سێ یاساکەی نیوتن، لەگەڵ پاسکیلێک - جۆشوا مانلێی
-
0:14 - 0:17هەرگیز تێبینی گرانی دەستپێکی پایدەر
لێدانی پاسکیلەکەت کردووە -
0:17 - 0:20بە بەراورد لەوکاتەی
لە خێراییەکی بەردەوام دایت؟ -
0:20 - 0:23یان پرسیوتە چ شتێک هۆی جوڵانی پاسکیلەکەتە؟
-
0:23 - 0:27یان بیرت کردۆتەوە بۆچی بەرەوپێش دەڕوات
لەبری ئەوەی بۆ دواوە یان بەلادا بکەوێت؟ -
0:27 - 0:30ڕەنگە ئەوەت نەکردبێت و هەر تۆش وانیت.
-
0:30 - 0:32لە سەدەی 17 دا
-
0:32 - 0:35کە ئیسحاق نیوتن وەسفی
یاسا بنچینەییەکانی جوڵەی کرد و -
0:35 - 0:37ئێمەش لەوەڵامی ئەو سێ پرسیارە گەیشتین.
-
0:37 - 0:41ئەوەی نیوین پەی پێ برد بریتی بوو لەوەی
کە شتەکان بەردەم دەبن لە کردنی ئەو شتانەی -
0:41 - 0:44کە پێشتر کردوویانە.
بۆیە کاتێک پاسکیلەکەت دەوهستێت، -
0:44 - 0:47بەوەستاوی دەمینێتەوە و کاتێ لە ڕۆیشتندایە،
-
0:47 - 0:48بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتن.
-
0:48 - 0:50تەنە جوڵاوەکان بەزۆری لە جوڵەدا دەبن و
-
0:50 - 0:54تەنە وەستاوەکانیش بەزۆری لە وەستاندا
دەمێننەوە. -
0:54 - 0:56ئەوە یاسای یەکەمی نیوتنە.
-
0:56 - 1:00فیزیاگەران بەوە دەڵێن یاسای سستی،
کە ڕێگەیەکە بۆ وتنی ئەوەی -
1:00 - 1:04کە تەنە جوڵاوەکان لە خۆوە خێرا نابن،
هێواش نابن و ئاڕاستەیان ناگۆڕن. -
1:04 - 1:09ئەمە ئەو سستییەیە کە دەبێت بۆ جوڵاندنی
پاسکیلەکەت بەسەریدا زاڵ بیت. -
1:09 - 1:12ئیستا دەزانیت دەبێت بەسەر سستییەکەدا زاڵ
بیت بۆ جوڵەی پاسکیلەکە، -
1:12 - 1:14بەڵام ئەو شتە چییە ڕێگەت دەدات زاڵ بیت؟
-
1:14 - 1:18وەڵامەکە
بە یاسایی دووەمی نیوتن ڕووندەکرێتەوە. -
1:18 - 1:21بەزمانی بیرکارییانە، یاسای دووەم دەڵێت:
-
1:21 - 1:24هێز یەکسانە بە بارستایی لێکدانی تاودان.
-
1:24 - 1:27بۆ زیاد کردنی خێرایی تەنێک،
-
1:27 - 1:29دەبێت هێز بەکاربهێندرێت.
-
1:29 - 1:31هەتا هێزی زیاتر بەکاربهێنیت،
-
1:31 - 1:34تاودانت خێراتر دەبیت.
هەروەها بارستایی پاسکیلەکە زیاتر دەکات و -
1:34 - 1:36هەروەها بارستایی خۆشت زیاتر دەبێت،
-
1:36 - 1:40هێزی زیاتر کە هەتە بۆ بەکارهێنان
بۆ خێرا بوون بەهەمان بڕ. -
1:40 - 1:44هەر لەبەرئەوەیە لێخوڕینی پاسکیلێک بەکێشی
10000 پاوەند، زۆر زەحمەت دەبێت. -
1:44 - 1:49ئەوەش ئەو هێزەیە کە بەهۆی لاقەکانت بەرەو
خوار پاڵدەنرێت لەسەر پایدەرەکان، و -
1:49 - 1:52ڕێگەت دەدا بەسەر یاسای سستی نیوتن زاڵ بیت.
-
1:52 - 1:55هەتا توندتر پایدەرەکان پاڵ بنێی،
هێزەکە زیاتر دەبێت و -
1:55 - 1:57تاودانت خێراتر دەبێت.
-
1:57 - 1:59ئێستا با بچینە سەر پرسیاری سێیەم:
-
1:59 - 2:01کاتێک پاسکیلەکەت دەخەیتە باری جوڵە،
-
2:01 - 2:03بۆچی بەرەو پێش دەڕوات؟
-
2:03 - 2:05بەپێی یاسای سێیەمی نیوتن، بۆ هەموو کارێک
-
2:05 - 2:08کاردانەوەیەکی یەکسان و پێچەوانە هەیە.
-
2:08 - 2:12بۆ تێگەیشتن لەوە، بیربکەوە چی ڕوودەدات
کاتێک تۆپێکی هەڵبەزاوە بەردە دەیتەوە. -
2:12 - 2:14کاتێک تۆپەکە بەر زەوی دەکەوێت،
-
2:14 - 2:16هێزێک لەسەر زەوی بەرەو خوار پەیدا دەبێ.
-
2:16 - 2:18ئەمە کارە.
-
2:18 - 2:21زەوییەکە کاردانەوەی بە پاڵنانی لەسەر
تۆپەکە دەبێت بە هەمان هێز، -
2:21 - 2:24بەڵام بە ئاڕاستەی پێچەوانە بەرەو سەرەوە،
-
2:24 - 2:27کە وا دەکات تۆپەکە
بۆسەرەوە بۆلات هەڵ ببەزێتەوە. -
2:27 - 2:29پێکەوە، زەوی و تۆپەکە شتێک پەیدا دەکەن
-
2:29 - 2:32پێی دەڵێن کار و کاردانەوە،
کاتێک دێتە سەر باسی پاسکیلەکەت، -
2:32 - 2:36کەمێک ئالۆزتر دەبێت.
کاتێک ویلی پاسکیلەکەت بەئاڕاستەی کاتژمێر -
2:36 - 2:39دەسوڕێنەوە،
ئەوا هەربەشێکی تایەکان بەر زەوی دەکەوێت و -
2:39 - 2:41بەرەو دواوە پاڵدەنێن بەپێچەوانەی زەوی:
-
2:41 - 2:45کارەکان: زەوی بەهەمان هێز بەرەو پێش
پێچەوانەی هەر تایەیەک -
2:45 - 2:49بەرەو پێشەوە پاڵدەنێت:
کاردانەوەکان. -
2:49 - 2:53چوونکە تۆ دوو تایەی پاسکیلت هەیە و
هەریەکەیان کارو کاردانەوە درووست دەکات -
2:53 - 2:57لەگەڵ زەوی.
هەروەها لەبەرئەوەی زەوی بەڕاستی گەورەیە -
2:57 - 2:59بە بەراورد بە پاسکیلەکەت
زەوی زۆر کەم -
2:59 - 3:02بەهۆی هێزی پەیدا بوو بەهۆی پاڵنانی تایەکان
بەرەو دواوە، دەجوڵێت. -
3:02 - 3:12بەڵام تۆ بەرەو پێشەوە پاڵ دەندرێیت.
- Title:
- سێ یاساکەی نیوتن، لەگەڵ پاسکیلێک - جۆشوا مانلێی
- Description:
-
بۆچی زەحمەتە پاسکیلێک بەکێشی 10،000 پاوەند لێ بخوڕیت؟ ئەم ڕوونکردنەوە سادەیە پیشانی دەدات چۆن سێ یاساکەی جوڵەی نیوتن، ڕەنگە یارمەتیت بدا پاسکیلەکەت لێ بخوڕیت.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:33
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Newton's 3 Laws, with a bicycle - Joshua Manley | |
![]() |
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for Newton's 3 Laws, with a bicycle - Joshua Manley | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Newton's 3 Laws, with a bicycle - Joshua Manley | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Newton's 3 Laws, with a bicycle - Joshua Manley | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Newton's 3 Laws, with a bicycle - Joshua Manley |