ڕێگایه‌كی نوێ بۆ فێربوونی خوێندنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی|ناردا پیكێسڵی
-
0:15 - 0:17حه‌زده‌كه‌م چیڕۆكێكتان بۆ بگێڕمه‌وه
-
0:18 - 0:20له‌باره‌ی كوڕێك به‌ناوی سفێن.
-
0:21 - 0:25له پۆلی پێنجه‌م بوو، ئۆتیزمی هه‌بوو،
-
0:25 - 0:28نه‌یده‌توانی وشه‌یه‌كیش بخوێنێته‌وه.
-
0:29 - 0:35هیچ شتێك، ته‌نانه‌ت، ئه‌و، من، ئه‌وه.
-
0:36 - 0:40مامۆستاكان به خێزانه‌كیان گوت
ڕه‌نگه هه‌رگیز فێری خوێندنه‌وه نه‌بێت. -
0:42 - 0:46به پرۆگرامه ساده‌كه‌ی خوێندنه‌وه‌م،
سفێنم فێری خوێندنه‌وه كرد. -
0:48 - 0:51چیڕۆكی من ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كات كه
كچه‌كه‌م له پۆلی یه‌كه‌م بوو. -
0:51 - 0:53خوێنه‌رێكی ئاله‌نگار بوو.
-
0:54 - 0:58له‌و كاته، ده‌رباره‌ی خوێنه‌ری
ئاله‌نگار نه‌مده‌زانی. -
0:59 - 1:02"هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بخوێنێته‌وه،
وایه؟" -
1:03 - 1:04وانیه.
-
1:04 - 1:07به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی به‌شی
په‌روه‌رده‌ی ئینگلیزی ئه‌مریكا، -
1:07 - 1:12ساڵی ڕابردوو، %19 ی قوتابیانی
ئاماده‌یی له ئه‌مریكا -
1:12 - 1:16دوای ده‌رچوونیان نه‌یانده‌توانی سه‌رووی
پۆلی سێیه‌م بخوێننه‌وه، -
1:16 - 1:20كه له‌ڕووی كردارییه‌وه به
نه‌خوێنده‌وار داده‌نرێت. -
1:22 - 1:25كه نزیكه‌ی 1 قوتابیه له
كۆی 5 قوتابی، -
1:25 - 1:30یان نیو ملیۆن ده‌رچووی نوێ،
-
1:31 - 1:32ساڵانه.
-
1:33 - 1:37چۆن كه‌سێك قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كات
بێ ئه‌وه‌ی بزانێت چۆن بخوێنێته‌وه؟ -
1:39 - 1:43مامۆستاكان ئه‌وه‌ی له‌توانا دابێت ئه‌نجامی
ده‌ده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌م مناڵانه، -
1:43 - 1:46به‌ڵام ڕێگای باوی
فێركردنی خوێندنه‌وه -
1:46 - 1:49بۆ زۆربه‌ی قوتابیه‌كان ده‌ستنادات.
-
1:51 - 1:55به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی نیشتمانی بۆ
نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری گه‌وران. -
1:55 - 2:01له ئه‌مریكا، %85 ی هه‌رزه‌كاره
لاساره‌كان و %70 ی به‌ندكراوه‌كان -
2:01 - 2:04كرداریانه نه‌خوێنده‌وارن."
-
2:05 - 2:11نه‌خوێنده‌واری پێشبینیكه‌ری ژماره یه‌كه
له چاڵاكی تاوانكاری له داهاتوو. -
2:14 - 2:17چاره‌سه‌رێك هه‌یه،
له‌مه‌وه هاتووه. -
2:19 - 2:22له ته‌مه‌نی بیست ساڵی، چووم
بۆ ژاپۆن بۆ فێركردنی ئینگلیزی. -
2:23 - 2:29پێویست بوو زمانی ژاپۆنی فێرببم،
داواملێكرا سه‌ره‌تا فێری خوێندنه‌وه ببم -
2:29 - 2:35بۆمده‌ركه‌وت ژاپۆنییه‌كان سیسته‌مێكی
گه‌شه‌سه‌ندوویان هه‌یه به‌ناوی هیراگانا، -
2:36 - 2:41واده‌كات خوێندنه‌وه زۆر ئاسان بێت،
به هه‌فته‌یه‌ك فێری بووم. -
2:43 - 2:47سه‌ره‌تا مانای كاره‌كته‌ره‌كانم
نه‌ده‌زانی. -
2:47 - 2:54خاله گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه توانیم زمانی
ژاپۆنی به ڕاستی ده‌ربڕم . -
2:55 - 3:01ده ساڵ دواتر، كاتێك ئاله‌نگاری
خوێندنه‌وه‌ی كچه‌كه‌م هۆشیاری كردمه‌وه، -
3:01 - 3:06بڕیارمدا ئه‌وه‌ی له ژاپۆن فێری ببووم
له‌گه‌ڵ زمانی ئینگلیزی بیگونجێنم. -
3:07 - 3:13به‌یارمه‌تی پسپۆڕێكی خوێندنه‌وه
هه‌موو ده‌نگه‌كانی ئینگلیزیم نووسی. -
3:14 - 3:18دواتر، ئه‌لف و بێی خۆمانم
شیكرده‌وه. -
3:19 - 3:23له‌و 26 پیته‌ی خۆمان بۆمده‌ركه‌وت،
-
3:23 - 3:2712 یان یه‌ك ده‌نگ دروستده‌كه‌ن،
-
3:28 - 3:33به‌ڵام 14 پیته‌كه‌ی تر
چه‌ند ده‌نگێك دروست ده‌كه‌ن. -
3:33 - 3:37"A" چوار ده‌نگ دروستده‌كه‌ن،
و"C " سێ ده‌نگ. -
3:38 - 3:41"O" هه‌شت ده‌نگی جیاواز دروستده‌كات!
-
3:42 - 3:46وای بۆده‌چم له‌به‌ر ئه‌مه‌یه
زمانی ئینگلیزی زۆر قورسه. -
3:47 - 3:49با پیتی"C" به‌نموونه وه‌ربگرین.
-
3:50 - 3:52سێ ده‌نگه‌كه‌ی"C" له
-
3:52 - 3:54"cat"
-
3:55 - 3:59"face" و"ocean" هه‌یه.
-
4:03 - 4:05سه‌رسامیش بووم له‌وه‌ی
بۆمده‌ركه‌وت -
4:05 - 4:12كه ئه‌م 17 پیته
هه‌ندێكجار بێده‌نگن، -
4:13 - 4:16به‌و مانای هیچ ده‌نگێك دروستناكه‌ن
-
4:16 - 4:18له زۆربه‌ی وشه‌كان.
-
4:19 - 4:22بۆ ساتێك بیر له‌م چوار
نموونه‌یه بكه‌وه: -
4:22 - 4:26له وشه‌ی"doubt" ده‌نگی"B" نییه،
-
4:26 - 4:30له وشه‌ی"sign" ده‌نگی"G" نییه،
-
4:31 - 4:34له"island" ده‌نگی"S" نییه،
-
4:34 - 4:37له"who" ده‌نگی"W" نییه.
-
4:40 - 4:45ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی گه‌شه‌مپێدا
پێی ده‌گوترێت"نارداگانی." -
4:46 - 4:52ڕێگه‌یه‌كم دۆزییه‌وه بۆ خستنه‌ڕووی
هه‌موو ده‌نگه‌كانی ئه‌م 14 پیته. -
4:52 - 4:57له‌ژێر پیته‌كان
یه‌ك له‌م هێمایانه هه‌یه. -
4:57 - 5:02ئه‌م هێمایانه وا له خوێنه‌ره‌كه
ده‌كات بزانێت كامه ده‌نگ دروست بكات. -
5:03 - 5:07ڕێبه‌ری قوتابیه‌كان ده‌كه‌ن له
فێربوونی ده‌ربڕینی وشه‌كان. -
5:07 - 5:10دوو له‌و هێمایانه‌نات فێرده‌كه‌م.
-
5:10 - 5:14یه‌كه‌میان، هێمای په‌سه‌ندی هه‌موو كه‌سێك.
-
5:14 - 5:18چوارگۆشه‌كه لێوه‌كانته،
هێڵه‌كه‌ش په‌نجه‌ته، -
5:18 - 5:22ئه‌و ده‌نگه‌ی دروستی ده‌كات بریتییه له
"ششش". -
5:23 - 5:28ده‌توانرێت ده‌نگی"شش" به
پێنج ڕێگه‌ی جیاواز دروست بكرێت. -
5:29 - 5:32به یه‌ك "S" له "sugar"،
-
5:32 - 5:35به دوو "S" له "mission"،
-
5:35 - 5:38و به "S-H" له "sheep"،
-
5:38 - 5:41به "T" له "vacation"
-
5:41 - 5:44و به "C" له "social".
-
5:47 - 5:52هێمای سێگۆشه وا له خوێنه‌ر ده‌كات
بزانێت ده‌نگی" ووو" پێویسته. -
5:52 - 5:56ده‌نگی "ووو" ده‌توانرێت به چوار
ڕێگه‌ی جیاواز دروستبكرێت، -
5:57 - 5:59به یه‌ك "O" له "move"،
-
6:00 - 6:03دوو "O" له "school"،
-
6:03 - 6:08یه‌ك "E" له "flew"
و یه‌ك "U" له "super". -
6:10 - 6:12ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی پیته بێده‌نگه‌كان؟
-
6:13 - 6:17هێڵیان به ژێردا كێشراوه و
به‌ئاسانی ده‌بینرێن. -
6:22 - 6:26ئه‌مه نموونه‌یه‌كی كرداریی هێماكانمانه.
-
6:26 - 6:30سه‌رنجی سێ ده‌نگه جیاوازه‌كه‌ی "U" بده‌ن.
-
6:31 - 6:36We hum a tune for you.
-
6:39 - 6:40د. جێفری ویلهێڵم،
-
6:40 - 6:43پرۆفیسۆری به‌ناوبانگی
فێربوونی ئینگلیزی -
6:43 - 6:46له زانكۆی بۆیزی سته‌یت
-
6:46 - 6:50شاره‌زای باوه‌ڕپێكراوی نه‌هێشتنی
نه‌خوێنده‌واری له ناوخۆدا، -
6:50 - 6:53توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ مامۆستایان
به پێوه‌رێكی بچووك -
6:53 - 6:55له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌ی ئێمه ئه‌نجامدا.
-
6:55 - 6:58بڕیاریدا كه ئه‌مه ده‌ست ده‌دات
-
7:00 - 7:05چونكه ئه‌و بارگرانییه زیاده‌ی
زانینی كه‌مكرده‌وه -
7:05 - 7:10كه ئاساییانه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی فێری
خوێندنه‌وه‌ی ئینگلیزی ده‌بن تاقیكرایه‌وه. -
7:11 - 7:16چه‌ندین به‌رنامه‌ی تاقیكاریمان
ئه‌نجامداوه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه، -
7:16 - 7:19كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون.
-
7:20 - 7:25به‌رنامه‌ی نارداگانی له‌لایه‌ن به‌شی
په‌روه‌رده‌ی ویلایه‌تی ئایداهو په‌سه‌ندكرا -
7:25 - 7:27بۆ ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كانی ئایداهو
به‌كاربێت. -
7:29 - 7:34به‌به‌كارهێنانی نارداگانی، سفێن،
كه له پۆلی پێنجه‌م بوو، -
7:34 - 7:40فێری خوێندنه‌وه بوو به هێماكانی ئێمه
له هه‌شت وانه‌ی یه‌ك كاتژمێریی. -
7:41 - 7:42(چه‌پڵه)
-
7:46 - 7:51دڵخۆش بوو توانی ئه‌و په‌رتووكانه بخوێنێ-
ته‌وه كه به هێماكانی ئێمه به‌كۆد كرابو -
7:52 - 7:56(ڤیدیۆ) سفێن: زۆر زه‌حمه‌ت بوو،
-
7:56 - 8:00به‌ڵام كه كارم له‌گه‌ڵیان كرد،
-
8:00 - 8:02ئێستا ئاسانه.
-
8:03 - 8:08ده‌چم ڕاوه گه‌شت ده‌كه‌م.
-
8:10 - 8:11(پێكه‌نین)
-
8:12 - 8:18له گه‌شته‌كان كه‌ره‌كێوییه‌كان
ده‌بینم گیا ده‌خۆن. -
8:19 - 8:21واو!
-
8:23 - 8:30گیانداره‌كان له‌چوارده‌ورم ده‌بینم
-
8:33 - 8:35له گه‌شته‌كه‌م،
-
8:36 - 8:38(چه‌پڵه)
-
8:38 - 8:39من ئه‌نجاممدا!
-
8:39 - 8:41ناردا پیكێسلی: به‌ڕاستی ئه‌نجامتدا!
-
8:43 - 8:48(له‌سه‌ر سه‌كۆ) كه‌وایه سفێن توانی
په‌رتووكه به‌كۆدكراوه‌كانمان بخوێنێته‌وه -
8:48 - 8:51به هه‌شت وانه‌ی یه‌ك كاتژمێریی.
-
8:52 - 8:54چه‌ندین مانگ دواتر،
-
8:54 - 8:56چیتر پێویستی به هێمایه‌كان نه‌بوو.
-
8:57 - 8:59ساڵی ڕابردوو، له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی،
-
8:59 - 9:04سفێن بووه ئه‌ندامێكی پڕ شانازی كۆمه‌ڵه‌ی
شكۆداری نیشتمانیی له ئه‌مریكا. -
9:05 - 9:07(چه‌پڵه)
-
9:12 - 9:13سفێن ده‌ڵێت،
-
9:13 - 9:17"پێشتر وامده‌زانی خوێندنه‌وه مه‌حاڵه:
-
9:17 - 9:20ئێستا ده‌زانم هه‌موو شتێك شیاوی كردنه."
-
9:21 - 9:22سوپاس.
-
9:22 - 9:24(چه‌پڵه)
- Title:
- ڕێگایه‌كی نوێ بۆ فێربوونی خوێندنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی|ناردا پیكێسڵی
- Description:
-
ناردا پیكێسڵی سیسته‌مێكی داهێنا كه زۆر به قووڵی چۆنیه‌تی فێربوونی خوێندنه‌وه ئاسان ده‌كات. سه‌رنج بده چۆن سیسته‌مه‌كه‌ی خه‌نوێنده‌واری و ده‌ره‌نجامه نه‌رێنییه‌كانی كه‌م ده‌كاته‌وه. دوای ته‌واوكردنی كۆلێژ، ناردا پیكێسڵی چوو بۆ ژاپۆن و بۆی ده‌ركه‌وت ژاپۆنییه‌كان ڕێگه‌یه‌كی سادویان بۆ فێربوونی خوێندنه‌وه داهێناوه، پێی ده‌ڵێن هیراگانا. له‌ڕێی شێوازه‌كه‌یانه‌وه، ناردا توانی فێری خوێندنه‌وه‌ی زمانی ژاپۆنی ببێت له یه‌ك هه‌فته‌دا، له سێ مانگدا، تێگه‌یشتنه‌كه‌ی ڕێگه‌ی دا به ئازادانه گفتوگۆ بكات له شاره‌كه‌ی له فوكوواكا.
له 1988 ناردا له ژاپۆنه‌وه بۆ سه‌ن ڤالی گواستییه‌وه چونكه كۆمه‌ڵگه بچووكه‌كه و چاڵاكییه ده‌ره‌كییه‌كان به درێژایی ساڵ هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاند. شووشه فووپیاكه‌رێكی كارامه. بۆ بواز گه‌شت ده‌كات بۆ داهێنانی كاری هونه‌ری.
كاتێك كچه‌كه‌ی وه‌كو خوێنه‌رێگی ئالنگار ده‌ستنیشانكرا له پۆلی یه‌كه‌م، ناردا بۆی ده‌ركه‌وت كه زمانی ئینگلیزی یه‌ك له قورسترین زمانه‌كانه كه فێری ببی بیخوێنیته‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ قسه‌كه‌ره خۆماڵییه‌كانیش. ناردا ئه‌لفبێی ئینگلیزی شیده‌كاته‌وه تا له هۆكاری قورسییه‌كه‌ی تێبگات(1 قوتابی له كۆی 5 قوتابی پێده‌گه‌ن بێ ئه‌وه‌ی فێری خوێندنه‌وه ببن). پیته‌كانی به هه‌مان شێوه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانی هیراگانای ژاپۆنی ڕێكخست ، ناردا ڕێبازێك بۆ زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌خات كه هه‌رگیز پێشتر نه‌تبینیوه. - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDxTalks
- Duration:
- 09:33
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for A new way to learn to read English | Narda Pitkethly | TEDxSunValley | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for A new way to learn to read English | Narda Pitkethly | TEDxSunValley | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for A new way to learn to read English | Narda Pitkethly | TEDxSunValley | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for A new way to learn to read English | Narda Pitkethly | TEDxSunValley | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for A new way to learn to read English | Narda Pitkethly | TEDxSunValley | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for A new way to learn to read English | Narda Pitkethly | TEDxSunValley |