< Return to Video

ئایا مشکەکوێرە ڕووتەکان نامۆترین ئاژەڵن؟ "تۆماس پارک"

  • 0:07 - 0:10
    چ گیاندارێکی شیردەر ژیانێکی
    کۆمەڵایەتییانەی وەک مێرووی ھەیە،
  • 0:10 - 0:12
    خوێنساردی خشۆکەکان،
  • 0:12 - 0:15
    و زیندە چالاکی ڕووەکێک؟
  • 0:15 - 0:19
    ڕووت و دوو ددانی درێژ،
    مشکە کوێرەکان ڕەنگە جوان نەبن،
  • 0:19 - 0:21
    بەڵام نائاسایین.
  • 0:21 - 0:24
    کە دەتوانن ٣٠ ساڵ بژین،
  • 0:24 - 0:27
    ڕوخسارە ناحەزەکەیان بۆ ماوەی
    ملیۆنان ساڵە گەشەی کردووە
  • 0:27 - 0:30
    بۆ ئەوەی زۆر بە شازانە گونجاو بن
    بۆ دەربازبوون لە بارودۆخە سەختەکان،
  • 0:30 - 0:35
    بەتایبەتی ماوە درێژەکان بەبێ ئۆکسجین.
  • 0:35 - 0:40
    لە بیابانەکانی خۆرھەڵاتی ئەفریقادا، مشکە کوێرە
    ڕووتەکان لەسەر خواردنی ڕەگی سەوزەکان دەژین.
  • 0:40 - 0:45
    بەو ددانەی کە سەربەخۆیانە دەجووڵێت
    ڕەگەکە ھەڵدەکەنن، وەک داری خواردن.
  • 0:45 - 0:47
    بەڵام تەنانەت بەو ددانە تایبەتانەشەوە،
  • 0:47 - 0:52
    مشکەکوێرەیەکی ڕووت ھەلی ئەوەی نییە
    بەشی پێویست خواردن بدۆزێتەوە:
  • 0:52 - 0:56
    ڕەگەکان گەورە و بەسوودن.
  • 0:56 - 0:59
    شوێنێکی گەورە ھەلی زیاتری تێدایە،
  • 0:59 - 1:02
    بۆیە مشکەکوێرە ڕووتەکان لەگەڵ یەکدا دەژین.
  • 1:02 - 1:07
    وەک مێروولە، ھەنگ، و مێروولە سپییەکان
    هێلانەی گەورە پێک دەھێنن.
  • 1:07 - 1:09
    کە دەبێت بە ماڵ بۆ ٣٠٠ مشکەکوێرەی ڕووت،
  • 1:09 - 1:13
    ئەم شوێنانە بە شێوازی تونێلی لەیەک ئاڵاون،
  • 1:13 - 1:14
    ژوورێ ھێلانە،
  • 1:14 - 1:16
    ھەروەھا دەستشۆری گشتی.
  • 1:16 - 1:20
    ھەروەھا وەک مێرووەکان، ئەم مشکەکوێرانە
    پێکھاتەیەکی کۆمەڵایەتی پتەویان ھەیە.
  • 1:20 - 1:23
    مێیە دەسەڵاتدارەکە، شاژن،
  • 1:23 - 1:25
    ھەروەھا دوو بۆ سێ نێر کە خۆی ھەڵیدەبژێرێت،
  • 1:25 - 1:29
    تاکە مشکەکوێرەی ڕووتن لە سەرتاپای
    مەملەکەتەکەدا کە منداڵیان ھەبێت.
  • 1:29 - 1:32
    ھەموو مشکەکوێرە ڕووتەکانی تر،
  • 1:32 - 1:33
    نێر و مێ،
  • 1:33 - 1:37
    یان سەربازن کە مەملەکەتەکە
    دەپارێزن لە داگیرکەر،
  • 1:37 - 1:38
    یاخود کرێکارن.
  • 1:38 - 1:41
    کاری کرێکارەکان گەڕان و ڕاوکردنی ڕەگەکانە،
  • 1:41 - 1:44
    ھەروەھا دەستکەوتەکەیان دەبێتە
    خواردنی ھەموو ئەوانی تر.
  • 1:44 - 1:48
    پێكەوە ژیان یارمەتی مشکەکوێرە ڕووتەکان
    دەدات خواردن بەشی پێویست بدۆزنەوە،
  • 1:48 - 1:52
    بەڵام کاتێک ئاژەڵی زۆر لە ھەمان
    بۆشایی ژێر زەویدا دەژین.
  • 1:52 - 1:55
    ئۆکسجین بە زوویی نامێنێت.
  • 1:55 - 1:57
    شیردەرەکان پێویستیان
    بەئۆکسجینی زۆر ھەیە:
  • 1:57 - 2:00
    بەکاری دەھێنین بۆ درووستکردنی
    ئەو ھێزەی ھەموو کارەکانمان دەکات
  • 2:00 - 2:01
    لە گەرمی پلەی لەشمانەوە بۆ
  • 2:01 - 2:02
    لێدانی دڵمان
  • 2:02 - 2:04
    بۆ جووڵەکانی خودکارەکان.
  • 2:04 - 2:06
    بەبێ ئۆکسجین بەخێرایی دەمرین.
  • 2:06 - 2:10
    لە ڕاستیدا، ھیچ شیردەرێکی تر ناتوانێت
    بەرگەی نەمانی ئۆکسجین بگرێت
  • 2:10 - 2:14
    ئەوە لە مەملەکەتی
    مشکەکوێرەکان ئەزموون کراو.
  • 2:14 - 2:17
    مشکەکوێرە ڕووتەکان دەتوانن
    لە کەمی ئۆکسجیندا ڕزگاریان ببێت
  • 2:17 - 2:20
    بەشێکی بەھۆی ئەوەی دەستبەرداری
    یەکێک لە ئەرکەکانی جەستەیان بوون
  • 2:20 - 2:22
    کە زۆرترین ئۆکسجینی دەوێت:
  • 2:22 - 2:24
    ڕێک و پێکی یەکەی پێوانەیی گەرمی.
  • 2:24 - 2:26
    زۆربەی شیردەرەکان خوێن گەرمن،
  • 2:26 - 2:29
    بەواتای ئەوەی دەبێت پلەی گەرمی
    لەشیان بە ھاوتایی بھێڵنەوە.
  • 2:29 - 2:32
    مشکەکوێرە ڕووتەکان ئۆکسجینیان
    بەشی پێویست نییە بۆ ئەوە.
  • 2:32 - 2:35
    لەجیاتی ئەوە، تاکە شیردەرن
  • 2:35 - 2:38
    کە پلەی گەرمی لەشیان لەگەڵ
    ژینگەکەیاندا دەگونجێت،
  • 2:38 - 2:41
    دەیانکات بە خوێن سارد، وەک خشۆکەکان.
  • 2:41 - 2:44
    هەروەها جۆرێکی تایبەت
    لە ھیمۆگڵۆبینیان ھەیە،
  • 2:44 - 2:47
    ئەو گەردیلەیەی ناو خوێن کە
    ئۆکسجین دەگوازێتەوە.
  • 2:47 - 2:51
    ھیمۆگڵۆبینەکەیان زۆر لکاوی ترە
    بۆ ئۆکسجین وەک لە ھی ئێمە
  • 2:51 - 2:54
    ھەروەھا دەتوانێت ئۆکسجین ھەڵبگرێت
    تەنانەت کاتێک دەگمەنیش بێت.
  • 2:54 - 2:57
    لە وەڵامدانەوەی بارودۆخێکی لەناکاوی
    ڕاستەقینەی ئۆکسجین،
  • 2:57 - 3:01
    مشکەکوێرە ڕووتەکان دەچنە ناو
    بارێکی چالاکی بەکارکەوتوو.
  • 3:01 - 3:03
    لە جووڵە دەوەستن.
  • 3:03 - 3:04
    ھەناسەدانیان خاو دەکەنەوە.
  • 3:04 - 3:06
    ھەروەھا لێدانی دڵیشیان خاو دەکەنەوە.
  • 3:06 - 3:11
    ئەمە بە زوویی ڕێژەی ئەو وزە و
    ئۆکسجینەی کە پێویستیانە کەم دەکاتەوە.
  • 3:11 - 3:16
    لەھەمان کاتدا، دەست دەکەن بە
    کرداری گۆڕینی فرکتۆز.
  • 3:16 - 3:21
    فرکتۆز شەکرێکە کە دەتوانرێت بەکاربێت
    بۆ درووست کردنی وزە بەبێ سووتاندنی ئۆکسجین.
  • 3:21 - 3:25
    بەشێوەیەکی ئاسایی شیردەرەکان لەڕێگەی
    شەکرێکی جیاوازەوە دەیگۆڕن ناوی گلوکۆوز
  • 3:25 - 3:27
    کە لە فرکتۆز زیاتر وزە بەرھەم دەھێنێت،
  • 3:27 - 3:30
    بەڵام گلوکۆوز تەنھا لە کاتی
    ھەبوونی ئۆکسجیندا کار دەکات.
  • 3:30 - 3:35
    مێشکی مرۆڤ و خانەکانی دڵ ھەمان
    ئامێرە خانەیان ھەیە بۆ بەکارھێنانی فرکتۆز،
  • 3:35 - 3:38
    بەڵام بەقەدەر مشکەکوێرە ڕووتەکان نا.
  • 3:38 - 3:44
    مشکەکوێرە ڕووتەکان، لە ڕاستیدا،
    تاکە شیردەرن کە ئەم توانایەیان ھەبێت.
  • 3:44 - 3:46
    لە کاتێکدا ئێمە ھیوادارین ھەرگیز
    مرۆڤەکان پێویست نەکات
  • 3:46 - 3:49
    لە تونێلەکانی ژێرزەویدا بژین،
  • 3:49 - 3:53
    زۆر بارودۆخ ھەن کە تێیدا قازانجترمانە
    لە ویستنی ئۆکسجینی کەمتر.
  • 3:53 - 3:56
    لە کاتی سەکتەی دڵ و چارەسەرە
    خێراییە پزیشکییەکانی تر،
  • 3:56 - 4:02
    خەڵکی زۆربەی کات دەمرن یان بێھێز دەبن
    و ئەندامەکانیان زیانی پێدەگات بەھۆی نەبوونی ئۆکسجینەوە.
  • 4:02 - 4:06
    دەتوانین ڕێگەی فرکتۆزەکەی مشکەکوێرەکە
    بەشێوەیەکی تر بەکاربھێنین
  • 4:06 - 4:08
    بۆ تەندرووستی مرۆڤ؟
  • 4:08 - 4:12
    ملیۆنان ساڵی گەشەکردنی ویست
    تاوەکو ھەڵسوکەوتی مێروویەک،
  • 4:12 - 4:15
    بێتە پلەی ڕێک و پێکی خشۆکێکەوە،
  • 4:15 - 4:17
    ھەروەھا بەرھەمھێنانی وزەی ڕووەکێک
  • 4:17 - 4:19
    پێکەوە لە یەک شیردەردا،
  • 4:19 - 4:21
    بەڵام ڕەنگە، بە خوێندنی زۆر،
  • 4:21 - 4:25
    دەتوانین ھەندێک لە گونجاندنە
    کێویانەکەیان بگۆڕین.
Title:
ئایا مشکەکوێرە ڕووتەکان نامۆترین ئاژەڵن؟ "تۆماس پارک"
Description:

کۆیی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
https://ed.ted.com/lessons/are-naked-mole-rats-the-strangest-mammals-thomas-park

چ گیاندارێکی شیردەر ژیانێکی کۆمەڵایەتییانەی وەک مێرووی ھەیە، خوێنساردی خشۆکێک، یاخود ڕاچەنینی ڕووەکێک؟ ڕووت و دوو ددانی درێژ، مشکە کوێرەکان ڕەنگە جوان نەبن بەڵام نائاسایین. تۆماس پارک ڕوونیدەکاتەوە کە چۆن ڕوخسارە ناحەزەکەیان بۆ ماوەی ملیۆنان ساڵە گەشەی کردووە بۆ ئەوەی زۆر بە نایابانە گونجاوبن بۆ دەربازبوون لە بارودۆخە سەختەکان بە تایبەتی ماوە درێژەکان بەبێ ئۆکسجین.

وانەکە لە لایەن تۆماس پارک و کاری دەرهێنان لە لایەن چینیت لەندرگین

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:47

Kurdish (Central) subtitles

Revisions