ئاڵۆزترین پەرتووکی جیهان - ستێفن باکس
-
0:07 - 0:11لە قوڵای پەرتووک و دەست نووسە دەگمەنەکانی
کتێبخانەی باینکی لە زانکۆی یالێ -
0:11 - 0:15تاکە لەبەر گیراوی پەرتوکێكی
گەورەی ٢٤٠ پەڕی هەیە. -
0:15 - 0:18لەم دواییانەدا نیشاندانە کاربۆنیەکەی،
بۆ نزیکی ١٤٢٠ ساڵ مەزاندە کرا، -
0:18 - 0:21لاپەڕە ناسکەکانی بە نوسینە
دەستیە گەورەکان جیادەکرێنەوە -
0:21 - 0:24و وێنە بەدەست کێشراوەکان بە ڕواڵەت
وا دەردەکەوێت لە خەونەکانەوە دزرابن. -
0:24 - 0:26ڕووەکە ڕاستیەکان و خەیاڵیەکان،
-
0:26 - 0:27قەڵا فڕیوەکان،
-
0:27 - 0:29گەرماو کردنی ئافرەتان،
-
0:29 - 0:30هێڵکاریەکانی ئەستێرەوانی،
-
0:30 - 0:31بازنەی بورجەکان،
-
0:31 - 0:37و خۆرەکان و مانگەکان بە روخسارێك
کە هاودەمی دەقەکە دەکەن. -
0:37 - 0:42،ئەو پەرتوکە٢٤*١٦ سانتیمەتریە ناودەبرێت
بە دەست نووسی ڤۆینچ، -
0:42 - 0:45.و ئەوە یەکێکە لە گەورەترین مەتەڵە
شیکار نەکراوەکانی مێژوو. -
0:45 - 0:46هۆکارەکەی چییە؟
-
0:46 - 0:49کەس ناتوانێت لەوە تێبگات کە دەیڵێت.
-
0:49 - 0:51ناوەکە لە ویلفرید ڤۆینچەوە دێت،
-
0:51 - 0:55پەرتوک فرۆشێکی پۆڵەندی کە بەڕێکەوت
بەڵگەنامەیەکی دۆزیەوە لە کۆلێژی جێسویت -
0:55 - 0:57ساڵی ١٩١٢ لە ئیتاڵیا.
-
0:57 - 0:58و ئەو کەوتە بیرکردنەوە.
-
0:58 - 0:59کێ ئەوەی نووسی؟
-
0:59 - 1:00لە کوێ دروست کرابوو؟
-
1:00 - 1:04ئایا ئەو وشە سەیر و وێنە
لەراوانە چی دەنوێنێت؟ -
1:04 - 1:07ئەو لاپەڕانە چ نهێنیەك لەخۆ دەگرن؟
-
1:07 - 1:10ئەو دەست نووسەکەی لە قەشەیەک کڕی کە
،کێشەی کەمی پارەی هەبوو لە کۆلێژەکە، -
1:10 - 1:12و لە کۆتاییدا هێنای بۆ ئەمریکا،
-
1:12 - 1:16کە شارەزاکان بەردەوام بوون لە لێکدانەوەی
بۆ زیاتر لە سەدەیەك. -
1:16 - 1:21شارەزاکانی مەتەڵ دۆزینەوە دەڵێن نوسینەکە
هەموو، تایبەت مەندێتی زمانی -
1:21 - 1:24ڕاستەقینەی تێدایە کە هەرگیز
هیچ کەسێك پێشتر نەیبینیوە. -
1:24 - 1:26ئەوەی کە وای لێدەکات ڕاستەقینە دەربکەوێت
ئەوەیە کە لە زمانە ڕاستەقینەکاندا، -
1:26 - 1:29پیتەکان و کۆمەڵەی پیتەکان بە
دووبارەبوونەوە ڕێکخراوەکان دەردەکەون، -
1:29 - 1:32و زمانی دەست نووسەکەی ڤۆینچ
-
1:32 - 1:35هەندێك شێوازی هەیە کە ناتوانیت بیدۆزیتەوە
لە پێکهێنەری پیتە هەڕەمەکیەکان. -
1:35 - 1:39سەرەڕای ئەوە، ئێمە تۆزێك زیاتر
دەزانین لەوەی کە دەتوانین بیبینین. -
1:39 - 1:41پیتەکان جیاوازن لە شێواز و بەرزی.
-
1:41 - 1:45هەندێکیان لە دەست نووسی دیکە وەرگیراون،
بەڵام زۆربەی بێهاوتایە -
1:45 - 1:48پیتە درێژترەکان ناونراون بە
پیتە لە سێدراوە دراوەکان. -
1:48 - 1:51دەستنووسەکە لە هەموو شوێنێك
بە پلەیەکی بەرز نەخشێنراوە -
1:51 - 1:53بە نەخشەسازیەك لە شێوەی لوولپێچ.
-
1:53 - 1:55وا دەردەکەوێت کە لەلایەن دوو دەست
یان زیاترەوە نوسرابێت. -
1:55 - 1:58لەگەڵ تابلۆیەك کە لایەنێکی
دیکە ئەنجامی داوە. -
1:58 - 2:04بە تێپەڕینی ساڵەکان، سێ بیردۆزی سەرەکی دەربارەی
نوسراوی دەستنووس دەرکەوتن. -
2:04 - 2:06یەکەمیان ئەوەیە کە لە بە کۆد نوسراوە،
-
2:06 - 2:10کۆدێکی نهێنی بە ئەنقەست نەخشە کێشراوە
بۆ شاردنەوەی مانایەکی نهێنی. -
2:10 - 2:13دووەم ئەوەیە کە بەڵگەنامەکە فێڵێکە
-
2:13 - 2:16.وەك وڕێنەیەك نووسراوە بۆ دەست کەوتنی
پارە لە کڕیاڕێکی ساویلکە. -
2:16 - 2:19هەندێك پێیان وایە کە نووسەرەکە
ساختەچیەکە بوە لە سەدەکانی ناوەڕاست. -
2:19 - 2:23هەندێکیشیان، پێیان وایە ڤۆینچ خۆیەتی.
-
2:23 - 2:27بیردۆزی سێیەم ئەوەیە کە دەستنووسەکە
بە زمانێکی ڕاستەقینە نوسراوە، -
2:27 - 2:29بەڵام بە نوسراوێکی نەناسراو.
-
2:29 - 2:32لەوانەیە توێژەرەکانی سەدەی ناوەڕاست هەوڵیان دابێت
بۆ دروستکردنی ئەلف و بێیەك -
2:32 - 2:35بۆ زمانێك کە قسەی پێ کراوە
بەڵام هێشتا نەنوسراوە. -
2:35 - 2:39لەو بارەدا، دەستنووسەکەی ڤۆینچ ڕەنگە وەکو
نوسراوی رۆنگۆرۆنگۆ وابێت -
2:39 - 2:41کە لەسەر دوورگەی ئێستەر داهێنراوە،
-
2:41 - 2:45لە ئێستادا ناخوێندرێتەوە دوا بەدوای ئەوەی
کە شارستانیەت وای لێ کرد بڕوخێت. -
2:45 - 2:48هەرچەندە هیچ کەسێك ناتوانێت
دەستنووسەکەی ڤۆینچ بخوێنێتەوە، -
2:48 - 2:51ئەوە نەیتوانی خەڵك ڕابگرێت لە
خەمڵاندنی ئەوەی کە ئەگەری هەیە بیڵێت. -
2:51 - 2:53ئەوانەی کە بڕوایان وایە دەست نووسەکە
هەوڵدانە بۆ دروست کردنی -
2:53 - 2:55شێوازێکی نوێ لە زمانی نووسین
-
2:55 - 2:57ئەوە دەخەمڵێنێت کە لەوانەیە
زانیاری نامەیەك بێت -
2:57 - 3:00زانیاری ئەو شارستانیە لەخۆ بگرێت
کە بەرهەمی هێناوە. -
3:00 - 3:04ئەوانی دیکە بڕوایان وایە کە لەلایەن رۆگێر
باکۆن فەیلەسوفی سەدەی ١٣ نوسراوە، -
3:04 - 3:08کە هەوڵیداوە بۆ تێگەشتن
لە یاسا جیهانیەکانی ڕێزمان، -
3:08 - 3:12یان لە سەدەی ١٦ لەلایەن
سۆفی ئێلیزابێثی جۆن دی، -
3:12 - 3:15کە لە بواری کیمیای کۆن و
ئەستێرە ناسی کاری کردووە، -
3:15 - 3:19زۆربەی بیردۆزە لابەلاکانی دیکە ئەوەیە کە
پەرتووکەکە لەلایەن کۆمەڵەیەک لە جادووگەرە -
3:19 - 3:22ئیتاڵیەکانەوە نوسراوە،
یان تەنانەت لەلایەن مەریخیەکانەوە. -
3:22 - 3:24دوای ١٠٠ ساڵ لە بێزاریی،
-
3:24 - 3:28زاناکان لەو دواییەدا کەمێك تیشکیان
ڕشت بەسەر ئەو نادیاریەدا. -
3:28 - 3:30یەکەم پێشکەوتن دیاری کردنی
تەمەنی بوو بە کاربۆن. -
3:30 - 3:34هەروەها، مێژوونووسە هاوچەرخەکان بەدوای
بنچینەی دەستنووسەکەدا دەڕۆن -
3:34 - 3:38بە گەڕانەوە بۆ رۆما و براغ
بۆ کاتێکی زووی ساڵی ١٦١٢، -
3:38 - 3:41کاتێك کە ڕەنگە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی
پیرۆز رودۆڵفی دوو پێشکەشی کردبێت -
3:41 - 3:44بە پزیشکەکەی، جاکۆبوس سیناپیوس.
-
3:44 - 3:47سەرەڕای ئەو
پێشکەوتنە مێژووییە، -
3:47 - 3:51توێژەرەکانی زمانەوانی لەو دواییانەدا
پێشنیاری پێناسەیەکی سەرەتاییان کرد -
3:51 - 3:54لە کەمێك لە وشەکانی دەست نووسەکە.
-
3:54 - 3:57دەکرێت پیتەکان لەتەنیشت ئەو حەوت ئەستێرەیە
وشەی تاوران پێک بهێنێت، -
3:57 - 3:59ناوێك بۆ کەلوی گا،
-
3:59 - 4:02هەسارەیەك کە حەوت ئەستێرەکە لەخۆ دەگرێت
پێی دەڵێن چلچرا؟ -
4:02 - 4:07دەکرێت ئەو وشانە ئەفسانەیی بن
بۆ ڕووەکێکی ئەفسووناوی لە وێنەدا؟ -
4:07 - 4:10لەوانەیە، بەڵام پێشکەوتن لەسەرخۆیە.
-
4:10 - 4:13ئەگەر ئێمە نەتوانین کۆدەکانی
بدۆزینەوە ئەگەری هەیە چی بدۆزینەوە؟ -
4:13 - 4:15گۆڤاری خەونی نیگارکێشێکی سەدەی ١٥؟
-
4:15 - 4:17چەپکێك لە ووتەی بێنرخ؟
-
4:17 - 4:19یاخود زانیاریەکی ون بوو
لە شارستانیەکی لەبیرکراو؟ -
4:19 - 4:21بەڕای تۆ ئەوە چییە؟
- Title:
- ئاڵۆزترین پەرتووکی جیهان - ستێفن باکس
- Speaker:
- ستێفن باکس
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرەوە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/the-world-s-most-mysterious-book-stephen-bax
لە قوڵای پەرتووک و دەست نووسە دەگمەنەکانی کتێبخانەی باینکی لە زانکۆی یالێ لەبەرگیراوی کتێبێکی گەورەی ٢٤٠ پەڕی هەیە. لەم دواییانەدا نیشاندانە کاربۆنیەکەی نرخێنرا بۆ نزیکی ١٤٢٠ ساڵ، لاپەڕە ناسکەکانی جیادەکرێتەوە بە نوسینە دەستیە گەورەکان و وێنە بەدەست کێشراوەکان بە ڕواڵەت وا دەردەکەوێت لە خەونەکانەوە دزرابن. ناودەبرێت بە دەستنووسەکەی ڤۆینچ، و یەکێکە لە گەورەترین مەتەڵە چارەسەر نەکراوەکانی مێژوو. هۆکارەکەی چییە؟ هیچ کەسێك ناتوانێت بیخەمڵێنێت کە چی دەڵێت. ستێفن باکس پشکنین بۆ ئەو کارە نهێنیە دەکات.
وانەیەك لەلایەن ستێفن باکس، ئەنیمەیشن لەلایەن TED-Ed
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:43
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The world’s most mysterious book - Stephen Bax | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The world’s most mysterious book - Stephen Bax | |
![]() |
Ramyar Kamal accepted Kurdish (Central) subtitles for The world’s most mysterious book - Stephen Bax | |
![]() |
Ramyar Kamal edited Kurdish (Central) subtitles for The world’s most mysterious book - Stephen Bax | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for The world’s most mysterious book - Stephen Bax | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for The world’s most mysterious book - Stephen Bax | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for The world’s most mysterious book - Stephen Bax | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for The world’s most mysterious book - Stephen Bax |