hideAmara will be doing a system update on Monday, June 30th, 2025, at 7:00pm - 8:00pm ET​ (US Time)
Please save your work often if you are working during this time.

< Return to Video

ئایا تیشکدانەوەکان مەترسیدارن؟ مات ئەنتیکۆڵ

  • 0:06 - 0:08
    کە گوێمان لە وشەی تیشکدانەوە دەبێت،
  • 0:08 - 0:13
    وامان لێ دەکات تەقینەوەی زەبەلاح
    و بازدانی تۆقێنەر وێنا بکەین.
  • 0:13 - 0:15
    بەڵام ئەمە هەموو چیرۆکەکە نییە.
  • 0:15 - 0:17
    تیشکدانەوە بەسەر پەلکەزێڕینەشدا
    جێبەجێ دەکرێت.
  • 0:17 - 0:20
    هەروەها دکتۆرێک کە پشکنینی
    تیشکی ئێکس ئەنجام بدات.
  • 0:20 - 0:22
    کەوایە تیشکدانەوە لە راستیدا چییە؟
  • 0:22 - 0:25
    و تا چەنێک لە کاریگەرییەکانی بترسین؟
  • 0:25 - 0:28
    وەڵامەکە لەوەوە دەست پێ دەکات
    کە تێ بگەین وشەی تیشکدانەوە
  • 0:28 - 0:32
    دوو دیاردەی جیاوازی زانستی وەسف دەکات.
  • 0:32 - 0:34
    تیشکدانەوەی کارۆموگناتیسی
  • 0:34 - 0:36
    و تیشکدانەوەی ناووکی.
  • 0:36 - 0:40
    تیشکدانەوەی کارۆموگناتیسی وزەیەکی خاوێنە
  • 0:40 - 0:44
    کە لە کارلێکی شەپۆلی
    کارەبایی و موگناتیسی پێک دێت
  • 0:44 - 0:46
    و دەلەرێتەوە لە بۆشاییدا.
  • 0:46 - 0:48
    کە ئەم شەپۆلانە خێراتر دەلەرنەوە
  • 0:48 - 0:50
    دەگۆڕێن بۆ وزە.
  • 0:50 - 0:53
    لە کۆتایی بەشی خوارەوەی
    شەبەنگی رووناکیدا، رادیۆ،
  • 0:53 - 0:54
    تیشکی ژێرسوور،
  • 0:54 - 0:56
    و رووناکی بینراو هەیە.
  • 0:56 - 0:58
    لە کۆتایی بەشی سەرەوەیدا
    تیشکی سەروو وەنەوشەیی،
  • 0:58 - 0:59
    تیشکی ئێکس،
  • 0:59 - 1:01
    و تیشکی گاما هەیە.
  • 1:01 - 1:06
    کۆمەڵگەی هاوچەرخ لە رێگەی ناردن و دەرخستنی
    تیشکدانەوەی کارۆموگناتیسییەوە سازدراوە.
  • 1:06 - 1:10
    دەکرێت ئیمەیڵێک بگات بە موبایلەکەمان
    بەهۆی تیشکی رادیۆییەوە،
  • 1:10 - 1:12
    یان وێنەیەکی تیشکی ئێکس بکەیتەوە
  • 1:12 - 1:17
    کە لە تواناماندایە بیبینین بەهۆی ئەوەی
    سکرینی موبایل رووناکی بینراو دەردەپەڕێنێت.
  • 1:17 - 1:19
    لە لەیەکی ترەوە، تیشکدانەوەی ناووکی،
  • 1:19 - 1:21
    لە بنەڕەتدا لە ناوکی ئەتۆمییەوە
    پەیدا دەبێت
  • 1:21 - 1:26
    کە پرۆتۆنەکان بەرپەرچی یەکدەدەنەوە
    بەهۆی بوونی بارگەی پۆزەتیڤی هاوبەش.
  • 1:26 - 1:29
    دیاردەی زەبری ناوەکی بەهێز
  • 1:29 - 1:31
    هەوڵ دەدات بۆ زاڵبوون
    بەسەر ئەم بەرپەرچدانەوەیە.
  • 1:31 - 1:34
    و هێشتنەوەی ناوک بە ساغی.
  • 1:34 - 1:37
    بەهەرحاڵ، هەندێک کۆمەڵەی پرۆتۆن و نیوترۆن
  • 1:37 - 1:39
    ناسراو بە هاوتاکان(زڕتوخمەکان)،
  • 1:39 - 1:41
    بە ناجێگیری دەمێننەوە،
  • 1:41 - 1:43
    یان وەک تیشکدەری رووناکی.
  • 1:43 - 1:46
    ئەمانە بە هەڕەمەکی
    ماددە یان/و وزە دەردەپەڕینن
  • 1:46 - 1:48
    و ناودەبرێن بە تیشکدانەوەی ناوەکی
  • 1:48 - 1:50
    ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی
    جێگیرییەکی زیاتر.
  • 1:50 - 1:54
    تیشکدانەوەی ناوەکی لە سەرچاوەی
    سرووشتییەوە دێت وەک گازی رادۆن
  • 1:54 - 1:57
    کە گازێکە لە زەوییەوە دەردەپەڕێت.
  • 1:57 - 2:00
    هەروەها ئێمە سروشتییانە بەردە کانزاییە
    تیشکدەرەکان پوخت دەکەین
  • 2:00 - 2:03
    بۆ پێدانی سوتەمەنی بۆ
    وێستگەکانی کارەبای ناوەکی.
  • 2:03 - 2:08
    تەنانەت مۆزیش بڕێکی زۆرکەم لە
    پۆتاسیۆمی هاوتای تیشکدەری تێدایە.
  • 2:08 - 2:11
    کەوایە کە لە جیهانێکی
    پڕ لە تیشکدانەوەدا دەژین،
  • 2:11 - 2:14
    چۆن خۆمان رزگاربکەین
    لە کاریگەرە مەترسیدارەکانی؟
  • 2:14 - 2:17
    سەرەتا، هەموو تیشکدانەوەیەک
    مەترسیدار نییە.
  • 2:17 - 2:23
    تیشکدانەوەکان مەترسیدار دەبن کاتێک
    ئەلیکترۆن لە گەردیلە دەردەپەڕێنێت
  • 2:23 - 2:26
    ئەم کردارەش دەبێتە هۆی
    تێکشکاندنی ناوکە ترشی DNA
  • 2:26 - 2:29
    کە بریتییە لە کرداری
    تیشکدانەوەی ئایۆناندن.
  • 2:29 - 2:33
    چونکە گەریلەیەک کە ئەلیکترۆن ببەخشێت
    یان وەربگرێت پێی دەوترێت ئایۆن.
  • 2:33 - 2:36
    سەرجەم تیشکدانەوە
    ناوەکییەکان بریتین لە ئایۆناندن.
  • 2:36 - 2:41
    بەڵام تەنها بەرزترین وزەی
    کارۆموگناتیسی بریتییە لە ئایۆناندن.
  • 2:41 - 2:42
    ئەمانیش بریتیین لە تیشکی گاما،
  • 2:42 - 2:43
    تیشکی ئێکس،
  • 2:43 - 2:46
    و بەرترین ئاستی وزەی سەروو وەنەوشەیی.
  • 2:46 - 2:49
    هەربۆیە وەکو خۆپارێزییەکی زیاتر
    لە کاتی ئەنجامدانی تیشکی ئێکسدا
  • 2:49 - 2:53
    پزیشکەکان ئەو ناوچانەی لەش دادەپۆشن
    کە پێویستیان نییە بۆ پشکنین.
  • 2:53 - 2:56
    هەروەها لەبەرئەوەشە کە خەڵکی لە
    کەنار دەریا دژەخۆر بەکاردەهێنن.
  • 2:56 - 3:01
    بەراورد بەمە، موبایل ومایکرۆوەیڤ
    دەکەونە کۆتایی شەبەنگی رووناکی
  • 3:01 - 3:05
    بۆیە هیچ مەترسییەکی تیشکدانەوەی
    ئایۆناندن نییە لە بەکارهێنانیاندا.
  • 3:05 - 3:09
    مەترسی گەورەی تەندروستی کاتێک
    روودەدات کە زۆرترین تیشکی ئایۆناندن
  • 3:09 - 3:12
    بەرماندەکەویت لە ماوەی کاتێکی کورتدا.
  • 3:12 - 3:14
    هەروەها ناسراو بە بەرکەوتنی تیژ.
  • 3:14 - 3:19
    بەرکەوتنی تیژ توانا سروشتییەکانی لەش
    لەکار دەخات بۆ چاککردنەوەی زیانەکان.
  • 3:19 - 3:21
    کە دەبێتە هۆی هاندانی شێرپەنجە،
  • 3:21 - 3:22
    باش کارنەکردنی خانەیی،
  • 3:22 - 3:25
    و لەوانەشە بگاتە مردن.
  • 3:25 - 3:27
    خۆشبەختانە، بەرکەوتنی تیژ زۆر دەگمەنە،
  • 3:27 - 3:32
    بەڵام رۆژانە بەرکەوتنمان هەیە لەگەڵ
    تیشکدانەوەی ئایۆناندن لە ئاستی نزمدا
  • 3:32 - 3:35
    لە سەرچاوەی سروشتی و دەستکردی مرۆڤیشەوە.
  • 3:35 - 3:39
    زانایان کێشەیان هەیە لە ژماردنی
    تەواوی رێژەی مەترسییەکان.
  • 3:39 - 3:43
    لەشت بە شێوەیەکی گشتی
    زیانە بچووكەکان چاک دەکاتەوە،
  • 3:43 - 3:44
    و ئەگەر نەتوانێت،
  • 3:44 - 3:49
    دەرەنجامی زیانەکان لەوانەیە دەیەیەک
    یان زیاتری بوێت تاوەکو دەرکەوێت.
  • 3:49 - 3:52
    زانایان بەرکەوتنی تیشکی
    ئایۆناندن بە یەکەیەک دەپێون
  • 3:52 - 3:54
    کە پێی دەوترێت سیڤەرت.
  • 3:54 - 3:59
    بەرکەوتنی تیژ بە یەک سیڤەرت دەبێتە
    هۆی دڵشێواندن لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا.
  • 3:59 - 4:02
    و بەرکەوتن بە چوار سیڤەرت
    دەکرێت کوشندە بێت.
  • 4:02 - 4:06
    بەهەرحاڵ، بەرکەوتنی رۆژانەمان زۆر نزمترن.
  • 4:06 - 4:10
    بە تێکڕایی، هەر تاکێک ساڵانە ٦،٢
    میلیسیڤەرت لە تیشکدانەوە
  • 4:10 - 4:13
    وەردەگرێت لە سەرجەم سەرچاوەکانەوە،
  • 4:13 - 4:15
    کە نزیکەی سێیەکی لە گازی رادۆنەوەیە.
  • 4:15 - 4:18
    بە تەنها هەر پێنج مایکرۆسیڤەرتێک،
  • 4:18 - 4:21
    پێویستت بە ئەنجامدانی ١٢٠٠ دانە
    پشکنینی تیشکی ئێکسی ددانە
  • 4:21 - 4:23
    بۆ گەیشتن بە ژەمی ساڵانەت.
  • 4:23 - 4:24
    ئەو مۆزەت بیرە؟
  • 4:24 - 4:27
    تەنانەت ئەگەر هەموو
    تیشکدانەوەکانی ناوی وەربگریت،
  • 4:27 - 4:32
    ئەوا پێویستت بە ١٧٠ مۆزە
    لە رۆژێکدا بۆ گەشتن بە بڕی ساڵانەت.
  • 4:32 - 4:35
    ئێمە لە جیهانێکی پڕ لە تیشکدانەوەدا دەژین.
  • 4:35 - 4:38
    هەرچۆنێک بێت، زۆربەی ئەو
    تیشکدانەوانە نائایۆنین.
  • 4:38 - 4:40
    بۆ ئەوانەشی کە ئایۆنین،
  • 4:40 - 4:43
    زۆرجار بەرکەوتنمان پێیان کەمە.
  • 4:43 - 4:45
    و هەڵبژاردنی ئەنجامدانی پشکنین
    بۆ هەبوونی رادۆن لە ماڵەکەتدا
  • 4:45 - 4:47
    و بەکارهێنانی دژەخۆر
  • 4:47 - 4:50
    یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی
    مەترسییە تەندرووستییەکان.
  • 4:50 - 4:53
    ماری کوری، یەکێک لە
    پێشەنگەکانی بواری تیشکدانەوە،
  • 4:53 - 4:56
    بەرەنگارییەکانی بەم شێوەیە کورت کردۆتەوە:
  • 4:56 - 5:00
    هیچ شتێکی ژیان بۆ ئەوە نییە لێی بترسین،
    بەڵکو بۆ ئەوەیە کە لێی تێبگەین.
  • 5:00 - 5:05
    ئێستا کاتی ئەوەیە زیاتر تێبگەین،
    تاوەکو کەمتر بترسین.
Title:
ئایا تیشکدانەوەکان مەترسیدارن؟ مات ئەنتیکۆڵ
Speaker:
مات ئەنتیکۆڵ
Description:

درێژەی بابەتەکە: http://ed.ted.com/lessons/is-radiation-dangerous-matt-anticole
کە وشەی تیشکدانەوە بەر گوێمان دەکەوێت وێنای تەقینەوەی زەبەلاح و بازدانی تۆقێنەر دەکەین. بەڵام ئەمە هەمووی نییە، تیشکدانەوە لەسەر پەلکەزێڕینە و دکتۆرێک کە پشکنینی تیشکی ئێکس دەکات جێبەجێ دەکرێت. کەوایە لە راستیدا خۆی چییە؟ و چەند لە کاریگەرییەکانی بترسین؟ مات ئەنتیکۆڵ باس لە جۆرە جیاوەزەکانی تیشکدانەوە دەکات.

بابەت: مات ئەنتیکۆڵ، ئەنیمەشن: Tinmouse Animation Studio

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:21
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? Apr 9, 2020, 7:36 PM
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? Apr 9, 2020, 7:36 PM
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? Apr 9, 2020, 7:36 PM
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? Apr 9, 2020, 7:07 PM
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? Apr 8, 2020, 4:20 PM
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? Mar 30, 2020, 8:12 PM
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Is radiation dangerous? Mar 30, 2020, 8:04 PM

Kurdish subtitles

Revisions