< Return to Video

چیرۆکی کوڕێک کە فێڵی لە ئەهریمەن کرد- ئیسوڵت گیلیسپی

  • 0:07 - 0:10
    خۆرهەتا و هەورە لە شەقامەکانی
    شارۆچکە بچووکەکە،
  • 0:10 - 0:14
    دایکێکی بەفیز کۆرپەلە کوڕەکەی
    بە خەڵکی پیشاندەدا.
  • 0:14 - 0:17
    هەر زوو، تێبینی نیشانەی زگماکی بەبەختی
    کوڕەکەیان کرد،
  • 0:17 - 0:20
    خەڵکی شارۆچکەکە پێشبینی دەکرد کوڕەکە
    لەگەڵ شازادە خاتوون هاوسەرگیری بکات.
  • 0:20 - 0:25
    بەڵام هەرزوو. دەنگ و باس
    بە گووێ پادشا خەراپەکە گەیشت.
  • 0:25 - 0:30
    پادشایی توڕە کرد، پاذشا منداڵەکەی دەزی و
    بە ڕۆخی بە ڕووبارەکەی دادا.
  • 0:30 - 0:35
    بەڵام کۆرپەلە بەبەختەکە سەلماندی کە
    لە پلانەکەی پادشا مەزنترە.
  • 0:35 - 0:38
    چەند ساڵێک دواتر. پاشا بە شانشینەکەی
    گەشتی دەکرد،
  • 0:38 - 0:43
    کاتێک پیاوێکی گەنجی ڕووتی بە
    نیشانەیەکی زگماکی نائاسای بینی.
  • 0:43 - 0:46
    داوای دڵنیابوون لە ڕەسەنی منداڵەکە،
  • 0:46 - 0:51
    پادشا فێڵبازەکە کوڕەکەی ڕاسپارد تا
    نامەیەک بۆ شاژن بەرێت.
  • 0:51 - 0:55
    گەنجەکەش بەپەرۆشە دەستی بە
    گەیاندنی نامەکە کرد
  • 0:55 - 1:00
    بەبێ ئەوەی بزانێت حوکمی مردنی
    خۆی هەڵگرتووە.
  • 1:00 - 1:04
    ئەم شەوە، ڕێگرە گەڕیدەکان بەسەر
    خێوەتەکەی ئەوەیان دادا.
  • 1:04 - 1:08
    کاتێک نامە بێ بەزەیەکەیان خوێندەوە،
    ڕێگرەکان پڕبوون لە بەزەیی.
  • 1:08 - 1:13
    بڕیاریاندا گرفت بۆ پادشا دروست بکەن
    لە جیاتی ئەم نامەیە، نامەیەکی نوێیان نووسی.
  • 1:13 - 1:16
    هەرکە گەنجەکە دەگاتە کۆشک،
  • 1:16 - 1:19
    چاوی بە شازادە خاتوون کەووت.
  • 1:19 - 1:22
    چارەنووس هەردووکیان بەیەکتر گەیانت.
  • 1:22 - 1:25
    و کاتێک شاژن ئەم یەکگرتنەی کە
    پادشا قبووڵی کردبوو خوێندەوە،
  • 1:25 - 1:28
    زۆر دڵخۆش بوو بەخێرای
    ئاهەنگی هاوسەرگیری ڕێکخست.
  • 1:28 - 1:32
    کاتێک پادشا گەڕایەوە،
    زۆر توڕە بوو.
  • 1:32 - 1:36
    بەڵام نەی دەتوانی خۆشەویستی کچەکەی
    بەبێ هیچ هۆکارێک بیکوژێت.
  • 1:36 - 1:40
    هەربۆیە پادشا پلانی تاقیکردنەوەیەکی ئەهریمانەنایەی
    ئالۆزی دانا.
  • 1:40 - 1:44
    فەرمانی بە گەنجەکە کرد
    تا بۆ دۆزەخ گەشت بکات
  • 1:44 - 1:50
    و لەگەڵ سێ مووی ئاڵتوونی تازەی سەری
    ئەهریمەنێک بگەڕێتەوە.
  • 1:50 - 1:54
    ئەگەر توانی سەکەوتن بە دەست بهێنێت
    ئەوە دەتوانێت بۆ لای بوکە خان بگەڕێتەوە.
  • 1:54 - 1:59
    گەنجەکە بە شانشینەکە دا گەشی دەکرد
    بۆ دەرگای دۆزەخ
  • 1:59 - 2:02
    تا لە کۆتایەکەی بە گوندێکی سەیر گەیشت.
  • 2:02 - 2:06
    لەوێ، بێنی گوندنشینەکان بە دووری
    بیرێک دا خربۆنەتنەوە،
  • 2:06 - 2:10
    لە گەنجەکە کشانەوە،
    رێگایان نەدا گەنجەکە بە گوندەکە تێبپەڕیت
  • 2:10 - 2:15
    تاوەکو وڵامی پرسیارێکیان نەداتەوە:
    بۆچی ئاوی بیرەکە وشکی کردوە؟
  • 2:15 - 2:20
    گەنجەکەش وڵامی دانەوە و گووتی
    " کاتێک گەڕامەوە وڵامتان دەدەمەوە"
  • 2:20 - 2:23
    ئەوانیش ڕێگەی شارۆچکەکەیان پیشاندا.
  • 2:23 - 2:28
    دووبارە بە کۆمەڵێک گوندنشینی دیکە گەیشت کە
    کلەیان لە پێچ خوادووی دارێک دەکرد.
  • 2:28 - 2:33
    ڕێگەیان نەدا تێپەڕبێت
    تاوەکو وڵامی پرسیارێکیان نەداتەوە:
  • 2:33 - 2:35
    بۆچی ئەم دارە بەر ناگرێت؟
  • 2:35 - 2:41
    دووبارە، گەنجەکە وڵامی دایەوە و گووتی
    "کاتێک کە گەڕامەوە وڵامتان دەدەمەوە."
  • 2:41 - 2:46
    گوندنشینەکان بۆ بەندەرەکە ڕێنوێنیان کرد
    ئەو شوێنەی بەلەمەوانە پیرەکە چاوەرێ دەکات.
  • 2:46 - 2:52
    کاتێک بەلەمەوانەکە لە ئاوە ڕەشەکە
    سەوڵی لێدەدا پرسیاری سێیەمی لێکرد:
  • 2:52 - 2:56
    چۆن لەم ئەرکە بێ کۆتایە ڕزگارم دەبێت؟
  • 2:56 - 3:03
    جارێکی دیکە گەنجەکە بەڵێنی دا "کاتێک
    گەڕامەوە وڵامی پرسیارەکەت دەدەمەوە."
  • 3:03 - 3:09
    لە کۆتایەکەی، بە کۆشکی نقووم بووی گەیشتن
    لەوێشەوە بۆناو سەرچاوەی زەلکاوی دۆزەخ.
  • 3:09 - 3:13
    بەنابەدڵیەوە، بەهێواشی لە دەرگاکەی دا.
  • 3:13 - 3:16
    داپیری ئەهریمەنەکە دەرگاکەی کردوە.
  • 3:16 - 3:21
    بەوە ناسرابوو کە یارمەتی هەندێک خەڵک
    دەدا و ئازاری هەندێک خەڵکی دیکە دەدا.
  • 3:21 - 3:25
    کاتێک گوێیان لە دەنگی پێ ئەهریمەنەکە بوو
    گەنجەکە تەواوەی چیرۆکەکە گێرابووەوە.
  • 3:25 - 3:29
    بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەێک،
    کورەکە زۆر ترسا.
  • 3:29 - 3:33
    داپیری ئەهریمەنەکە گەنجەکەی بۆ ناو
    قۆڵە لوولدراوەکە بەرزکردەوە،
  • 3:33 - 3:36
    و بەخێرهاتنی کوڕە زاکەی کرد.
  • 3:36 - 3:42
    ژنە پیرەکە دەستی بە کارەکەی کرد،
    ئەهریمەنەکە بە خۆراک و خواردنەوە مەست کرد.
  • 3:42 - 3:49
    کاتێک ئەهریمەنەکە نووست، ژنە پیرەکە سێ
    مووی درەوشاوەی لەسەری ئەهریمەنەکە هەڵکەند.
  • 3:49 - 3:54
    لەگەڵ هەر هەڵکەندنی مووێک، ئەهریمەن
    بە ئاگا دەهات و گلەی لە خەونەکانی دەکرد،
  • 3:54 - 3:57
    کە خەونەکانی باسی گوندنشینەکان و
    کیشەکانیان دەکرد.
  • 3:59 - 4:02
    بەیانی دواتر گەنجەکە دۆزەخی بە
  • 4:02 - 4:08
    بە سێ مووی ئاڵتوونی و
    سێ زانیاری کورت بە جێهێشت.
  • 4:08 - 4:12
    یەکەم خەوی ئەهریمەنەکەی لەگەڵ
    بەلەمەوانەکە هاوبەشی پێ کرد.
  • 4:12 - 4:15
    گەر بەلەمەوانەکە سەوڵەکانی بە سەرنشینێک بدات،
    و سەرنشینەکە بەویستی خۆی قبووڵی بکات،
  • 4:15 - 4:19
    ئەوا ئەوە لە ئەرکەکەی ڕزگاری دەبێت.
  • 4:19 - 4:22
    گەڕایەوە گوندەی دووم
    گەنجەیە ئاشکرای کرد کە مشکێک
  • 4:22 - 4:28
    ڕەگی دارەکە دەقرتێنێت و وەڵامی گوندی
    یەکەمیش بۆقێکی گەورە ئاوی بیرەکەی گرتووە.
  • 4:28 - 4:32
    گوندنشینەکانیش پاداشتێکی باشیان کرد
    بۆ یارمەتیەکەی.
  • 4:32 - 4:37
    گەنجەکە لە گەشتەکەی گەڕایەوە،
    مووی ئەهریمەنەکەی بە پادشا دا-
  • 4:37 - 4:42
    بەڵام خەزورە بەخیلەکەی
    تەنها چاوی لەسەر ئاڵتونەکە بوو.
  • 4:42 - 4:46
    گەنجە فێڵبازەکە بە پادشای گووت
    کەوا سامانی زیاتر چاوەرێ ئەو دەکات
  • 4:46 - 4:48
    لەو سەری ڕووبارەکە
  • 4:48 - 4:52
    بەخێرای، پادشا بۆ سەرچاوەی ڕووبارەکە
    کەوەتە ڕێ،
  • 4:52 - 4:54
    بەپەرۆشە تا دەوڵەمەنت بێت.
  • 4:54 - 4:58
    بەبێ ئارامانە دەستەکانی درێژ کرد
  • 4:58 - 5:01
    بەلەمەوانەکەش بە زەردەخەنەوە
    و دلخۆشیەوە سەۆڵەکانی پێدا.
Title:
چیرۆکی کوڕێک کە فێڵی لە ئەهریمەن کرد- ئیسوڵت گیلیسپی
Speaker:
ئیسوڵت گیلیسپی
Description:

لەم بەستەرە سەیری کۆی وانەکە بکە:
View full lesson: https://ed.ted.com/lessons/the-tale-of-the-boy-who-tricked-the-devil-iseult-gillespie

لە شارۆچکەیەکی بچووک، دایکێکی بە فیز گۆرپەلە کوڕەکەی پیشاندەدا، هەرزوو تێبینی نیشانەی زگماکی بەبەختی دەکەن. خەڵکی شارەکە پێشبینی ئەوە دەکەن ئەو کوڕە لەگەڵ شازادە خاتوون هاوسەرگیر بکات. بەڵام زوو ئەو دەنگ و باشە بە گوێ پادشا دەکات، پادشا توڕە دەکات پادشا منداڵەکە دەدزێت و خێر بە ڕووباری دادەدا، بەڵام گۆرپەلە بەبەختەکە دەیسەلمێنیت لە پلانی پادشا مەزنترە، ئیسوڵت گیلیسپی. چیرۆکی گەشتیکی کوڕێک کە چاوی
بە ئەهریمەن کەوتووە دەگێڕێتەوە.

وانەکە لە لایەن ئیسوڵت گیلیسپی و کاری دەرهێنان لە لایەن Lucija Bužančić.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:02

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions