مێلیسا پرێز بناسە
-
0:08 - 0:09من ناوم ملیسا پرێزە.
-
0:09 - 0:13لە برۆنکس، لە شاری نیۆرک لە دایک بووم و
گەورە بووم، -
0:13 - 0:15بەڵام دایک و باوکم مەکسیکین.
-
0:16 - 0:18دوو ساڵ پێش ئێستا، تەواو کردنی
خوێندنی ئامادەیی -
0:18 - 0:22تەنانەت لە پلانەکانیشمدا نەبوو.
-
0:22 - 0:24من زۆر خراپ بووم لە قوتابخانە.
-
0:26 - 0:32ڕۆیشتن بۆ قوتابخانەیەک کە پشکنەری هەبێت
فشاری دەرونیت بۆ درووست دەکات. -
0:32 - 0:37پێویستە بۆ ماوەی ٢٥ دەقە بۆ کاتژمێرێک
لە ڕیزەکەدا بوەستی. -
0:38 - 0:40من تەنها لە وانەی سێهەم دەڕۆیشتمە پۆل
-
0:40 - 0:42و لە چوارەمیاندا دەهاتمە دەرەوە.
-
0:42 - 0:43من دەچوومە وانەی سێهەم
-
0:43 - 0:46لەبەر ئەوەی دەمزانی ئەوان بایەخیان
بە یەکەم و دووەم نەدەدا، -
0:46 - 0:48بە زۆری، ئەگەر لە وانەی سێیەمدا ڕۆیشتبای
-
0:48 - 0:50هەموو ڕۆژەکەیان بە ئامادە
بوو ئەژمار دەکرا. -
0:50 - 0:53من حەزم لە قوتابخانە نەبوو.
-
0:53 - 0:55دواتر، کاتێک ١٧ ساڵ بووم،
-
0:55 - 0:58کچەکەمم هێنایە دوونیا، مادێلین.
-
0:58 - 1:01دووگیانبوونم ڕێگەکەمی بە گەورەیی گۆڕی.
-
1:01 - 1:05پێموا بوو،" من دووگیانم،
بروانامەیەکم نییە. -
1:05 - 1:08کەواتە بە درێژایی ژیانم چ کارێک دەکەم؟
-
1:08 - 1:10٧.٢٥$ لە کاتژمێرێکدا؟
-
1:10 - 1:15نەخێر! پێویستە ئامادەیی تەواو بکەم و
" بڕۆمە کۆلێژ -
1:15 - 1:20بوون بە دایک و ڕۆیشتن بۆ قوتابخانەی
ئامادەیی، ئەممم، -
1:20 - 1:23لە سەرەتادا، دەموت زۆر تاقەت پڕوکێنە،
-
1:23 - 1:26بەڵام من ئەو مامۆستایەی بیرکاریم هەبوو
کە زۆر هانی دەدام -
1:26 - 1:29بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە قوتابخانەکەم
-
1:29 - 1:33هەمیشە پێ دەگووتم شتێک لە تۆدا دەبینم.
-
1:33 - 1:35ئەو بەم جۆرە بوو، من دەزانم شتێک لە
ناخی تۆدا هەیە -
1:35 - 1:38"کە دەتەوێت شەڕی بۆ بکەی.
-
1:38 - 1:39ئەو هەمیشە هانی دەدام،
-
1:39 - 1:41هەمیشە پرسیاری قورسی پێ دەدام
-
1:41 - 1:44لەبەر ئەوەی دەیزانی خۆشترین بابەت
لای من بیرکارییە. -
1:44 - 1:46هەمیشە دەیوت، " مێلیسا، ئەمە شیکار بکە.
-
1:46 - 1:48"مێلیسا، ئەوە شیکار بکە.
-
1:48 - 1:50منیش بەم جۆرە بووم، " باشە، باشە."
-
1:50 - 1:51من حەزم لەوە بوو دەربارەی ئەو
-
1:51 - 1:54لەبەر ئەوەی ئەو هەمیشە دەیەویست هانم بدات.
-
1:54 - 1:56تێلما یەکەم مامۆستا بوو
-
1:56 - 1:58کە منی چارەسەر کرد،
-
1:58 - 1:59دەزانی،
-
1:59 - 2:01پێموایە، تایبەتە.
-
2:02 - 2:05دوای ئەوەی منداڵەکەم لە دایک بوو،
یاریەکەم دەست پێ کرد -
2:05 - 2:07لە وانەکانم دەرچووم.
-
2:07 - 2:10بوون بە دایک لە تەمەنێکی هەرزەکاریدا
-
2:10 - 2:12دەتشکێنێت و دروستیشت دەکات،
-
2:12 - 2:14بەڵام، لە باریمندا، دروستی کردم.
-
2:14 - 2:18وای لێ کردم بینینێکی تەواو جیاوازم
بۆ ئایندەم هەبێت. -
2:21 - 2:23من یەکەم کەس بووم لە خێزانەکەمدا
-
2:23 - 2:30کە قۆناغی ئامادەیم تەواو کرد.
- Title:
- مێلیسا پرێز بناسە
- Description:
-
ئەوە یەکێکە لە پێنج خوێنکارە دیار و تایبەتمەندارەکان لە پەخشی خزمەت گوزاری تایبەت " وتووێژە پەروەردەییەکانی تێد" #TEDTalksed.) Learn more here: https://www.ted.com/promos/TEDTalksEducation
سوپاسێکی تایبەتی بۆ خێزانەکانمان بۆ بەدەست هێنانی ئەم ئامانجە
WNET, PBS and the Corporation for Public Broadcasting. - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 02:34
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Meet Melissa Perez | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Meet Melissa Perez | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Meet Melissa Perez | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Meet Melissa Perez | |
![]() |
Azhin Hassan edited Kurdish subtitles for Meet Melissa Perez | |
![]() |
Azhin Hassan edited Kurdish subtitles for Meet Melissa Perez | |
![]() |
Azhin Hassan edited Kurdish subtitles for Meet Melissa Perez | |
![]() |
Azhin Hassan edited Kurdish subtitles for Meet Melissa Perez |