< Return to Video

زانستی سەرنج ڕاکێشان

  • 0:07 - 0:09
    حەز دەکەین بیر لەشتی ڕۆمانسی بکەینەوە
  • 0:09 - 0:13
    وەکو ئەو شتە وەسف نەکراو
    و لەخۆوانەی لە دڵەوە دێن.
  • 0:13 - 0:15
    بەڵام لەڕاستیدا ئەمە مێشکتە
  • 0:15 - 0:19
    کە زنجیرە خەمڵاندنێکی ئاڵۆز لە
    چرکە ساتە گرنگەکان بەڕێوە دەبات
  • 0:19 - 0:21
    ئەمەش بەرپرسە لە
    دیاریکردنی سەرنج ڕاکێشان.
  • 0:22 - 0:24
    ئایا ئەمە لە هەستێکی شاعیرانە ناچێت؟
  • 0:24 - 0:27
    بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی خەمڵاندنەکان
    لە مێشکی تۆدا ڕوو دەدەن
  • 0:27 - 0:30
    مانای ئەوە ناگەیەنێت ئەم هەستە
    گەرموگوڕانە هەمووی لەمێشکتەوە بێن.
  • 0:30 - 0:33
    لە ڕاستیدا، هەر پێنج
    هەستەکەت ڕۆڵێک دەگێڕن،
  • 0:33 - 0:36
    هەر یەکیان توانای پەسەندکردن یان
    بەرپەرچدانەوەی فراوانکردنی سەرنجی هەیە.
  • 0:37 - 0:39
    چاوەکان یەکەم بەشن لە سەرنج ڕاکێشاندا.
  • 0:39 - 0:43
    زۆر بینین و دیدەنییە جوانەکان نموونەی
    جیاواز و هەمەجۆری نێوان کەلتور و سەردەمە،
  • 0:43 - 0:46
    و نیشانەکانی جوانی و گەنجی
    بەرهەم و تەندروستییەکی باشە،
  • 0:46 - 0:47
    وەکو هەبوونی قژێکی بریسکەدار،
  • 0:47 - 0:50
    یاخود، پێستێکی ساف و دوور لەهەبوونی پەڵە،
  • 0:50 - 0:51
    کە هەمیشە خواستیان لەسەرە
  • 0:51 - 0:54
    چونکە ئەوانە پەیوەندارن بە
    توانای دووبارە بەرهەم ‌هێنانەوە.
  • 0:54 - 0:57
    و کاتێک چاوەکان تیشک دەخەنە
    سەر شتێک کە دەیانەوێت،
  • 0:57 - 0:59
    هەست و هۆشمان زیاتر نزیک دەبێتەوە
  • 0:59 - 1:01
    ئاوا هەستەکانی تر
    دەتوانن پشکنین بکەن.
  • 1:01 - 1:03
    بەشداریکردنی لووت لە ڕۆمانسییەتدا
  • 1:03 - 1:06
    زۆر زیاترە لە بۆنکردنی بۆنێک.
  • 1:06 - 1:08
    دەتوانێت ئاماژە سروشتییە
    کیمیایەکان هەڵبگڕێت
  • 1:08 - 1:10
    کە ناسراوە بە دەردراو.
  • 1:10 - 1:11
    ئەمە تەنها
  • 1:11 - 1:15
    گرنگی تەنەکی یاخود زانیاری بۆماوەیی
    لە سەرچاوەکانیان ناگوێزنەوە
  • 1:15 - 1:20
    بەڵکو دەتوانن لە وەرگرەکاندا فیسیۆلۆجی
    و وەڵامە کردارییەکان چالاک بکەن.
  • 1:20 - 1:22
    لە توێژینەوەیەکدا، کۆمەڵێک ئافرەت
  • 1:22 - 1:24
    لەکاتی ماوە جیاوازەکانی سووڕی مانگانەیاندا
  • 1:24 - 1:27
    بۆ ماوەی سێ شەو هەمان کراسیان لەبەر بوو.
  • 1:27 - 1:29
    پاش ئەوەی کۆمەڵێک پیاو
    بەشێوەی هەڕەمەکی دیاریکران
  • 1:29 - 1:33
    بۆ بۆن کردنی کراسە لەبەرکراوەکان
    یاخود ئەوانەی لەبەر نەکراون،
  • 1:33 - 1:37
    نموونەی ئاو و لیکاوەکان بەرزبونەوەی
    هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆنیان نیشاندا
  • 1:37 - 1:41
    ئەوانەی کە بۆنی کراسی ئەو ئافرەتانەیان کرد
    کە لە سوڕی مانگانەدا بوون.
  • 1:41 - 1:42
    بەرز بوونەوەی هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆن
  • 1:42 - 1:45
    بۆ ڕازی کردنی ئافرەتێک دەکرێت
    سەرنج ڕاکێشانێک بە پیاوەکە ببەخشێت
  • 1:45 - 1:47
    و بەپێچەوانەوە دەکرێت تێبینی نەکات
    و سەرنجی نەداتێ.
  • 1:47 - 1:49
    لووتی ئافرەتان بەشێوەیەکی
    تایبەتی گونجێندراوە
  • 1:49 - 1:53
    بۆ بچووکترین گەرد،
    کە بەکاردێن بۆ چارەسەری نەخۆشی
  • 1:53 - 1:56
    لەم بارودۆخەدا،
    سەرنجی پێچەوانەکەی ڕادەکێشرێت.
  • 1:56 - 2:00
    کاتێک داوایان لە ئافرەتەکان کرد بۆنی ئەو
    کراسانە بکەن کە پیاوەکان لەبەریان کردووە،
  • 2:00 - 2:05
    بۆنی ئەوانەیان پەسەند کرد کە
    بڕێکی کەم لە هی ئەوان جیایان دەکاتەوە.
  • 2:05 - 2:06
    ئەمە هەست دروست دەکات.
  • 2:06 - 2:09
    جینەکان کە کاریگەری گەورەتریان هەیە لە
    جۆراوجۆری بەرگری
  • 2:09 - 2:12
    دەشێ سوودێکی گرنگی مانەوەی
    ژیان بە بنەچە و نەوە ببەخشێت.
  • 2:13 - 2:15
    گوێچکەکانیشمان سەرنج ڕاکێشان دیاری دەکەن.
  • 2:15 - 2:19
    پیاوان دەنگی ئەو ئافرەتانەیان دەوێت
    کە بەرز-تیژن و هەناسەیان لەگەڵه،
  • 2:19 - 2:23
    و لەگەڵ فراوانی شەپۆلی دەنگیان،
    پەیوەندبێت بە لاشەیەکی بچووکەوە.
  • 2:23 - 2:27
    ئافرەتان دەنگی نزمیان لە پیاواندا دەوێت بە
    بچووکی بۆشایی گوستنەوەی شەپۆلەکانی دەنگ
  • 2:27 - 2:29
    و لاشەیەکی گەورەتریشیان دەوێت.
  • 2:30 - 2:31
    ئەمەش شتێکی سەسوڕهێنەر نیە،
  • 2:31 - 2:34
    هەستی بەرکەوتن شتێکی زۆر
    گرنگە لە ڕۆمانسیەتدا.
  • 2:34 - 2:37
    لەم تاقیکردنەوەیەدا،
    درک بە دەستپێکی توێژینەوەکە ناکات،
  • 2:37 - 2:41
    بەژداربووەکان داوایان لێدەکرێت
    بۆ ماوەیەکی کورت کوپە قاوەکە هەڵبگرن،
  • 2:41 - 2:43
    ئینجا سارد بێ یاخود گەرم.
  • 2:43 - 2:46
    پاشان، بەشداربووەکان چیڕۆکێک
    دەربارەی کەسێکی خەیاڵی دەخوێننەوە،
  • 2:46 - 2:48
    و داوایان لێ دەکرێت کەسایەتییان
    هەڵبسەنگێنن.
  • 2:48 - 2:51
    ئەوانەی کوپە قاوە گەرمەکەیان هەڵگرتبوو
  • 2:51 - 2:54
    پێیان وابوو ئەو کەسەی
    ناو چیڕۆکەکە دڵخۆشترە،
  • 2:54 - 2:58
    تێکەڵتره، بەخشندەترە
    و هەورەها زیاتر سروشتین
  • 2:58 - 3:00
    لەو کەسانەی کە
    کوپە قاوە ساردەکەیان هەلگرتبوو،
  • 3:00 - 3:04
    هەڵسەنگاندیان بۆ کەسەکە کردبوو کە کەسێکی
    سارد و بێباک و کارتێنەکراوە.
  • 3:05 - 3:08
    گەر ئەم هاوڕێ شاراوەیە
    لە هەموو تاقیکردنەوەکاندا دەربچێت،
  • 3:08 - 3:09
    تەنها یەک دانە دەمێنێت:
  • 3:09 - 3:12
    یەکەم ماچی خراپ،
  • 3:12 - 3:16
    و ئەو ئاڵوگۆڕە دەوڵەمەند و ئاڵۆزانەی
    بەرکەوتەکان و ئاماژە ماددە کیمیاییەکان،
  • 3:17 - 3:18
    وەکو بۆنکردنی هەناسەی یەکتری،
  • 3:18 - 3:20
    و تامکردنی دەمی یەکتر.
  • 3:20 - 3:24
    ئەم ساتە جادووییە زۆر گرنگە
    کە زۆرینەی پیاوان و ئافرەتان
  • 3:24 - 3:26
    سەرنج ڕاکێشانیان بۆ کەسێکی تر
    لە دەست دەدەن
  • 3:26 - 3:28
    لە پاش یەکەم ماچی خراپ.
  • 3:29 - 3:32
    کاتێک سەرنج ڕادەکێشرێ،
    خوێنی ناو دەمارەکان بەرز دەبێتەوە
  • 3:32 - 3:33
    لەگەڵ نۆرئەپینەفرین،
  • 3:33 - 3:36
    سیستەمی ململانێ یاخود
    خەیاڵ فرینت چالاک دەکات.
  • 3:36 - 3:37
    ترپەکانی دڵت خێراتر لێدەدەن،
  • 3:37 - 3:39
    بیلبیلەی چاوەکانت دەکشێن،
  • 3:39 - 3:42
    و جەستەت گلوکۆزی زیاتر بۆ
    بەدەست هێنانی وزەی زیاتر دەردەدات،
  • 3:42 - 3:45
    نەک لەبەر ئەوەی لە مەترسیدات
    بەڵکو لەبەر ئەوەی جەستەت بە تۆ دەڵێت
  • 3:45 - 3:47
    شتێکی گرنگ ڕوودەدات.
  • 3:47 - 3:48
    یارمەتیدەرە بۆ
    سەرنجدانت،
  • 3:48 - 3:50
    نۆرئەپینەفرین جۆرێک لە
    بینایی خەوشدار دروست دەکات،
  • 3:50 - 3:53
    ژینگە داڕووخاوەکان دادەپۆشێت،
  • 3:53 - 3:55
    تەنانەت دەشێت کاتی هەستی
    تێگەیشتن و زانینت تێکبدات،
  • 3:55 - 3:57
    و یادگەت بەهێز دەکات.
  • 3:57 - 4:00
    لەوانەیە لەبەر ئەمە بێت کە خەڵك یەکەم
    ماچیان لە یاد ناکەن.
  • 4:01 - 4:03
    زۆری بیرۆکەی سەرنج ڕاکێشیمان
  • 4:03 - 4:06
    لەلایەن ماددە کیمیاییەکان و
    گەشەسەندنی بایۆلۆژی کاری تێدەکرێت
  • 4:06 - 4:09
    دەشێ سارد و زانستیانە دەربکەوێت
    وەک لەوەی رۆمانسی بێت،
  • 4:09 - 4:11
    بەڵام بۆ دواتر کەسێک دەبینیت
    کە تۆ خۆشت دەوێت،
  • 4:11 - 4:15
    هەوڵبدە تێبگەیت کە چۆن تەواوی جەستەت
    ئامادەی ئەم بەیەک گەیشتنە تازەیەیە
  • 4:15 - 4:18
    بۆ ئەوەی بڕیاربدەیت ئایا
    ئەم کەسە نامۆیە بۆتۆ دروستە.
Title:
زانستی سەرنج ڕاکێشان
Speaker:
داون ماسلار
Description:

کیمیای ڕۆمانسیەت واتە گەرمی، کە تەواوی ھەستە جوان و نەرمەکان لە قوڵایی دڵەوە ھەڵدەقوڵێت... وایە؟ بەتەواوی نا. لە ڕاستیدا، سەرپەرشتیاری ڕاستەقینە لە پشت سەرنج ڕاکێشاندا مێشکتە، کە زۆر بەخێرایی و ئاڵۆزی ئەو خەمڵاندنانەی دەربارەی ھاوبەشە شاراوەکە ھەڵدەسەنگێنێت. داون ماسلەر ڕونی دەکاتەوە کە چۆن ھەر پێنج ھەستەکانمان لەم یاری بەیەکگەیشتنەدا ھاوبەشی دەکەن.

لە دەرهێنانی توگێزە، گێڕانەوەی ئەدیسۆن ئەندەرسۆن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:34

Kurdish (Central) subtitles

Revisions