چۆن ئه‌و پاراستنه‌ی كۆمه‌ڵگه سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات ده‌توانێت گیانداری كێویی ڕزگار بكات
-
0:01 - 0:03من پارێزکاری شێرم.
-
0:03 - 0:05زۆر خۆش دیاره، وانییه؟
-
0:05 - 0:09له‌وانه‌یه هه‌ندێك خه‌ڵك هیچ بیرۆكه‌یه‌ك
یان نه‌بێت له‌باره‌ی به مانای چی دێت. -
0:09 - 0:11به‌ڵام دڵنیام هه‌مووتان له‌باره‌ی
سێسیڵی شێر بیستووتانه. -
0:11 - 0:13سێسیڵی شێر(2002-2015)
-
0:13 - 0:18(نه‌ڕه‌ی شێر)
-
0:20 - 0:22چیتر نانهڕێنێت.
-
0:22 - 0:25له دووی حوزه‌یرانی 2015،
-
0:25 - 0:28ژیانی وه‌ستێنرا كاتێك له‌لایه‌ن
ڕاوكه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو كوژرا. -
0:29 - 0:33-ده‌ڵێن ده‌توانیت به‌و گیاندارانه‌ی توێژ
ینهوهیان له‌سه‌ر ده‌كه‌یت ببهسترێیهوه -
0:33 - 0:36ئه‌وه حاڵی من بوو له‌گه‌ڵ
سێسیڵی شێر، -
0:36 - 0:38ناسیم و توێژینه‌وه‌م له‌سه‌ر
كرد بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ -
0:38 - 0:40له باخچه‌ی نیشتیمانیی هوانگ.
-
0:40 - 0:42به مردنی تێکشکام.
-
0:44 - 0:46به‌ڵام شته باشه‌كه
بۆ ده‌رچوون له‌و تراژیدیایه -
0:46 - 0:49ئه‌و گرنگی پێدانه بوو كه
چیڕۆكه‌كه له‌گه‌ڵ خۆی هێنای -
0:49 - 0:52له‌باره‌ی چه‌ڵه‌مه‌ی گیانداره
كێوییه هه‌ڕه‌شه لێ كراوه‌كان. -
0:52 - 0:54دوای مه‌رگی سێسیڵ،
-
0:54 - 0:57ده‌ستم كرد به كردنی ئه‌م
پرسیارانه له خۆم: -
0:57 - 1:01ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی له
نزیك سێسیڵی شێر دەژین -
1:01 - 1:03به‌شداربووایه له پاراستنی ئه‌و؟
-
1:04 - 1:09ئه‌ی ئه‌گه‌ر سێسیڵم بینیبا
كاتێك 10 ساڵ بووم، له بری 29 ساڵی؟ -
1:09 - 1:12ئایا من و هاوپۆله‌كانم ده‌مانتوانی
چاره‌نووسی ئه‌ومان بگۆڕیبا؟ -
1:13 - 1:17خه‌ڵكانێكی زۆر ئیش له‌سه‌ر وه‌ستاندنی
شێره‌كان ده‌كه‌ن له دیارنه‌مان، -
1:17 - 1:21به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و خه‌ڵكه
دانیشتووی ئه‌و وڵاتانه‌ن -
1:21 - 1:23یاخود له‌و كۆمه‌ڵگە
زهرهرمهندترینهكانن. -
1:23 - 1:26به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵگەیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ
شێره‌كان ده‌ژین -
1:26 - 1:30ئه‌وانه‌ن باشترین پێگه‌یان هه‌یه بۆ
ئه‌وه‌ی زۆرترین یارمه‌تی شێره‌كان بده‌ن. -
1:30 - 1:32خه‌ڵكه خۆماڵییه‌كه پێویسته پێشه‌نگ بن
-
1:32 - 1:36له چاره‌سه‌ره‌كان بۆ بهرهنگاییهكانی
ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گیانداره كێوییه‌كانیان -
1:36 - 1:38هه‌ندێك جار، گۆڕان ته‌نیا ئه‌و كاته دێت
-
1:38 - 1:43كه خه‌ڵكه زهرمهندترین و گیر
خواردووهكه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵ ده‌گرن. -
1:43 - 1:45كۆمه‌ڵگە ناوخۆییه‌كان ده‌ورێكی
گرنگ ده‌گێڕن -
1:45 - 1:48له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕاو كردن و
بازرگانیی نایاساییی گیانداره كێوییه‌كان، -
1:48 - 1:52كه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كین تووشی
شێر و گیانداره كێوییه‌كانی تر ده‌بن. -
1:52 - 1:55وه‌كو ژنێكی ڕهشپیستی ئه‌فریقیایی
له بواری زانست، -
1:55 - 1:58ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه چاوم پێیان ده‌كه‌وێت
په‌رۆشن بزانن -
1:58 - 2:00گه‌ر هه‌میشه ویستوومه
ببمه پارێزکارێك، -
2:00 - 2:03چونكه چاویان به پارێزكاری زۆر ناكه‌وێت
-
2:03 - 2:04كه وه‌كو منن.
-
2:04 - 2:05كاتێك گهورهدهبووم،
-
2:05 - 2:08ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی پاراستنی گیانداری
كێویی پیشه‌یه‌كه، -
2:09 - 2:12یه‌كه‌م جار كه گیاندارێكی كێویم بینی
له وڵاتی خۆم -
2:12 - 2:15ئه‌و كاته بوو كه ته‌مه‌نم 25 ساڵ بوو،
-
2:15 - 2:17هه‌ر چه‌نده شێره‌كان و
سه‌گه كێوییه ئهفریقیاییهكان -
2:17 - 2:20ته‌نیا چه‌ند میلێكی كه‌م
دوور له ماڵه‌كه‌م ده‌ژیان. -
2:21 - 2:23ئه‌مه له زیمبابۆی زۆر باوه،
-
2:23 - 2:26له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك
تووشی گیانداری كێویی نابن، -
2:26 - 2:29هه‌ر چه‌نده به‌شێكه له كهلهپوورمان.
-
2:29 - 2:30كاتێك بچووك بووم،
-
2:30 - 2:34ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی شێره‌كان له
پاوانی پشته‌وه‌مان ده‌ژیان. -
2:34 - 2:37كاتێك چوومه دۆڵی ساڤێ
بۆ پاراستنی سامانه سروشتییه‌كان -
2:37 - 2:40له به‌یانییه‌كی ساردی زستان
10 ساڵ پێش ئێستا -
2:40 - 2:44_بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر سه‌گی كێویی ئه‌فر
یقیایی بۆ پڕۆژه‌ی گه‌ڕانی ماسته‌ره‌كه‌م، -
2:44 - 2:48به‌و جوانیی و ئاسووده‌ییه‌ی كه ده‌وریان
دابووم به سەرسام ببووم. -
2:49 - 2:52وا هه‌ستم دەكرد سۆز و مه‌به‌ستم
له ژیان دۆزیبۆوه. -
2:52 - 2:54ئه‌و ڕۆژه به‌ڵێنمدا
-
2:54 - 2:57كه ژیانی خۆم بۆ پاراستنی
گیانداره‌كان ته‌رخان بكه‌م. -
2:57 - 3:01بیر له ڕۆژه‌كانی منداڵیی له
قوتابخانه له زیمبابۆی ده‌كه‌مه‌وه -
3:01 - 3:03و منداڵه‌كانی تر كه له
قوتابخانه له‌گه‌ڵیان بووم. -
3:03 - 3:07ڕه‌نگه گه‌ر ده‌رفه‌تێكمان هه‌بووایه
بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ گیانداری كێویی، -
3:07 - 3:11زۆرتر له هاوپۆله‌كانم ئێستا
له‌گه‌ڵ من كاریان ده‌كرد. -
3:11 - 3:16تاكو كۆمه‌ڵگه ناخۆییه‌كان نه‌یانه‌وێت
گیانداری كێویی بپارێزن و له‌گه‌ڵیان بژین، -
3:16 - 3:19له‌وانه‌یه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پاراستن
بێ سوود بن. -
3:19 - 3:23ئه‌مانه ئه‌و كۆمهڵگەیانهن كه له‌گه‌ڵ
گیانداره كێوییه‌كان ده‌ژین -
3:23 - 3:24له هه‌مان سیسته‌می ژینگه‌یی
-
3:24 - 3:27و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه
تێچووه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی. -
3:27 - 3:29گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆیان نه‌بێت
-
3:29 - 3:32یاخود سوود له گیانداره‌كان نه‌بینن،
-
3:32 - 3:35هیچ هۆكارێكیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی
بیانه‌وێت پارێزگاری‌یان لێ بكه‌ن. -
3:35 - 3:38و گه‌ر كۆمه‌ڵگه ناوخۆییه‌كان
گیانداره كێوییه‌كانیان نه‌پارێزن، -
3:38 - 3:41هیچ بڕێك له ده‌ست تێخستنی
ده‌ره‌كیی كار ناكات. -
3:42 - 3:44بۆیه پێویسته چی بكرێت؟
-
3:45 - 3:48پێویسته پارێزكاران په‌روه‌رده‌ی
ژینگه‌یی پێشه‌نگ بكه‌ن -
3:48 - 3:52-و یارمه‌تیی فراوان كردنی تواناكانی كۆمه‌ڵ
گه بده‌ن بۆ پاراستنی گیانداره كێوییه‌كان -
3:52 - 3:56پێویسته قوتابی و كۆمه‌ڵكه ببرێن
بۆ باخچه نیشتیمانییه‌كان، -
3:56 - 3:59بۆیه ده‌رفه‌تێكیان ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندیی
كردن له‌گه‌ڵ گیانداری كێویی. -
4:00 - 4:02له هه‌ر هه‌وڵ و هه‌ر ئاستێك،
-
4:02 - 4:05پێویسته پاراستن ئابووریی
خه‌ڵكه‌كه بگرێته‌وه -
4:05 - 4:08كه خاكه‌كه له‌گه‌ڵ گیانداره
كێوییه‌كان هاوبه‌شی پێ ده‌كه‌ن. -
4:09 - 4:12گرنگیشه پارێزكاره ناوخۆییه‌كان
-
4:12 - 4:15ببنه به‌شێك له هه‌وڵی پاراستن،
-
4:15 - 4:20گه‌ر بمانه‌وێت متمانه دروست بكه‌ین و
پاراستن له‌تاو كۆمه‌ڵگه‌كان چه‌سپ بكه‌ین. -
4:20 - 4:23وه‌كو پارێزكارانی ناوخۆیی،
ئێمه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كۆسپ ده‌بینه‌وه، -
4:23 - 4:28له جیاكاریی ڕاسته‌وخۆ بۆ سنووره‌كان
به‌هۆی پێوه‌ره ڕۆشنبیرییه‌كان. -
4:28 - 4:30به‌ڵام من واز له هه‌وڵه‌كانم ناهێنم
-
4:31 - 4:33بۆ هێنانی كۆمه‌ڵگه خۆماڵییه‌كان
بۆ جه‌نگانی ئه‌مه -
4:33 - 4:35بۆ مانه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه‌مان.
-
4:36 - 4:39من داواتان لێده‌كه‌م بێن و
له‌گه‌ڵ من پێكه‌وه بوه‌ستین. -
4:39 - 4:42پێویسته ئه‌و كۆسپانه‌ی دروستمان كردوون
چالاكانه لایان بەرین، -
4:42 - 4:46كه دانیشتووانه خۆماڵییه‌كان به بێ
هه‌وڵه‌كانی پاراستن جێ ده‌هێڵن. -
4:46 - 4:50من ژیانی خۆم ته‌رخان كردووه
بۆ پاراستنی شێره‌كان. -
4:50 - 4:52و ده‌زانم دراوسێكهشم هه‌ر ئه‌وه ده‌كات،
-
4:52 - 4:56گه‌ر ته‌نیا ئه‌و گیاندارانه‌یان بناسیبا
كه له ده‌رگای ته‌نیشتیان ده‌ژیان. -
4:57 - 4:58سوپاس.
-
4:58 - 5:03(چه‌پڵه)
- Title:
- چۆن ئه‌و پاراستنه‌ی كۆمه‌ڵگه سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات ده‌توانێت گیانداری كێویی ڕزگار بكات
- Speaker:
- مۆرئێنجڵ مهبیزا
- Description:
-
پارێزكار و هاوه‌ڵی TEDمۆرێنجڵ مهبیزا توێژینه‌وه‌ی له سێسیڵی شێری به‌ناوبانگ كرد تاكو له لایه‌ن ڕاوكه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو لێیدرا له 2015. پرسیار ده‌كات شته‌كان چۆن به شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌ڕێوه ده‌چوون، به‌كردنی پرسیاری"ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه له نزیك سێسیڵ ده‌ژیا به‌شدار بووایه له پاراستنی ئه‌و؟ له گفتوگۆیه‌كی خێرا،مهبیزا باسی حاڵه‌تی پاراستن ده‌كات له ماڵه‌كه‌ی له زیمبابۆی-- و بۆچی وا بیرده‌كاته‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له‌گه‌ڵ گیانداری كێویی ده‌ژین ئه‌وانه‌ن له باشترین بارودۆخدان بۆ یارمه‌تیدانیان.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 05:16
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How community-led conservation can save wildlife | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for How community-led conservation can save wildlife | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How community-led conservation can save wildlife | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How community-led conservation can save wildlife | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How community-led conservation can save wildlife | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for How community-led conservation can save wildlife | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for How community-led conservation can save wildlife | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for How community-led conservation can save wildlife |