چۆن کار دەکەم بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە لەسەر شەرەف دەکوژرێن
-
0:01 - 0:03کاتی خۆئاما دەکردن بۆ ئەم قسەیە
-
0:03 - 0:07سەیری ژیانمم کردەوە تا بزانم
-
0:07 - 0:12لە چ کاتێکدا، گەشتەکەم دەستی پێکرد.
-
0:12 - 0:15کات زۆر تێپەڕی، و نەمتوانی بزانم
-
0:15 - 0:18سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی
چیرۆکەکەم لە کوێدایە. -
0:18 - 0:20هەمیشە پێموابوو سەرەتاکەم
-
0:20 - 0:24دوای نیوەڕۆیەک بوو، کاتێک دایکم پێی گوتم
-
0:24 - 0:27کە من لە سێ داواکاری هاوسەرگیری هەڵهاتووم
کاتێک دوو ساڵ بووم. -
0:28 - 0:33شەوێک، کاتێک کارەبا بۆ
٨ کاتژمێر لە کۆمەڵگەکەمان بڕا، -
0:33 - 0:35هەموومان لە دەوری باوکم دانیشتین،
-
0:35 - 0:39چیرۆکەکانی هەوڵدانی خۆی بۆ
بۆ چوونە قوتابخانە دەگێراینەوە -
0:39 - 0:43لەکاتێکدا باوکی، ڕێگری لێدەکرد،
و دەیویست لەگەڵ ئەو ببێتە جوتیار. -
0:43 - 0:46یاخود ئەو شەوگارە تاریکەی کە
١٦ ساڵ بووم -
0:46 - 0:50کاتێک ٣ منداڵ هاتن و چرپاندیان بە گوێمدا
-
0:50 - 0:54هاوڕێکەم لەسەر تاوانی شەرەف کوژراوە.
-
0:56 - 0:58دواتر درکم بەوە کرد کە،
-
0:58 - 1:02ڕاستە ئەو چرکەساتانە
بەشێک بوونە لە گەشتەکەم، -
1:02 - 1:04کاریگەرییان هەبووە لەسەر گەشتەکەم
-
1:04 - 1:06بەڵام دەستپێکی گەشتەکەم نەبوونە،
-
1:06 - 1:10دەستپێکی ڕاستەقینەی گەشتەکەم
لەبەردەم خانویەکی قوردا بوو -
1:10 - 1:13لە سەروو سەنده لە پاکستان،
-
1:13 - 1:15کاتێک باوکم دەستی
دایکمی بە ١٤ ساڵی گرتبوو -
1:15 - 1:18بڕیاریان دابوو لەو گوندە بڕۆن
-
1:18 - 1:21بچن بۆ شارۆچکەیەک بتوانن
مندالەکانیان بنێرن بۆ قوتابخانە. -
1:21 - 1:23هەست دەکەم ژیانی من
-
1:23 - 1:29ئەنجامی ئەو بڕیارە
ژیرانەیە کە ئەوان داویانە. -
1:29 - 1:32هەر بەو شێوەیەش
یەکێک لە بڕیارەکانیان -
1:32 - 1:35هێشتنەوەی پەیوەندی من و
خوشک و براکانم بوو بە بنەماڵەکەمانەوە. -
1:35 - 1:39لەکاتێکدا ئێمە لە کۆمەلگەیەک دەژیاین
بە حەزەوە بیرمە کە پێی دەوترێ (ڕابابێد)، -
1:39 - 1:41واتە کۆمەڵگەی هەژار،
-
1:41 - 1:45باوکم خانویەکی بۆ دابین کردین
لە دەرەوەی شار. -
1:45 - 1:49من لە هۆزێکی ڕەسەنەوە هاتووم
لە چیاکانی بەلۆچستان -
1:49 - 1:51بە براهوی ناودەبرا.
-
1:51 - 1:56براهوی یاخود برۆهی، واتە
شاخەوانی، و هەروەها زمانی منە. -
1:56 - 2:00سوپاس بۆ یاساکانی باوکم
دەربارەی پەیوەندی کردن بە گومرگەکانمانەوە، -
2:00 - 2:06دەبوایە لە ژیانێکی جوانی بژیم پڕ لە
گۆرانی، کلتور، نەریت، چیرۆک، چیا، -
2:06 - 2:07و مەڕی زۆر.
-
2:08 - 2:10بەڵام دواتر، ژیان لە ناو
ئەو دوو جیاوازییەدا -
2:10 - 2:14لە نێوان دابونەریتی کلتورەکەم و گوندەکەم،
-
2:14 - 2:18و خوێندنی مۆدێرنی قوتابخانەکەم
ئاسان نەبوو. -
2:18 - 2:22ئاگاداری ئەوە بووم کە تەنها کچم
هێندە ئازادی هەبووبێت، -
2:22 - 2:24و من هەستم به تاوانباری دەکرد..
-
2:24 - 2:28کاتی چوون بۆ قوتابخانە
لە کاراچی و حەیدەرئاباد، -
2:28 - 2:32زۆربەی پورزا و خاڵۆزا و
هاوڕێکانی منداڵیم بە شوو دەدران، -
2:32 - 2:35هەندێکیان بە پیاوی بەتەمەنتر،
هەندێکیان بە ژن بە ژنی، -
2:35 - 2:37هەندێکیان بە ژنی دووەم.
-
2:37 - 2:43بینیم سیحری ئەو کلتورە جوانە
لەبەرچاوم کاڵ دەبێتەوە -
2:43 - 2:48کاتێک بینیم لە دایکبوونی منداڵێکی کچ
بە خەمبارییەوە پێشوازی لێ دەکرا، -
2:48 - 2:53کاتێک بە ژنان دەگوترا
ئارامی و سەلاری گرنگترین ئەخلاقیانە. -
2:53 - 2:55تا بووم بە ١٦ ساڵ،
-
2:55 - 2:57خەمەکانم بە گریان چارەدەکرد،
-
2:57 - 3:00بەتایبەتی شەوان کاتێک هەموان دەخەوتن
-
3:00 - 3:02هەنسکم هەڵدەڕشت بەسەر سەرینەکەمدا،
-
3:02 - 3:05تا ئەو شەوەی زانیم
هاوڕێکەم -
3:05 - 3:07لە ژێر ناوی شەرەفەوە کوژراوە.
-
3:08 - 3:11کوشتن بە تاوانی شەرەف دیاردەیە
-
3:11 - 3:14کاتێک گومان لە ژن و پیاوێک دەکرێت
بە هەموونی پەیوەندییەک -
3:14 - 3:16پێش یاخود لە دەرەوەی
هاوسەرگیری، -
3:16 - 3:18لەبەر ئەوە
لەلایەن خیزانەکانیانەوە دەکوژرێن. -
3:18 - 3:22هەمیشە بکوژەکە، برا، باوک
یاخود مامە لە خێزانەکەدا. -
3:22 - 3:27UN ڕایگەیاند ساڵی ١،٠٠٠ کوشتن
بە ناوی شەرەفەوە لە پاکستان ڕوودەدات، -
3:27 - 3:29ئەمانە تەنها ئەو کەیسانە
کە کراون بە ڕاپۆرت. -
3:29 - 3:33ئەو کلتورەی کە بڕوای بە کوشتن هەیە
هیچ مانایەکی نییە لای من، -
3:33 - 3:36زانیم ئەمجارە دەبێت شتێک بکەم.
-
3:36 - 3:38چیتر تا کاتی خەو ناگریم.
-
3:38 - 3:41هەرچیم لەدەست بێت دەیکەم،
بۆ وەستاندنی ئەم دیاردەیە، -
3:41 - 3:43١٦ ساڵ بووم --
دەستم کرد بە نوسینی هۆنراوە -
3:43 - 3:46دەرگە بە دەرگە دەگەڕام
باسی کوشتنم بۆ دەکردن بە ناوی شەرەفەوە -
3:46 - 3:48و بۆچی ڕوودەدات،
بۆ دەبێت بوەستێنرێت، -
3:48 - 3:50هۆشیاریم لەبارەیەوە
بڵاو دەکردەوە -
3:50 - 3:54تا ئەو کاتەی ڕێگەیەکی زۆر باشترم
دۆزییەوە بۆ کارکردن لەم کێشەیەدا. -
3:55 - 4:01لەو ڕۆژانەدا لە یەک ژووری
بچووکدا لە کاراچی دەژیاین. -
4:01 - 4:06هەموو ساڵێک، لە وەرزە باراناوییەکان
خانووەکەمان ئاوی لێ ئەڕژا -- -
4:06 - 4:07ئاوی باران و ئاوەڕۆکان --
-
4:07 - 4:10دایکم و باوکم ئاویان دەکردە دەرەوە.
-
4:10 - 4:15لەو ڕۆژانەدا، باوکم کۆمپیوتەرێکی
زۆر گەورەی هێنایەوە، -
4:15 - 4:20هێندە گەورەبوو، لەوە دەچوو
نیوەی ژورەکەمان بگرێت، -
4:20 - 4:24چەندین وایەر و بەشی هەبوو
دەبوو پێکەوە ببەسترێن. -
4:24 - 4:26لەگەڵ ئەوەشدا
ئەوە خۆشترین شت بوو -
4:26 - 4:29لە ژیانی من و خوشکەکانمدا ڕوویدابێت.
-
4:29 - 4:33عهلی برا گەورەم بوو
بە بەرپرسی کۆمپیوتەرەکە، -
4:33 - 4:37هەر یەکەمان ڕۆژی ١٠ بۆ ١٥ خولەکمان
بەردەکەوت بەکاری بهێنین. -
4:37 - 4:40کە من لە هەشت منداڵ بەتەمەنترین بووم،
-
4:40 - 4:42دەبوو دواجار بەکاری بهێنم،
-
4:42 - 4:45ئەویش دوای ئەوەی
قاپەکانم دەشۆردن، -
4:45 - 4:48و ماڵەکەم پاک دەکردەوە و خوانم
لەگەڵ دایکم ئامادە دەکرد، -
4:48 - 4:51و جێگەی خەوی هەموویانم ڕادەخست،
-
4:51 - 4:53دوای ئەمانە، ڕامدەکرد بۆ کۆمپیوتەرەکە،
-
4:53 - 4:54پەیوەستی ئینتەرنێتم دەکرد،
-
4:54 - 5:00١٠ بۆ ١٥ خولەک
چێژێکی ڕاستەقینەم وەردەگرت. -
5:00 - 5:05ئەو ڕۆژانە، وێبسایتێکم دۆزییەوە ناوی
جۆگل بوو -
5:05 - 5:08(گۆگڵ) (پێکەنین )
-
5:08 - 5:11بە ئاواتی شێتانەم
بۆ ئەوەی شتێک بکەم دەربارەی ئەم نەریتانە، -
5:11 - 5:15لە بەکارهێنانی گۆگڵەوە
فەیسبوکم دۆزییەوە، -
5:15 - 5:19وێبسایتێک کە خەڵک دەتوانن
پەیوەندی بە هەموو دونیاوە ببەستن، -
5:19 - 5:23لەبەر ئەوە، لە ژوورە زۆر بچوکەکەی،
زەوی چەمەنتۆ لە کاراچی، -
5:23 - 5:27پەیوەندیم بە کەسانێکەوە کرد لە ئەمریکا،
بەریتانیا، ئوسترالیا، و کەنەدا، -
5:27 - 5:29و کەمپینێکم ڕاگەیاند بە ناوی
-
5:29 - 5:32کەمپینی هۆشیار بەرەوە
دژی کوشتن بە بە ناوی شەرەفەوە. -
5:32 - 5:35لە چەند مانگێکی کەمدا
زۆر گەورە بوو. -
5:35 - 5:38لە هەموو دونیاوە پاڵپشتیم کرا.
-
5:38 - 5:39میدیاکان پەیوەندییان
پێوە کردین. -
5:39 - 5:43کەسانێک هاتن و دەیانویست
هۆشیاری لەگەڵماندا بلاوبکەنەوە. -
5:43 - 5:47هێندە گەورە بوو لە ئۆنلاینەوە
چووە سەر شەقامەکانی وڵاتەکەم، -
5:47 - 5:50کە ئێمە کۆبونەوە و مانگرتنمان ئەنجام دەدا
-
5:50 - 5:53دەمانویست سیاسەتی پاکستان بگۆڕین
بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان. -
5:53 - 5:57لە کاتێکدا پێموابوو هەموو شتەکان باشن،
-
5:57 - 6:01تیمەکەشم -- کە هاوڕێ و دراوسێکانم بوون --
-
6:01 - 6:03پێیان وابوو شتەکان زۆر باش دەڕۆن،
-
6:03 - 6:07نەماندەزانی چ بەرەنگارییەکی گەورە
بەرەوڕوومان دێت. -
6:08 - 6:10کۆمەڵگەکەم دژی ئێمە هەستان،
-
6:10 - 6:14گوایە ئێمە مامەڵەی
نا-ئیسلامی بڵاودەکەینەوە. -
6:14 - 6:19ئێمە چەندین سەدە لە بەرەنگاری دابووین
لەو کۆمەڵگە گومرگیانە. -
6:19 - 6:22بیرمە باوکم نامەیەکی لە
کەسێکی نادیارەوە پێ گەیشت -
6:22 - 6:25تێیدا هاتبوو، "کچەکەت کلتوری بیانی
-
6:25 - 6:26بڵاو دەکاتەوە لە
کلتورێکی بەشەرەفدا." -
6:26 - 6:29ئوتومبیلەکەمان بەردباران کرا.
-
6:29 - 6:33ڕۆژێک چووم بۆ ئۆفیسەکەمان و بینیم
بۆردی ئۆفیسەکەمان -
6:33 - 6:38قوپێنراوە و شکێنراوە و وەک
ئەوەی چەند کەس پێیاندا کێشابێت. -
6:38 - 6:41شتەکان زۆر خراپ بوون کە من دەبوو
لە زۆر ڕوەوە خۆم بشارمەوە. -
6:41 - 6:44جامی ئوتومبیلەکەم بەرز دەکردەوە،
-
6:44 - 6:48ڕوخسارم داپۆشم، لە شوێنە
گشتییەکاندا قسە نەکەم، -
6:48 - 6:52لەناکاو شتەکان خراپتربوون
کاتێك هەڕەشەی کوشتنم لێکرا، -
6:52 - 6:57دەبوو بگەڕامایەتەوە بۆ کاراچی
چالاکیەکانمان وەستان. -
6:58 - 7:01گەڕانەوە بۆ کاراچی،
ئەو کات ١٨ ساڵان بووم، -
7:01 - 7:06هەستم دەکرد ئەوە گەورەترین شکستی
هەموو ژیانمە، -
7:06 - 7:08تێکشکێنرا بووم.
-
7:08 - 7:12وەک لاوێک، خۆم بە هۆکاری
هەموو شتەکان دەزانی. -
7:12 - 7:14کاتێک تەماشای شتەکانمان کرد،
-
7:14 - 7:20بۆمان ڕونبوەوە کە ئەوە
هەڵەی من و تیمەکەشم بووە. -
7:20 - 7:25ئەوکات کەمپینەکەمان لەبەر دوو
هۆکاری گەورە شکستی هێنا. -
7:25 - 7:27یەکەم هۆکار ئەوە بوو،
-
7:27 - 7:30ئێمە دژی کرۆکی بەهاکانی خەڵک دەوەستاینەوە.
-
7:31 - 7:34ئێمە بە شتێکمان دەگوت نەخێر
کە لاییان زۆر گرنگ بوو، -
7:34 - 7:37بەرەنگاری بنەمای
ئەخلاقیاتی ئەوانمان دەکرد، -
7:37 - 7:39زۆر قوڵ لە ناخەوە ئازارمان دەدان.
-
7:39 - 7:42هۆکاری دووهەم کە کە زۆر گرنگ بوو بۆم،
-
7:42 - 7:44هۆکارێکی تایبەت بوو
کە فێری بووم، -
7:44 - 7:47ئەوە بوو کە ئێمە بەژداریمان بە
پاڵەوانە ڕاستەقینەکان نەدەکرد -
7:47 - 7:49کە دەبوو شەڕ بۆ خۆیان بکەن.
-
7:49 - 7:53ژنانی گوندەکان نەیاندەزانی ئێمە
لەسەر شەقامەکان شەر بۆ ئەوان دەکەین. -
7:53 - 7:55هەر کات دەگەڕامەوە،
-
7:55 - 7:58پورزا و هاوڕێکانمم دەبینی
دەموچاویان بریندار ببوو، -
7:58 - 8:00دەمپرسی، "چی ڕویداوە؟"
-
8:00 - 8:02دەیانگوت،
"مێردەکانمان لێیانداوین." -
8:02 - 8:05بەڵام ئێمە لەبەر ئێوە لەسەر
شەقامەکان بووین! -
8:05 - 8:06بەرەنگاری کۆمەڵگە دەبوینەوە.
-
8:06 - 8:09چۆن ئەوە کاریگەری نەبووە
لەسەر ژیانی ئهوان؟ -
8:09 - 8:14دواتر شتێکمان دۆزییەوە
کە زۆر گرنگ بوو بۆمان. -
8:14 - 8:17سیاسەتی هەر وڵاتێک
-
8:17 - 8:21مەرج نییە هەمیشە کاریگەری لەسەر
کۆمەڵگەی خێڵەکی و لادێیەکان هەبێت. -
8:21 - 8:26وێرانکەر بوو، وەک،
ناتوانین شتێک بکەین دەربارەی ئەمە؟ -
8:26 - 8:29و زانیمان کە بۆشاییەکی گەورە هەیە
-
8:29 - 8:33کاتێک دێتە سەر سیاسەتی فەرمی
و ڕاستی و دروستی لەسەر زەوی. -
8:33 - 8:36ئەمجارە، بڕیارمان دا شتێکی جیاواز بکەین.
-
8:36 - 8:38بهرنامهڕێژیی بەکار دێنین،
-
8:38 - 8:41دەگەڕێینەوە و داوای لێبوردن دەکەین.
-
8:41 - 8:42بەڵێ، داوای لێبوردن.
-
8:42 - 8:44گەراینەوە بۆ لای کۆمەڵگەکەمان
-
8:44 - 8:47گوتمان ئێمە شەرمەزارین
بۆ ئەوەی کردمان. -
8:47 - 8:52ئێمە لێرەین تا داوای لێبوردن بکەین و
بریارەکە بخەینە دەستی ئێوەوە. -
8:52 - 8:53چۆن ئەوە بکەین؟
-
8:53 - 8:56ئێمە بۆ سێ لە کلتورە
سەرەکیەکانتان بەرەو پێش چووین.. -
8:56 - 9:00دەزانین ئەوە مۆسیقا،
زمان و کاری دەستین. -
9:00 - 9:01کەس بڕوای پێنەکردین.
-
9:01 - 9:04کەس نەیویست کارمان لەگەڵ بکات.
-
9:04 - 9:08قەناعەت و گفتوگۆیهكی زۆری
خایاند لەگەڵ ئەم کۆمەڵگەیانەدا -
9:08 - 9:11تا ئەو کاتەی قایل بوون
بەوەی ئێمە پەرە بە زمانەکەیان دەدەین -
9:11 - 9:16بەوەی چیرۆک و داستان
و حیکایەتی خێڵەکان لە کتێبدا کۆبکەینەوە، -
9:16 - 9:19پەرە بە مۆسیقاکەیان دەدەین
-
9:19 - 9:24بە دروستکردنی سیدییەک لە گۆرانییەکان
لە هۆزەکە، و هەندێک لێدانی تەپڵ. -
9:24 - 9:26سێهەم، کە دڵخوازترینم بوو،
-
9:26 - 9:30پەرە بە کاری دەستی دەدەین
بە کردنەوەی سەنتەرێک لە گوندەکە -
9:30 - 9:33تا ڕۆژانە ژنان بێن و کاری دەستی بکەن.
-
9:34 - 9:36بەم جۆرە دەستی پێکرد.
-
9:36 - 9:40بە گوندێک دەستمان پێکرد
یەکەم سەنتەری خۆمانمان کردەوە. -
9:41 - 9:42ڕۆژێکی جوان بوو.
-
9:42 - 9:43سەنتەرەکە دەست بەکاربوو.
-
9:43 - 9:45ژنان دەهاتن بۆ کاری دەستی،
-
9:45 - 9:49به پرۆسهیهكی پهروهردهی
تهواو گۆراودا تێپهڕین، -
9:49 - 9:52فێری مافەکانیان دەبوون،
ئیسلام چی دەڵێت لەسەر مافەکانیان، -
9:52 - 9:55و گەشەپێدانی کۆمپانیا،
چۆن دەتوانن پارە دروست بکەن، -
9:55 - 9:57چۆن دەتوانن پارە لە پارە دروست بکەن،
-
9:57 - 10:01چۆن بەرەنگاری ئەو کلتورەبن
کە ژیانیان وێران کردوون -
10:01 - 10:03بۆ چەندین سەدەیە،
-
10:03 - 10:05چونکە لە ئیسلامدا، لە ڕاستیدا،
-
10:05 - 10:08دەبوو ژنان یەکسان بن لەگەڵ پیاواندا.
-
10:08 - 10:12ژنان زۆر لە بارو دۆخیان ھەیە
کە ئێمە نەمانبیستوون، -
10:12 - 10:14کە ئەوان گوێ بیستیان نەبوون،
-
10:14 - 10:17پێویستمان بەوە بوو پێیان بڵێین
کە پێویستە بزانن -
10:17 - 10:20کە مافەکانیان لە کوێیە
و چۆن بە خۆیان بیانبەن، -
10:20 - 10:22چونکە ئەوان دەتوانن ئەوە
بکەن و ئێمە ناتوانین. -
10:22 - 10:25کەواتە ئەمە ئەو مۆدیلە بوو کە لە ڕاستیدا
زۆر سەرسوڕهێنەرە. -
10:25 - 10:28لە ڕێگەی چنینەوە
ئێمە نەریتەکانیانمان بەرز ئەکردەوە. -
10:28 - 10:30چوینە ناو گوندەکە
کۆمەڵگە کۆدەکەینەوه. -
10:30 - 10:33لە ناوەوە سەنتەرێک دروست دەکەین
کە ٣٠ ژن دێن -
10:33 - 10:37بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ئەوەی دەربارەی
بەهای لە جۆری چنراو، -
10:37 - 10:41گەشەپێدانی کۆمپانیا
بەهرەکانی ژیان و پەروەردەی بنەڕەتی، -
10:41 - 10:44و دەربارەی مافەکانیان
و چۆن بەو داگیرکارانە بڵێین نا -
10:44 - 10:48و چۆن وەک سەرکردە بوەستنەوە
بۆ خۆیان و کۆمەڵگە. -
10:48 - 10:53دوای شەش مانگ پەیوەندیمان بەیەکەوە دەکرد
ئەو ژنانە بۆ قەرزو بۆ بازاڕ -
10:53 - 10:57کە دەتوانن ببن بە
بازرگانە ناوخۆییەکان لە کۆمەڵگەکانیان. -
10:57 - 11:00زوو پەیوەندیمان بەم پرۆژەی سوگهار کرد.
-
11:00 - 11:04سوگهار وشەیەکی ناوخۆییە کە بەکار هاتووە
لە چەندین زمان لە پاکستان. -
11:04 - 11:07واتە ژنی لێھاتوو و بڕوابەخۆ.
-
11:07 - 11:12بەڕاستی بڕوام وایە، بۆ دروستکردنی سەرکردەی
ژن، تەنها یەک شت هەیە کە پێویستە بیکەیت: -
11:12 - 11:17تەنها پێیان بلێ کە ئەوان
چیان پێویستە بۆ ئەوەی ببنە سەرکردە. -
11:17 - 11:18ئەم ژنانەی لێرە دەیانبینیت،
-
11:18 - 11:23ئەوان بەهرەی بەهێزیان هەیە
و لەوانەیە سەرکردە بن. -
11:23 - 11:26تەنها ئەوەی پێویست بوو ئێمە بیکەین
ئەو بەربەستانەن کە گەمارۆیانداون، -
11:26 - 11:28ئەوە ئەو شتەیە کە بڕیارمان دا بیکەین.
-
11:28 - 11:31بەڵام دواتر کاتێک ئێمە بیرمان دەکردەوە
هەموو شتێک باش دەڕۆیشتن، -
11:31 - 11:34جارێکی تر هەموو شتێک زۆر نایاب بوو،
-
11:34 - 11:36ئێمە کێشە سەرەکییەکانی داهاتوومان دۆزیەوە:
-
11:36 - 11:39زۆر پیاو هەستیان بە گۆڕانکارییە
دیارەکان لە هاوسەرەکەیان کرد.. -
11:39 - 11:41ئەو زیاتر قسە دەکات،
ئەو بڕیار دەدات -- -
11:41 - 11:44ئای خوایە، ئەو
هەموو شتێکی ماڵەکە. -
11:44 - 11:49ڕاشیانگرتن
لە هاتنیان بۆ ناوەندەکان، -
11:49 - 11:53ئەم جارە،
باشە، کاتی بهرنامهڕێژی دووەمە. -
11:53 - 11:55چوینە سەر پیشەسازی مۆدەکە لە پاکستان
-
11:55 - 11:58و بڕیارماندا توێژینەوە بکهین
دەربارەی ئەوەی کە لەوێ ڕوو دەدات. -
11:58 - 12:03دەرکەوت کە پیشەسازی مۆدە لە پاکستان
زۆر بەهێزە و ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات، -
12:03 - 12:07بەڵام کەمتر بەشداری
لە ناوچە خێڵەکییەکان -
12:07 - 12:10بۆ ناوچە خێڵەکیەکان، بەتایبەتی ژنان دەکات.
-
12:10 - 12:15بۆیە بڕیارماندا یەکەم جارکە لە ناو
ئافرەتانی هۆزەکان دا دەست پێبکەین، -
12:15 - 12:17کە ئێستا پێی دەوترێت نۆماد.
-
12:18 - 12:20بۆیە ژنان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی زیاتر،
-
12:20 - 12:23ئەوان دەستیان کرد بە بەشداری زیاتر
لە ڕووی داراییەوە بۆ ماڵەکە، -
12:23 - 12:26پیاوان دەبوایە دووبارە بیر بکەنەوە
پێش ئەوەی بەوان بڵێن نەخێر -
12:26 - 12:28کاتێک دەهاتن بۆ ناوەندەکان.
-
12:31 - 12:34(چەپڵەلێدان)
-
12:34 - 12:36زۆر سوپاس، زۆر سوپاس.
-
12:36 - 12:41لە ساڵی ٢٠١٣دا، یەکەم جار بە سوگهار هوب
دەستمان پێ کرد لەجیاتی سەنتەر. -
12:41 - 12:44ئێمە لەگەڵ تریپ ئەدڤایسەر هاوبەشیمان کرد
-
12:44 - 12:48و هۆڵێکی چیمەنتۆمان لە
ناوەڕاستی گوندێک دروستکرد -
12:48 - 12:52چەندین ڕێکخراوی ترمان بانگهێشت کرد
کە لەوێ کار بکەن. -
12:52 - 12:54ئێمە ئەم پلاتفۆرمەمان دروست
کرد بۆ قازانج نەویستەکان -
12:54 - 12:57بۆ ئەوەی دەست بەکار و دەست لێدان
بکەن لەسەر کێشەکانی تر -
12:57 - 12:58کە سوگهار کاری لەسەر نەکات،
-
12:58 - 13:02کە شوێنێکی ئاسان دەبێت
بۆ ئەوەی مەشقیان پێ بکەن، -
13:02 - 13:05وەک قوتابخانەی جوتیارێک بەکاری
بهێنیت، تەنانەت وەک بازاڕێک، -
13:05 - 13:07هەر شتێک کە دەیانەوێت بەکاری بهێنن،
-
13:07 - 13:09و ئەوان زۆر بە
سەرسوڕهێنەرانە ئەنجامیان دەدا. -
13:09 - 13:13تا ئێستا توانیومانه
پشتگیری ٩٠٠ ژن بكەین -
13:13 - 13:16لە ٢٤ گوندی دەوروبەری پاکستان.
-
13:16 - 13:21(چەپڵەلێدان)
-
13:22 - 13:25بەڵام لەڕاستیدا ئەوە نییە کە من دەمەوێت.
-
13:27 - 13:31خەونم ئەوەیە لە ١٠ساڵی داهاتوودا،
بگەم بە یەک ملیۆن ئافرەت، -
13:31 - 13:33بۆ دڵنیابوون لەوەی
کە ئەوە ڕوودەدات، -
13:33 - 13:36ئەمساڵ ئێمە دەستمان بە دامەزراوەی
سوگهار لە ئەمریکا پێ کرد. -
13:36 - 13:41ئەوە تەنها بۆ پاڵپشتی دارایی نییە
بەڵام چەندین ڕێکخراوی تر لە پاکستان -
13:41 - 13:43بۆ دووبارە کردنەوەی بیرۆکەکە
-
13:43 - 13:46و بۆ دۆزینەوەی ڕێگە داهێنەرەکانی تر
-
13:46 - 13:50بۆ ئەوەی ژنانی لادێیی
لە پاکستان ئازاد بکات. -
13:50 - 13:52زۆر سوپاس.
-
13:52 - 13:55(چەپڵەلێدان)
-
13:55 - 13:57سوپاستان دەکەم. سوپاستان دەکەم.
سوپاستان دەکەم. -
13:59 - 14:02کریس ئەندرسۆن: خالیدە، هێزی تۆ
هێزی سروشتە. -
14:02 - 14:07مەبەستم ئەوەیە، ئەم چیرۆکە لە زۆر ڕووەوە
تەنها لە باوەڕ بەدەر دیارە. -
14:07 - 14:11ئەوە باوەڕ پێنەکراوە کە کەسێکی زۆر
گەنج دەتوانێت ئەوە زۆر بەدەست بهێنێت -
14:11 - 14:14لە ڕێگەی توانای زۆر و بلیمەتییەوە.
-
14:14 - 14:15بۆیە پێم وایە یەک پرسیار:
-
14:15 - 14:20ئەمە خەونێکی سەرنجراکێشە بۆ گەیشتن پێی
و توانا بە ملیۆنان ئافرەت بدات -- -
14:20 - 14:24چەندێک لە ئێستا
سەرکەوتن پشت بە تۆ دەبەستێت، -
14:24 - 14:28هێزی ئەم کەسایەتییە موگناتیسییە؟
-
14:28 - 14:31چۆن پێوانە دەکات؟
-
14:31 - 14:35خالیدە برۆهی: پێموایە کارەکەم
ئەوەیە کە ئیلهامەکە دەربهێنرێت، -
14:35 - 14:37خەونەکەم دەربکەم.
-
14:37 - 14:40ناتوانم فێرتان بکەم چۆن ئەو کارە
بکەن، چونکە زۆر ڕێگەی جیاواز هەیە. -
14:40 - 14:43ئێمە تاقیکردنەوەمان
تەنها بە سێ ڕێگە كردووە. -
14:43 - 14:46سەد ڕێگەی جیاواز هەیە
بۆ ئەوەی توانای ئافرەتەکان ئازاد بکات. -
14:46 - 14:49من تەنها ئیلهامم پێدەبەخشین
و ئەوە کاری منە. -
14:49 - 14:52من بەردەوام ئەبم لە ئەنجامدانی.
سوگهارهێشتا گەشە دەکات. -
14:52 - 14:55لە بەرنامەماندایە کە بگەینە
بۆ دوو گوندی تر، -
14:55 - 14:58و بەم زووانە باوەڕدەکەم
ئێمە لە پاکستان دەچینە دەرەوە -
14:58 - 15:00بۆ باشووری ئاسیا و زیاتر لەمە.
-
15:00 - 15:04سی ئەی: حەزم لەوەیە کاتێک قسەت
دەربارەی تیمەکەت لە ئاخاوتنەکە کرد، -
15:04 - 15:06مەبەستم ئەوەیە، ئێوە لەو
کاتەدا هەمووتان لە ١٨ ساڵ بوون. -
15:06 - 15:08ئەم تیمە لە چی بوون؟
-
15:08 - 15:10ئەمە هاوڕێی قوتابخانە بوون، وایە؟
-
15:10 - 15:14ک. ب.: ئایا خەڵکی ئێرە
باوەڕ دەکەن کە من لە تەمەنێکم -
15:14 - 15:18کە من دەکرێ
من داپیرەیەک بم لە گوندەکەم؟ -
15:18 - 15:23دایکم لە ٩ ساڵی هاوسەرگیری کرد، ومن
بەتەمەنترین ژنم کە هاوسەرگیرم نەکردووە -
15:23 - 15:27هیچ شتێک ناکهم
لە ژیانمدا لە گوندەکەم. -
15:27 - 15:30سی ئەی: بوەستە، بوەستە،
بوەستە، هیچ شتێک مەکە؟ -
15:30 - 15:33ک. ب: نەخێر.
سی ئەی: تۆ ڕاست دەکەیت. -
15:33 - 15:36ک. ب.: خەڵک زۆرجار، بۆ
من هەست بە دڵگرانی دەکەن. -
15:36 - 15:39سی ئەی: بەڵام چەند کات بەسەر دەبەیت
ئێستا لە بەلۆچستان گەڕایتەوە؟ -
15:39 - 15:41ک. ب.: من لەوێ دەژیم.
-
15:41 - 15:44ئێمە لەنێوان
کاراچی و بەلۆچستانین. -
15:44 - 15:47خوشک و براکانم هەموویان
دەچن بۆ قوتابخانە. -
15:47 - 15:49من لە خوشک و براکانم لە هەمووان گەورەترم.
-
15:49 - 15:54سی ئەی: بەڵام ئەوەی تۆ دەیکەی بەدڵنیاییەوە
هەڕەشە لە هەندێک کەس دەکات لەوێ. -
15:54 - 15:58چۆن سەلامەتی چارەسەر دەکەیت؟
هەست بە سەلامەتی دەکەیت؟ -
15:58 - 16:00ئایا لەوێ کێشەیەک هەیە؟
-
16:00 - 16:04ک. ب.: پێشتر ئەم پرسیارە
زۆرجار بۆ من هاتووە، -
16:04 - 16:10هەست دەکەم کە وشەی "ترس"
تەنها دێتە لای من و دواتر نامێنێت، -
16:10 - 16:14بەڵام ترسێک هەیە کە من هەمە
کە جیاوازە لەگەڵ ئەوە. -
16:14 - 16:18ترس ئەوەیە ئەگەر بکوژرێم،
چی بەسەر ئهوخەڵکه دا بێت -
16:18 - 16:20که زۆر منیان خۆشدەوێت؟
-
16:20 - 16:24دایکم تا درەنگانی شەو چاوەڕێم دەکات
کە من بگەڕێمەوە ماڵەوە. -
16:24 - 16:27خوشکەکانم دەیانەوێت زۆر شت لە من فێربن،
-
16:27 - 16:30و چەندان كچ لە کۆمەڵگەکەم کە
دەیانەوێت قسەم لەگەڵ بکەن -
16:30 - 16:32پرسیاری شتی جیاوازم لێ بكەن،
-
16:32 - 16:35من بەم دواییانە شووم کرد. (پێدەكەنێت)
-
16:35 - 16:37(چەپڵەلێدان)
-
16:37 - 16:41سی ئەی: ئەو لێرەیە؟
پێویستە هەستیتە سەر پێ. -
16:41 - 16:44(چەپڵەلێدان)
-
16:48 - 16:52ک. ب.: خۆدەربازکردن لە هاوسەرگیریی
ڕێکخراو، من هاوسەرەکەمم هەڵبژارد -
16:52 - 16:56لە سەرانسەری جیهاندا لە لۆس ئانجلۆس،
جیهانێکی زۆر جیاواز. -
16:56 - 16:59دەبوایە بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو شەڕ بکەم.
ئەوە چیرۆکێکی جیاوازە. -
16:59 - 17:04بەڵام وابزانم ئەمە
تەنها شتە کە لێی دەترسم، -
17:04 - 17:09و نامەوێت دایکم کەس نەبینێت
کاتێک شەو چاوەڕێ دەکات. -
17:09 - 17:13سی ئەی: ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت
بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن لە ڕێگەکەیاندا، -
17:13 - 17:15دەتوانن بەردەوام بن، لەوانەیە
هەندێک لەو جلانە بکڕن -
17:15 - 17:18کە تۆ دەیبەیت
-
17:18 - 17:21کە لە ڕاستیدا دروست کراون، نەخشاندنەکەی
لە بەلۆچستان تەواو بووە؟ -
17:21 - 17:22ک. ب.: بەڵێ.
-
17:22 - 17:25سی ئەی: یان دەتوانن
لە دامهزراوهكه بهشداربن. -
17:25 - 17:28ک. ب.: بە دڵنیاییەوە ئێمە بەدوای
چەند کەس دەگەرێین کە دەتوانین، -
17:28 - 17:31چونکە ئێستا کە دامەزراوەکە
لە پرۆسەی سەرەتادا، -
17:31 - 17:34من هەوڵ دەدەم زۆر شت فێربم
دەربارەی چۆنیەتی بهڕێوهبردن، -
17:34 - 17:38چۆن پارە بەدەست بهێنین
یان پەیوەندی بە رێکخراوی زیاترەوە بکەین، -
17:38 - 17:41بەتایبەتی لە بازرگانی ئەلیکترۆنیدا
کە بۆ من زۆر نوێیە. -
17:41 - 17:44مەبەستم ئەوەیە، من کەسێکی مۆدێل نیم،
باوەڕم پێبکە. -
17:44 - 17:47سی ئەی: باشە، زۆر خۆش بوو
کە لێرەیت. -
17:47 - 17:52تکایە ئازابە، بە زیرەکی بڕۆ،
تکایە بە سەلامەتی بمێنەرەوە. -
17:52 - 18:00ک. ب.: زۆر سوپاست دەکەم.
سی ئەی: سوپاست دەکەم، خالیدە. (چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن کار دەکەم بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە لەسەر شەرەف دەکوژرێن
- Speaker:
- خالیدە برۆهی
- Description:
-
ساڵانە نزیکەی هەزار کەیسی کوشتنی لەسەر "شەرەف" لە پاکستان تۆمار دەکرێت، کوشتن لەلایەن ئەندامێکی خێزانەوە بەهەڵسوکەوتی "شەرم و حەیا" دەبەسترێتەوە، وەک پەیوەندییەک لە دەرەوەی هاوسەرگیری. کاتێک خالیدە برۆهی هاوڕێیەکی نزیکی لەسەر شەرەف لەدەستدا، چارەسەرەرێکی دیتەوە و کەمپینێکی لە دژی ئەم کارە ڕاگەیاند. لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرچاوەیێکی نادیارەوە بەرەنگاری بوونەوە: ئەو کۆمەڵگەیەی کە هیوای پاراستنی دەخواست. لەم قسە پڕ لەتوانا و ڕاستگۆیانەدا، برۆهی چۆن سەختی کاری بۆ پرۆسەکەی خۆی کرد، و تێبینیەکی نەهێز پێشکەش بە چالاکە بەسۆزەکانی تر دەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 18:13
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How I work to protect women from honor killings | |
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How I work to protect women from honor killings | |
![]() |
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for How I work to protect women from honor killings | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for How I work to protect women from honor killings | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for How I work to protect women from honor killings | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How I work to protect women from honor killings | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How I work to protect women from honor killings | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How I work to protect women from honor killings |