
8:41 - 8:43ئامادەبوان: به‌ده‌نگی خۆت ده‌نگ بده.
-
8:43 - 8:44زۆر جوانه، سوپاس.
-
8:45 - 8:46وابزانم تێگه‌یشتن.
-
8:46 - 8:48(چه‌پڵه‌ڕێزان)
- Title:
- به‌بێ جوتیاره‌كان، ئێوه برسیی، ڕووت و به‌ئاگا ده‌بن
- Speaker:
- ئێریك سانروود
- Description:
-
جوتیاره‌كان به‌رده‌وام ئابووریمان بە جێگیر دێڵنه‌وه، به‌ڵام له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان خێراتر خانه‌نشین ده‌كرێن وه‌ك له‌وه‌ی جێ گۆڕكێیان پێ بكرێت. كۆرسێكی كورت وه‌ربگره له سیاسه‌تی كشتوكاڵیی له‌گه‌ڵ ئێریك سانروود بۆ ئه‌وه‌ی ببینی بۆچی ئه‌م كێشه‌یه به ساده‌یی ناتوانرێت به كڕین له بازاڕی جوتیاره خۆماڵیی یه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت-- و فێر ببه چۆن ده‌توانیت ده‌نگه‌كه‌ت به‌كاربهێنی بۆ دروست كردنی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ جوتیاره‌كان.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 09:01
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Without farmers, you'd be hungry, naked and sober | |
![]() |
Ayan Organization accepted Kurdish (Central) subtitles for Without farmers, you'd be hungry, naked and sober | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for Without farmers, you'd be hungry, naked and sober | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for Without farmers, you'd be hungry, naked and sober | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Without farmers, you'd be hungry, naked and sober | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Without farmers, you'd be hungry, naked and sober |