< Return to Video

بۆچی خۆشەویستی دەکەین؟ لیکۆڵینەوەیەکی فەلسەفی

  • 0:07 - 0:09
    ئاهـ، خۆشەویستییەکی ڕۆمانسی
  • 0:09 - 0:11
    جوان و ژەهراوی
  • 0:11 - 0:13
    دڵ شکێنەر، رۆح وێرانکەر،
  • 0:13 - 0:15
    بە گشتی هەمووی لە یەک کاتدا.
  • 0:15 - 0:19
    بۆچی بڕیار دەدەین خۆمان بخەینە
    ناو گوشرانی هەستەکانیەوە؟
  • 0:19 - 0:21
    ئایا خۆشەویستی ژیانمان واتادار دەکات،
  • 0:21 - 0:24
    یان هەڵاتنێکە لە تەنیایی وئازار چەشتنمان؟
  • 0:24 - 0:27
    ئایا خۆشەوسیتی پەردەیەکە بۆ شاردنەوەی
    ویستە سێکسیەکانمان،
  • 0:27 - 0:30
    یان فێلێکی زیندەزانییە بۆ ئەوەی
    نەوە بخەینەوە؟
  • 0:30 - 0:32
    ئایا هەموو شتە کە پێویستمانە؟
  • 0:32 - 0:35
    ئایا هەر پێویستمانە؟
  • 0:35 - 0:36
    گەر خۆشەویستی ڕۆمانسی
    مەبەستێکی لە پشتەوە بێت،
  • 0:36 - 0:40
    هێشتا نە زانست و نە دەرووناسی
    نەیدۆزیوەتەوە.
  • 0:40 - 0:41
    بەڵام بە درێژایی ڕەوتی مێژوو،
  • 0:41 - 0:47
    هەندێک لە فەیلەسوفە زۆر ڕێزلێگیراوەکانمان
    بیردۆزی خۆیان خستۆتە سەر مێز،
  • 0:47 - 0:50
    خۆشەویستی وامان لێ دەکات
    دووبارە پڕ ببینەوە.
  • 0:50 - 0:52
    فەیلەسوفی دێرینی یۆنانی ئەفلاتۆن
  • 0:52 - 0:56
    ئەو ئایدیایەی دۆزیوەتەوە کە خۆشەویستی
    دەکەین بۆ ئەوەی پڕ ببینەوە.
  • 0:56 - 0:58
    لە کتێبێکی "سیمپۆزیەم" باس
    لە ئێوارە ئاهەنگێک دەکات،
  • 0:58 - 1:01
    کە ئەریسۆڤانیس، شانۆ نامەنووسێکی کۆمیدییە،
  • 1:01 - 1:04
    میوانەکان بەم چیرۆکە دڵخۆش دەکات:
  • 1:04 - 1:11
    مرۆڤەکان پێشتر یەک زیندەوەر بوون
    بە چوار دەست، چوار قاچ، دوو دەم وچاو.
  • 1:11 - 1:13
    ڕۆژێک، خوداکانیان توڕەکرد،
  • 1:13 - 1:16
    و زووس قاشی کردن بۆ دوو زیندەوەر.
  • 1:16 - 1:21
    لەو کاتەوە، هەر کەسێک نیوەکەی
    خۆی لێ ونبووە.
  • 1:21 - 1:26
    خۆشەویستی هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی هاو-ڕۆحێک
    کە دووبارە وامان لێبکات پڕ ببینەوە،
  • 1:26 - 1:32
    یان، هیچ نەبێت ئەوە ئەوە بوو کە ئەفلاتۆن
    پێی وابووە شانۆنامەنووسێکی کۆمیدی دەیڵێت.
  • 1:32 - 1:35
    خۆشەویستی فێكمان لێدەکات تا مناڵمان ببێت.
  • 1:35 - 1:38
    زۆر زۆر دواتر، فەیلەسوفی ئەڵمانی
    ئارسەر شۆپنهاوەر
  • 1:38 - 1:41
    درێژەی بەوە دا کە ئەو خۆشەویستیەی لەسەر
    ویستی سێکس بنیاتنراوە
  • 1:41 - 1:44
    ئارەزوویەکی خەیاڵاویە.
  • 1:44 - 1:47
    ئەو دەیوت کە ئێمە خۆشەویستی دەکەین چوونکە
    ویستەکانمان وامان لێدەکەن بڕوابهێنین
  • 1:47 - 1:52
    بەوەی کەسێکی دیکە دڵخۆشمان دەکات، بەڵام
    ئێمە تا ڕادەیەکی زۆر بەهەڵەدا چووین.
  • 1:52 - 1:54
    سروشت فێڵمان لێدەکات بۆ ئەوەی
    نەوە بخەینەوە.
  • 1:54 - 1:59
    و ئەو جۆشی خۆشەویستیەی دەیخوازین
    منداڵەکانمان پێکدەهێنێت.
  • 1:59 - 2:01
    کاتێک ویستە سێکسیەکانمان تێر بوو،
  • 2:01 - 2:04
    دەگەڕێنەوە بۆ ناو بوونە پڕ ئەشکەنجەکەمان،
  • 2:04 - 2:07
    و سەرکەوتووین تەنها لە مانەوەی جۆرەکەمان
  • 2:07 - 2:11
    و سوڕە بێچارەکەی مرۆڤ دەهێڵێنەوە.
  • 2:11 - 2:14
    وەک ئەوە وایە کەسێک پێویستی
    بە باوەشێک بێت.
  • 2:14 - 2:17
    خۆشەویستی ڕزگاربوونێکە لە تەنیاییمان.
  • 2:17 - 2:20
    بەپێی براوەی خەڵاتی نۆبڵ فەیلەسوفی
    بەڕیتانی بێرتنارد ڕاسڵ
  • 2:20 - 2:25
    ئێمە خۆشەویستی دەکەین بۆ کوژاندنەوەی
    ئاگری جەستە و دەروونمان.
  • 2:25 - 2:27
    مرۆڤ وا درووستبووە کە نەوە بخاتەوە.
  • 2:27 - 2:30
    بەڵام بەبێ شەیدایی خۆشەویستییەکی بەسۆز،
  • 2:30 - 2:32
    سێکس ناقایلکەر دەبێت.
  • 2:32 - 2:36
    ترسمان لە جیهانێکی سڕ و دڵڕەق، وامان
    لیدەکات پەناگەی بەهێز درووست بکەین
  • 2:36 - 2:39
    بۆ پاراستن و دابڕانی خۆمان.
  • 2:39 - 2:45
    کامەرانی خۆشەویستی، هۆگربوون، و گەرمی
    وا دەکەن بەسەر ترسمان لە جیهان زاڵ بین.
  • 2:45 - 2:46
    ڕزگارمان بێت لە پەناگە تەنیاکانمان،
  • 2:46 - 2:49
    و زۆر زیاتر بە ژیان ببەسترێینەوە.
  • 2:49 - 2:54
    خۆشەویستی هەموو بوونمان پڕ بایەخ دەکات،
    دەیکاتە باشترین شت لە ژیان.
  • 2:54 - 2:57
    خۆشەویستی ناڕەحەتییەکی تەفرەدەرە.
  • 2:57 - 2:58
    سیارثا گواتما،
  • 2:58 - 3:00
    کە دواتر بە بودا ناسرا، یاخود
    خەبەر بووەوەکە. لەوەیە
  • 3:00 - 3:04
    هەندێک ئارگومێنتی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ
    ڕاسڵ هەبوایە گەر پێکەوە بوونایە.
  • 3:04 - 3:09
    بودا ئەوەی پێشنیارکرد کە ئێمە خۆشەویستی
    دەکەین بۆ قایلکردنی ویستە سەرەکییەکانمان.
  • 3:09 - 3:13
    هێشتا، ئارەزووە بەسۆزەکانمان کەم و کوڕن،
  • 3:13 - 3:17
    بەستنەوەکان، تەنانەت خۆشەویستی ڕۆمانسی،
    سەرچاوەیەکی گەورەی ئازارەکانمانن.
  • 3:17 - 3:20
    خۆشبەختانە، بودا ڕێیەکی هەشت چینی دۆزیەوە،
  • 3:20 - 3:23
    جۆرێک لە بەرنامەیەک بۆ کوژاندنەوەی
    ئاگری ئارەزووەکان
  • 3:23 - 3:26
    بەوەش دەتوانین بە نیرڤانا بگەین،
  • 3:26 - 3:31
    و گەیشتن بە باری ئاشتی، ڕەوانی،
    ژیری، لەگەڵ میهرەبانی.
  • 3:31 - 3:34
    ڕۆمانووس چاو شوەتشین ئەوەی
    دەرخست ئەم بیرەی بودا
  • 3:34 - 3:39
    کە خۆشەویستی ڕۆمانسی نەزانینە لە یەکێک
    لە گەورەترین ڕۆمانە دێرینەکانی چین،
  • 3:39 - 3:42
    "خەونی ژوورە سوورەکە"
  • 3:42 - 3:45
    لە چیرۆکەکەدا، جیل رەیڤ دەکەوێتە
    داوی خۆشەویستی لەگەڵ شی فانگ
  • 3:45 - 3:48
    کە فێڵی دەکات و سەرشۆڕی دەکات.
  • 3:48 - 3:51
    ململانێی هەستی خۆشەویستی و ڕق
    ورد و خاشی دەکات،
  • 3:51 - 3:55
    جا تاوۆیست ئاوێنەیەکی سیحراوی
    دەداتێ کە دەتوانێت چاکی بکاتەوە
  • 3:55 - 3:58
    هەتا ئەو کاتەی کە سەیری پێشەوەی ناکات.
  • 3:58 - 4:00
    بەڵام بە دڵنیاییەوە، سەیری دەکات
  • 4:00 - 4:02
    شی فانگ دەبینێت.
  • 4:02 - 4:04
    رۆحی دەچێتە ئاوێنەکەوە
  • 4:04 - 4:09
    بەوەش رادەکێشرێت لە زنجیری
    ئاسندا تا بمرێت.
  • 4:09 - 4:12
    هەمووبوداییەکان بەم شێوەیە بیریان لە
    خۆشەویستی ڕۆمانسی و ئیرۆتیک نەدەکردەوە،
  • 4:12 - 4:14
    بەڵام ئاکاری ئەم چیرۆکە
  • 4:14 - 4:17
    گرێدراوە بە جادوویەکی تراژیدیانە،
  • 4:17 - 4:21
    و پێویستە، خۆمان دوور بخوینەوە لە
    ئاوێنە سیحراوییەکە.
  • 4:21 - 4:24
    خۆشەویستی وامان لێدەکات بە زیاد لە
    خۆمان بگەین.
  • 4:24 - 4:27
    بە بیرێکی کەمێک پۆزەتیڤتر
    کۆتایی پێدەهێنین.
  • 4:27 - 4:29
    فەیلەسوفی فەڕەنسی سیمۆن دی بۆڤوا
  • 4:29 - 4:33
    پێشنیاری کرد کە خۆشەویستی ویستێکە
    بۆ تەواوکاری لەگەڵ یەکێکی دیکە
  • 4:33 - 4:36
    ئ ئەوەش ژیانمان پڕدەکات لە واتا.
  • 4:36 - 4:39
    هەرچەندە کەمتر باسی لەوەکرد کە
    بۆ خۆشەویستی بکەین
  • 4:39 - 4:42
    زیاتر باسی لەوە دەکرد چۆن
    خۆشەویستیەکی باشتر بکەین.
  • 4:42 - 4:46
    ئەو کێشەیەی بینی لەگەڵ خۆشەویستی
    کۆنی ڕۆمانتیکی
  • 4:46 - 4:48
    ئایا دەتوانێ ئەوەندە سەرنجڕاکێش بێت،
  • 4:48 - 4:51
    کە وامان لێبکات بە تەنها هۆکاری
    بوونمان سەیری بکەین.
  • 4:51 - 4:55
    هێشتا، پشت بەستن بەوانی دیکە بۆ پاساو
    ‌هێنانەوەی بوونمان
  • 4:55 - 4:59
    زۆر بە ئاسانی بەرەو بێزاری
    و یارییە ووزەدەرکان دەمانبات.
  • 4:59 - 5:03
    بۆ خۆ بەدورگرتن لەم ‌تەڵەیە، بۆڤوا
    ئامۆژگاریمان دەکات خۆشەویستی ڕاست بکەین،
  • 5:03 - 5:05
    کە زۆر زیاتر وەک هاوڕیەتییەکی مەزن وایە.
  • 5:05 - 5:08
    خۆشەویستەکان پشتگیری یەکتر دەکەن
    لە دۆزینەوەی خۆیاندا
  • 5:08 - 5:10
    بە زیاد لە خۆیان دەگەن،
  • 5:10 - 5:13
    ژیانیان و جیهان بەنرختر دەکەن.
  • 5:13 - 5:17
    هەرچەندە لەوەیە هەرگیز
    نەزانین بۆ خۆشەویستی دەکەین،
  • 5:17 - 5:21
    بەڵام دڵنیاین کە گەشتێکی پێجاوپێج
    دەبێت بۆ هەستەکانمان.
  • 5:21 - 5:22
    ترسناک و پڕ میهرە.
  • 5:22 - 5:23
    ئازارمان پێ دەچێژێت
  • 5:23 - 5:25
    بەرز دەمانبات.
  • 5:25 - 5:27
    لەوەیە خۆمان وون بکەین.
  • 5:27 - 5:28
    لەوەیە خۆمان بدۆزینەوە.
  • 5:28 - 5:30
    لەوەیە دڵ شکێنەر بێت،
  • 5:30 - 5:33
    لەوانەشە باشترین شت بێت لە ژیاندا.
  • 5:33 - 5:35
    ئایا دەوێریت وەڵامەکە بدۆزیەوە؟
Title:
بۆچی خۆشەویستی دەکەین؟ لیکۆڵینەوەیەکی فەلسەفی
Speaker:
سکای. سی. کلێری
Description:

ئاهـ، خۆشەویستیەکی ڕۆمانتیکیانە: جوان و ژەهراوی، دڵ شکێنەر و ڕۆح شکێنەر... بەگشتی وەک هەموو کاتێک. گەر خۆشەویستی مەبەستێکی هەبێت، ئەوا نە زانست و نە دەروون ناسی هێشتا پێی پێ نەبردووە، بەڵام بە درێژایی ڕەوتی مێژوو، هەندێک لە رێزلێگیراوترین فەیلەسوفەکانمان بیردۆزی خۆیان خستۆتە سەر مێز،.
سکای سی. کلێری باس لە پێنج لەو گۆشە نیگا فەلسەفییانە دەکات کە بۆ خۆشەویستی دەکەین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:45

Kurdish subtitles

Revisions