بۆچی پێشبینیکردنی بومەلەرزەکان زۆر گرانە؟ - جین-باپتیستی پ. کۆهل
-
0:08 - 0:10لە ساڵی ١٣٢ی زاینیدا،
-
0:10 - 0:12زانایی چینی زانگ هێنگ
-
0:12 - 0:16تازەترین داهێنانی
لە دیوەخانی هان پێشکەش کرد. -
0:16 - 0:18ئەو دەڵێت، ئەو ئینجانە گەورەیە،
-
0:18 - 0:21دەتوانێت کاتی ڕوودانی بوومەلەرزە
لە شانشینەکەیان پێشبینی بکات -
0:21 - 0:24لەگەڵ ئاڕاستەی ئەو شوێنانەی کە
دەبێت هاوکاری بۆ بنێرن. -
0:24 - 0:27دانیشتووانی دیوەخان
تاڕادەیەک بە گوومان بوون، -
0:27 - 0:31بە تایبەت کاتێک ئامێرەکە لە دوانیوەڕۆیەکی
ئارامدا ئاماژەی بۆ بومەلەرزە کرد. -
0:31 - 0:34بەڵام دوای چەند ڕۆژێک، نامەبەرەکان
بۆ داواکردنی یارمەتی گەیشتن، -
0:34 - 0:37گومانی دەربار بۆ سوپاس گوزاری گۆڕدرا.
-
0:37 - 0:41ئەمڕۆ، قابلەمەکان چیتر لە دیاریکردنی
ڕووداوەکانی بومەلەرزە پشتیان پێ نابەسترێت، -
0:41 - 0:46بەڵام کاتی دەست نیشانکردنی بومەلەرزە
ئەرکێکی زۆر سەختە بۆ کەشناسەکان. -
0:46 - 0:49کەواتە بۆچی پێشبینی بوومەلەرزەکان
کارێکی زۆر گرانە، -
0:49 - 0:52ئەی چۆن دەتوانین لە پێشبینی
کردنی بومەلەرزە پێش بکەوین؟ -
0:52 - 0:53بۆ وەڵام دانەوەی ئەوە،
-
0:53 - 0:58دەبێت لە چەند بیردۆزێک تێبگەین
کە چۆن بوومەلەرزە ڕوودەدات. -
0:58 - 1:02توێکڵی زەوی لەچەند چینە بەردێکی گەورە و
ڕەق و پان دروست بووە. -
1:02 - 1:04پێیان دەوترێت چینە تەک تۆنیکییەکان،
-
1:04 - 1:08هەریەکەیان کەوتووەتە سەر چینێکی گەرم کە
بەشێکی لە دۆخی شلیدایە لە چینەکانی زەوی. -
1:08 - 1:11ئەوەش وا لە چینەکان دەکات
بە ئەندازی ۱ تا ۲۱ سانتیمەتر -
1:11 - 1:15لەهەر ساڵێکدا بەهێواشی لە یەک جیا ببنەوە.
-
1:15 - 1:17بەڵام ئەم جوڵە بچووکانە
بەڕادەیەک بەهێزن -
1:17 - 1:21کە دەبنە هۆکاری درووست
بوونی تێکشکانی قووڵ لە ناو چینەکان. -
1:21 - 1:22هەروەها لە شوێنە ناجێگیرەکانیش،
-
1:22 - 1:27فشارە بەتینەکە ڕەنگە لەکۆتایدا
بوومەلەرزەیەک دروست بکات. -
1:27 - 1:30ئەم جوڵە زۆر بچوکانە
قورسە چاودێری بکرێت، -
1:30 - 1:36بەڵام ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆکاری
ئەم جوڵانانە زۆر هەمەچەشنن. -
1:36 - 1:38کەلێنە جیاوازەکانی ڕووی زەوی بەردی
ناهاوشێوە لای یەک دادەنێن -
1:38 - 1:42کە هەندێکیان لەژێر فشاردا بەهێزترن یاخود
بێ هێزترن. -
1:42 - 1:47هەروەها بەردە جیاوازەکان کاردانەوەی جیایان
بۆ ئەو هێزە و پلە گەرمییە بەرزە دەبێت. -
1:47 - 1:50هەندێکیان بە شێکی لێ دەتوێنەوە و
شلەیەکی چەور دەردەدەن. -
1:50 - 1:52کە لە ماددی کیمیایی زۆرگەرم پێکهاتووە
-
1:52 - 1:54کە هێزی کەلێنەکان کەم دەکەنەوە.
-
1:54 - 1:56بەڵام هەندێکیان وشکن،
-
1:56 - 1:59تووشی زیادبوونی فشارێکی مەترسیدار دەبن.
-
1:59 - 2:04هەموو ئەم کەلێنانە گۆڕانی هێزی"هێزە
لێک نزیک کەرەوەکانیان" بەسەردا دێت، -
2:04 - 2:09لەگەڵ هەڵڕژانی بەردە گەرمەکان و جوڵەیان
بەناو چینەکانی زەویدا. -
2:09 - 2:12کەواتە کام لەم گۆڕانە شاراوانە
دەبێت شیبکەینەوە و -
2:12 - 2:16چۆن لەگەڵ ئامرازە پێشبینی کارەکانمان
دەگونجێن؟ -
2:16 - 2:20چونکە هەندێک لەو هێزانە بە پێوانەیەکی
بەردەوامی گەورە ڕوودەدەن، -
2:20 - 2:23ڕەوشتی چینەکان تاڕادەیەک خولییە.
-
2:23 - 2:28ئەمڕۆ زۆرێک لە نیشانە باوەڕ پێکراوەکانمان
لە پێشبینییە درێژمەوداکانەوە سەرچاوە دەگرن -
2:28 - 2:32کە پەیوەندی بە کات و شوێنی بومەلەرزەکانی
پێشووترەوە هەیە کە ڕوویانداوە. -
2:32 - 2:34پێوەری مەلەنیا،
-
2:34 - 2:38ڕێگەمان دەدات پێشبینی
کاتی کەلێنە چالاکەکان بکەین، -
2:38 - 2:39بۆ نموونە سان ئەندریاس،
-
2:39 - 2:42کە پێشبینیەکان دواکەوتن بۆ
ڕوودانی بومەلەرزەیەکی گەورە. -
2:42 - 2:44بەڵام بەهۆی ئەوەی
گۆڕانێکی جیاواز لە خۆدەگرێت، -
2:44 - 2:48ئەم ڕێبازە دەتوانێت تەنها پێشبینی
مەودای زۆر نەچەسپاو بکات. -
2:48 - 2:50بۆ پێشبینی کردنی ڕوداوە لەناکاوەکان،
-
2:50 - 2:55توێژەران توێژینەوەیان لە جوڵانەوەکانی
زەوی پێش لەرزین کردووە. -
2:55 - 2:58زەویناسان ئامێری لەرزەپێویان بۆماوەیەکی
زۆر بەکارهێناوە -
2:58 - 3:02بۆ گەڕان و دیاریکردنی جوڵە بچووکەکانی
ناو توێکڵی زەوی. -
3:02 - 3:05لە ئەمڕۆشدا، زۆرێک لە مۆبایلە زیرەکەکان
لە توانایاندا هەیە -
3:05 - 3:08کە تۆماری شەپۆلە بومەلەرزەییەکان بکەن.
-
3:08 - 3:10بەهۆی بوونی تۆڕێکی پەیوەندی بەدەوری جیهان،
-
3:10 - 3:13زاناکان دەتوانن بەهۆی
هەرەوەزی هەمەچەشنەوە -
3:13 - 3:17سیستەمێکی وریاکردنەوەی ورد کە خەڵک
لەو لەرزەییەی دێت ئاگادار بکاتەوە. -
3:17 - 3:21بەڵام بەداخەوە، تەلەفونەکان ڕەنگە نەتوانن
ئەو تێبینییە پێشوەختەی پێویستە ببەخشن -
3:21 - 3:23بەهۆی سەلامەتی پرۆتۆکۆلەکان.
-
3:23 - 3:26بەڵام ئەم خوێندنەوە وردە
هێشتا دەکرێت سوودی هەبێت -
3:26 - 3:29بۆ ئامێرەکانی پێشبینیکردن
وەک نەرمەواڵای لەرزەیی ناسا، -
3:29 - 3:32کە دەتوانێت تێکەڵەیەکی چڕ
لە زانیاری زەویناسی بەکار بهێنێت -
3:32 - 3:35بۆ دەستنیشان کردنی ئەو ناوچانەی
لە مەترسیدان. -
3:35 - 3:37بەهەرحاڵ، توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن
-
3:37 - 3:42ئاشکراترین ئاماژەکانی لەرزەیەک ڕەنگە
بۆ هەریەک لەم هەستەوەرانە نادیاربێت. -
3:42 - 3:43لە ساڵی ۲۰۱۱ دا،
-
3:43 - 3:46پێش ئەوەی بوومەلەرزەیەک
لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن بدات، -
3:46 - 3:50توێژەرەکانی نزیک ناوچەکە، بەشێوەیەکی
سەرسوڕهێنەرانە بڕێکی گەورەیان لە -
3:50 - 3:54جووتێک لە تیشکی ناوەکی کە بریتین لە
"ڕادۆن و ثۆرۆن" تۆمار کرد. -
3:54 - 3:58هەر کە پەستان پێش بومەلەرزەکە
لەناو توێکڵی زەوی بەزبێتەوە، -
3:58 - 4:02درزە بچوکەکان ڕێگە بەو گازانە دەدەن
تا بگەنە سەر ڕووی زەوی. -
4:02 - 4:07زانایانە پێیان وایە ئەگەر تۆڕێکی گەورەی
دیاریکردنی ڕادۆن و ثۆرۆن درووست بکرێت -
4:07 - 4:09لەسەر ڕووی ئەو ناوچانەی
کە چالاکی بوومەلەرزە بەرزە، -
4:09 - 4:12دەتوانێت ببێت بە سیستەمێکی
ئاگادارکردنەوەی کاریگەر -
4:12 - 4:15بۆ پێشبینیکردنی بوومەلەرزە
هەفتەیەک زووتر پێش ڕوودانی. -
4:15 - 4:15بێ گومان،
-
4:15 - 4:18هیچ کام لەم تەکنەلۆژییایانە
یارمەتیدەر نین بە قەدەر -
4:18 - 4:21سەیرکردنی ناوەخنی خودی چینەکانی زەوی.
-
4:21 - 4:22بەتێگەیشتنێکی قوڵترەوە
ڕەنگە بتوانین -
4:22 - 4:27پێشبینی و چاودێری گۆڕانی گەورە لە ناخی
زەوی لە کاتی گونجاو بکەین، -
4:27 - 4:30کە دەکرێت ژیانی دەیان هەزار کەس
لەهەر ساڵێک ڕزگاربکات. -
4:30 - 4:31بەڵام بۆ ئێستا،
-
4:31 - 4:36ئەم تەکنەلۆژیایانە دەکرێت یارمەتیدەربن
کە ئامادەبین و زوو بەهانای ناوچەکان بگەین -
4:36 - 4:39بێ ئەوەی چاوەڕێی ئینجانەیەک بکەین
تا ئاڕاستەمان پێ بدات.
- Title:
- بۆچی پێشبینیکردنی بومەلەرزەکان زۆر گرانە؟ - جین-باپتیستی پ. کۆهل
- Speaker:
- جین-باپتیستی پ. کۆهل
- Description:
-
بینەری تەواوی ڤیدیۆکە بن: https://ed.ted.com/lessons/why-are-earthquakes-so-hard-to-predict-jean-baptiste-p-koehl
لە ساڵی ١٣٢ ی زاینیدا، ژانگ هێنگ داهێنانە نوێکەی پێشکەش کرد: کە دەیگوت ئینجانەیەکی گەورە دەتوانێت لە دووری هەزاران مەترەوە
لە ڕوودانی بومەلەرزە ئاگاداریان بکات. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، ئێمە چیتر پشت بە قابلەمەکان نابەستین وەک سیستەمێکی وریاکەرەوە، بەڵام بومەلەرزەکان هێشتا بێ باک لە ئاست توێژینەوەکان دەردەکەون. بۆچی ئەوەندە گرانە پێشبینی بومەلەرزەکان بکرێت، چۆن دەتوانین باشتر بین لە پێشبینی کردنیان؟ جین-باپتیستی پ. کۆهل لێکۆڵینەوە دەکات.ئامادەکردنی جین-باپتیستی پ. کۆهل، دەرهێنانی ستۆدیۆی کابۆنگ.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:41
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Why are earthquakes so hard to predict? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why are earthquakes so hard to predict? | |
![]() |
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for Why are earthquakes so hard to predict? | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Why are earthquakes so hard to predict? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why are earthquakes so hard to predict? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why are earthquakes so hard to predict? |