جیاوازی نێوان خۆشەویستیەکی تەندروست و خۆشەویستیەکی ناتەندروست
-
0:01 - 0:05کاتێک بیر لە منداڵێک،
هاوڕێیەکی نزیک، یان ئەویندارێک دەکەیتەوە -
0:05 - 0:08لەوانەیە وشەی خۆشەویستی بەمێشکتدا بێت،
-
0:08 - 0:11یەکسەر هەستەکانی تر دەکەونە کار:
-
0:11 - 0:13شادی و هیوا،
-
0:13 - 0:17دڵخۆشیی، متمانە و دڵنیایی،
-
0:17 - 0:20هەندێک جار خەمباری و
نائومێدی. -
0:20 - 0:22لەوانەیە وشەیەک نەبێت
لەفەرهەنگ -
0:22 - 0:24لە خۆشەویستی زیاتر
پێکمانەوە ببەستێتەوە. -
0:25 - 0:28گرنگی خۆشەویستی
لە چەقی ژیانماندا -
0:28 - 0:31جێی سەرسورمان نییە، هەرگیز بۆمان
ڕووننەکراوەتەوە چۆن فێری خۆشەویسیی ببین؟ -
0:32 - 0:34هاورێیەتی بنیات دەنێین،
-
0:34 - 0:37زوو دەبێت بە سۆزداری،
-
0:37 - 0:39هاوسەرگیری دەکەین و منداڵ
دەخەینەوە -
0:39 - 0:41بەخۆمان دەڵێین،
چارەسەری دەکەین. -
0:43 - 0:46بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە زۆر کات.
ئازاری ئەو کەسە دەدەین کە خۆشمان دەوێت. -
0:46 - 0:48دەشی شتی خراپ بێت
-
0:48 - 0:51وەک تاوانبارکردنی هاوڕێیەکت
بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵت. -
0:51 - 0:54یان بەدزیەوە سەیرکردنی نامەی هاورێکەت
-
0:54 - 0:57یان شەرمەزارکردنی منداڵێک
کە هەوڵ کەم دەدات لە قوتابخانە. -
0:58 - 1:00سەد لە سەدمان
کۆتاییەکەمان -
1:00 - 1:03ڕەفتاری پەیوەندییەکی نادروست وەردەگرین
-
1:03 - 1:06سەد لە سەدیشمان
شتی ناتەندروست دەکەین. -
1:06 - 1:07ئەوە بەشێکی مرۆڤبوونە.
-
1:09 - 1:11لە خراپترین شێوەیدا،
ئازاردانی خۆشەویستانمان -
1:11 - 1:13لە شێوەی توندوتیژی و
خراپبەکارهێناندا دەردەکەوێت. -
1:13 - 1:15خراپبەکارهێنانی پەیوەندیش
-
1:15 - 1:18شتێکە یەک لەسەر سێ ژنان
و یەک لەسەر چواری پیاوان -
1:18 - 1:20لە ژیانیاندا ئەزموونی دەکەن.
-
1:21 - 1:23ئەگەر خەڵکانێکی زۆرت بەدڵە،
کاتێک گوێت لەمانە دەبێت، -
1:23 - 1:26دەڵێیت، نا نا نا.
شتی وا بەسەرمندا ڕوونادات. -
1:26 - 1:30ئاساییە بە جۆرێک بیر لە وشەکانی.
ئازاردان و توندوتیژی بکەینەوە -
1:30 - 1:34وەک ئەوەی لە کەسێکی تردا
و لە شوێنێکی تر ڕوودەدات. -
1:34 - 1:38بەڵام پەیوەندی ناتەندروست.
و ئازاردان، لە هەموو دەوورووبەرمانن. -
1:38 - 1:41ئێمە پێمان وایە جیاوازن و
پەیوەندییەکانیان نابینین. -
1:42 - 1:45هەڵسوکەوتی خراپ لە هەموو جێیەکە.
لە شێوەی خۆشەویستیەکی ناتەندروستدا. -
1:48 - 1:50لە ڕێکخراوی 'یەک خۆشەویستی'
کاردەکەم -
1:50 - 1:54بەخێزانێک دەستی پێکرد، کە یاردلی کچیان،
لەلایەن هاورێ کوڕەکەیەوە کوژرابوو. -
1:55 - 1:58ئەوە تراجیدیایەک بوو
کەس چاوەڕوانی نەدەکرد. -
1:58 - 2:01کاتێک سەیری ڕابردوویان کرد
هەستیان کرد نیشانەکانی هەبووە -
2:01 - 2:04بەڵام کەس لەو نیشانانە
تێنەگەیشت. -
2:04 - 2:08پێیان دەگوت شێتی یان دراما
یان زۆر خواردنەوە. -
2:08 - 2:11مانای کردارەکانی
بەڕاستی وەرنەگیران. -
2:11 - 2:13کە بە ئاشکرا دیار بوو مەترسیدار بوون.
-
2:14 - 2:18خێزانەکەی زانیان هەرکەسێک،
زیانیاری هەبووایە دەربارەی ئەونیشانانە، -
2:18 - 2:20دەتوانرا ڕێگە لە مەرگی کچەکە
بگیرێت. -
2:21 - 2:23ئەرکی ئەمڕۆمان دڵنیابوونەوەیە لەوەی
-
2:23 - 2:26هەموان ئەو زانیارییەیان هەبێت
کە یاردلی و هاوڕێکانی نەیانبوو. -
2:26 - 2:28سێ ئامانجی سەرەکیمان هەیە:
-
2:28 - 2:31هەبوونی زمانێک بۆ هەموومان
بۆ قسەکردن دەربارەی شتێک -
2:31 - 2:34کەوا بەتەواوەتی ناشرینە:
و ناڕەحەتە بۆگفتوگۆکردن -
2:34 - 2:39هەموو هێڵەکانی پێشەوە دەسەڵاتی پێدەدات:
وەک هاورێیکان بۆیارمەتی -
2:39 - 2:42دواجار تواناکانمان زیاد بکەین
تا باشتر خۆشەویستی بکەین. -
2:44 - 2:47بۆ ئەمەش خاڵی دەستپێک
جیاکردنەوەی -
2:47 - 2:50نیشانە ناتەندروستەکان بێت،
کە هەمیشە نایانبینین، -
2:50 - 2:52و کارەکەمان چەختدەکاتە سەر
دروستکردنی ناوەڕۆک -
2:52 - 2:55بۆ دەسپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی لاو.
-
2:55 - 2:58وەک بینیتان، زۆربەی
قایلبوونەکانتان مەترسیدارن، -
2:58 - 3:00لە کاتێکدا بابەتەکەمان
لە دەستدایە، -
3:00 - 3:03بەڵام ئەمڕۆ یەکێک لە بابەتە
زۆر دڵناسکەکان بەکاردێنم -
3:03 - 3:04کە هەندێک بەشیان
ناخۆشن، -
3:04 - 3:06"کۆپلەس"،
-
3:06 - 3:08بۆ ڕوونکردنەوەی بێنج نیشانەی.
خۆشەویستیەکی ناتەندروست. -
3:09 - 3:12یەکەمینیان ناسکیی.
-
3:12 - 3:16شین: دوو ڕۆژە تۆم نەبینیوە.
خەریبیم دەکردی -
3:16 - 3:18پرتەقاڵ: منیش خەریبیم دەکردی.
-
3:18 - 3:21شین: پێنج خولەکە تۆم نەبیبیوە.
هەستدەکەم زۆر دەمێکە. -
3:21 - 3:24ئەو پێنج خولەکە بەبێ من
چیت دەکرد؟ -
3:24 - 3:26پرتەقاڵ: سێ خولەک بوو.
-
3:26 - 3:29کەتی: کەس ئەوە دەناسێتەوە؟
نازانم. من دەیناسم. -
3:30 - 3:32پەیوەندی خراپ
بە هەڵسوکەوتی خەراپ دەسپێناکات. -
3:32 - 3:34وروژێن و خۆش دەستپێدەکات.
-
3:34 - 3:38ناسکییەک هەیە لە پەیوەندییەکەدا
خێرا ڕوودەدات. -
3:38 - 3:39زۆر خۆش دیارە.
-
3:39 - 3:42هەست بەبەختێکی باش کەیت.
وەک یانسیبێکت بردبیتەوە. -
3:43 - 3:46بەڵام لەخۆشەویستیەکی ناتەندروستدا
ئەو هەستانە دەگۆڕێن -
3:46 - 3:50لە خۆشییەوە بۆ ناخۆشی.
لەوایە کەمێک هەستی خنکانیشی لەگەڵ بێ. -
3:51 - 3:53لە ناوەوەتدا هەستی پێدەکەیت.
-
3:53 - 3:55ڕەنگە کاتێک بێت کە هاورێ کوڕەکەت
یان هاورێ کچە نوێیەکەت -
3:55 - 3:57بڵێ خۆشمدەوێی
خێراتر لەوەی خۆت ئامادەکردبێت بۆی -
3:57 - 4:01یان لە هەموو جێیەک دەرکەوێت،
نامە و پەیوەندیت زۆر پێوە دەکات. -
4:02 - 4:05لەوانەیە نائارامبن،
کاتێک بە خاوی وەڵام دەدەیتەوە، -
4:05 - 4:08ئەگەر چی دەزانن .
تۆ کاری ترت کردوە لەو ڕۆژەدا -
4:09 - 4:12گرنگە لەیادمان بێت
گرنگە نییە پەیوەندی چۆن دروست دەبێت -
4:12 - 4:14گرنگ ئەوەیە چۆن گەشە دەکات.
-
4:14 - 4:17لەڕۆژەکانی سەرەتای پەیوەندیەکی
نوێک گرنگە -
4:17 - 4:19ئاگاداربین هەستەکانت چۆنن.
-
4:19 - 4:21ئایە ئاسودەی لەگەڵ
هەنگاوە ئاڵۆشاوییەکاندا؟ -
4:21 - 4:24هەست دەکەی بۆشای و
ژوورێکت هەیە بۆ هەناسەدان؟ -
4:25 - 4:29بە دڵنیاییەوە گرنگە دەست بکەیت بە
ڕاهێنان و بەکارهێنانی دەنگت -
4:29 - 4:30بۆقسەکردن دەربارەی پێداویستیەکانت.
-
4:30 - 4:32ئایا ڕێز لە داواکارییەکانت دەگیرێت؟
-
4:34 - 4:37دووەمین ئاماژە
گۆشەگیرییە. -
4:37 - 4:39دەتەوێت بچینە دەرەوە؟
-
4:39 - 4:42من و یارەکەم
ڕۆژی دووشەمان، ڕۆژی خۆشیمانە. -
4:42 - 4:44دەتەوێت بچینە دەرەوە؟
-
4:44 - 4:46من و یارەکەم
ڕۆژی دووشەمان، ڕۆژی خۆشیمانە. -
4:46 - 4:49سبەی؟
ڕۆژی سێ شەمە ڕۆژی خەومانە. -
4:49 - 4:51چوارشممە؟
هیچ ڕۆژێک نییە بۆ هاوڕێیەتی. -
4:53 - 4:56گۆشەگیری زۆربەی کات نابینرێت
و نیشانەیەکە -
4:56 - 4:58بۆ خۆشەویستییەکی ناتەندروست.
-
4:58 - 5:00بۆچی؟
-
5:00 - 5:03چونکە هەموو پەیوەندیەکی نوێ
بە ئارەزوەکی زۆرەوە دەست پێدەکات -
5:03 - 5:04بۆ کات بەسەربردن پێکەوە،
-
5:04 - 5:07کاتێک شتێک دەگۆڕێت
زۆر نابینرێت. -
5:07 - 5:10گۆشەگیری دەست دەکات بەجووڵە
کاتێک یارە نوێکەت -
5:10 - 5:13لە هاوڕێ و خێزانەکەتت
دوور دەخاتەوە، -
5:13 - 5:14هەروەها سیستمی پاڵپشتیشت،
-
5:14 - 5:16زیاتر بەوانەوە دەتبەستێتەوە.
-
5:17 - 5:19لەوانەیە بڵێن شتەکان بەم شێوەییە،
-
5:19 - 5:21بۆچی لەگەڵیان دەچیتە دەرەوە؟"
ئەوان دۆراوەکانن." -
5:21 - 5:23دەربارەی باشترین هاورێکانت،
-
5:23 - 5:25یان "ئەوان دەیانەوێت دڵمان بشکێنن
"ئەوان بەتەواوەتی دژی ئێمەن -
5:26 - 5:27دەربارەی خێزانەکەت.
-
5:27 - 5:30گۆشە گیری چاندنی تۆی گومانە
-
5:30 - 5:33دەربارەی هەموو کەسێک لە.
پەیوەندیەکانی ژیانت -
5:34 - 5:36خۆشەویستیەکی تەندروست،
پێکدێت لەسەربەخۆی -
5:36 - 5:39دوو کەس کە حەزبکەن پێکەوەبن
-
5:39 - 5:43بەڵام پەیوەندییان بەو شت و کەسانەوە بمێنێت
کە پێشتر گرنگ بووە لایان. -
5:43 - 5:46لەسەرەتای پەیوەندییەکە
هەموو خولەکێکتان بەیەکەوە بەسەردەبەن، -
5:46 - 5:49پاراستنی سەربەخۆیی کلیلە.
-
5:49 - 5:52پلان لەگەڵ هاوڕێکانت دادەنێیت و
لەگەڵیان دەبیت -
5:52 - 5:54و هانی هاوبەشەکەت دەدەیت
هەمان شت بکات. -
5:56 - 5:59سێهەمین نیشانی خۆشەویستیەکی ناتەندروست
غیرەی زۆرە. -
6:00 - 6:02ئەوە بۆ ئەوەنە دڵخۆشیت؟
-
6:02 - 6:05لە ئینستاگرام فۆلۆوی کردم..
-
6:05 - 6:07بۆ ئەوەندە ڕاڕایت؟
-
6:07 - 6:11فۆلۆوی کردم،
هەمیشە بەدوامەوەیە. -
6:11 - 6:13(ئەمە خۆشەویستی نییە)
-
6:14 - 6:17وەک مانگی هەنگوینی،
وردە وردە نامێنێت، -
6:17 - 6:18ئیرەیی دەست دەکات بەجووڵە.
-
6:19 - 6:21لەوانەیە داواکاری هاوبەشەکەت
زیاتر بێت. -
6:21 - 6:24پێویستە بزانێت لەکوێت و
هەموو کات كێت لەگەڵە، -
6:24 - 6:28لەوانەیە شوێنت بکەوێت بۆ هەمووشوێنێک
ئۆنلاین بێت یان ئۆف، -
6:28 - 6:32ئیرەیی، کۆنتڕۆڵکردن و
بێ متمانەی بەدوادا دێت. -
6:32 - 6:35ئەمەش نزیکبوونەوە لە کەسانی تر و
.خیانەتی لێ دەکەوێتەوە -
6:35 - 6:37ڕەتی دەکاتەوە گوێت لێبگرێت
کاتێک پێی دەڵێیت -
6:37 - 6:40پێویست ناکات خەمی هیچت هەبێت
تۆ تەنها ئەوت خۆش دەوێت. -
6:41 - 6:44ئیرەیی بەشێکی پەیوەندی
مرۆڤە، -
6:44 - 6:46بەڵام ئیرەیی زۆر، جیاوازە.
-
6:46 - 6:49هەڕەشەیەک هەیە، نائومێدی و
تووڕەیی دەگاتە لوتکە. -
6:49 - 6:51خۆشەوێستی پێویست ناکات
بەو جۆرە بێت. -
6:52 - 6:55چوارەم نیشانە، بچووککردنەوەیە.
-
6:55 - 6:57دەدەوێت بچینەدەرەوە؟
دەخۆێنم. -
6:58 - 7:00خۆ هەر ئەی دێنیت
ئەی بۆ گرنگەکان. -
7:01 - 7:03دەتەوێت بچینەدەرەوە؟
دەخوێنم. -
7:03 - 7:05خۆ هەر دەرناچیت،
-
7:05 - 7:08ئێف بۆ گەمژە.
-
7:09 - 7:10کەتی: بەڵێ ئممم.
-
7:10 - 7:13لەخۆشەویستیەکی ناتەندروست، وشە
وەک چەک بەکاردێت. -
7:13 - 7:15ئەو وتانەی بۆ خۆشی و
پێکەنین بوون -
7:15 - 7:17دەگۆڕێن بۆ ئیحراجکردن.
-
7:17 - 7:20ڕەنگە گاڵتەکانی هاوبەشەک بەجۆرێک بێت
کە ئازارت بدات، -
7:20 - 7:24یان لەوانەیە چیرۆک بگێڕێتەوە بۆ گاڵتە
و پێکەنین بە تۆ. -
7:24 - 7:27کاتێک هەوڵدەدەیت بۆی ڕوونبکەیتەوە
کە ئازاری هەستەکانتی داوە -
7:27 - 7:30هێرش دەکاتە سەرت و بە
هەڵەشە ناوت دەبات. -
7:30 - 7:34"بۆ هێندە هەستیاریت؟
کێشەت چییە؟ پشووەیەکم بەرێ." -
7:34 - 7:36بەو وشانە بێدەنگت دەکەن.
-
7:37 - 7:41بە ڕوونی دیارە
دەبوو یارەکەت پشتت بێت. -
7:41 - 7:43دەبوو وشەکان دروستت بکەن
نەک بتشکێنن. -
7:44 - 7:46دەبێت نهێنییەکانت بپارێزن و
بەوەفا بن. -
7:46 - 7:48دەبێت ئارامت بکەن
-
7:48 - 7:49نەک کەمتر.
-
7:50 - 7:53پێنجەم نیشانە و کۆتا توانای گۆڕینە.
-
7:54 - 7:56دڵتەنگ دەبم ئەگەر جیاببینەوە.
-
7:56 - 7:58منیش دڵتەنگ دەبم.
-
7:59 - 8:01ناڕەحەت دەبم گەر جیاببینەوە.
-
8:01 - 8:03بەم هەنگاوە خۆم دەخەمە خوارەوە
-
8:03 - 8:05ئەمەوێت! هەوڵمەدە بم وەستێنیت!
-
8:05 - 8:07ئەمە خۆشەویستی نییە.
-
8:09 - 8:13چەند بارەبوونەوەی جیابوونەوە و ئاشتبوونەوە
بە ڕێژەی زۆر و کەم، -
8:13 - 8:15کاتێک توندی زیاد دەکات
شتەکان دەگۆڕێن. -
8:16 - 8:20فرمێسکاوی، ناکۆکییە نائومێدەکان
دواتر دڵشکان، -
8:20 - 8:22قسەی ناشرین و ناخۆش
وەک، -
8:22 - 8:24"بێ نرخیت، نازانم بۆ لەگەڵ تۆم."
-
8:24 - 8:29دواتر بە خیڕایی داوای لێبووردن دەکەن و
بەڵێن دەدەن جارێکی دی ئەوە ڕوو نەداتەوە. -
8:29 - 8:33لەم کاتەدا تۆ لە پەیوەندییەکی ناجێگیردایت
-
8:33 - 8:36ڕەنگە هەست بە ناتەندروستی و
مەترسیی -
8:36 - 8:38پەیوەندییەکەت نەکەیت.
-
8:39 - 8:41بینینی ئەوە سەختە
-
8:41 - 8:44کاتێک خۆشەویستی ناتەندروست
دەگۆڕێت بۆ ئازاردان، -
8:44 - 8:46بەڵام بەخۆشحاڵیەوە دەڵێم
کەوا ئەو ئاماژانە -
8:46 - 8:48لەوانەیە پەیوەندیەکەت،
-
8:48 - 8:51ناتەندروست بێت و
ڕووبەروی مەترسی ببێتەوە. -
8:51 - 8:54گەر توانیت جیابیتەوە و
جێیبێڵیت، -
8:54 - 8:56ئەمە ئامۆژگارییەکە
دەیدەین بە هاوڕێکانمان -
8:56 - 8:58کاتێک لەناو پەیوەندیەکی ناتەندروستدان،
-
8:58 - 9:00هەمیشە باشترین ئامۆژگاری نابێت.
-
9:00 - 9:02کاتی جیابوونەوە دەتوانێت ببێتە
دەستپێکی توندودیژی. -
9:02 - 9:06ئەگەر دەترسیت ڕووبەروی
ئازاردان ببیتەوە، -
9:06 - 9:10پێویستە لەگەڵ کەسی شارەزا ڕاوێژ بکەیت
بۆ دەستکەوتنی ئامۆژگاری ڕزگاربوون. -
9:11 - 9:13بەڵام تەنها دەرباری
پەیوەندی سۆزداری نییە -
9:13 - 9:16دەربارەی توندوتیژیش نییە.
-
9:16 - 9:18تێگەیشتنی نیشانەکانی
خۆشەویستی ناتەندروست -
9:18 - 9:22دەتوانێت یارمەتیت بدات لە تێگەیشتن و
ڕێکخستنی هەموو پەیوەندیەکانی ژیانت. -
9:23 - 9:26بۆ یەکەم جار، تێبگەیت بۆچی نائومێدیت
لە هاوڕێیەتی -
9:26 - 9:29یان بۆچی هەموو کارلێککردنەکانت
لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت -
9:29 - 9:33بێورەیی و بێ ئارامی جێدەهێڵن.
-
9:33 - 9:36تەنانەت لەوانەیە
سۆز و ئیرەییەکەشت ببینیت -
9:36 - 9:38هۆکاری کێشەکانبن
لەگەڵ هاوکارەکانت. -
9:39 - 9:42تێگەیشتن یەکەم هەنگاوە
بۆ بەرەوپێشچوون، -
9:42 - 9:46لە کاتێکدا ناتوانیت هەموو پەیوەندییە
ناتەندروستەکان نەتدروست بکەیت -
9:46 - 9:48پێویستە هەندێکیان
پشت گوێ بخەیت-- -
9:48 - 9:51دەتوانیت هەموو ڕۆژ ڕۆڵی خۆت بگێڕیت
تا باشتریان بکەیت. -
9:52 - 9:54ئەمە هەواڵە خۆشەکەیە:
-
9:54 - 9:56لەڕاستیدا زۆر قورس نییە.
-
9:56 - 9:59پەیوەندیەکی کراوە، ڕێزگرتنێکی دووقۆڵی،
-
9:59 - 10:01میهرەبانی، ئارامگرتن
-
10:01 - 10:04هەموو ڕۆژێک دەتوانین
ئەم شتانە بکەین. -
10:05 - 10:08بێگومان ڕاهێنانکردن بەتەواوەتی
باشترت دەکات، -
10:08 - 10:11بەڵینتان دەدەمێ کە ناتانکات بە
کەسێکی نموونەیی. -
10:11 - 10:13بژویم لەسەر ئەمەیە
-
10:13 - 10:16بیردەکەمەوە و قسەدەکەم
دەربارەی پەیوەندیەیە تەندروستەکان، -
10:16 - 10:18هێشتا شتی ناتەندروست دەکەم.
-
10:18 - 10:22ڕۆژێک هەوڵمدەدا منداڵەکانم
ببەمە دەرەوەی ماڵ -
10:22 - 10:25بووە دەمەقاڵێ و شەڕ و
گلەیکردن کاتی نانی بەیانی، -
10:25 - 10:27بەتەواوەی کۆنترۆڵم لەدەست دا.
-
10:27 - 10:29کە تورەیم گەیشتە لوتکە،
-
10:29 - 10:30هاوارمکرد،
-
10:30 - 10:33هەمووتان بێ دەنگ بن و
ئەوە بکەن کە دەیڵێم! -
10:33 - 10:34ئیوە زۆر خراپترینن!
-
10:34 - 10:36شیرینی و مۆبایل و هەموو ئەو
شتانە فڕێدەدەم کە -
10:36 - 10:40لە ژیاندا حەزتان لێیەتی!
-
10:40 - 10:41(پێکەنین)
-
10:41 - 10:42کەس ئەمەی بەسەر هاتووە؟
-
10:42 - 10:46(چەپڵەرێزان)
-
10:46 - 10:48توانای گۆڕین، بچووکردنەوە.
-
10:49 - 10:52کوڕە گەورەکەم ڕووی سوڕاند و
و سەیریکردم، گوتی -
10:52 - 10:54دایکە، ئەوە خۆشەویستی نییە.
-
10:54 - 10:57(پێکەنیین)
-
10:57 - 11:00بۆچەند خولەکێک، دەمویست لەبەر
ئەو قسەیە بیکوژم. -
11:00 - 11:02بڕوام پێبکەن.
-
11:02 - 11:03بەڵام دواتر خۆم کۆکردەوە
-
11:03 - 11:06و لەڕاستیدا شانازیم پێوە کرد.
-
11:06 - 11:10شانازیم دەکرد کە زمانێکی هەیە
دەتوانێت بموەستێنێت. -
11:10 - 11:13دەمەویت هەموو منداڵەکانم تێبگەن
وەڵامدانەوە دەبێ چۆن بێت. -
11:13 - 11:15بزانن چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
-
11:15 - 11:18دەنگ و زمانێکیان هەبێت
کاتێک وەڵامێک نەبێت -
11:18 - 11:20بەرامبەر بە قایلبوون.
-
11:22 - 11:27بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەرخۆ مامەڵەمان
لەگەڵ پەیوەندیەکان کرد. -
11:27 - 11:29لە کاتێکدا هونەرەکانی خۆشەویستی
یەکێکن لە شتە گرنگ و -
11:29 - 11:32سەختەکانی ژیان.
-
11:32 - 11:34نەک تەنها ناتوانین لە نیشانە
ناتەندروستەکان تێبگەین، -
11:34 - 11:38ناهێڵێت بکەویتە کونی کەروێشکەکەوە
کە دەتباتەوە سەر خۆشەویستی ناتەندروست. -
11:38 - 11:41بەڵام تێگەیشتن و ڕاهێنان
هونەری تەندروستبوونن -
11:41 - 11:44دەتوانن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا
یارمەتیت بدەن. -
11:45 - 11:47بەتەواوی قایلبووم
-
11:47 - 11:49کەوا خۆشەویستی
بەهرە و هەستە، -
11:49 - 11:53هەوڵدان بۆ خۆشەویستییەکی باشتر
کارامەییە دەتوانین بنیاتی بنێین -
11:53 - 11:54و سەلاماندنی چەند جارێک.
-
11:55 - 11:56سوپاس.
-
11:56 - 12:01(چەپڵەرێزان)
- Title:
- جیاوازی نێوان خۆشەویستیەکی تەندروست و خۆشەویستیەکی ناتەندروست
- Speaker:
- کەتی هوودل
- Description:
-
لە قسەکردنێکدا دەربارەی تێگەیشتن و ڕاهێنانی هونەری پەیوەندیەکی تەندروست، کەتی هوود پێنج نیشانە دەخاتەروو لەوانەیە لەپەیوەندیەکی ناتەندروستدا هەبێت، لەگەڵ یارەکەت، هاورێیەک، ئەندامی خێزانێک. ئەو شتانە باس دەکات کە دەتوانیت هەموو ڕۆژێک بە ڕێزەوە خۆشتبوێن. پێمان دەڵێت، "لەکاتێکدا خۆشەویستی هەست و سۆزە، دەتوانین خۆشەویستییەکی باش و پتەو بنیاتبنێین و بە تێپەڕبوونی کات بیسەلمێنین."
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:13
halo fariq approved Kurdish subtitles for The difference between healthy and unhealthy love | ||
halo fariq accepted Kurdish subtitles for The difference between healthy and unhealthy love | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The difference between healthy and unhealthy love | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The difference between healthy and unhealthy love | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The difference between healthy and unhealthy love | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The difference between healthy and unhealthy love | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The difference between healthy and unhealthy love | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The difference between healthy and unhealthy love |