بۆچی خۆشەویستی دەکەین؟ لیکۆڵینەوەیەکی فەلسەفی
-
0:07 - 0:09ئاهـ، خۆشەویستییەکی ڕۆمانسی
-
0:09 - 0:11جوان و ژەهراوی
-
0:11 - 0:13دڵ شکێنەر، رۆح وێرانکەر،
-
0:13 - 0:15بە گشتی هەمووی لە یەک کاتدا.
-
0:15 - 0:19بۆچی بڕیار دەدەین خۆمان بخەینە
ناو گوشرانی هەستەکانیەوە؟ -
0:19 - 0:21ئایا خۆشەویستی ژیانمان واتادار دەکات،
-
0:21 - 0:24یان هەڵاتنێکە لە تەنیایی وئازار چەشتنمان؟
-
0:24 - 0:27ئایا خۆشەوسیتی پەردەیەکە بۆ شاردنەوەی
ویستە سێکسیەکانمان، -
0:27 - 0:30یان فێلێکی زیندەزانییە بۆ ئەوەی
نەوە بخەینەوە؟ -
0:30 - 0:32ئایا هەموو شتە کە پێویستمانە؟
-
0:32 - 0:35ئایا هەر پێویستمانە؟
-
0:35 - 0:36گەر خۆشەویستی ڕۆمانسی
مەبەستێکی لە پشتەوە بێت، -
0:36 - 0:40هێشتا نە زانست و نە دەرووناسی
نەیدۆزیوەتەوە. -
0:40 - 0:41بەڵام بە درێژایی ڕەوتی مێژوو،
-
0:41 - 0:47هەندێک لە فەیلەسوفە زۆر ڕێزلێگیراوەکانمان
بیردۆزی خۆیان خستۆتە سەر مێز، -
0:47 - 0:50خۆشەویستی وامان لێ دەکات
دووبارە پڕ ببینەوە. -
0:50 - 0:52فەیلەسوفی دێرینی یۆنانی ئەفلاتۆن
-
0:52 - 0:56ئەو ئایدیایەی دۆزیوەتەوە کە خۆشەویستی
دەکەین بۆ ئەوەی پڕ ببینەوە. -
0:56 - 0:58لە کتێبێکی "سیمپۆزیەم" باس
لە ئێوارە ئاهەنگێک دەکات، -
0:58 - 1:01کە ئەریسۆڤانیس، شانۆ نامەنووسێکی کۆمیدییە،
-
1:01 - 1:04میوانەکان بەم چیرۆکە دڵخۆش دەکات:
-
1:04 - 1:11مرۆڤەکان پێشتر یەک زیندەوەر بوون
بە چوار دەست، چوار قاچ، دوو دەم وچاو. -
1:11 - 1:13ڕۆژێک، خوداکانیان توڕەکرد،
-
1:13 - 1:16و زووس قاشی کردن بۆ دوو زیندەوەر.
-
1:16 - 1:21لەو کاتەوە، هەر کەسێک نیوەکەی
خۆی لێ ونبووە. -
1:21 - 1:26خۆشەویستی هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی هاو-ڕۆحێک
کە دووبارە وامان لێبکات پڕ ببینەوە، -
1:26 - 1:32یان، هیچ نەبێت ئەوە ئەوە بوو کە ئەفلاتۆن
پێی وابووە شانۆنامەنووسێکی کۆمیدی دەیڵێت. -
1:32 - 1:35خۆشەویستی فێكمان لێدەکات تا مناڵمان ببێت.
-
1:35 - 1:38زۆر زۆر دواتر، فەیلەسوفی ئەڵمانی
ئارسەر شۆپنهاوەر -
1:38 - 1:41درێژەی بەوە دا کە ئەو خۆشەویستیەی لەسەر
ویستی سێکس بنیاتنراوە -
1:41 - 1:44ئارەزوویەکی خەیاڵاویە.
-
1:44 - 1:47ئەو دەیوت کە ئێمە خۆشەویستی دەکەین چوونکە
ویستەکانمان وامان لێدەکەن بڕوابهێنین -
1:47 - 1:52بەوەی کەسێکی دیکە دڵخۆشمان دەکات، بەڵام
ئێمە تا ڕادەیەکی زۆر بەهەڵەدا چووین. -
1:52 - 1:54سروشت فێڵمان لێدەکات بۆ ئەوەی
نەوە بخەینەوە. -
1:54 - 1:59و ئەو جۆشی خۆشەویستیەی دەیخوازین
منداڵەکانمان پێکدەهێنێت. -
1:59 - 2:01کاتێک ویستە سێکسیەکانمان تێر بوو،
-
2:01 - 2:04دەگەڕێنەوە بۆ ناو بوونە پڕ ئەشکەنجەکەمان،
-
2:04 - 2:07و سەرکەوتووین تەنها لە مانەوەی جۆرەکەمان
-
2:07 - 2:11و سوڕە بێچارەکەی مرۆڤ دەهێڵێنەوە.
-
2:11 - 2:14وەک ئەوە وایە کەسێک پێویستی
بە باوەشێک بێت. -
2:14 - 2:17خۆشەویستی ڕزگاربوونێکە لە تەنیاییمان.
-
2:17 - 2:20بەپێی براوەی خەڵاتی نۆبڵ فەیلەسوفی
بەڕیتانی بێرتنارد ڕاسڵ -
2:20 - 2:25ئێمە خۆشەویستی دەکەین بۆ کوژاندنەوەی
ئاگری جەستە و دەروونمان. -
2:25 - 2:27مرۆڤ وا درووستبووە کە نەوە بخاتەوە.
-
2:27 - 2:30بەڵام بەبێ شەیدایی خۆشەویستییەکی بەسۆز،
-
2:30 - 2:32سێکس ناقایلکەر دەبێت.
-
2:32 - 2:36ترسمان لە جیهانێکی سڕ و دڵڕەق، وامان
لیدەکات پەناگەی بەهێز درووست بکەین -
2:36 - 2:39بۆ پاراستن و دابڕانی خۆمان.
-
2:39 - 2:45کامەرانی خۆشەویستی، هۆگربوون، و گەرمی
وا دەکەن بەسەر ترسمان لە جیهان زاڵ بین. -
2:45 - 2:46ڕزگارمان بێت لە پەناگە تەنیاکانمان،
-
2:46 - 2:49و زۆر زیاتر بە ژیان ببەسترێینەوە.
-
2:49 - 2:54خۆشەویستی هەموو بوونمان پڕ بایەخ دەکات،
دەیکاتە باشترین شت لە ژیان. -
2:54 - 2:57خۆشەویستی ناڕەحەتییەکی تەفرەدەرە.
-
2:57 - 2:58سیارثا گواتما،
-
2:58 - 3:00کە دواتر بە بودا ناسرا، یاخود
خەبەر بووەوەکە. لەوەیە -
3:00 - 3:04هەندێک ئارگومێنتی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ
ڕاسڵ هەبوایە گەر پێکەوە بوونایە. -
3:04 - 3:09بودا ئەوەی پێشنیارکرد کە ئێمە خۆشەویستی
دەکەین بۆ قایلکردنی ویستە سەرەکییەکانمان. -
3:09 - 3:13هێشتا، ئارەزووە بەسۆزەکانمان کەم و کوڕن،
-
3:13 - 3:17بەستنەوەکان، تەنانەت خۆشەویستی ڕۆمانسی،
سەرچاوەیەکی گەورەی ئازارەکانمانن. -
3:17 - 3:20خۆشبەختانە، بودا ڕێیەکی هەشت چینی دۆزیەوە،
-
3:20 - 3:23جۆرێک لە بەرنامەیەک بۆ کوژاندنەوەی
ئاگری ئارەزووەکان -
3:23 - 3:26بەوەش دەتوانین بە نیرڤانا بگەین،
-
3:26 - 3:31و گەیشتن بە باری ئاشتی، ڕەوانی،
ژیری، لەگەڵ میهرەبانی. -
3:31 - 3:34ڕۆمانووس چاو شوەتشین ئەوەی
دەرخست ئەم بیرەی بودا -
3:34 - 3:39کە خۆشەویستی ڕۆمانسی نەزانینە لە یەکێک
لە گەورەترین ڕۆمانە دێرینەکانی چین، -
3:39 - 3:42"خەونی ژوورە سوورەکە"
-
3:42 - 3:45لە چیرۆکەکەدا، جیل رەیڤ دەکەوێتە
داوی خۆشەویستی لەگەڵ شی فانگ -
3:45 - 3:48کە فێڵی دەکات و سەرشۆڕی دەکات.
-
3:48 - 3:51ململانێی هەستی خۆشەویستی و ڕق
ورد و خاشی دەکات، -
3:51 - 3:55جا تاوۆیست ئاوێنەیەکی سیحراوی
دەداتێ کە دەتوانێت چاکی بکاتەوە -
3:55 - 3:58هەتا ئەو کاتەی کە سەیری پێشەوەی ناکات.
-
3:58 - 4:00بەڵام بە دڵنیاییەوە، سەیری دەکات
-
4:00 - 4:02شی فانگ دەبینێت.
-
4:02 - 4:04رۆحی دەچێتە ئاوێنەکەوە
-
4:04 - 4:09بەوەش رادەکێشرێت لە زنجیری
ئاسندا تا بمرێت. -
4:09 - 4:12هەمووبوداییەکان بەم شێوەیە بیریان لە
خۆشەویستی ڕۆمانسی و ئیرۆتیک نەدەکردەوە، -
4:12 - 4:14بەڵام ئاکاری ئەم چیرۆکە
-
4:14 - 4:17گرێدراوە بە جادوویەکی تراژیدیانە،
-
4:17 - 4:21و پێویستە، خۆمان دوور بخوینەوە لە
ئاوێنە سیحراوییەکە. -
4:21 - 4:24خۆشەویستی وامان لێدەکات بە زیاد لە
خۆمان بگەین. -
4:24 - 4:27بە بیرێکی کەمێک پۆزەتیڤتر
کۆتایی پێدەهێنین. -
4:27 - 4:29فەیلەسوفی فەڕەنسی سیمۆن دی بۆڤوا
-
4:29 - 4:33پێشنیاری کرد کە خۆشەویستی ویستێکە
بۆ تەواوکاری لەگەڵ یەکێکی دیکە -
4:33 - 4:36ئ ئەوەش ژیانمان پڕدەکات لە واتا.
-
4:36 - 4:39هەرچەندە کەمتر باسی لەوەکرد کە
بۆ خۆشەویستی بکەین -
4:39 - 4:42زیاتر باسی لەوە دەکرد چۆن
خۆشەویستیەکی باشتر بکەین. -
4:42 - 4:46ئەو کێشەیەی بینی لەگەڵ خۆشەویستی
کۆنی ڕۆمانتیکی -
4:46 - 4:48ئایا دەتوانێ ئەوەندە سەرنجڕاکێش بێت،
-
4:48 - 4:51کە وامان لێبکات بە تەنها هۆکاری
بوونمان سەیری بکەین. -
4:51 - 4:55هێشتا، پشت بەستن بەوانی دیکە بۆ پاساو
هێنانەوەی بوونمان -
4:55 - 4:59زۆر بە ئاسانی بەرەو بێزاری
و یارییە ووزەدەرکان دەمانبات. -
4:59 - 5:03بۆ خۆ بەدورگرتن لەم تەڵەیە، بۆڤوا
ئامۆژگاریمان دەکات خۆشەویستی ڕاست بکەین، -
5:03 - 5:05کە زۆر زیاتر وەک هاوڕیەتییەکی مەزن وایە.
-
5:05 - 5:08خۆشەویستەکان پشتگیری یەکتر دەکەن
لە دۆزینەوەی خۆیاندا -
5:08 - 5:10بە زیاد لە خۆیان دەگەن،
-
5:10 - 5:13ژیانیان و جیهان بەنرختر دەکەن.
-
5:13 - 5:17هەرچەندە لەوەیە هەرگیز
نەزانین بۆ خۆشەویستی دەکەین، -
5:17 - 5:21بەڵام دڵنیاین کە گەشتێکی پێجاوپێج
دەبێت بۆ هەستەکانمان. -
5:21 - 5:22ترسناک و پڕ میهرە.
-
5:22 - 5:23ئازارمان پێ دەچێژێت
-
5:23 - 5:25بەرز دەمانبات.
-
5:25 - 5:27لەوەیە خۆمان وون بکەین.
-
5:27 - 5:28لەوەیە خۆمان بدۆزینەوە.
-
5:28 - 5:30لەوەیە دڵ شکێنەر بێت،
-
5:30 - 5:33لەوانەشە باشترین شت بێت لە ژیاندا.
-
5:33 - 5:35ئایا دەوێریت وەڵامەکە بدۆزیەوە؟
- Title:
- بۆچی خۆشەویستی دەکەین؟ لیکۆڵینەوەیەکی فەلسەفی
- Speaker:
- سکای. سی. کلێری
- Description:
-
ئاهـ، خۆشەویستیەکی ڕۆمانتیکیانە: جوان و ژەهراوی، دڵ شکێنەر و ڕۆح شکێنەر... بەگشتی وەک هەموو کاتێک. گەر خۆشەویستی مەبەستێکی هەبێت، ئەوا نە زانست و نە دەروون ناسی هێشتا پێی پێ نەبردووە، بەڵام بە درێژایی ڕەوتی مێژوو، هەندێک لە رێزلێگیراوترین فەیلەسوفەکانمان بیردۆزی خۆیان خستۆتە سەر مێز،.
سکای سی. کلێری باس لە پێنج لەو گۆشە نیگا فەلسەفییانە دەکات کە بۆ خۆشەویستی دەکەین. - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:45
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Why do we love? A philosophical inquiry | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for Why do we love? A philosophical inquiry | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why do we love? A philosophical inquiry | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why do we love? A philosophical inquiry | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why do we love? A philosophical inquiry |