< Return to Video

لە زمانی ئینگلیزی چەند جۆر شێوگی فەرمانی هەیە؟

  • 0:07 - 0:10
    بەپێی شێوگی ڕێزمانی
    زمانەکان باسی کات دەکەن
  • 0:10 - 0:13
    بێ ئاماژەدانی کاتی دیارکراو
  • 0:13 - 0:17
    لە جیاتی ئەوە، گۆڕانکاری بەسەر فەرمانەکان
    دێت بۆ دیاری کردنی کردار.
  • 0:17 - 0:20
    کەواتە لە زمانی ئینگلیزیدا چەند
    جۆر شێوگی فەرمانی هەیە؟
  • 0:20 - 0:23
    لە سەرەتادا، وەڵامەکە زۆر ڕوونە:
  • 0:23 - 0:24
    ڕابردوو هەیە،
  • 0:24 - 0:24
    ڕانەبردوو هەیە،
  • 0:24 - 0:26
    لەگەڵ داهاتوو.
  • 0:26 - 0:28
    بەڵام بە هۆی شتێک کە ناسراوە
    بە شێوەی ڕێزمانی،
  • 0:28 - 0:32
    لە ڕاستیدا، هەر یەک لەو ماوە کاتیانە
    زیاتر دابەش دەبێت.
  • 0:32 - 0:34
    چوار جۆر شێوە هەیە.
  • 0:34 - 0:37
    لە شێوەی بەردەوام یان پێشکەوتوو،
  • 0:37 - 0:40
    فەرمانەکان لە ماوەی دیاریکراودا
    ڕوو دەدەن.
  • 0:40 - 0:44
    شێوەی تەواو باسی ئەو فەرمانانە
    دەکات کە کۆتایی پێ هاتووە.
  • 0:44 - 0:46
    شێوەی تەواوی بەردەوام تێکەڵەیە لە،
  • 0:46 - 0:50
    باس کردنی بەشێکی کۆتایی هاتوو لە
    فەرمانێکی بەردەوام.
  • 0:50 - 0:52
    لە کۆتاییدا، شێوەی سادە هەیە،
  • 0:52 - 0:56
    بنچینەی ڕابردوو، ڕانەبردوو
    و هەروەها داهاتووش،
  • 0:56 - 1:00
    کە تیایدا دیاری نەکراوە کە
    فەرمان بەردەوامە یان نا.
  • 1:00 - 1:04
    ئەمانە هەندێک قورسە لێی تێبگەیت،
    بۆیە ڕوونی دەکەینەوە.
  • 1:04 - 1:07
    بابڵێین هاوڕێکانت پێت دەڵێن
    کاری ژێرئاوی نهێنی ئەنجام دەدەن
  • 1:07 - 1:10
    بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە لەسەر
    بوونەوەرێکی نامۆی دەریا.
  • 1:10 - 1:13
    شێوگەکە دیاری دەکات کە فەرمانەکە
    لە ڕابردوودا بووە،
  • 1:13 - 1:15
    بەڵام کە قووڵ بووینە لەوە
    دەبینین ئەگەری تر هەیە.
  • 1:15 - 1:18
    هاوڕێکانت ڕەنگە بڵێن بوونەوەرێک
    هێرشی کردە سەر بەلەمەکە،
  • 1:18 - 1:21
    ئەوە ڕابردووی سادەەیە،
    شێوەی گشتی و ناسراوە،
  • 1:21 - 1:23
    کە هیچ زیاتر ڕوونکردنەوە نادات.
  • 1:23 - 1:26
    نووستبوون کاتێک ڕوویدا،
  • 1:26 - 1:29
    پڕۆسەیەکی بەردەوام بوو
    لەو بارودۆخەدا.
  • 1:29 - 1:32
    دەکرێت بڵێن لە نانتەکێتەوە
    دەرچوون
  • 1:32 - 1:35
    بۆ ڕوون کردنەوەی فەرمانێک کە
    پێشووتر ئەنجامدراوە.
  • 1:35 - 1:38
    ئەمە نموونەی ڕابردووی تەواوە.
  • 1:38 - 1:41
    یان دەڵێن بۆ سێ هەفتە
    بە دەریادا دەڕۆیشتن،
  • 1:41 - 1:44
    فەرمانێک کە بەردەوام بوو
    تاکو ئەو کاتە دیاری کراوە.
  • 1:44 - 1:49
    لە ئێستادا دەڵێن هێشتا بە دوای
    بوونەوەرەکە دەگەڕێن،
  • 1:49 - 1:51
    فەرمانی ڕانەبردووی سادە.
  • 1:51 - 1:56
    ڕەنگە پلانی داهاتوویان دابڕێژن
    لەکاتی قسە کردنیان.
  • 1:56 - 2:00
    ژێرئاوگەڕێکی تایبەتیان درووست کردووە
    فەرمانێکی کۆتای هاتووە.
  • 2:00 - 2:05
    هەروەها، ئەگەر بە دوای هێما و نیشانەی
    بوونەوەرەکە دەگەڕان،
  • 2:05 - 2:08
    فەرمانێکە کە بۆ ماوەیەک دەیانکرد و
    هێشتاش دەیکەن
  • 2:08 - 2:11
    کە ئەمەش ڕانەبردووی تەواوی بەردەوامە.
  • 2:11 - 2:14
    کەواتە پلانی داهاتوویان چییە؟
  • 2:14 - 2:18
    دەزانێت هێشتا ڕووینەداوە چونکە
    هەفتەی داهاتوو دەردەچن،
  • 2:18 - 2:20
    داهاتووی سادە.
  • 2:20 - 2:23
    هاوڕێکانت بە دوای بوونەوەرە
    نامۆکە دەگەڕێن،
  • 2:23 - 2:26
    فەرمانێکی بەردەوامی درێژ کراوەیە.
  • 2:26 - 2:31
    دەڵێن مانگێکی تر ژێر ئاوگەڕەکە
    دەچێتە قووڵایی نەزانراو.
  • 2:31 - 2:32
    پێشبینیەکی بەهێزە
  • 2:32 - 2:36
    کە دیاری دەکات لە داهاتوودا
    چی ڕوو دەدات،
  • 2:36 - 2:39
    کاتێکە کە ئەوان بۆ ماوەی سێ هەفتە
    گەشتیان دەکرد بە بەردەوامی
  • 2:39 - 2:41
    لە داهاتووی تەواوی بەردەوام.
  • 2:41 - 2:44
    ئەوەی گرینگە لەم هەموو شێوگە
    جیاوازانە
  • 2:44 - 2:48
    ئەوەیە کە هەر ڕستەیەک
    لە ساتێکی دیاری کراودا ڕوو دەدات،
  • 2:48 - 2:51
    ڕابردوو، ڕانبردوو یان داهاتوو.
  • 2:51 - 2:54
    گرینگی شێوەکان ئەوەیە کە پێت دەڵێن
    لە هەر ساتێکدا
  • 2:54 - 2:56
    بارودۆخی فەرمانەکە چییە.
  • 2:56 - 3:00
    هەمووی کۆ بکەیتەوە، دەکاتە
    دوانزە شێوەی جیاواز لە ئینگلیزیدا.
  • 3:00 - 3:02
    ئەی زمانەکانی تر؟
  • 3:02 - 3:03
    وەکو فەڕەنسی،
  • 3:03 - 3:04
    سواهیلی،
  • 3:04 - 3:07
    لەگەڵ ڕووسی، هەمان یاسای
    زمانی ئینگلیزی دەگرنە بەر.
  • 3:07 - 3:10
    لە زمانی تردا بە شێوەی جیاواز
    باسی کاتی دەکەن و دابەشی دەکەن.
  • 3:10 - 3:13
    هەندێكیان وەکو ژاپۆنی
    شێوگی ڕێزمانیان کەمترە،
  • 3:13 - 3:17
    کە تەنها ڕابردوو لە
    نەبوونی ڕابردوو جیا دەکەنەوە،
  • 3:17 - 3:18
    بولی و توکانگ باسی،
  • 3:18 - 3:22
    کە تەنها داهاتوو لەگەڵ
    نەبوونی داهاتوو جیا دەکەنەوە،
  • 3:22 - 3:26
    هەروەها زمانی چینی ماندەرین کە هیچ
    شێوگێکی نییە، تەنها شێوە.
  • 3:26 - 3:32
    زمانی تریشمان هەیە وەکو یاگوا
    کە ڕابردوو دەکەنە چەند بەشێکەوە،
  • 3:32 - 3:36
    بۆ نموونە فەرمانێک چەند کاژێر
    هەفتە، ساڵ پێش ئێستا ڕوویدا.
  • 3:36 - 3:40
    لەزمانی تردا، شێوگەکان پەیوەستن بە
    هەستی پەلە کردن،
  • 3:40 - 3:41
    پێویستی،
  • 3:41 - 3:43
    یان ئەگەری ڕوودانی ڕووداوەکان.
  • 3:43 - 3:46
    ئەمەش وەرگێڕانیان سەخت دەکات
    بەڵام ناماقووڵ نییە.
  • 3:46 - 3:50
    قسەکەرانی زۆربەی زمانەکان بێ شێوگەکان
    دەتوانن هەمان بیرۆکە بەرجەستە بکەن
  • 3:50 - 3:54
    بە وشەی یاریدەدەر،
    وەکو دەیکات یان کردی،
  • 3:54 - 3:56
    یان بە دیاری کردنی ساتەکە.
  • 3:56 - 3:58
    ئایە جیاوازیەکانی نێوان زمانەکان
  • 3:58 - 4:02
    شێوەی جیاوازن بۆ ڕوون کردنەوەی
    هەمان ژیانی ڕاستەقینە؟
  • 4:02 - 4:07
    یاخوود بوونیادە چڕەکانیان
    شێوەی بیر کردنەوەی جیاواز دەردەخات
  • 4:07 - 4:08
    سەبارەت بە جیهان وتەنانەت کاتیش؟
  • 4:08 - 4:12
    و ئەگەر وابێت، چەند جۆری تری
    تێگەیشتن لە کات هەیە؟
Title:
لە زمانی ئینگلیزی چەند جۆر شێوگی فەرمانی هەیە؟
Description:

لە زمانی ئینگلیزی چەند جۆر شێوگی فەرمانی هەیە؟ لە سەرەتادا، وەڵامەکە ڕوونە، ڕابردوو، ڕانەبردوو و داهاتوو هەیە. بەڵام ئەوەندە ساکار نییە. ئانا ئەنانیچوک ڕوونی دەکاتەوە بە پێی شتێک کە ناسراوە بە شێوەی ڕێزمانی، هەر یەک لەو ساتانە دابەش دەبێت بەسەر چەند بەشێکی تردا.

وانە وتنەوە، ئانا ئەنانیچوک، دەرهێنان، لوک ڕۆتزلەر.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:28

Kurdish subtitles

Revisions