< Return to Video

ئەفسانەی جەیسن و ئارگۆناتسەکان. ئیززیلوت گیلیپسیەپی

  • 0:06 - 0:09
    ھێرکلیس، بەھێزترین
    پیاو دەبێت لە سەردەمی خۆی،
  • 0:09 - 0:11
    بەھێزترین دڵی دەبێت.
  • 0:11 - 0:15
    ئۆرفیەس، خواوەندی
    سروشت و مامۆستایی مۆسیقا دەبێت.
  • 0:15 - 0:19
    کاستەر و پۆلۆکسی تەڵەکەباز،
    کە دوانەیەکن و لە ھێلکە درووست دەبن.
  • 0:19 - 0:21
    بۆرادەکان، کوڕەکانی خواوەندی بایی باکورن
  • 0:21 - 0:24
    دەیانتوانی بە ھەوادا گەشت بکەن.
  • 0:24 - 0:28
    لە مێژووی کۆندا، ئەم پاڵەوانانە
    بە جیهانی گریک دێن و دەچن،
  • 0:28 - 0:30
    بۆ ھەر شوێنێک بڕۆیشتبان،
    ئەفسانەیەکیان دەخوڵقاند.
  • 0:30 - 0:35
    یەکێک لە سەر کێشیەکانییان سەرنج
    ڕاکێش دەبێت کات یەک دەگرن
  • 0:35 - 0:38
    بۆ خاتری کوڕێکی گەنج بە ناوی جەیسن.
  • 0:38 - 0:39
    چەند ساڵێک پێشتر،
  • 0:39 - 0:42
    مامی جەیسن، پیلایس، بێ بەزەییانە
  • 0:42 - 0:45
    دەسەڵاتی تیسلی، باپیری
    جەیسۆن، تێک دەشکێنێت.
  • 0:45 - 0:49
    کاتێک جه‌یسن دەگەڕێتەوە
    تەختی پادشایەتی باوکی،
  • 0:49 - 0:53
    پاشا ترسنۆکەکە ئەرکێکی
    ئەستەمی دەخاتە ئەستۆ:
  • 0:53 - 0:55
    دەبێت بچێتە ئاوەکانی کۆلکیس،
  • 0:55 - 0:59
    خوری رەنگ زێڕی ئاسکە فڕیوەکە بدزێت
  • 0:59 - 1:01
    کە لە لایەن پاشا ئیتیس
    خاوەنداریەتی دەکرێت.
  • 1:01 - 1:03
    ئەگەر جەیسن خوریەکە بھێنێتەوە،
  • 1:03 - 1:06
    پیلایەس پەیمانی ڕادەست کردنی
    دەسەڵاتی شانشینەکەی پێ دەدات.
  • 1:06 - 1:08
    بەھۆی ئەرکە پاڵەوان ئاساکەی،
  • 1:08 - 1:11
    خواوەندەکان وەڵامی
    نزاکانی جەیسن دەدەنەوە،
  • 1:11 - 1:15
    بۆیە، زۆر زوو تیمێکی بەھێز بنیات دەنێت.
  • 1:15 - 1:16
    ئەم پاڵەوانانە
  • 1:16 - 1:20
    لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری
    جەنگاوەر، جادووکەر و ھەڵگەراوەکان،
  • 1:20 - 1:24
    بە کەشتی بەڕێ دەکەون و
    ناوی ئارگۆناتس بۆ خۆیان ھەڵدەبژێرن.
  • 1:24 - 1:28
    بەڵام ڕێگەکەیان پڕ مەترسی دەبێت
  • 1:28 - 1:32
    کە دەبێتە تاقیکردنەوەی ئازاترین پاڵەوان.
  • 1:32 - 1:34
    یەکەم وێستگەیان لیمنۆس دەبێت،
  • 1:34 - 1:38
    دورگەیەک کە تەنھا ژنەکان تێدا دەژین و
    گشت پیاوەکانی دورگەکەیان کوشتووە.
  • 1:38 - 1:39
    وەک سزا،
  • 1:39 - 1:42
    خواوەند ئەفڕۆدەیت
    نەخۆشییەکیان وەک نەفرەت بۆ دەنێرێت،
  • 1:42 - 1:46
    بەڵام ئەم نەفرەتە نابێتە ھۆی ئەوەی جەیسن
    لەگەڵ شاژنەکەیان دوانەیەک درووست نەکات.
  • 1:46 - 1:51
    سەرنشینەکانی تری سەر
    کەشتیەکەش ژنیان لە دەور دەبێت؛
  • 1:51 - 1:56
    تا ھێرکلیکس خۆی توڕە دەکات بەھۆی
    ئەوە وەک پاڵەوان ھەڵسوکەوت ناکەن.
  • 1:56 - 1:59
    بەرەو شاخی ورچەکان بەڕێ دەکەون،
  • 1:59 - 2:03
    دورگەیەک کە دڕندەی خاوەن
    شەش دەستی دێرینی تێدا دەژیت
  • 2:03 - 2:06
    لە پاڵ دۆڵیۆنیسییە ئاشتی خوازەکان.
  • 2:06 - 2:09
    کاتێک خەڵکەکە بە دڵخۆشیەوە
    پێشوازیان لە ئارگۆناتسەکان دەکەن،
  • 2:09 - 2:12
    دڕندەکان لە شاخەکان دێنە خوارەوە
  • 2:12 - 2:16
    و بەرد لە کەشتیەکە دەگرن.
  • 2:16 - 2:18
    ھێركلیس بە یەک دەست ھەموویان دەوەستێنێت،
  • 2:18 - 2:21
    پێش ئەوەی ھاوڕێکانی یارمەتی بدەن.
  • 2:21 - 2:25
    بەھۆی سەرکەوتن بە سەر دڕندەکان،
    پاڵەوانەکان لە گەشتەکەیان بەردەوام دەبن
  • 2:25 - 2:30
    و دوای چەند شەوێکی پڕ لە باھۆز،
    خۆیان لە شوێنێک دەدۆزنەوە لە ناوەڕاستی
  • 2:30 - 2:31
    باھۆزێکی بەھێزدا،
  • 2:31 - 2:34
    دۆڵیۆنیسەکان
    وا ھەست دەکەن کە ئەمان دوژمنن.
  • 2:34 - 2:38
    ئارگۆناتسەکانیش بە ھەمان شێوە
    شارەزایی دەوروبەری خۆیان نابن،
  • 2:38 - 2:42
    لە تاریکیدا دەکەونە ناو یەک و
    چەندان کەس لە یەکتر دەکوژن.
  • 2:42 - 2:46
    ڕووناکی بەرەبەیان دەری
    دەخات کە چ کارەساتێک قەوماوە:
  • 2:46 - 2:51
    قوربانیەکان، خانەخوێیەکانی
    پێشووتریان دەبن.
  • 2:51 - 2:51
    لەگەڵ ئەوەشدا،
  • 2:51 - 2:54
    جەیسن دیسان سەر لە ھاوەڵەکانی دەشێوێنێت،
  • 2:54 - 2:57
    ئەم جارەیان لە کەناراوێکی ترسێنەردا.
  • 2:57 - 2:58
    بەھۆی شەرمەزار بوونی،
  • 2:58 - 3:01
    تەنھا تیشک دەخاتە سەر خوریەکە،
  • 3:01 - 3:04
    تەنانەت ئەم جارەشیان پەلەپەل دەکات.
  • 3:04 - 3:08
    کاتێک ھەرکلیس لە لایەن
    فریشتەیەکی دەریاوە دەفڕێنرێت،
  • 3:08 - 3:09
    جەیسن لە گەشتەکە بەردەوام دەبێت
  • 3:09 - 3:14
    دیار نەمانی بەھێزترین
    ھاوڕێی لە یاد نامێنێت.
  • 3:14 - 3:17
    ئارگۆناتسەکان لە گەشتەکەیان بەردەوام دەبن
  • 3:17 - 3:18
    و تا شەو لە بەردەمی پیاوێکی پیر
  • 3:18 - 3:23
    کە باڵندەی ھارپی لە دەورە دەوەستن.
  • 3:23 - 3:27
    پیاوەکە فینایەس دەبێت کە
    زیوس نەفرەتی لێ کردووە
  • 3:27 - 3:31
    بەوەی بۆ ھەمیشە پیر
    و کوێر بێت و ئازار بدرێت
  • 3:31 - 3:34
    بەھۆی ئاشکرا کردنی پێش بینیەکانی.
  • 3:34 - 3:37
    بەھۆی پاڕانەوەی جەیسن، برایەکانی
    با بەسەر خەڵكەكە ھەڵ دەکەن
  • 3:37 - 3:40
    بە کاتی فینایەس لە ئازارەکانی دەپارێزن.
  • 3:40 - 3:42
    لە بەرامبەردا،
  • 3:42 - 3:47
    فینایەس ڕێگەیان بۆ دادەنێت کە چۆن
    بتوانن بەسەر کێشەکانی بەردەمیان زاڵ بن:
  • 3:47 - 3:49
    سمپلیگەیدەکان،
  • 3:49 - 3:53
    دوو بەردن کە خۆیان بە کەشتییەکان
    دادەکێشن و تێکیان دەشکێنن.
  • 3:53 - 3:54
    بەڵام سەرەتا،
  • 3:54 - 3:58
    پێویستە ئارگۆناتسەکان
    بە دەوری دەمی دۆزه‌خ بسوڕێنەوە،
  • 3:58 - 4:01
    بە دەوری دورگەی ئەمەزۆنییە خوێنمژەکان،
  • 4:01 - 4:04
    لە بارودۆخێکی قورس
    و ئاستەمدا ئەم کارانە بکەن.
  • 4:04 - 4:08
    ئەم سەرکێشیانە قورس لەسەر کەشیوانە
    خواوەند و مرۆڤەکانیش دەکەوێت
  • 4:08 - 4:11
    ھەندێکیان دەترسان مێشکیان لە دەست بدەن.
  • 4:11 - 4:16
    دوای گەیشتنیان بۆ لای بەردەکان،
    ترس دەست دەگرێت بەسەر دڵیان.
  • 4:16 - 4:20
    بەڵام ئامۆژگاریەکانی فینایەس
    لە گوێچکەیان دەزرنگێتەوە.
  • 4:20 - 4:22
    ئارگۆناتەسەکان کۆترێک دەفڕێنن
  • 4:22 - 4:26
    بە خێرایی بە نێوان دوو بەردەکە تێ دەپەڕن.
  • 4:26 - 4:28
    دوای ئەم زەحمەتییە،
  • 4:28 - 4:32
    لە کۆتاییدا، ئارگۆناتسەکان
    کۆلکیسیان لێ دیار دەبێت.
  • 4:32 - 4:35
    بەڵام کاتێک جەیسن پشوو وەردەگرێت
    و لەگەڵ ھاوەڵەکانی ئاھەنگ دەگێڕێت،
  • 4:35 - 4:39
    ھەست دەکات کە کاتی لەگەڵ
    ھاوەڵەکانی بەرەو کۆتایی دەڕوات.
  • 4:39 - 4:41
    کاتێک خوریەکە لە دەستی دەگەشایەوە،
  • 4:41 - 4:44
    تێدەگات کە پێویستە بە تەنھا
    خوریەکە لەگەڵ خۆی بباتەوە.
  • 4:44 - 4:47
    بەڵام نەیدەزانی کە کۆتا ئەرکی
  • 4:47 - 4:50
    قورسترین و ئەستەمترین دەبێت.
Title:
ئەفسانەی جەیسن و ئارگۆناتسەکان. ئیززیلوت گیلیپسیەپی
Speaker:
ئیززیلوت گیلیپسیەپی
Description:

کۆیی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:

https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-jason-and-the-argonauts-iseult-gillespie

ھێرکلیس، بەھێزترین پیاو دەبێت لە سەردەمی خۆی و خاوەنی بەھێزترین دڵێ دەبێت. ئۆرفیەس، خواوەندی سروشت و مامۆستایی مۆسیقا دەبێت. کاستەر و پۆلۆکی تەڵەکەباز، کە دوانەیەکن و لە ھێلکە درووست دەبن. بۆرادەکان، کوڕەکانی خواوەندی بایی باکورن و دەیانتوانی بە ھەوادا گەشت بکەن. بە هۆی نزای کوڕێکی گەنج هەموویان لە دەوری یەکتر کۆ دەبنەوە و ناو لە خۆیان دەنێن ئارگۆناتسەکان. ئیززیلوت گیلیپسیەپی باسی چیرۆکی ئەرکی دزینی خوری زێڕین دەکات.

وانەکە لە لایەن ئیززیلوت گیلیپسیەپی ئامادە کراوە و کاری دەرهێنانی لە لایەن Kozmonot Animation Studio بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:51

Kurdish (Central) subtitles

Revisions