ئەفسانەی تراژیدی یوریدیەس و ئۆرفیوس. برێندان پێلسو
-
0:07 - 0:10میوانەکان پێیان وابوو جوانترین
ئاهەنگی هاوسەرگیرییە. -
0:10 - 0:14ئۆرفیوسی زاوا، گەورەترین و باشترینی
شاعیر و مۆسیقارەکان دەبێت. -
0:14 - 0:17یوریدیەس، حۆری دار، بووک دەبێت.
-
0:17 - 0:23هەموو خەڵک دەیانزانی
کە ئەم دووانە سەرشێتانە عاشقن. -
0:23 - 0:27لە ناکاو، یوریدیەس دەلەرزێت و
دەکەوێتە سەر زەوی. -
0:27 - 0:31تا ئۆرفیوس دەگاتە لای، یوریدیەس دەمرێت،
-
0:31 - 0:36و دواتر ئەو مارەی کە
پێوەیداوە بە ناو گژوگیا ڕادەکات. -
0:36 - 0:38دوای ناشتنی یوریدیەس،
-
0:38 - 0:43ئۆرفیوس بە دەست ئازارێکەوە
دەناڵێنێت کە لە خەیاڵی مرۆڤ نەبوو، -
0:43 - 0:46بۆیە بڕیار دەدات بەرەو
جیهانی مردووەکان گەشت بکات، -
0:46 - 0:54جیهانێک بەهیچ شێوەیەک زیندووەکان ناتوانن
بگەڕێنەوە، بۆ ڕزگارکردنی خۆشەویستەکانیان. -
0:54 - 0:59کاتێک ئۆرفیوس دەگاتە دەرگەی
جیهانی مردووەکان، چەنگەکەی دەژەنێت. -
0:59 - 1:04دەنگی چەنگەکە ئەوەندە جوانە، سيربيروس
سەگە سێ سەرەی پاسەوانی دەرگەکەی مەست دەبێ، -
1:04 - 1:07لە کاتی تێپەڕینی ئۆرفیوس بێدەنگ دەبێت.
-
1:07 - 1:12کەیرۆن، ئەو کاپتنەی مافی پەڕینەوە لە
ڕوباری ستیکس لە ڕوحەکان وەردەگرێت، -
1:12 - 1:18ئەوەندە بە مۆسیقاکە کاریگەر دەبێت
ئۆرفیوس بە خۆڕایی دەپەڕێنێتەوە. -
1:18 - 1:21کاتێک ئۆرفیوس دەگاتە ناو کۆشکی
هەیدیەس و وبيرسيفون، -
1:21 - 1:23شا و شاژنی مردووەکان،
-
1:23 - 1:25دەست بە گۆرانی چڕین دەکات.
-
1:25 - 1:30گۆرانی ئەوین دەچڕێت و باسی
ئەوە دەکات خۆشەویستەکەی زوو فڕێندراوە. -
1:30 - 1:33ئەو ڕۆژە دێت کە ئەو
وەک هەموو بونەوەرە زیندوەکانیتر، -
1:33 - 1:37کە بۆ هەمیشە ژیانی لە جیهانی
مردووەکان بەسەر دەبات، -
1:37 - 1:42ئایا هەیدیەس ناتوانێت چەند ساڵێکیتر بە
خۆشەویستەکەی لە سەر زەوی ببەخشێت؟ -
1:42 - 1:46کاتێک ئۆرفیوس تەواو بوو،
دۆزەخیش بێدەنگ دەوەستێت. -
1:46 - 1:49سيسيفوس لە بردنە سەرەوەی بەردەکە دەوەستێت.
-
1:49 - 1:53تانتالوس چیتر هەوڵی گەیشتن بەو
ئاوەی کە هەرگیز پێی ناگات نادات -
1:53 - 1:58تەنانەت فیوریەسیش،
خواوەندی تۆڵە، فرمێسکی دێتە خوار. -
1:58 - 2:03هەیدیەس و وبيرسيفون داواکەی
ئۆرفیوس بە مەرجێک جێبەجێ دەکەن. -
2:03 - 2:06کاتێک ئۆرفیوس بەرەو
سەر ڕووی زەوی بەرز دەبێتەوە، -
2:06 - 2:10نابێت سەیری دواوەی خۆی بکات بۆ
ئەوەی بزانێت یوریدیەس لە پشتی دێت یان نا. -
2:10 - 2:16ئەگەر ئاوڕ بداتەوە، یوریدیەس
بۆ هەمیشە دەگەڕێتەوە دۆزەخ. -
2:16 - 2:17ئۆرفیوس بەرەو سەرەوە بەڕێ دەکەوێت.
-
2:17 - 2:19لەگەڵ هەر هەنگاوێک،
-
2:19 - 2:23دوودڵتر دەبێت سەبارەت بە هاتنی
یوریدیەس لە دوای خۆی. -
2:23 - 2:27گوێ لە هیچ نابێت،
بۆ دەنگی هەنگاوەکانی یوریدیەس نایەت؟ -
2:27 - 2:30لە کۆتایدا، لە کۆتا هەنگاوی
چوونە دەرەوە لە جیهانی مردووەکان -
2:30 - 2:32و بینینی ڕوناکی سەر زەوی
-
2:32 - 2:35فریو دەخوات.
-
2:35 - 2:39ئۆرفیوس دەیەوێت دیسان بگەڕێتەوە جیهانی
مردووەکان، بەڵام ڕێگەی پێنادرێت. -
2:39 - 2:41دوای جیابوونەوەی هەمیشەیی لە خۆشەویستەکەی،
-
2:41 - 2:45ئۆرفیوس بڕیار دەدات
کە جارێکیتر خۆشەویستی نەکات. -
2:45 - 2:49لە ناو باخی گوڵەکان دادەنیشێت
و گۆرانی بۆ خۆشەویستان دەچرێت. -
2:49 - 2:54کوڕێک دەبێت، غانيمادس، ئەرکی هەڵگرتنی مەی
خوداوەندەکانی پێدەسپێرێت لە لایەن زیۆسەوە. -
2:54 - 2:59کچێک دەبێت بە ناوی میرا، کە
بەهۆی خۆشەویستی بۆ باوکی سزا دەدرێت، -
2:59 - 3:03و پجماليون کە ژنە دڵخوازەکەی
لە عاج دەنەخشێنێت، -
3:03 - 3:07دواتر لە ڤینۆس دەپاڕێتەوە تا
روح بە پەیکەرەکە ببەخشێت. -
3:07 - 3:09و ڤینۆسیش
-
3:09 - 3:13خۆشەویستەکەی، ئەدۆنیس
لە لایەن بەرازێکی کێوی دەکوژرێت. -
3:13 - 3:16خۆشەویستی و لەدەستانی
خۆشەویستەکەی وا لە ئۆرفیوس دەکات -
3:16 - 3:21کە لە هەست و دڵی خواوەند و مرۆڤەکان
لە هەموو شوێنێک تێبگات. -
3:21 - 3:25بۆ هەندێک خەڵک، هۆنراوە بەس نییە.
-
3:25 - 3:27گروپێک لە ژن بە ناوی میانادس دەبێت
-
3:27 - 3:32نەیاندەتوانی باوەڕ بکەن کە شاعیرێک
بە باشی گۆرانی خۆشەویستی بچڕێت -
3:32 - 3:34ئەوانی خۆشنەوێت.
-
3:34 - 3:39ئیرەیی هانیان دەدات شێتانە
ئۆرفیوسی داماو تێکبشکێنن. -
3:39 - 3:42باڵندەکان، گۆرانیبێژانی سروشت،
بۆ ئۆرفیوس غەمبار دەبن. -
3:42 - 3:46ڕوبارەکانیش کە به ڕۆیشتنیان
مۆسیقا دروست دەکەن، غەمبار بوون. -
3:46 - 3:49جیهان دوو ڕوحی باڵا لەدەست دەدات.
-
3:49 - 3:54ئۆرفیوس و یوریدیەس بە شێوەیەک
یەکتریان خۆشدەویست کاتێک لێک دادەبڕێن، -
3:54 - 3:59ئۆرفیوس خۆشی و ئازاری خۆشەویستانی
لە هەموو شوێنێک هەست پێ دەکرد، -
3:59 - 4:03جۆرێکی تازەی هۆنراوە لە
دایک دەبێت، هۆنراوەی خۆشەویستی. -
4:03 - 4:09کاتێک خەڵک دڵگران دەبێت، ئۆرفیوس دڵخۆش
دەبێت چونکە بە خۆشەویستەکەی شاد دەبێتەوە. -
4:09 - 4:15تا ڕۆژگاری ئەمرۆش، دوو عاشقەکە
بە لێواری ڕوباری ستیکس پیاسە دەکەن. -
4:15 - 4:17جار جار هاوشانن،
-
4:17 - 4:19جاری وا هەیە یوریدیەس پێش ئۆرفیوس دەکەوێت
-
4:19 - 4:24جاری واش هەیە، ئۆرفیوس لە پێش یوریدیەس
دەڕوات و هەروەک خویەک ئاوڕێک دەداتەوە.
- Title:
- ئەفسانەی تراژیدی یوریدیەس و ئۆرفیوس. برێندان پێلسو
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-tragic-myth-of-orpheus-and-eurydice-brendan-pelsue
هاوسەرگیری ئۆرفیوس، گەورەی شاعیر و مۆسیقاژەنەکان، لەگەڵ یوریدیەس حۆری دار، بە بەیەکگەیشتنێکی نمونەیی دادەنرێت. هەموو خەڵک دەیانزانی ئەم دوو کەسە سەرشێتانە عاشقی یەکترن. بەڵام مردنی ناوەختی یوریدیەس وا لە ئۆرفیوس دەکات گەشت بۆ ناو جیهانی مردووەکان بکات بۆ بەدەست هێنانەوەی خۆشەویستەکەی. رێندان پێلسو باسی ئەفسانەی تراژیدی یوریدیەس و ئۆرفیوس دەکات.
چیرۆکەکە لە لایەن برێندان پێلسو ئامادە کراوە و کاری ئەنیمەیشن لە لایەن ئانتۆن بۆگاتی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:42
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The tragic myth of Orpheus and Eurydice - Brendan Pelsue | |
![]() |
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for The tragic myth of Orpheus and Eurydice - Brendan Pelsue | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for The tragic myth of Orpheus and Eurydice - Brendan Pelsue | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The tragic myth of Orpheus and Eurydice - Brendan Pelsue | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The tragic myth of Orpheus and Eurydice - Brendan Pelsue |