بۆچی پێویستە کۆمیدیای خودایی بخوێنیتەوە؟ شایلیا ماریا ئۆرفانۆ
-
0:07 - 0:11هه‌ر كه‌سێك بچێته ناوه‌وه،
هيچ تروسكايیه‌كی هيوا نابينێت. -
0:11 - 0:14ئه‌م نووسینه له‌سه‌ر
ده‌رگەی دۆزه‌خ هه‌ڵكه‌ندراوه، -
0:14 - 0:17ئه‌م وشه هه‌ره‌شه‌ئامێزانه ئاماژه‌ی
داهاتويه‌كی ڕه‌ش به دانتی ده‌ده‌ن -
0:17 - 0:21كاتێك به‌ره‌و ئينفێرۆ ده‌چێته خواره‌وه.
-
0:21 - 0:23سه‌ره‌ڕای تاريكی بارودۆخه‌كه،
-
0:23 - 0:28ئه‌م پێشبينيیه بۆ گه‌وره‌ترين
چيرۆكی خۆشه‌ويستی ده‌گۆڕێت: -
0:28 - 0:33كه له گه‌وره‌ترين چيرۆكی
نێوان خودا و مرۆڤ پێكدێت. -
0:33 - 0:36به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دانتی بگاته ڕزگاربوون،
-
0:36 - 0:39سه‌ره‌تا پێويسته ڕێگه‌ی
دۆزه‌خ بدۆزێته‌وه. -
0:39 - 0:43ئه‌م بارودۆخه پڕ ئازاره
سروشتی ئينفێرنۆيه -
0:43 - 0:46كه به‌شێكه له سێ به‌شی هۆنراوه‌ی چيرۆكی
-
0:46 - 0:50له لايه‌ن دانتی ئيليگيری
له سه‌ده‌ی 14 نووسراوه. -
0:50 - 0:52خۆی وه‌ك پاڵه‌وانی چيرۆكه ئاشكرا ده‌كات،
-
0:52 - 0:56دانتي قوڵتر و قوڵتر ڕۆده‌چێته
ناو سه‌ختيیه‌كانی دۆزه‌خ، -
0:56 - 1:01كه گه‌واهی ئازارکێشان له نۆ
چينی دۆزەخ ده‌دات. -
1:01 - 1:09سه‌ره‌تا، چينی ناباوه‌ڕه‌كانی پێش مه‌سيح،
سه‌ردانی بازنه‌ی غه‌زه‌ب، چڵێسی، ته‌ماح، -
1:09 - 1:13گومڕابوون، توندوتيژی و
ته‌ڵه‌كه‌بازی، توڕه‌یی، كفر -
1:13 - 1:16و دواتر بۆ بازنه‌ی، ترسناكی و ناپاكی كردن،
-
1:16 - 1:20كه تاوانكاره‌كان له ژێر چاودێری
ڕاسته‌وخۆی ئه‌هريمه‌ن بوون. -
1:20 - 1:26دوو بەشی داهاتوو، پورگارشیۆ و پارادایسۆ،
هەر سەبارەت بە گەشتەکەی دانتێیە، -
1:26 - 1:28کاتێک شاخی پاکبوونەوە دەپێوێت
-
1:28 - 1:32و بۆ نۆ چینەکەی ئاسمان بەرز دەبێتەوە.
-
1:32 - 1:38بەسەر یەکەوە لە ماوەی ١٠ ساڵ نووسراوە،
ئەم سێ بەشە کۆمیدیای خودایی پێکدەهێنن -
1:38 - 1:42کە چیرۆکێکی بەرجەستەکراوی
روحە بۆ لای خودا. -
1:42 - 1:46بەڵام کتێبی کۆمیدیای خودایی تەنها
چیرۆکێکی بەرجەستەکراوی ئاینی نییە. -
1:46 - 1:51چیرۆکێکی ڕەخنەئامێزە و ڕەخنە لە
سیاسەتمەدارە ئیتاڵییەکان دەگرێت. -
1:51 - 1:57وەک سەرباز و دەوڵەتمەدارێکی فلۆرەنسا،
دانتی لە ناخەوە پابەندی ئاین و خودا بوو، -
1:57 - 2:00بەڵام ڕەخنەی لە کڵێسەی
رۆمان کاتۆلیکی هەبوو. -
2:00 - 2:05بە تایبەت دژی خزمخزمێنە و کڕین و
فرۆشتنی پۆستەکانی ناو کڵێسە، یان -
2:05 - 2:10کڕین و فرۆشتن بە خزمەتگوزارییە ئاینییەکان
وەک لێبوردن لە تاوانە ئاینییەکان بوو. -
2:10 - 2:14چەندین گروپ سودیان
لەم بارودۆخە گەندەڵە دەبینی، -
2:14 - 2:19بەڵام بەشێکی کەم خەڵکی وەک گولیفە
ڕەش و سپییەکان پشتگیریان دەکردن. -
2:19 - 2:22ئەمە گروپێکی سیاسی و ئاینی بوون کە
-
2:22 - 2:26دەیانویست دەسەڵاتی پاپا فراون بکەن.
-
2:26 - 2:30دانتی ئەندامی گولیفە سپییەکان بوو،
-
2:30 - 2:34کە باوەڕی وابوو فلۆرانس شایستەی
ئازادبوونە لە ژێر کاریگەری کڵێسەی ڕۆمانی. -
2:34 - 2:37وەک نوێنەری گولیفی سپی،
-
2:37 - 2:40دانتی زوو زوو دژی دەسەڵاتی
پاوانخوازی پاپا قسەی دەکرد، -
2:40 - 2:43تا گەیشتە ئەوەی گولیفە ڕەشەکان
پۆستەکەی دانتی هەڵبوەشێننەوە -
2:43 - 2:47لە ساڵی ١٣٠٢ لە فلۆرانسی دووربخەنەوە.
-
2:47 - 2:48بەڵام لە بری ئەوەی بێدەنگ بێت،
-
2:48 - 2:54ئەم دورخستنەوەیە دەبێتە هۆکارێک
دانتی باشترین نووسینی بنووسێت. -
2:54 - 2:57ناوی زڕێندرا و هیوای گەڕانەوەشی کەم بوو،
-
2:57 - 3:02نووسەر بە ئازادی ناخی دڵی خۆی بەرانبەر
بە کڵێسە بۆ کۆمەڵگەی ئیتاڵی ڕوون دەکردەوە. -
3:02 - 3:04نووسینی کۆمیدیای خودایی بە زمانی ئیتاڵی،
-
3:04 - 3:08لە جێگەی زمانی لاتینی
باوی خەڵکی دەستەبژێر، -
3:08 - 3:14نووسینە ڕەخنە ئامێزەکانی دانتی
دەگەیشتە دەستی زۆرترین کەس. -
3:14 - 3:16لە بەشی دۆزەخ، بازنەی توڕەیی،
-
3:16 - 3:19دانتی تاوانباران دەبینێت کە
-
3:19 - 3:23ئەندامی گولیفە ڕەشەکان،
فلیپۆ ئارجینتی پارچە پارچە دەکەن. -
3:23 - 3:25لە بازنەی فێلبازیدا،
-
3:25 - 3:30دانتی لەگەڵ کەسێک قسە دەکات کە
لە ناو گەرمترین ئاگردا دەسوتێت. -
3:30 - 3:33دواتر تێدەگات ئەمە
پاپا نیکۆڵاسی سێهەمە، -
3:33 - 3:38کە بە دانتی دەڵێت دوو پاپای دوای
خۆی لە هەمان شوێن دەسوتێنرێن -
3:38 - 3:42چونکە هەرسێکیان بە هۆی کڕینی
پۆستی کڵێسە و گەندەڵی تاوانبارن. -
3:42 - 3:46سەڕەرای هەندێک وێنەی
توندوتیژی و دڵتوندی لە دۆزەخ، -
3:46 - 3:50کۆمیدیای خودایی، چیرۆکێکی خۆشەویستیشە.
-
3:50 - 3:51سەڕەڕای ئەوەی دانتی دەبوایە لەگەڵ کچی
-
3:51 - 3:55خێزانێکی دەسەڵاتداری
فلۆرەنسا هاوسەرگیری بکات، -
3:55 - 4:01دانتی لەگەڵ کچێکیتر لە تەمەنی ٩
ساڵییەوە خۆشەویستی دەکرد: -
4:01 - 4:03بیترشیا پۆرتیناری.
-
4:03 - 4:08سەرەڕای ئەوەی تەنها دوو جار یەکتریان
بینیبوو، دانتی سەرسامی ئەم کچە بوو، -
4:08 - 4:12دواتر دەبێتە سەرچاوەی
سروشی نووسینەکانی دانتی. -
4:12 - 4:18لە ڕاستیدا، بتریشیا هانی دانتی دەدات
گەشتێکی ئازایانە بەرەو ناخی دۆزەخ بکات -
4:18 - 4:21و دواتر بەرەو شاخی پاک بڕوات.
-
4:21 - 4:23وەک ئافرەتێکی بەهێز و ئاسمانی وێنا کراوە،
-
4:23 - 4:28ئەو ڕێنوێنی دانتی بۆ پارادایسۆ
و ناخی بەهەشت دەکات -
4:28 - 4:32تا دەگاتە ئاستی گەیشتن بە دیداری خودا.
-
4:32 - 4:34چەندین سەدە دوای بڵاوکردنەوە،
-
4:34 - 4:38بابەتی خۆشەویستی، تاوان و
تۆبە لە کۆمیدیای خودایی -
4:38 - 4:40سەرچاوەی سروشی چەندین هونەرمەندی وەک
-
4:40 - 4:45ئۆگاستەس ڕۆدین، سالڤادۆر دالی،
ئێزرا پاوند و نیل گایمان بووە. -
4:45 - 4:51و شاعیر خۆشی لە ساڵی ٢٠٠٨
لێخۆشبوونێکی درەنگی بۆ دەرکرا -
4:51 - 4:56کاتێک شاری فلۆرەنسا
دوورخستنەوەکەی دانتێیان هەڵوەشاندەوە.
- Title:
- بۆچی پێویستە کۆمیدیای خودایی بخوێنیتەوە؟ شایلیا ماریا ئۆرفانۆ
- Speaker:
- شایلیا ماریا ئۆرفانۆ
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/why-should-you-read-dante-s-divine-comedy-sheila-marie-orfano
هه‌ر كه‌سێك بچێته ناوه‌وه، هيچ تروسكايیه‌كی هيوا نابينێت. ئه‌م نوسینه له سه‌ر ده‌رگەی دۆزه‌خ هه‌ڵكه‌نراوه، ئه‌م وشه هه‌ره‌شه‌ئامێزانه، ڕێگە خۆشکەر دەبن بۆ گەشتێکی مەزنی لێخۆشبوو‌ن. بۆ نووسینی ئەم کتێبە، دانتی ئەلیگیری پێویستی بە دە ساڵ هەبووە. کتێبەکە سێ بەشی هۆنراوەی چیرۆکییە. کۆمیدیای خودایی، چیرۆکێکی بەرجەستەکراوە کە وێنای گەشتی ڕوحێک دەکات بۆ گەیشتن بە خودا و ڕەخنەگرتن لە سیاسەتمەدارەکان. شایلیا ماریا ئۆرفانۆ باسی بابەتەکانی خۆشەویستی، تاوان و لێخۆشبوونی نێو ئەم کتێبە دەکات.وانەکە لە لایەن شایلیا ماریا ئۆرفانۆ ئامادە کراوە و لە لایەن Tomás Pichardo-Espaillat کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:56
![]() |
halo fariq approved Kurdish subtitles for Why should you read Dante's "Divine Comedy"? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read Dante's "Divine Comedy"? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read Dante's "Divine Comedy"? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read Dante's "Divine Comedy"? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read Dante's "Divine Comedy"? | |
![]() |
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for Why should you read Dante's "Divine Comedy"? | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Why should you read Dante's "Divine Comedy"? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why should you read Dante's "Divine Comedy"? |