کۆتا سەرۆکی گەڵی کۆمانچی و کەوتنی ئیمپڕاتۆریەتێك- داستن تاهماهکیر
-
0:07 - 0:14لە درەنگانێکی شەوێکی ساڵی ١٨٧١دا، گروپێك
سوار لە کاتی خەوتندا هەڵیانکوتایە سەر -
0:14 - 0:18چادرگهیهكی سوپا. لەچەند خولهکێک بارو
دۆخی چادرگهكهیان بۆ ترس و تۆقین گۆڕی، -
0:18 - 0:21نزیکەی ٧٠ ئەسپیان دزی،
و ونبوون. -
0:21 - 0:25لەلایەن سەرۆکێکی گەنج بەناوی
کوانا پارکەرەوە سەرکردایەتی دەکران، -
0:25 - 0:28دواترین هێرشبوو لە زنجیرەی
درێژی کێش و ناکۆکیەکان -
0:28 - 0:31بەدرێژایی سنوری تیکساس
لە نێوان خەڵکە ڕەسەنەکەوە -
0:31 - 0:34کەوا بە نمنە یاخود،
کۆمانچیس ناسرابوون، -
0:34 - 0:38و سوپاکانی ئەمریکا نێردرابوون تا
خاکەکانی کۆمانچیەکان داگیربکەن -
0:38 - 0:40بۆ داگیرکەرە سپی پێستەکان.
-
0:40 - 0:43هەرچەندە ناکۆکی و ململانێکە
تەمەنی چەند دەیەیەک بوو، -
0:43 - 0:47کۆڵۆنێڵ ڕاناڵد مەکانزی لە سوپای ئهمریكا
سەرکردایەتی دواترین ئۆپراسیۆنی کرد. -
0:47 - 0:50لە هاوین تا زستان، شوێنی کوانا دەکەوت.
-
0:50 - 0:53بەڵام هەروەها کواناش شوێنی ئەو دەکەوت،
-
0:53 - 0:55و هەرکاتێک کۆڵۆنێڵ لە ئامانجەکانی
نزیک دەبۆوە، -
0:55 - 0:59ئامانجەکانیش وندەبوون بەبێ ئهوهی
یەک شوێن لەسەر دەشتایە گەورەکە بەجێبهێڵن. -
0:59 - 1:04کۆمانچیەکان بۆ نزیکە ٢٠٠ساڵ
ئەم هەرێمەیان کۆنترۆڵکردبوو، -
1:04 - 1:08گامێشی کێویان ڕاودەکرد، گواستنەوەی
هەموو گوندەکان بۆ دەوروبەری دەشتاییەکە. -
1:08 - 1:12هێرشەکانی ئیسپانی و مەکسیکیەکانیان
لە باشورەوە سەرکوتکرد، -
1:12 - 1:15هەروەها سەرکوتکردنی ئەمریکیەکان له
ههوڵدان بۆ داگیرکردنی خاکەکەیان لە -
1:15 - 1:19ڕۆژههڵاتهوه، و سەرکوتکردنی ئەو خەڵکە
ڕهسهنانهی هەوڵیاندەدا کودەتا بکەن. -
1:19 - 1:24ئیمپڕاتۆری کۆمانچی تەنها گروپێكی
یەکخراو لەژێر کۆنترۆڵی ناوەندی نەبوو، -
1:24 - 1:28بەڵکو گروپی زۆربوون،
هەرگروپێک سەرۆکی خۆی هەبوو. -
1:28 - 1:33ئەو هەموو گرووپە یەک خاڵی هاوبەشیان هەبوو
ئەویش شارەزایی و کارامەییان لە سوارچاکی- -
1:33 - 1:37هەموو پیاو و ژن و منداڵێک
شارەزایی لە سوارچاکی هەبوو. -
1:37 - 1:39کارامەیەکانی جەنگیان لە سوارچاکی
-
1:39 - 1:43بەسەر خەڵکە ڕەسەنەکەوە و داگیرکەرهکان
سەرکەوتووبوو، -
1:43 - 1:48ئەمەش ڕێگاخۆشکەربوو تا ناوچەیەکی فراوان
بە ژمارەیەکی کەمی خەڵک کۆنتڕۆڵبکەن- -
1:48 - 1:51لەوانەیە ئەوپەڕی ٤٠،٠٠٠ کەس بووبن
-
1:51 - 1:53و نزیکەی ٤تا٥ هەزارکەسبوون
لە سەردەمی -
1:53 - 1:57ڕووبەڕووبوونەی کوانا پارکەر و
ڕاناڵد مەکانزی. -
1:57 - 2:03لە دەورووبەری ساڵانی ١٨٤٨دا لەدایکبووە
منداڵی گەورەی پیتا نەکۆنا بووە، -
2:03 - 2:06سەرۆکی گروپی نۆکنی،
و سینسیا ئان پارکەر، -
2:06 - 2:11داگیرکەرێکی سپی پێستی تێکەڵاو بە
کلتوری کۆمانچی ڕفێنراو -
2:11 - 2:13و ناوی نادوای لێنراوە و دایکی کوانا بووە.
-
2:13 - 2:15کاتێک کوانا منداڵبووە،
-
2:15 - 2:20هێزەکانی ئەمریکا هەڵیانکوتاوەتە سەر
گوندهكهی، دایک و خوشکەکەیان گرتووە. -
2:20 - 2:25کوانا و برا بچووکەکەی لەگەڵ گروپێکی
کۆمانچی جیاواز بەدوای پەناگە گەڕاون، -
2:25 - 2:26کوهادا.
-
2:26 - 2:32لە ساڵانی دواتردا، کوانا وەکو جەنگاوەر و
سەرکردە خۆی سەلماند. -
2:32 - 2:37لەسەرەتاکانی بیست ساڵی دا، لەگەڵ ژنێک
بەناوی وێکیا ئیڵۆپ ڕایکرد، -
2:37 - 2:41ئەم کارەش بووە هۆی توڕەکردنی باوکی
کچەکە و چەند سەرۆکێکی تر. -
2:41 - 2:43بۆ ساڵێک لە ڕاکردندابوون،
-
2:43 - 2:48سەرنجی شوێنکەوتووەکانیان ڕادەکێشا و
کوانایان وەکو پڕابیۆ یان سەرۆک ناساند. -
2:48 - 2:50لە تەمەنێکی زۆر گەنج دا.
-
2:50 - 2:55لەژێر سەرکردایەتی ئەودا گروپی کوهادا
دەیتوانی خۆی لە سوپای ئەمریکا بدزێتەوە -
2:55 - 2:57و بەم شێوازەی ژیان بەردەوامبوون.
-
2:57 - 3:03بەڵام لەسەرەتاکانی ١٨٧٠دا بازاڕی شاراوی
گامێش لە کاندوی ڕۆژهەڵات ببوه بە شوێنێکی -
3:03 - 3:07بایخدار. و ڕاوچیەکان لە ماوەی چەند
ساڵێكدا ملیۆنەها گامێشی کێویان سەربڕی، -
3:07 - 3:11لەهەمان کاتدا، هێزەکانی ئەمریکا
سهركردایهتی هێرشێکی کتوپڕیان کرد، -
3:11 - 3:16نزیکەی ١٤٠٠ ئەسپی گروپی کوهادایان کوشت
و ئەوانی دیکەشیان دزی. -
3:16 - 3:22هەرچەندە کوانا سوێندی خواردبوو خۆی نهدات
بهدهستهوه، بەڵام دەیزانی بەبێ گامێشی -
3:22 - 3:26كێوی و ئهسپ، کۆمانچیەکان لە زستاندا
ڕووبهڕووی برسیەتیەکی مەترسیدار دهبنەوە. -
3:26 - 3:29هەربۆیە لە ساڵی ١٨٧٥ دا کوانا و
گروپی کوهادا -
3:29 - 3:33بۆ پەناگەی قەڵای سیڵ ڵە ئۆکلۆهۆما ڕۆیشتن.
-
3:33 - 3:37هەروەکو ماسیگر و میوەکۆکەرەوەکان
نەیاندەتوانی بە ئاسانی لەگەڵ -
3:37 - 3:40شێوازی ژیانی کشتوکاڵی لە پەناگەکە
ڕابێن. -
3:40 - 3:43حکومەتی ئەمریکا بەڵێنی بەشە ئازوقە و
کەلوپەلی پێدابوون، -
3:43 - 3:47بەڵام ئەو ئازوقە و کەلوپەلەی پێیاندەدان
زۆر کەم بوو. -
3:47 - 3:51لەهەمانکاتدا، کوانا، لەناکاو پێگە
سیاسیەکەی لاوازبوو: -
3:51 - 3:54هیچ سامان یان دەسەڵات
بەراورد بەوانەی -
3:54 - 3:56کە ماوەیەکی درێژتر لە پەناگەکەبوون
نەی بوو. -
3:56 - 3:59هێشتا، دەرفەتێکی بینیووە.
-
3:59 - 4:02پەناگەکە لە زەوی سەوزایی فراوان پێکدەهات-
-
4:02 - 4:07بۆ کۆمانچیەکان بێکەڵکبوون بەڵام بۆ خاوەنی
ڕهشهوڵاخهكان بۆ لەوەڕاندن نایاب بوو. -
4:07 - 4:11دەستی بە ڕێکەوتننامەی قازانج بەخش کرد
زەویەکی بە کرێ دا بە خاوەن ڕەشەوڵاخەکان، -
4:11 - 4:13لەسەرەتادا بەهێمنی.
-
4:13 - 4:17بەڵام لەکۆتایەکەی، لەسەر مافی بە کرێدان
لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا گفتوگۆی دەکرد، -
4:17 - 4:22کەوا سەرچاوهی داهاتی بۆ کۆمانچیەکانی
پەناگەکە مۆسگەرکرد. -
4:22 - 4:24هەروەها پێگەی کوانا لە پەناگەکە
-
4:24 - 4:27دانپیانان لهلایهن بەرپرسانی حکومەت
گەشەی کرد، -
4:27 - 4:29بەشە ئازوقەی باشتری مسۆگەرکرد،
-
4:29 - 4:32داوای دروستکردنی خوێندگا و
خانووی کرد، -
4:32 - 4:36و بووبە یەکێک لە سێ دادوهری هۆزی
لە دادگای پەناگەکە. -
4:36 - 4:39هەوڵیدا لەگەڵ چەند سەرکردەیەک قسە بکات،
-
4:39 - 4:43حکومەتی ئەمریکا دەیویست سەرۆکێک بۆ
هەموو گەلی کۆمانچی دەستنیشان بکات -
4:43 - 4:47ئەرکێک کەوا لە دەرەوەی پەناگەکە
بوونی نییە. -
4:47 - 4:51هێشتا، زۆربەی کۆمانچینەکان بۆ
ئەم ئەرکە پاڵپشتی کوانایان دەکرد، -
4:51 - 4:53هەروەها چەند سەرۆکێکی بە تەمەن
پاڵپشتیان دەکرد -
4:53 - 4:56تا لە دژی سوپای ئەمریکایا
سەرکردایەتیان بکات. -
4:56 - 4:59تەنانەت دووژمنە دێرینەکەی کوانا
ڕاناڵد مەکانزی، -
4:59 - 5:02داوای دەستنیشانکردنی ئەوی دەکرد.
-
5:02 - 5:06کوانا لە فلیمەکانی هۆڵیوود ڕۆڵیگێڕاوە
و لەگەڵ سیاسەتمەدار ئەمریکیەکان هاوڕێبووە، -
5:06 - 5:10لە نمایشی ئەسپ سواری لە ڕۆژی دەست بهكار
بوونی سەرۆک سیۆدۆر ڕۆسڤێڵت بەژداریكردووه. -
5:10 - 5:12لهگهڵ ئهوهشدا،
هەرگیز پرچە درێژهكهی نەبڕیوه -
5:12 - 5:16و لایهنگیری كڵێسەی ئەمریکییە ڕەسەنەکانی
كردووه و ڕووهکی بیابانی بەکارهێناوە. -
5:16 - 5:21وردەوردە بە کوانا پارکەر ناسرا،
ناوی ڕاستەقینەی دایکی هەڵگرتووە، -
5:21 - 5:24و هەوڵیدا شوێنی دایکی و
خوشکەکەی بدۆزێتەوە، -
5:24 - 5:29لەکۆتایەکەی بۆی دەرکەوت ماوەیەکی کورت
دوای گرتنیان کوژراون. -
5:29 - 5:34کوانا جار لە دوای جار خۆی لەگەڵ
جیهانە جیاوازەکان و ئەرکە جیاوازەکان، -
5:34 - 5:37و ئەو هەلومەرجانەی وادەردەکەوت
ناتواندرێت لێیان دەربازبیت گونجاندوە. -
5:37 - 5:41هەرچەندە بەبێ ڕەخنەش نەبوو،
دوای مردنی، -
5:41 - 5:43کۆمانچینەکان دەستیانکرد بە بەکارهێنانی
دەستەواژەی"سەرۆک" -
5:43 - 5:47تا وەسفی سەرۆکی هەڵبژێردراوی
هۆزەکەی پێبکەن، -
5:47 - 5:50ئەویان وەکو کۆتا سەرۆکی کۆمانچینەکان
-
5:50 - 5:54و وەکو نموونەیەکی کلتوری مانەوە و
خۆگونجاندن ناساند. -
5:54 - 5:58بەو ڕۆحەوە، گەلی کۆمانچەی ئەم سەردەمە
بەگەشبینیەوە بۆ داهاتوو دەڕوانن، -
5:58 - 6:02لەگەڵ زیاتر لە ١٦،٠٠٠ هاونیشتیمانی
تۆمارکراو و بێحیساب وەچەش.
- Title:
- کۆتا سەرۆکی گەڵی کۆمانچی و کەوتنی ئیمپڕاتۆریەتێك- داستن تاهماهکیر
- Speaker:
- داستن تاهماهکیر
- Description:
-
بۆبینیینی تەواوی وانەکە گرتە لەم بەستەرەیە بکە:https://ed.ted.com/lessons/the-last-chief-of-the-comanches-and-the-fall-of-an-empire-dustin-tahmahkera
لە درەنگانێکی شەوی ساڵی ١٨٧١دا گروپێک سوار لەکاتی خەوتندا هەڵیانکوتایە سەر چادرگەیەکی سەربازی، نزیکەی ٧٠ ئەسپیان دزی و ونبوون لەلایەن سەرۆکێکی گەنجەوە بەناوی کوابا پارکەرەوە سەرکردایەتی دەکران هێرشەکە دواترین هێرشبوو لە زنجیرەی درێژی شەڕوناکۆکیەکان بە درێژای سنوری تیکساس لەنێوان خەڵکە ڕەسەنەکەوە و هێزی وڵاتە یەگرتووەکانی ئەمریکا، ئەم جەنگاوەرە ئازایە کێ بوو؟داستن تاهماهکیر لەبارەی ژیانی کۆتا سەرکردەی گەڵئ کۆمانچی ڕوونکردنەوە دەدات.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 06:03
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The last chief of the Comanches and the fall of an empire | |
![]() |
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for The last chief of the Comanches and the fall of an empire | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for The last chief of the Comanches and the fall of an empire | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for The last chief of the Comanches and the fall of an empire | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The last chief of the Comanches and the fall of an empire | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The last chief of the Comanches and the fall of an empire | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The last chief of the Comanches and the fall of an empire | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The last chief of the Comanches and the fall of an empire |