< Return to Video

پێنج ڕێگە بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی پتەو

  • 0:00 - 0:03
    کۆتا جار کە شتێکت بە دەست نووسی کەی بوو؟
  • 0:03 - 0:04
    لەوانەیە ماوەیەک بێت.
  • 0:04 - 0:07
    (بەم شێوازە ئیش دەکەین)
  • 0:08 - 0:11
    تەکنەلۆژیا شێوازی
    پەیوەندی گرتنمانی گۆڕیوە.
  • 0:11 - 0:12
    ئێمە ئیمێڵ دەنێرین نەک نامە،
  • 0:12 - 0:14
    تەلەفۆن ناکەین، نامەی موبایل دەنێرین.
  • 0:14 - 0:17
    لە شوێنی چێشت لێنان لە چێشتخانە،
    داوای گەیاندنی خواردن دەکەین.
  • 0:17 - 0:19
    هەموو ئەوانە لە پێناو باشتر کردنە.
  • 0:19 - 0:20
    بەڵام خاڵێک هەیە.
  • 0:20 - 0:22
    تەنکنەلۆژیا پەیوەندیگرتنی ئاسان کردووە.
  • 0:22 - 0:25
    بەڵام دروستکردنی پەیوەندی کەسی نێوان
  • 0:25 - 0:26
    کەسەکانی ئاسان نەکردووە.
  • 0:26 - 0:28
    من نهێنی دروستکردنی ئەم پەیوەندییەم لە
  • 0:28 - 0:31
    جیهانی خێرا و تەکنەلۆژیای
    جیهانی ئێمە دۆزیوەتەوە،
  • 0:31 - 0:34
    کە بریتیە لە ئەنجامدانی کۆمەڵێک
    شتی بچووک بە شێوەی کۆن.
  • 0:34 - 0:36
    نامە بنووسە.
  • 0:36 - 0:38
    من هەزاران نامەم بە دەست نوسیوە.
  • 0:38 - 0:41
    بۆ سوپاسی ئامۆژگارییەکانی خەڵک
    و داوەتکردنم بۆ چاوپێکەوتنی ئیش.
  • 0:41 - 0:44
    نەختێک زیاتر خۆت هیلاک بکە تا پیشانی
    خەڵک بدەیت تۆ بەهایان بۆ دادەنێت
  • 0:44 - 0:46
    و کەم و زیادت لا ئاساییە.
  • 0:46 - 0:50
    گەر ئامۆژگاری نووسینی نامەی باشت دەوێت،
    تەنها ڕوونی بکەرەوە
  • 0:50 - 0:52
    ،بۆ ئەو کەسەی کە نامەی بۆ دەنێریت،
  • 0:52 - 0:54
    کە کاریگەری لە سەر ژیانت دروست کردووە.
  • 0:54 - 0:55
    باسی شتێکی تایبەت بکە.
  • 0:55 - 0:58
    وەک: سوپاست دەکەم بۆ ئەم ئامۆژگارییەت.
  • 0:58 - 1:02
    بەهۆی ئامۆژگارییەکەت، من فڵان ئیش دەکەم.
  • 1:02 - 1:04
    خەڵک دەیانەوێت جیاوازی دروستبکەن.
  • 1:04 - 1:07
    بۆیە، ئەگەر بتوانیت پێشانی کەسێک
    بدەیت کە کاریگەری لەسەر
  • 1:07 - 1:10
    ژیانت هەبووە،
    ئەو ژیانەی کە خەونی پێوە دەبینیت،
  • 1:10 - 1:11
    کاریگەری زۆر مەزنی دەبێت.
  • 1:11 - 1:12
    تەلەفۆن هەڵبگرە و پەیوەندی بکە.
  • 1:12 - 1:14
    ئێمە هەزاران فەرمانبەرمان دامەزراندووە.
  • 1:14 - 1:17
    من خۆم، پەیوەندیم بە یەک بە یەکیان کردووە
  • 1:17 - 1:19
    تا بەخێرهاتنیان بکەم بۆ کۆمپانیاکەمان.
  • 1:19 - 1:22
    دەتوانم ئاوازی خواستراوی
    کۆمپانیاکەمان بنیات بنێم.
  • 1:22 - 1:24
    کە خەڵک ئامادەن بۆ دورترین شوێن بڕۆن
  • 1:24 - 1:28
    بۆ ئەوەی پێشوازی لە خەڵک بکەن و
    هەستی لە خۆ گرتنیان بۆ دروست بکەن.
  • 1:28 - 1:30
    جار جار لە کۆتا ڕۆژی ئیش،
    پەیوەندی بە فەرمانبەران دەکەم.
  • 1:30 - 1:33
    کاتێک خەڵک دەڕۆنەوە،
    زۆر ڕونتر قسە دەکەن
  • 1:33 - 1:36
    بە بەراورد بەو کاتانەی لەسەر ئیشن.
  • 1:36 - 1:38
    بۆیە ئەمە کاتێکی باشە بۆ زانینی تێڕوانینێک
  • 1:38 - 1:40
    کە لە کاتیتر ئاسان نییە دەست بخرێت.
  • 1:40 - 1:43
    پرسیاری سەرنج ڕاکێش و بەمانا
    بکە کاتێک لە ئۆفیس دەردەچیت.
  • 1:43 - 1:45
    کاتێک وڵاتێک جێدەهێڵم،
  • 1:45 - 1:47
    هەموو شەوێک نانی ئێوارە
    لەگەڵ خەڵک لە کۆمپانیا دەخۆم.
  • 1:47 - 1:51
    پێم خۆشە پرسیاری وەک ئەم پرسیارە بکەم
    نهێنی هاندانت چییە؟
  • 1:51 - 1:54
    ئەم شتەی ئەم هەفتەیە ڕویدا کە
    بۆت زۆر گرنگ بوو چییە؟
  • 1:54 - 1:56
    کەسانی چواردەوریشت بە قسە دێن
  • 1:56 - 1:58
    و لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە
    و بیرورا ئاڵوگۆر دەکەن،
  • 1:58 - 2:00
    بەم شێوەیە ئاواز دەخوڵقێت.
  • 2:00 - 2:01
    کاتێک خەڵکەکە دەگەڕێنەوە ئۆفیس
  • 2:01 - 2:04
    یەکتر دەبینین و یەکتر
    باشتر و قوڵتر دەناسن.
  • 2:04 - 2:06
    لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان ڕاستگۆ بە.
  • 2:06 - 2:08
    دەزانیت هەستت چۆنە کاتێک
    لە ناو ئەسانسۆریت کەسێک
  • 2:08 - 2:10
    پرسیارت لێدەکات:
    پشووی هەفتەت چۆن بوو؟
  • 2:10 - 2:14
    لەوانەیە باشترین پشووی هەفتەت بووبێت،
    لەوانەیە چاوت بە ئەزیزترین کەست کەوتبێت،
  • 2:14 - 2:16
    تۆش دەڵێیت: باش،
    ئەی پشووی تۆ چۆن بوو؟
  • 2:16 - 2:19
    ئەگەر دەتەوێت پەیوەندی لەگەڵ خەڵک
    دروست بکەیت، پێویستە ڕاشکاو بیت.
  • 2:19 - 2:22
    من لەمەیان باش نیم،
    لەوانەیە خەڵکیش هەروا بێت.
  • 2:22 - 2:25
    بەڵام ئەمە هۆکاری گرنگی ڕاشکاوییە،
  • 2:25 - 2:26
    چونکە زۆربەی خەڵک ڕاشکاو نین.
  • 2:26 - 2:28
    ڤیدیۆکە بە کار بخە.
  • 2:28 - 2:31
    من هەمیشە ڤیدیۆ کۆنفڕانسم
    لە تەلەفۆنی موبایل پێ باشترە.
  • 2:31 - 2:33
    چونکە لەم کاتەدا کەسایەتی
    دەردەکەوێت.
  • 2:33 - 2:36
    کاتێک پەیوەندی ڤیدیۆی دەبەستیت،
    ئامادەگی نیشان دەدەیت.
  • 2:36 - 2:38
    وەک هێزێکی میکانیک فشارت
    بۆ دەهێنیت تا ئامادە بیت.
  • 2:38 - 2:40
    هیچ کەسێک بە تەنها سەرناکەوێت.
  • 2:40 - 2:41
    تا زیاتر کات تەرخان بکەیت
  • 2:41 - 2:44
    بۆ بەروپێشبردنی زیرەکی، سەرکردایەتی،
  • 2:44 - 2:47
    زیاتر دەتوانیت خەونەکانت بە دەست بهێنیت.
  • 2:47 - 2:51
    توانای سەرکێشی زیاترت دەبێت
    چونکە دەزانیت تۆڕێک لە خەڵک هەیە
  • 2:51 - 2:53
    بۆ پشتگیری و دڵنەوایت.
Title:
پێنج ڕێگە بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی پتەو
Speaker:
ڕۆبەرت ریفکین
Description:

لە کۆمەڵگەیەک کە تەکنەلۆژیا باڵی بەسەردا کێشاوە، خستنەڕوو و ڕێگەنیشاندەری دروستکردنی پەیوەندی، لەوانەیە ئەستەم بێت، بەتایبەت لە شوێنی کار. ڕۆبەرت ریفکین باسی کۆمەڵێک ئامۆژگاری و فێڵ دەکات تا پەیوەندی ڕاستەقینە لە شوێنی کار دروستبکەین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED Series
Duration:
03:07

Kurdish (Central) subtitles

Revisions