ئایا تیشکدانەوەکان مەترسیدارن؟ مات ئەنتیکۆڵ
-
0:06 - 0:08کە گوێمان لە وشەی تیشکدانەوە دەبێت،
-
0:08 - 0:13وامان لێ دەکات تەقینەوەی زەبەلاح
و بازدانی تۆقێنەر وێنا بکەین. -
0:13 - 0:15بەڵام ئەمە هەموو چیرۆکەکە نییە.
-
0:15 - 0:17تیشکدانەوە بەسەر پەلکەزێڕینەشدا
جێبەجێ دەکرێت. -
0:17 - 0:20هەروەها دکتۆرێک کە پشکنینی
تیشکی ئێکس ئەنجام بدات. -
0:20 - 0:22کەوایە تیشکدانەوە لە راستیدا چییە؟
-
0:22 - 0:25و تا چەنێک لە کاریگەرییەکانی بترسین؟
-
0:25 - 0:28وەڵامەکە لەوەوە دەست پێ دەکات
کە تێ بگەین وشەی تیشکدانەوە -
0:28 - 0:32دوو دیاردەی جیاوازی زانستی وەسف دەکات.
-
0:32 - 0:34تیشکدانەوەی کارۆموگناتیسی
-
0:34 - 0:36و تیشکدانەوەی ناووکی.
-
0:36 - 0:40تیشکدانەوەی کارۆموگناتیسی وزەیەکی خاوێنە
-
0:40 - 0:44کە لە کارلێکی شەپۆلی
کارەبایی و موگناتیسی پێک دێت -
0:44 - 0:46و دەلەرێتەوە لە بۆشاییدا.
-
0:46 - 0:48کە ئەم شەپۆلانە خێراتر دەلەرنەوە
-
0:48 - 0:50دەگۆڕێن بۆ وزە.
-
0:50 - 0:53لە کۆتایی بەشی خوارەوەی
شەبەنگی رووناکیدا، رادیۆ، -
0:53 - 0:54تیشکی ژێرسوور،
-
0:54 - 0:56و رووناکی بینراو هەیە.
-
0:56 - 0:58لە کۆتایی بەشی سەرەوەیدا
تیشکی سەروو وەنەوشەیی، -
0:58 - 0:59تیشکی ئێکس،
-
0:59 - 1:01و تیشکی گاما هەیە.
-
1:01 - 1:06کۆمەڵگەی هاوچەرخ لە رێگەی ناردن و دەرخستنی
تیشکدانەوەی کارۆموگناتیسییەوە سازدراوە. -
1:06 - 1:10دەکرێت ئیمەیڵێک بگات بە موبایلەکەمان
بەهۆی تیشکی رادیۆییەوە، -
1:10 - 1:12یان وێنەیەکی تیشکی ئێکس بکەیتەوە
-
1:12 - 1:17کە لە تواناماندایە بیبینین بەهۆی ئەوەی
سکرینی موبایل رووناکی بینراو دەردەپەڕێنێت. -
1:17 - 1:19لە لەیەکی ترەوە، تیشکدانەوەی ناووکی،
-
1:19 - 1:21لە بنەڕەتدا لە ناوکی ئەتۆمییەوە
پەیدا دەبێت -
1:21 - 1:26کە پرۆتۆنەکان بەرپەرچی یەکدەدەنەوە
بەهۆی بوونی بارگەی پۆزەتیڤی هاوبەش. -
1:26 - 1:29دیاردەی زەبری ناوەکی بەهێز
-
1:29 - 1:31هەوڵ دەدات بۆ زاڵبوون
بەسەر ئەم بەرپەرچدانەوەیە. -
1:31 - 1:34و هێشتنەوەی ناوک بە ساغی.
-
1:34 - 1:37بەهەرحاڵ، هەندێک کۆمەڵەی پرۆتۆن و نیوترۆن
-
1:37 - 1:39ناسراو بە هاوتاکان(زڕتوخمەکان)،
-
1:39 - 1:41بە ناجێگیری دەمێننەوە،
-
1:41 - 1:43یان وەک تیشکدەری رووناکی.
-
1:43 - 1:46ئەمانە بە هەڕەمەکی
ماددە یان/و وزە دەردەپەڕینن -
1:46 - 1:48و ناودەبرێن بە تیشکدانەوەی ناوەکی
-
1:48 - 1:50ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی
جێگیرییەکی زیاتر. -
1:50 - 1:54تیشکدانەوەی ناوەکی لە سەرچاوەی
سرووشتییەوە دێت وەک گازی رادۆن -
1:54 - 1:57کە گازێکە لە زەوییەوە دەردەپەڕێت.
-
1:57 - 2:00هەروەها ئێمە سروشتییانە بەردە کانزاییە
تیشکدەرەکان پوخت دەکەین -
2:00 - 2:03بۆ پێدانی سوتەمەنی بۆ
وێستگەکانی کارەبای ناوەکی. -
2:03 - 2:08تەنانەت مۆزیش بڕێکی زۆرکەم لە
پۆتاسیۆمی هاوتای تیشکدەری تێدایە. -
2:08 - 2:11کەوایە کە لە جیهانێکی
پڕ لە تیشکدانەوەدا دەژین، -
2:11 - 2:14چۆن خۆمان رزگاربکەین
لە کاریگەرە مەترسیدارەکانی؟ -
2:14 - 2:17سەرەتا، هەموو تیشکدانەوەیەک
مەترسیدار نییە. -
2:17 - 2:23تیشکدانەوەکان مەترسیدار دەبن کاتێک
ئەلیکترۆن لە گەردیلە دەردەپەڕێنێت -
2:23 - 2:26ئەم کردارەش دەبێتە هۆی
تێکشکاندنی ناوکە ترشی DNA -
2:26 - 2:29کە بریتییە لە کرداری
تیشکدانەوەی ئایۆناندن. -
2:29 - 2:33چونکە گەریلەیەک کە ئەلیکترۆن ببەخشێت
یان وەربگرێت پێی دەوترێت ئایۆن. -
2:33 - 2:36سەرجەم تیشکدانەوە
ناوەکییەکان بریتین لە ئایۆناندن. -
2:36 - 2:41بەڵام تەنها بەرزترین وزەی
کارۆموگناتیسی بریتییە لە ئایۆناندن. -
2:41 - 2:42ئەمانیش بریتیین لە تیشکی گاما،
-
2:42 - 2:43تیشکی ئێکس،
-
2:43 - 2:46و بەرترین ئاستی وزەی سەروو وەنەوشەیی.
-
2:46 - 2:49هەربۆیە وەکو خۆپارێزییەکی زیاتر
لە کاتی ئەنجامدانی تیشکی ئێکسدا -
2:49 - 2:53پزیشکەکان ئەو ناوچانەی لەش دادەپۆشن
کە پێویستیان نییە بۆ پشکنین. -
2:53 - 2:56هەروەها لەبەرئەوەشە کە خەڵکی لە
کەنار دەریا دژەخۆر بەکاردەهێنن. -
2:56 - 3:01بەراورد بەمە، موبایل ومایکرۆوەیڤ
دەکەونە کۆتایی شەبەنگی رووناکی -
3:01 - 3:05بۆیە هیچ مەترسییەکی تیشکدانەوەی
ئایۆناندن نییە لە بەکارهێنانیاندا. -
3:05 - 3:09مەترسی گەورەی تەندروستی کاتێک
روودەدات کە زۆرترین تیشکی ئایۆناندن -
3:09 - 3:12بەرماندەکەویت لە ماوەی کاتێکی کورتدا.
-
3:12 - 3:14هەروەها ناسراو بە بەرکەوتنی تیژ.
-
3:14 - 3:19بەرکەوتنی تیژ توانا سروشتییەکانی لەش
لەکار دەخات بۆ چاککردنەوەی زیانەکان. -
3:19 - 3:21کە دەبێتە هۆی هاندانی شێرپەنجە،
-
3:21 - 3:22باش کارنەکردنی خانەیی،
-
3:22 - 3:25و لەوانەشە بگاتە مردن.
-
3:25 - 3:27خۆشبەختانە، بەرکەوتنی تیژ زۆر دەگمەنە،
-
3:27 - 3:32بەڵام رۆژانە بەرکەوتنمان هەیە لەگەڵ
تیشکدانەوەی ئایۆناندن لە ئاستی نزمدا -
3:32 - 3:35لە سەرچاوەی سروشتی و دەستکردی مرۆڤیشەوە.
-
3:35 - 3:39زانایان کێشەیان هەیە لە ژماردنی
تەواوی رێژەی مەترسییەکان. -
3:39 - 3:43لەشت بە شێوەیەکی گشتی
زیانە بچووكەکان چاک دەکاتەوە، -
3:43 - 3:44و ئەگەر نەتوانێت،
-
3:44 - 3:49دەرەنجامی زیانەکان لەوانەیە دەیەیەک
یان زیاتری بوێت تاوەکو دەرکەوێت. -
3:49 - 3:52زانایان بەرکەوتنی تیشکی
ئایۆناندن بە یەکەیەک دەپێون -
3:52 - 3:54کە پێی دەوترێت سیڤەرت.
-
3:54 - 3:59بەرکەوتنی تیژ بە یەک سیڤەرت دەبێتە
هۆی دڵشێواندن لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا. -
3:59 - 4:02و بەرکەوتن بە چوار سیڤەرت
دەکرێت کوشندە بێت. -
4:02 - 4:06بەهەرحاڵ، بەرکەوتنی رۆژانەمان زۆر نزمترن.
-
4:06 - 4:10بە تێکڕایی، هەر تاکێک ساڵانە ٦،٢
میلیسیڤەرت لە تیشکدانەوە -
4:10 - 4:13وەردەگرێت لە سەرجەم سەرچاوەکانەوە،
-
4:13 - 4:15کە نزیکەی سێیەکی لە گازی رادۆنەوەیە.
-
4:15 - 4:18بە تەنها هەر پێنج مایکرۆسیڤەرتێک،
-
4:18 - 4:21پێویستت بە ئەنجامدانی ١٢٠٠ دانە
پشکنینی تیشکی ئێکسی ددانە -
4:21 - 4:23بۆ گەیشتن بە ژەمی ساڵانەت.
-
4:23 - 4:24ئەو مۆزەت بیرە؟
-
4:24 - 4:27تەنانەت ئەگەر هەموو
تیشکدانەوەکانی ناوی وەربگریت، -
4:27 - 4:32ئەوا پێویستت بە ١٧٠ مۆزە
لە رۆژێکدا بۆ گەشتن بە بڕی ساڵانەت. -
4:32 - 4:35ئێمە لە جیهانێکی پڕ لە تیشکدانەوەدا دەژین.
-
4:35 - 4:38هەرچۆنێک بێت، زۆربەی ئەو
تیشکدانەوانە نائایۆنین. -
4:38 - 4:40بۆ ئەوانەشی کە ئایۆنین،
-
4:40 - 4:43زۆرجار بەرکەوتنمان پێیان کەمە.
-
4:43 - 4:45و هەڵبژاردنی ئەنجامدانی پشکنین
بۆ هەبوونی رادۆن لە ماڵەکەتدا -
4:45 - 4:47و بەکارهێنانی دژەخۆر
-
4:47 - 4:50یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی
مەترسییە تەندرووستییەکان. -
4:50 - 4:53ماری کوری، یەکێک لە
پێشەنگەکانی بواری تیشکدانەوە، -
4:53 - 4:56بەرەنگارییەکانی بەم شێوەیە کورت کردۆتەوە:
-
4:56 - 5:00هیچ شتێکی ژیان بۆ ئەوە نییە لێی بترسین،
بەڵکو بۆ ئەوەیە کە لێی تێبگەین. -
5:00 - 5:05ئێستا کاتی ئەوەیە زیاتر تێبگەین،
تاوەکو کەمتر بترسین.
- Title:
- ئایا تیشکدانەوەکان مەترسیدارن؟ مات ئەنتیکۆڵ
- Speaker:
- مات ئەنتیکۆڵ
- Description:
-
درێژەی بابەتەکە: http://ed.ted.com/lessons/is-radiation-dangerous-matt-anticole
کە وشەی تیشکدانەوە بەر گوێمان دەکەوێت وێنای تەقینەوەی زەبەلاح و بازدانی تۆقێنەر دەکەین. بەڵام ئەمە هەمووی نییە، تیشکدانەوە لەسەر پەلکەزێڕینە و دکتۆرێک کە پشکنینی تیشکی ئێکس دەکات جێبەجێ دەکرێت. کەوایە لە راستیدا خۆی چییە؟ و چەند لە کاریگەرییەکانی بترسین؟ مات ئەنتیکۆڵ باس لە جۆرە جیاوەزەکانی تیشکدانەوە دەکات.بابەت: مات ئەنتیکۆڵ، ئەنیمەشن: Tinmouse Animation Studio
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:21
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? | |
![]() |
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? | |
![]() |
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? | |
![]() |
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? |