< Return to Video

جێڤەر تولی : پێنج شتی مەترسی دار بۆ منداڵان

  • 0:00 - 0:05
    بەخێربێن بۆ ''پێنج شتە مەترسی دارەکەی کە دەبێت ڕێگە بە منداڵەکانتان بدەن بیکەت''
  • 0:05 - 0:07
    من منداڵم نیە
  • 0:07 - 0:09
    منداڵی هاوڕێکانم قەرز کردووە، کەواتە
  • 0:09 - 0:12
    پێکەنین
  • 0:13 - 0:15
    ئەم ئامۆژگاریانەم وەک ئەڵقەیەک بکەنە گوێتان
  • 0:15 - 0:18
    من '' جێڤەر تۆلیم''
  • 0:18 - 0:22
    بە عەقد وەک زانایەکی کۆمپوتەرکار دەکەم
  • 0:22 - 0:27
    من دامەزرێنەری شوێنێکم کە پێی دەگوترێت ''خوێندنگەی ( تینکەرین)
  • 0:27 - 0:30
    کە پڕۆگرامێکی هاوینەیە، بەو نیازەی یارمەتی منداڵان بدات بۆ فێربوون و
  • 0:30 - 0:33
    چۆنیەتی درووستکردنی ئەو شتانەی کە بیری لێدەکەنەوە
  • 0:33 - 0:35
    کەواتە ئێمە زۆر شت دروست دەکەین
  • 0:35 - 0:38
    هەروەها من ئامێری بەهێز دەدەمە دەست مناڵەکانی پۆلی دووەم
  • 0:38 - 0:42
    ئەگەر ئێوە بیرلەوە دەکەنەوە منداڵەکانتان بنێرنە ئەم قوتابخانەیە
  • 0:42 - 0:45
    ئەوا ئەوان بە برینداری و ڕوشاوی و جەستەیەکی خوێناویەوە دەگەڕێنەوە
  • 0:47 - 0:49
    کەواتە، دەزانن ئێمە لە جیهانێکدا دەژین
  • 0:49 - 0:53
    کە زیادە ڕەوی دەکەین لە چاودێری کردنی یاساکانی ساخی و سەلامەتی منداڵان
  • 0:53 - 0:59
    لەوە ناچێت کە بزانن ئەمە چەند ڕەفتارێکی شێتانەیە
  • 0:59 - 1:01
    کە زۆر گوێ بە چادوێری کردنی منداڵان بدەیت
  • 1:01 - 1:06
    ئێمە هێمای وریاکەرەوەی خنکاندن دەخەینە سەر هەموو مادە پلاستیکیەکان
  • 1:06 - 1:08
    کە لە نەتەوە یەکگرتوەکان دروست کراون یاخود هاوردەن
  • 1:08 - 1:10
    لەگەڵ ئەو شتانەی کە لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەفرۆشرێت
  • 1:10 - 1:13
    ئێمەه ئاگارکەرەوە دەخەینە سەر کوپی قاوە تاکو پێمان بڵێت
  • 1:13 - 1:16
    کە لەوانەیە گەرم بێت
  • 1:16 - 1:20
    وا بیر دەکەینەوە کە هەر شتێک
  • 1:20 - 1:22
    تیژتر بێت لە تۆپی گۆلف زۆر ترسناکە بۆ
  • 1:22 - 1:24
    ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لەخوار (١٠) ساڵانەوەیە
  • 1:24 - 1:28
    کەواتە ئەم شتە باوە کەی تەواو دەبێت؟
  • 1:28 - 1:33
    کاتێک هەموو شتێک کە سوچی هەبێت دەیکەین بە خڕ
    وە هەموو ئامێرە نوک تیژەکان لەناودەبەین
  • 1:33 - 1:35
    هەموو شتە ئاسنیەکان لە جیهاندا
  • 1:36 - 1:40
    ئینجا لەو کاتەی کە منداڵ بۆ یەکەم جار ڕوو بە ڕووی شتێکی تیژ دەبێتەوە
  • 1:40 - 1:43
    یاخود هەر شتێک کە لە پلاستیک دروست نەکرابێت
  • 1:43 - 1:45
    ئەوا خۆیانی پێ بریندار دەکەن
  • 1:46 - 1:52
    جا لەو کاتەی کە ئێمە سنوور بۆ منداڵەکان دادەنێین کە گوایە بۆ سەلامەتی ئەوانە
  • 1:52 - 1:58
    ئەوا دەبین بە ڕێگر لە دروستبوونی چەندین هەلی بەنرخ
  • 1:58 - 2:00
    بۆ فێربونیان کە چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو جیهانەی چواردەوریان دەکەن
  • 2:01 - 2:05
    سەرەڕای هەموو ئەرک و ماندوبونەکانمان
  • 2:05 - 2:06
    منداڵان ڕێگەیەک دەدۆزنەوە
  • 2:06 - 2:09
    بۆ کردنی شتە مەترسیدارەکان
  • 2:09 - 2:11
    لە هەر جۆرە ژینگەیەکدا بن
  • 2:12 - 2:18
    کەواتە سەرەڕای ئەوەی کە ناونیشانی قسەکردنەکەم زۆر هاندەرانەیە
    بەڵام ئەم بابەتەمان لەسەر سەلامەتیە
  • 2:19 - 2:23
    هەروەها دەربارەی هەندێ شتی ساکارە کە لە تواناماندایە بیکەین
  • 2:23 - 2:29
    بۆ ئەوەی منداڵەکانمان وەها پەروەردە بکەین کە داهێنەربن و متمانەیان بەخۆیان بێت
  • 2:29 - 2:31
    هەروەها بتوانن کۆنتڕۆڵی ئەو ژینگەیە بکەن کە تیایدان
  • 2:32 - 2:37
    ئەوەی کە ئێستا من پێشکەشتان دەکەم، لە کتێبێکەوە وەرگێڕدراوە
    کە دەربارەی پێشکەوتنە
  • 2:38 - 2:40
    ناونیشانی کتێبەکەش (٥٠ شتە مەترسیدارەکە)یە
  • 2:40 - 2:42
    ئەمەش ٥ شتی مەترسیدارە
  • 2:42 - 2:45
    شتی ژمارە یەک:- یاریکردن بە ئاگر
  • 2:45 - 2:50
    فێربونی کۆنترۆڵ کردنی یەکێک لە هێزە هەرە بنەڕەتییەکان لە دونیادا
  • 2:50 - 2:54
    گرنگترین کاتە لە مێژووی هەموو منداڵێکدا
  • 2:54 - 2:56
    ئەگەر بیرمان بێت یاخود نا
  • 2:56 - 2:59
    ئەمە یەکەمین جارە کە بە ڕاستی ئێمە
  • 2:59 - 3:02
    بتوانین شتە ئاڵۆزەکان کۆنتڕۆڵ بکەین
  • 3:02 - 3:04
    ئەم ئاڵۆزیەش تەنها بۆ ئەوانە دەردەکەوێت
  • 3:04 - 3:06
    کە هەلی ئەوەیان بۆ دروست دەبێت کە بەکاری بهێنن
  • 3:06 - 3:09
    ئەوەش یاری کردنە بە ئاگر
  • 3:09 - 3:15
    ئەمە وەک ئەوەیە کە باشترین شتمان دۆزیبێتەوە، ئاگر
  • 3:15 - 3:18
    لەکاتی یاریکردن لەگەڵی، فێری هەندێک ڕێسای دەرەکی دەبین دەربارەی ئاگر
  • 3:18 - 3:22
    وەک: توانای ئاگر، سوتانەکەی وە هەروەها هەڵمەکەشی
  • 3:22 - 3:24
    ئەمانە ئەو سێ کارەن کە ئاگر دەیکات
  • 3:24 - 3:27
    کە پێویستە ئاگرێک بێت لەژێر کۆنترۆڵدا بێت
  • 3:27 - 3:32
    چاکترە کە ئاگرەکە لە تاقیگەیەکی کراوەدا بێت
  • 3:32 - 3:34
    ئێوە نازانن ئەوان چەند شت فێردەبن لە کاتی یاری کردن بە ئاگر
  • 3:34 - 3:39
    لێیان گەڕێن با بەدڵی خۆیان یاری پێبکەن، بڕوام پێبکەن
  • 3:40 - 3:42
    کە ئەوان بەم یاریکردنە ئەو شتانە فێر دەبن
  • 3:42 - 3:47
    کە یاریکردن بە (دۆرا) و بوکەڵەکانی تر فێریان ناکەن
  • 3:48 - 3:51
    ژمارە دوو: هەڵگرتنی چەقۆی گیرفانی
  • 3:51 - 3:55
    هەڵگرتنی چەقۆی گیرفانی دورە لە ئاستی ڕۆشنبیری کلتوری ئێمەوە
  • 3:56 - 3:58
    کە وا هەست دەکەم ئەمە شتێکی خراپە
  • 3:58 - 4:01
    (پێکەنین)
  • 4:02 - 4:07
    یەکەمین چەقۆی گیرفانی وەکو باشترین ئامێر دەبێت کە لە تەمەنتدا هەتبووبێت
  • 4:07 - 4:10
    خۆتان دەزانن کە ئەوە کەوچکە، خاکەنازە
  • 4:10 - 4:13
    دەڕنەفیزە، هەروەها گوێزانە
  • 4:13 - 4:18
    ئەمەش ئامێرێکی بەهێزە، ئەگەر پێت بێت هەست بە هەبوونی دەسەڵات دەکەیت
  • 4:18 - 4:21
    لە کەلتوری هەندێک وڵاتدا چەقۆ دەدەنە
  • 4:21 - 4:23
    منداڵەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن بە زووترین کات بەکاری بهێنن
  • 4:23 - 4:27
    ئەوانەش منداڵی ئەسکیمۆن کە بە چەقۆ چەوری و بەزی نەهەنگ دەبڕن
  • 4:27 - 4:31
    بۆ یەکەم جار ئەمەم لە فلیمی سینەمای مەجلیسی کەنەدیدا بینی کاتێ تەمەنم ١٠ ساڵان بوو
  • 4:31 - 4:35
    کاریگەری لەسەر بەجێ هێشتم کاتێ دەمبینی منداڵان چەقۆیان بەدەستەوەیە
  • 4:35 - 4:39
    ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە ڕادەی متمانە بەخۆ بوون لەلای منداڵان کاتێک زیاد دەکات
  • 4:39 - 4:41
    کە ئامێرێک بەکاردەهێنن لە تەمەنێکی منداڵیدا
  • 4:41 - 4:43
    پێویستە هەندێک یاسای سادە دابنێین
  • 4:44 - 4:49
    بۆ نمونە دوور لە لەشت شت ببڕە، ئاگات لە گوێزانەکە بێت، هەرگیز هێزی لەگەڵ بەکار مەهێنە
  • 4:49 - 4:52
    ئەمانەش ئەو یاسایانەن کە منداڵ دەتوانێت تێبگات لێی و پابەندبێت پێوەی
  • 4:52 - 4:53
    بەڵی، بەدڵنیای شوێنێکی خۆیان دەبڕن
  • 4:53 - 4:56
    تا ئێستاش جێگەی برینم ماوە لەسەر ڕانم کاتی بریندار بووم
  • 4:57 - 4:59
    بەڵام وەک دەزانن ئەوانە منداڵن زوو چاک دەبنەوە
  • 4:59 - 5:03
    (پێکەنین)
  • 5:03 - 5:05
    ژمارە سێ: هەڵدانی ڕم
  • 5:06 - 5:10
    بۆمان دەرکەوتووە کە مێشکی ئینسان پڕۆگرام کراوە بۆ شت هەڵدان
  • 5:10 - 5:15
    هەر وەک ماسولکە وایە، ئەگەر بەشێکی مێشکت بەکار نەهێنیت
  • 5:15 - 5:17
    ئەوا بە تێپەربونی کات دەپوکێنەوە
  • 5:18 - 5:21
    بەڵام کاتێک ڕاهێنانیان پێدەکەین
  • 5:21 - 5:23
    هەر یەکێک لە ماسولکەکان توانایەک دەبەخشێت بە هەموو بەشەکانی لەش
  • 5:23 - 5:25
    ئەم کردارە بەسەر مێشکیشدا جێبەجێ دەبێت
  • 5:26 - 5:30
    کەواتە توێژینەوەکان لەسەر هەڵدانی شت ئەوە دەردەخات کە
  • 5:30 - 5:33
    هانی ناوچەوانە پل و لاتەنیشتە پل دەدات
  • 5:33 - 5:38
    کە ئەم دوو بەشەی مێشک بەرپرسن لە تیژ بینین و تێگەیشتنی وێنەی سێ دووری
  • 5:38 - 5:43
    هەروەها چارەسەری کێشەی پێکهاتەکان دەکات
  • 5:43 - 5:47
    کە یارمەتی گەشەپێدانی بینای و پێشبینی کردن دەدات
  • 5:48 - 5:53
    هەڵدان واتە تێکەڵ کردنی توانای شیکردنەوە و جەستەیی
  • 5:53 - 5:57
    کەواتە ئەمە شتێکی زۆر چاکە بۆ ڕاهێنانی هەموو لەش
  • 5:57 - 6:03
    هەروەها ئەم جۆرە ڕاهێنانە چونکە پەیوەندی بەسەر نیشانە گرتنەوەوە هەیە
  • 6:03 - 6:08
    یارمەتی منداڵ دەدات بۆ بە ئاگابون و تەرکیزکردن
  • 6:08 - 6:10
    کەواتە ئەوەش کارێکی باشە
  • 6:10 - 6:14
    ژمارە چوار: هەڵوەشاندنی ئامێری ناوماڵ
  • 6:14 - 6:18
    جیهانێک لە شتی سەرسامکەر هەیە لەناو ئامێری قاپشۆرەکەتدا
  • 6:18 - 6:23
    بۆ جاری داهاتوو ئەگەر ویستت ئامێرکانی ناو ماڵت فڕی بدەیت، فڕێی مەدە
  • 6:23 - 6:26
    بیدە بە منداڵەکەت یاخود بینێرە بۆ قوتابخانەکەی من
  • 6:26 - 6:28
    ئێمەش دەیدەین بەوان
  • 6:28 - 6:30
    تەنانەت ئەگەر نەشت زانی بەشەکانی چیە
  • 6:30 - 6:33
    خۆیان فێردەبن پارچەکان بەیەکەوە ببەستن
  • 6:33 - 6:36
    ئەمەش مەشقێکی زۆر باشە بۆیان
  • 6:36 - 6:42
    بۆ ئەوەی بەهرەی شیکردنەوەی شتەکانیان تیادا درووست بێت
  • 6:42 - 6:44
    گرنگ نیە شتەکان چەند ئاڵۆزن
  • 6:44 - 6:48
    هەرچۆنێک بێت دەتوانن لە بەشێکی تێبگەن، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە وردە وردە
  • 6:48 - 6:50
    دەتوانن لە هەمووی تێبگەن
  • 6:50 - 6:53
    ئەمەش بەهرەی فێر بوونە، واتە شتەکان مایەی فێربونن
  • 6:54 - 6:57
    کەواتە ئەو ئامێرانە (ئەو سندوقە ڕەشانە) کە ئێمە لەگەڵیان دەژین پێیان ڕاهاتووین
  • 6:57 - 7:01
    لە ڕاستیدا شتی ئاڵۆزن کە خەڵکانی تر دروستیان کردوون
  • 7:01 - 7:03
    دەتوانن لێیان تێبگەن
  • 7:03 - 7:07
    ژمارە پێنج:
  • 7:07 - 7:09
    لادان لە یاسای مافی کۆپی کردن
  • 7:09 - 7:12
    پێکەنین
  • 7:12 - 7:15
    چەند یاسایەک هەیە کە لە سەرووی سەلامەتی و ڕێک و پێکی یەوەیە
  • 7:15 - 7:18
    کە سنور دادەنێت بۆ بەکارهێنانی
  • 7:18 - 7:20
    ئامێرەکانمان... هەر وەک دەنگ و ڕەنگی دیجیتاڵی
  • 7:21 - 7:28
    بەکاری بهێنە وەک ڕاهێنانێکی سادە، گۆرانیەک لە ITunse بکڕەو بیخە سەر CD
  • 7:28 - 7:31
    پاشان CD یەکە بکە بە mp3 و لەسەر هەمان کۆمپیوتەر بەکاری بهێنە
  • 7:31 - 7:33
    ئێستا تۆ یاسات شکاند
  • 7:33 - 7:37
    بەوەش RIAA بۆی هەیە دادگایت بکات
  • 7:37 - 7:39
    ئەمەش شتێکی گرنگە کە منداڵ بزانێت
  • 7:39 - 7:43
    سەرپێچی هەندێک لە یاساکان دەکەن بە بێ ئەوەی مەبەستیان بێت
  • 7:43 - 7:45
    هەروەها یاساکان دەبێت شیبکرێتەوە و لە ماناکانیان تێبگەین
  • 7:45 - 7:48
    ئەوە شتێکە کە زۆر کات لەگەڵ منداڵەکانماندا باسی دەکەین
  • 7:48 - 7:52
    بۆ نمونە با ڕێگە بە منداڵەکانمان بدەین سەرپێچی لە هەندێ یاسا بکەن وە
  • 7:52 - 7:55
    ئامێرەکان بۆ شتی ترو بۆ جۆری تر بەکار بهێنن
  • 7:55 - 8:00
    هەندێ کاتیش دەچینە دەرەوە بۆ لێخوڕینی سەیارە
  • 8:01 - 8:05
    سەیارە لێخوڕین بۆ منداڵ، شتێکی زۆر بە سوودە
  • 8:05 - 8:07
    ئەمە مەبەستەکەیە!
  • 8:07 - 8:09
    (پێکەنین)
  • 8:09 - 8:13
    بۆ ئەو کەسانەی کە حەز ناکەن سەرپێچی لە یاسا بکەن
  • 8:13 - 8:16
    دەتوانن خۆتان لەگەڵ منداڵەکانتاندا سەیارەکە لێبخوڕن
  • 8:16 - 8:19
    ئەمە مەزنترین قۆناغە لای منداڵ
  • 8:19 - 8:21
    ئەمە هەر وەک ئەوە وایە کە
  • 8:21 - 8:24
    ڕووبە ڕووی شتێکی وەک دایناسوڕ دەبنەوە
  • 8:24 - 8:26
    ئەو شتانە وەک ئەوە وایە کە ڕوو بە ڕووی شتێکی دنیای دەرەکی ببنەوە
  • 8:26 - 8:28
    کاتێک کە شتی وا دەبینن، هەوڵ دەدەن بە هەر شێوەیەک بێت لێی نزیک ببنەوە
  • 8:28 - 8:33
    سەیارەش شتێکە لەو شتانە کە دەیانەوێت سەربکەون و لێی بخوڕن
  • 8:33 - 8:37
    ئەمەش وەک ئەوە وایە کە دەرگایان بە ڕووی جیهاندا بۆ بکرێتەوە
  • 8:37 - 8:42
    کە خۆیان بە شێوەیەک لە شێوەکان، ناتوانن بچنە ئەو جیهانەوە
  • 8:42 - 8:44
    کەواتە.. ئەمە شتێکی تەواو یاساییە
  • 8:44 - 8:46
    پارچەیەک زەوی چۆڵەوانی بدۆزەرەوە، دڵنیابە کە هیچی تیادا نی یە
  • 8:46 - 8:50
    با موڵکی خۆتان بێت، پاشان ڕێگەیان بدە با سەیارەکەت لێبخوڕن
  • 8:50 - 8:52
    بڕواتان بێت، هیچ مەترسییەک لەمەدا نی یە
  • 8:52 - 8:54
    ئەمەش شتێکە کە هەموو خێزانەکە چێژی لێ دەبینن
  • 8:54 - 8:56
    (پێکەنین)
  • 8:56 - 8:58
    کەواتە، باببینین چێ دەپێت
  • 8:58 - 9:01
    ئەمەش کۆتایی بوو مەترسی پێنجەم بوو
Title:
جێڤەر تولی : پێنج شتی مەترسی دار بۆ منداڵان
Speaker:
Gever Tulley
Description:

جێڤەر تولی، دامەزرێنەری قوتابخانەی (تینکەرین)، باس لە ٥ شتی مەترسیدار دەکات کە دەبێت ڕێگە بە منداڵەکانتان بدەن کە بیانکەن. لە زانکۆی تێد، ساڵی ٢٠٠٧

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:01

Kurdish subtitles

Revisions