< Return to Video

ئەفسانەی پرۆمسیوەس

  • 0:07 - 0:09
    پێش دروستبوونی مرۆڤایەتی،
  • 0:09 - 0:14
    خواوەندە گریکەکان لە جەنگێکی مەزن بە سەر
    نەتەوەی قەبارە مەزنەکانی تایتن سەردەکەون.
  • 0:14 - 0:19
    زۆربەی تایتنەکان لە ناوچوون یان بۆ هەمیشە
    بۆ دۆزەخی تارتارەس دوور دەخرێنەوە.
  • 0:19 - 0:22
    بەڵام پرۆمیسیوەسی تایتن،
    کە ناوی بە مانایی بینی داهاتوو دێت،
  • 0:22 - 0:28
    برایەکەی، ئیمپتیەس، قایل دەکات
    کە هاوشان لە گەڵ خواوەندەکان بجەنگ،
  • 0:28 - 0:30
    لە پایی ئەمەدا، زیوس
    متمانە بە ئەم دوو برایە دەکات
  • 0:30 - 0:34
    کە هەموو جیهانی بوون بنیات بنێن.
  • 0:34 - 0:39
    ئیمپتیەس بەرپرسی دابەشکردنی دیارییەکانی
    خواوەندەکان بۆ بونەوەرەکان دەبێت.
  • 0:39 - 0:40
    فڕین بە هەندێکیان دەبەخشێت،
  • 0:40 - 0:43
    مەلە کردن بە ناو ئاودا
    بە هەندێکیتر دەبەخشێت
  • 0:43 - 0:45
    توانای ڕاکردن لە ناو گژوگیا
    بە هەندێکیتریان دەبەخشێت.
  • 0:45 - 0:47
    پوولی گەشاوە بە هەندێک،
  • 0:47 - 0:48
    خووری نەرم،
  • 0:48 - 0:51
    و نینۆکی تیژ بە هەندێکیتریان دەبەخشێت.
  • 0:51 - 0:55
    لە هەمان کاتدا، پرۆمیسیوەس
    لە گڵ مرۆڤ دروست دەکات.
  • 0:55 - 0:58
    لە شێوەی خواوەندەکان مرۆڤ دەئافرێنێت،
  • 0:58 - 1:00
    بەڵام زیۆس سوور بوو لەسەر
    ئەوەی مرۆڤ فانی بێت
  • 1:00 - 1:05
    و پێویستە دانیشتوانی خوار
    شاخی ئۆلەمپەس بپەرستن.
  • 1:05 - 1:10
    زیوس دەیویست مرۆڤ بێ هێز و
    ملکەچ بن و لە ژێر رەحمی کەشوهەوا بن
  • 1:10 - 1:13
    و پێویستیان بە خواوەندەکان بێت بۆ پارستن.
  • 1:13 - 1:19
    بەڵام پرۆمسیوەس چاوەڕوانییەکی
    گەورەتری بۆ دروست کراوەکانی دەبێت.
  • 1:19 - 1:22
    کاتێک زیۆس داوا لە پرۆمسیوەس دەکات کە
    بیر لە قوربانی دانی مرۆڤەکان بکاتەوە،
  • 1:22 - 1:29
    پرۆمسیوەسی دانا، پلانێک دابڕێژێت بۆ
    ئەوەی توانایی زیاتر بە مرۆڤەکان ببەخشێت.
  • 1:29 - 1:34
    گایەکە دەکوژێت و دەیکاتە
    دوو بەش و بە زیۆسی دەبەخشێت.
  • 1:34 - 1:37
    لە بەشێکیان گۆشت و پێست لە ژێر
  • 1:37 - 1:41
    سکی ئاژەڵەکە دەشارێتەوە.
  • 1:41 - 1:45
    لە بەشەکەیتردا، ئێسکەکان لە
    ژێر چەوری ئاژەڵەکە دەشارێتەوە.
  • 1:45 - 1:48
    کاتێک زیوس باشترین بەش بۆ خۆی هەڵدەگرێت،
  • 1:48 - 1:52
    پلانەکەی پرۆمسیوەس ئاشکرا
    دەبێت و زیوس توڕە دەبێت.
  • 1:52 - 1:56
    زیۆس پەست دەبێت، بەکارهێنانی
    ئاگر لەسەر زەوی بۆ ئامادەکردنی
  • 1:56 - 2:00
    چێشت یان بۆ هەر مەبەستێکیتر یاساغ دەکات.
  • 2:00 - 2:04
    بەڵام پرۆمسیوەس ڕەتی دەکاتەوە دروست
    کراوەکانی لەم سەرچاوەیە بێ بەهرە بن.
  • 2:04 - 2:08
    بۆیە، سەردەکەوێتە شاخی
    ئۆڵۆمپەس و ئاگر دەدزێت
  • 2:08 - 2:11
    لە شوێنکاری ئەسینا وهيفايستوس.
  • 2:11 - 2:17
    لە لاسکی بەتاڵی گیایەک ئاگرەکە
    دەشارێتەوە و بۆ مرۆڤی دەبات.
  • 2:17 - 2:20
    ئەمەش یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ ئەوەی سود
    لە سەرچاوەکان بۆ سوودی خۆیان ببینێت
  • 2:20 - 2:25
    بەمەش بەسەر سروشتی دەوروبەری زاڵ بێت.
  • 2:25 - 2:29
    بە هۆی ئاگرەوە، مرۆڤ دەتوانێت خۆی گەرم
    بکاتەوە و خواردنی بە چێژ ئامادە بکات.
  • 2:29 - 2:33
    لەگەڵ ئەوەشدا، مرۆڤ دەتوانێت
    چەک و جبەخانە دروست بکات.
  • 2:33 - 2:39
    ئاگرەکەی پرۆمسیوەس ڕێگە خۆشکەر
    دەبێت بۆ گەشی کۆمەڵایەتی و شارستانی.
  • 2:39 - 2:44
    کاتێک زیۆس سەیری خوارەوە
    دەکات، تێدەگات چی ڕویداوە.
  • 2:44 - 2:46
    پرۆمسیوەس جارێکیتر
    شەهامەتی زیۆس بریندار دەکات
  • 2:46 - 2:49
    و لە زیۆس هەڵدەگەرێتەوە.
  • 2:49 - 2:52
    زیۆس زۆر پەست دەبێت و سزای قورس دەسەپێنێت.
  • 2:52 - 2:56
    پرۆمسیوەس بۆ هەمیشە
    لە قەد پاڵی شاخێک دەبەسترێتەوە.
  • 2:56 - 3:00
    هەر ڕۆژێک، هەموو ڕۆژێک سیسارکەکەچەڵێک
    سەردانی دەکات و جگەری هەڵدەزڕێنێت
  • 3:00 - 3:07
    هەموو شەوێک جگەری پرۆمسیوەس چاک دەبێتەوە
    تا بەیانی دووبارە هەڵبزڕێنێت.
  • 3:07 - 3:10
    سەڕەڕایی ئەوەی پرۆمسیوەس بە دەست
    ئازارێکی بێهاوتا دەناڵێنێت،
  • 3:10 - 3:14
    هیچ کاتێک ئامادە نابێت پەشیمان بێت
    لەم کارەی بۆ مرۆڤی کردووە.
  • 3:14 - 3:19
    بەهۆی بەرەنگاری و خۆڕاگری، ئەو یەکێکە لە
    خۆشەویسترین کارەکتەرکانی ناو ئەفسانەکان.
  • 3:19 - 3:22
    زانخوازی و ئاڵانگاریەکەشی زۆر باس دەکرێت،
  • 3:22 - 3:28
    لەگەڵ هێنانی زانین، گەشە و هێز بۆ مرۆڤ.
  • 3:28 - 3:32
    یەکێکە لە کەسایەتییە زۆر
    باس کراوەکانی تێکستە وێژەییەکان و هونەر.
  • 3:32 - 3:35
    پێرسی شێلی درامایەکی هەیە
    بە ناوی پرۆمسیوەس نەبەستراو،
  • 3:35 - 3:39
    نوسەر پرۆمسیوەس وەک
    پاڵەوانێکی ڕۆمانسی پێشکەش دەکات
  • 3:39 - 3:43
    کە دەتوانێت خۆی ڕزگار بکات
    و هاوسۆزی و زانین بڵاو بکاتەوە.
  • 3:43 - 3:45
    سەبارەت بە پرۆمسیوەس، شێلی دەڵێت:
  • 3:45 - 3:48
    پرۆمسیوەس بەرجەستەی بێخەوشیی
  • 3:48 - 3:51
    سروشتی ئەخلاقی و ڕۆشنەفکرییە،
  • 3:51 - 3:53
    کە بە هۆی هاندانی ڕاستەقینە و پاک
  • 3:53 - 3:57
    بۆ باشترین و باڵاترین ئامانج تێدەکۆشێت.
  • 3:57 - 4:01
    هاوسەری شێلی، ماری، بە شێوازێکیتر
    پرۆمسیوەس دەخاتە ڕوو:
  • 4:01 - 4:06
    لە ڕۆمانەکەی:
    فرانکشتاین: پرۆمسیوەسی سەردەم.
  • 4:06 - 4:09
    ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە گەندەڵی
    لە پێکهاتەی سروشت دەکرێت
  • 4:09 - 4:12
    باسی کۆمەڵێک پرسیاری ئەخلاقی دەکات
  • 4:12 - 4:16
    سەبارەت بە زانست و تەکنەلۆژی سەردەم.
  • 4:16 - 4:18
    وەک پاڵەوان، بەرهەڵستکار، یان تەڵەکەباز
  • 4:18 - 4:23
    پرۆمسیوەس وەک هێمای توانایی
    دەست بەسەر داگرتنی سروشت دەردەکەوێت،
  • 4:23 - 4:24
    و لە کۆتایدا،
  • 4:24 - 4:29
    ئەو وەبیرهێنەرەوەیە بۆ ئەو ڕاستییەی کاری
    کەسیی لەوانەیە ببێتە هۆی ئاوەدانی جیهان.
Title:
ئەفسانەی پرۆمسیوەس
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە: https://www.patreon.com/teded

پێش دروستبوونی مرۆڤایەتی، خواوەندە گریکەکان لە جەنگێکی مەزن، بە سەر نەتەوەی قەبارە مەزنەکانی، تایتن سەردەکەون. زۆربەی تاینتەکان لە ناوچوون، یان بۆ هەمیشە بۆ دۆزەخی تارتارەس دوورد دەخرێنەوە. بەڵام پرۆمیسیوەسی تایتن، کە ناوی بە مانای بینی داهاتوو دێت، براکەی، ئیمپتیەس، قایلدەکات هاوشان لەگەڵ خواوەندەکان بجەنگن. ئیزلوت گلیپسیەس باسی ئەفسانەی پرۆمسیوەس دەکات.

وانەکە لە لایەن ئیزلوت گلیپسیەس ئامادە کراوە و لە لایەن لیا کراوجزکی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

سوپاس ئەم کەسانە دەکرێت کە هاوکار بوون لە ئامادە کردنی ئەم ئاخاوتنە:
Yalda A., Susan Herder, Andrew Bosco, Craig Sheldon, Javier Aldavaz, Bruno Pinho, Rishi Pasham, Nick Johnson, Alex Kongkeo, Levi Cook, Peter Koebel, Misaki Sato, Runarm, Maxi Kobi Einy, Ilya Bondarik, Darren Toh, Bozhidar Karaargirov, Boytsov Ilya, Marc Veale, Rodrigo Carballo, Humberto A OjedaGomez, Daniel Day, SookKwan Loong, Jhuval, Nik Maier.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:47

Kurdish subtitles

Revisions